ئەو ژنەی لە دهۆک لەلایەن براکەیەوە سوتێنرا گیانی لەدەستدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، ئەو ژنەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن براکەیەوە سوتێنرا و رێژەی سووتاویەکەی لە %80 بوو بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

رۆژی سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە لە خوشکەکەی داوە و ئاگری لە جەستەی بەرداوە.

کوفان نوری، ئەو ژنەی کە سوتێنرا و گیانی لەدەستدا، دایکی سێ منداڵە و تەمەنی 35 ساڵ بوو و لە گەڕەکی مالتا لە دهۆک نیشتەجێ بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار