وەزارەتێک هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سبه‌ینێ ده‌رگای سه‌رجه‌م بانكه حكومییه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كان داده‌خرێت و پشووی بانکییە.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئەوەی خستەڕوو، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین سبه‌ینێ دووشه‌ممه 2024/7/1، پشووی بانكییه له سه‌رجه‌م بانكه حكومییه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
دەشڵێت، بۆیه ده‌رگای بانك به‌ڕوی هاوڵاتییان داده‌خرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ته‌نها فه‌رمانبه‌ران ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی هاوسه‌نگی نیوه‌ی ساڵی دارایی 2024.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار