بەرەی تورکمانی: کێشەی کەرکوک بە دابەشکردنی پلە و پۆست چارەسەر نابێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەی تورکمان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی دوێنێ‌ روویدا دژی سازان و پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی كەركوك بوو، ئاماژە بەوەشدەکەن سکاڵا تۆماردەکەن.

حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی لە کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەوەی پێیوایە بە دابەشكردنی پۆستەكان كێشەكان چارەسەر دەكات لە خەیاڵدا دەژی، چونکە کێشەی کەرکوک بە دابەشکردنی پلە و پۆست چارەسەر نابێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی دوێنێ‌ روویدا دژی سازان و پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی كەركوك بوو، توركمان پێكهاتەیەكی سەرەكین لەم پارێزگایەو هیچ لایەنێك نانوانێت فەرامۆشبیكات".

حەسەن توران وتی، "كۆبوونەوەكەی دوێنێ‌ پێشێلكردنی یاسایەو دەبێت سەرۆكی تەمەن سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگار بكات، بەڵام بانگهێشتی كۆبوونەوەكە نەكراوە".

وتیشی، "نەبوونی توركمان لە دانیشتنەكانی دوێنێ‌، پێشێلكاریەكی گەورەیە و دانیشتنەكە بەتاڵە و لە دەرەوەی یاسایە و ئەنجامەكانی رەتدەكەینەوەو سكاڵا تۆماردەكەین".

دوێنێ شەممە 10ی ئابی 2024، لە هۆتێل ڕەشیدی شاری بەغدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک و محەمەد حافیزیش وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار