حاڵەتێکی دیکە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
ئەمشەو هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، "حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە".
ئەوەشی وت، "تووشبووەکە گەنجێکە تەمەنی 18 ساڵە و خەڵکی قەزای رانیە-یە و پیشەی قەسابە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لە پارێزگای سلێمانی خەوێندراوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە".
بەپێی ئەو ئامارەبێت کە د.سەرکار سورچی خستیەڕوو، ئەمە پێنجەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێت، کە دوو حاڵەتیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و سێ حاڵەتیش لە سنووری پاریزگای سلێمانی تۆمارکراون.
