دوای ئەوەی منداڵێک لە لایەن باوکیەوە بەهەڵە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەردا دەڕوات گیان لە دەست دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، لە قەزای كۆیە باوكێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر کچە سێ ساڵانەکەی دا دەڕوات، بەهۆیەوە کچەکە گیان لە دەست دەدات.

 جێگای ئاماژەیە، روەداوەکە لە گەڕەکی شەوگێڕی سەنتەری قەزای کۆیە روویداوە.

لە کاتێکدا باوکەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاوەتەوە دواوە و ئاگاداری ئەوە نەبووە، کە کچەکەی لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیەتی.   ‎

لەم بارەیەوە هاوکار عەلی گوتەبێژی تەندروستی كۆیە، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی  راگەیاندووە، "منداڵەكە تاوەكو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".   ‎

كچەکە ناوی بریا سۆران باوەدینە و تەمەنی سێ ساڵە، تەرمەكەی براوەتە پزیشكیی دادی كۆیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار