ترەمپ بە نیازە دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه بۆ میسر و ئوردن دوربخاتەوە.
دوای کاولبوونی غەززە حەماس خۆی بە براوەی شەڕەکە ئەزانێت.
10 مانگ لەمەوپێش
لە پاش ئاگربەستی غەززە، وه‌ك هه‌مووجار له‌هەرێمی كوردستان دوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌ك درووستبووه، بەرەیەکیان دەڵێن حەماس براوەی شه‌ڕكه‌یه و بەرەکەی تریش بەدۆڕاو لەقەڵەمی دەدەن.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
دوای کۆتاییهاتنی شەڕ و پێكدادانه‌كان لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٥ مانگی خایاند و نزیکەی ٤٧ هەزار هاوڵاتی کوژران و ١١٠ هەزاری تریش بریندرا بوون، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پلانی گواستنەوەی دانیشتوانی كه‌رتی غەززەی دارشتووە بۆ هەر یەک لە میسر و ئوردن. لەوبارەیەوە ترەمپ دەڵێت: بە تەلەفۆن لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن باسی ئەو پلانەی کردووە کە ئوردن و میسر و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، پەنابەری زیاتری خەڵکی غەززە وەربگرن و بڕیاریشە هەمان بابەت لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر باس بکات، ترەمپ ئەوەشی نەشاردەوە کە حەز دەکات ئەوان خەڵکی زیاتر وەربگرن بە تایبەت میسر خەڵکی زیاتر وەربگرێت و دەڵێت ئەوان باس لە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەس دەکەن بۆ ئەوەی شوێنەکە بە تەواوی پاک بکەنەوه.
ئەو پلانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە هەر یەک لە حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستەکە بە سەرکەوتنی خۆیان دەزانن، لەوبارەیەوە بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە ئەنجامی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی و لە پێناو زیاترنەبوونی ژمارەی قوربانیانی غەززە، ئاگربەستیان پەسەند کردووە.
لای خۆیەوە خەلیل حەییە، بەرپرسی دانوستانکاری حەماسیش دەڵێت: "هەرگیز قوربانیدانی خەڵکی فەڵەستین لەیاد ناکەن و لێشی خۆشنابن."
ئیسرائیلیش خۆی به براوه‌ی ته‌واوی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان ده‌زانێت و پێی وایه زۆرێك له پلانه‌كانی خۆی جێبه‌جێی كردووه و زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كوشتووه و حزبوڵای لوبنانی ته‌واو لاوازكردووه و كه‌رتی غه‌ززه‌شی كاولكردووه و ژێرخانی ئه‌و شاره‌ی ته‌واو هه‌ڵته‌كاندووه كه ره‌نگه جارێكی تر نه‌توانرێت ئاوه‌دانبكرێته‌وه، له كۆتاییشدا به‌بارمته‌گیراوه‌كان ئازادده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و حاڵی خۆیان، دۆناڵد تره‌مپیش بۆ دووه‌مجار داوایكردووه دانیشتوانی غه‌ززه بۆ شوێنێكی ئارامتر بگوازرێنه‌وه وه‌ك میسر و ئوردن و ده‌شڵێت بنیامین ناتانیاهو سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵدا باس ده‌كات.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ، ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌رقاڵكردووه و هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌ده‌نه‌وه و گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ره‌تده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌كیان توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت رووبه‌رووی پلان و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بوه‌ستێته‌وه.
ئەوەی جێگای سەرنجە، روداوه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه و سەرکەوتن یان شکستی بزوتنەوەی حەماس له شه‌ڕه‌كەدا، مشتومڕی زۆری له هه‌رێمی كوردستان بە دوای خۆیدا هێناوە و کار گەیشتووە بەوه‌ی دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك دروستبووه و به‌ره‌یه‌كیان بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت و به‌ره‌كه‌ی تریش ده‌ڵێن حه‌ماس هۆكاربوو بۆ ئه‌و هه‌موو كوشتار و كاولكارییه‌ی به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا هاتووه، زۆرجار روداوه جیهانییه‌كان ده‌بنه‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی مشتومڕی توند له هه‌رێمی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه هه‌بێت و كه‌وتنه‌وه‌ی مشتومڕی له‌و جۆره‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ئەو روداوانه دروستناكات و سودێکی ئەوتۆشی نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و ناوچەکە.
