لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دادی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە زانیاری دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "پرسی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی رێککەوتن و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و حکومەت، کێشەیەکی یاسایی یان سیاسی نییە، بەڵکو بابەتەکە پەیوەندی بە وردبینیکردنی لیستەکانەوە هەیە".

وەک وەزیری دادی عێراق دەڵێت، "ئەو کێشە کەمانە، هەموویان قابیلی چارەسەرکردنن"، جەختیش لەوەدەکاتەوە کە رۆژ بە رۆژ کێشەکان زیاتر بەرەو چارەسەر دەچن.

وتیشی "دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچە دەکەن و بەشێوەیەکی ئاسایی مووچەی فەرمانبەران دەگاتە هەرێمی کوردستان".

خالید شوانی روونکردنەوەی لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دا ئاماژەی بەوەکرد، "هەندێک کێشە و تێبینی هەیە لە ناوەکان و لیستەکان و وردبینیکردن لە رێگەی کۆدەوە، ئەوانەش قابیلی چارەسەرکردنن و لێکتێگەیشتنی بنچینەیی هەیە لەسەر ئەوەی بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار