سۆران عومەر: لەسەر داوای من 19 کەناڵی لەشفرۆشی لە تێلیگرام داخران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسەر داوای ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 19 کەناڵی لەشفرۆشی لە تێلیگرام داخران کە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقی تێدا بووە.

ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر داواکارییەکی ئەو ئەندام پەرلەمانە کە ئاڕاستەی وەزیری پەیوەندیی عێراقی کردووە 19 کەناڵی لەشفرۆشی لە تێلیگرام داخران کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرچاوەی لەشفرۆشی بوون.

وەک ئەو ئەندام پەرلەمانی ئاماژەی پێکردووە، لەو کەناڵانە وێنەی هەزاران ژنی شارەکانی کورد و عەرەبی تێدابوو بەکاردەهێنران بۆ بانگەشەی لەشفرۆشی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار