گوندێک لە سنوری ئامێدی بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا چۆڵکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە گوندێک لە سنوری ئامێدی چۆڵکرا و ئاگر لە گوندێکی تریش کەوتەوە، ھێزێکی زۆری سوپای تورکیاش لە ناوچەکە بڵاوەیانپێکراوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 28ی حوزەیرانی 2024، جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، زنجیرە چیای مەتینایان لە سنوور ئامێدی بۆردومانکرد و بەھۆیەوە، بناری چیای گوندی دەرگەلێ چۆڵکرا و ئاگر لە گوندی نھێلێیش کەوتەوە.
لە چوارچێوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر ئامێدی، ھێزێکی زۆری سوپای تورکیا لە سنووری زنجیرە چیای مەتینا بڵاوەیپێکراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەو گوندەی چۆڵکراوە، چوار خێزانی تێدابووە و لەئێستادا روویان لە گوندەکانی دیکەی ناوچەکە کردووە.

بابهتی پهیوهندیدار