كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ''ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم بەڵام لە باشووری هەرێم رێژەی تۆزەکە زیاتر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرمی بە شێوەیەکی گشتی کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەڕێژەی یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ''.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ''ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوام بوونی تۆزێکی کەم بە گشتی لە شارەکانی هەرێم و پلەکانی گەرمیش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ''.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 43
سلێمانی : 40
دهۆك : 39
كه‌ركوك : 44
هه‌ڵه‌بجه : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 40
حاجی ئۆمه‌ران : 26
گه‌رمیان : 46
