وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: هەرکەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکاتەوە دەدرێتە دادگا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە دەدرێتە دادگا.
ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تیک تۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاوبکاتەوە، لەلایەن داواکاریی گشتیی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا".
میرانی ئەوەشی وت، "بەسەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە، پێبژاردنی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە".

بابهتی پهیوهندیدار