پەرلەمانی عێراق لە بارەی لەشکرکێشی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کۆدەبێتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاولاتی

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە نیازن سبەینێ كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و تێیدا تاوتوێی ئەو لە شكركێشییە و داگیركەرییەی دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر سنوورى دهۆك بكەن.

محەمەد شەمەری ئەندامی لیژنەی ئەمنیی و بەرگری پەرلەمانی عێراق راگەیاند، سبەی دەستپێكی خولی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەبێت، هەروەها  لیژنەی ئەمنی و بەرگری  لە پەرلەمانیش كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر لەشكركێشییەكانی ئەم دواییەی دەوڵاتی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەیان دوای كۆبوونەوەی سبەینێ هەڵوێست و بڕیار و راسپاردەی دەبێت سەبارەت بەو دەستدرێژییە مەترسیدار و گەورەیەی توركیا، هەروەها لە كۆبوونەوەكەیاندا میوانداری ژمارەیەك بەرپرسیش دەكرێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بكرێت لەبارەى چەند پرسێک، كە تایبەتن بە سەروەری عێراق.

جێگەی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا دەوڵەتی توركیا هێزێكی زۆری هێناوەتە ناوچە سنوورییەكانی ئامێدی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار