داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاوی کردەوە و دەڵێت، داهاتی ئەم هەفتەی نانەوتی سنووری پارێزگای سلێمانی، 12 ملیار و 658 ملیۆن و 376 هەزار و 672 دیناربووە.
ئەمڕۆ هەینی، 9ی ئابی 2024، ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، ڕایگەیاند لە 3ی ئاب تاوەکو 9ی ئاب، داهاتی نانەوتی سلێمانی 12 ملیار و 658 ملیۆن و 376 هەزار و 672 دیناربووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت، ئەوەشی خستۆتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی، بڕی 10 ملیار و 744 ملیۆن و 819 هەزار و 90 دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 85٪.
دەشڵێت، ملیارێک و 520 ملیۆن و 917 هەزار و 200 دینار بەشێوەی چەک بووە.
هەر بەپێی داتاکانی ماڵپەڕەکە، 392 ملیۆن و 639 هەزار و 570 دیناریش بەشێوەی مەقاسە بووە.
جێگەی ئاماژەیە بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 13 ملیار و پێنج ملیۆن و 507 هەزار و 619 دینار کەمیکردوە، بەجۆرێک لە 27ی تەمووز تاوەکو 2ی ئاب داهاتی سلێمانی 25 ملیار و 663 ملیۆن و 884 هەزار و 291 دیناربووە.

