بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ باوك و كوڕێك گیانیان لەدەستدا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، كاتژمێر 11:30 خولەكی شەوی رابردوو لە رێگەی سەرەكیی باتیڤا و لە نزیك كامپی بێرسڤێ دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی تۆیۆتا و كرۆلا و كیا و سیراتۆ پێكیاندادا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی رووداوەكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و هەشت كەسی دیكەش برینداربوون، زیانی ماددی زۆریش بە هەردوو ئۆتۆمبێلەكە گەیشت.
هاتووچۆی زاخۆ دەشڵێت، دووان لەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە باوك و كوڕن.
بە پێی زانیارییەکان، ژمارەی قوربانییانی رووداوەکە بۆ سێ کەس بەرزبۆتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار