هاتووچۆ هۆشداری دەدات، سزای تووندی بەشێک لە شۆفێران دەدرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران له دیاردهیهك ئاگاداردهكاتهوه و ڕایدەگەیەنێت، سهرپێچیكاران تووندترین سزا دهدرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئابی 2024، بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، "هەندێ حاڵەت پەیدا بووە کە شوفێر تابلۆی دواوە لێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەویی تۆمار نەکرێن، هاوڵاتییانیش وێنەیان بۆمان دەگرن و ئێمەش رێوشوێنی یاسایی تووندیان لەبەرانبەر دەگرینەبەر".
راشیگهیاندووه، "هەر شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێ، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و سزایەکی دارایی تووند دەکرێت".
ئاماژە بەوەشدراوە، "خۆتان لەو جۆرە سەرپێچییە بەدوور بگرن، چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆ، هەزاران هاوڵاتیی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن و بۆ هاتوچۆ رەوانەیان دەکەن".

بابهتی پهیوهندیدار
