14کەس لە عێراق بەهۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە عێراق 133 حاڵەتى توشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون و 14 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، سامر حەبیب خەفاجى، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى ڤێتێرنەرى لە وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتى کارگێڕى پارێزگاکان و هەردوو مەزارگەى عەباسى و حوسەینى، رێنمایی دراوەتە گۆشتفرۆش و خاوەن ئاژەڵەکان لە مانگى موحەرەمدا رەچاوى رێنماییەکان بکەن و لە دەرەوەى گوشتارگە فەرمییەکان ئاژەڵەکانیان سەرنەبڕن.

دەشڵێت، ئەو ئاژەڵانەشى دەرمانکراون دەبێت دواى 14 رۆژ لە دەرمانکردنیان سەرببڕێن.

وەزارەتى کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ رێگرى لە تەشەنەکردنى زیاترى تاى خوێنبەربوون لە مانگى موحەرەمدا، رێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانى چڕکردووەتەوە، بە گوێرەى ئامارەکانیش لە ئەمساڵدا 133 کەس توشبوون و 14یان گیانیانلەدەستداوە.

لەبارەی ئامارەکانى تاى خوێنبەربوون، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى ڤێتێرنەرى راگەیاند، زۆرترین حاڵەتەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاى زیقارن بە 31 توشبوون و چوار گیان لەدەستدان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، کەمترین حاڵەتیی توشبوون لە پارێزگاى هەولێرە، کە تەنیا دوو حاڵەت تۆمارکراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار