كاریگه‌رییه‌كانى داخستنى گه‌رووى هورمز چى ده‌بێت؟
5 كاتژمێر لەمەوپێش
زۆرترین کاریگەریی لەسەر چ ووڵاتێک دەبێت؟
گەرووی هورمز، ناوچەیەکی بچوکى 33 كیلۆمه‌ترییه ده‌كه‌وێته نێوان ئێران، عەممان و ئیمارات.
رێڕەوێکی باریکە کە 20%ى كۆى نەوتی جیهانی پیادا تێپەڕده‌بێت. رۆژانه 17 ملیۆن بەرمیل نەوتى هه‌شت وڵاتى پیایدا تێپەڕدەبێت له‌وانه ئێران، عێراق، كوه‌یت، بەحرەین، قەتەر، سعودییە و ئیمارات، كه ده‌كاته رێژه‌ى 90%ى هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ وڵاتانى جیهان.
داخستنى گه‌رووه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، زۆرترین زیان به‌م وڵاتانه ده‌گه‌یه‌نێت:
هیندستان:
بۆ ده‌ستخستنى نه‌وتى پێویست به‌رێژه‌ى 85% نه‌وت هاورده ده‌كات، كه له‌و بڕه 60%ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته و له وڵاتانى وه‌ك عێراق، سعودییە، کوێت و ئیمارات-ه‌وه‌یه. داخستنی گەرووی هورمز واتە بەخێرایی بەرزبوونەوەی نرخەکان، پەککەوتنی پیشەسازی، بێکارییەکی فراوان و داڕمانی ئابووریی ئەم ووڵاتە.
چین:
به دووه‌م وڵاتى زه‌ره‌رمه‌ند داده‌نرێت، رۆژانه 15 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه ده‌كاته 40% هاورده‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات. چین نه‌وت له روسیا و ناوه‌ڕاستى ئاسیاوه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها 20%ى وزه‌ى پێویستى وڵاته‌كه پڕده‌كاته‌وه.
به داخستنى گه‌رووى هورمز زیانێكى زۆرى پێده‌گات. ئەگەر ئابووریی چین-یش کێشەی تێبکەوێت، کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت.
ژاپۆن:
ده‌بێته سێیه‌م وڵاتى زه‌ره‌رمه‌ندى داخستنى گه‌رووه‌كه. ژاپۆن به‌ڕێژه‌ى 90% نه‌وت هاورده ده‌كات، كه 75%ى له‌ڕێى گه‌رووى هورمزه‌وه‌یه.
سعودیه:
چوارەم وڵاتی زیانلێکەوتوو سعودییە دەبێت، چونكه به‌ڕێژه‌ى 80 تا 90%ى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى له‌ڕێگه‌ى هورمزه‌وه‌یه، ته‌نها 10%ى به ده‌ریاى سووردا ره‌وانه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كات.
وێناى بكه وڵاتێك رێژه‌ى 80 تا 90%ى وزه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ده‌ستبدات، چى به‌سه‌ردێت؟!
پاكستان:
%90ى نه‌وتى پێویست له گه‌رووى هورمزه‌وه هاورده‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات. بۆیه تێكچوونى ئه‌و دۆخه زۆر به‌خێرایى ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ له وڵاته‌كه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو حكومه‌تى پاكستان و ئێران هاوپه‌یمانن، ئیسلام ئاباد له‌ئێستادا 35%ى سووته‌مه‌نى له تارانه‌وه وه‌رده‌گرێت. له‌دواى داخستنى هورمز پاكستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستییه‌كانى به‌ته‌واوى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران.
ئیمارات:
ئیمارات یه‌كێكى دیكه‌یه له وڵاته زیان لێكه‌وتووه‌كان كه 72%ى هه‌ناره‌كانى له‌ڕێگه‌ى هورمزه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و وڵاته رێگه‌ى جێگره‌وه‌ى هه‌یه و له‌دواى خستنى گه‌رووه‌كه ده‌توانێت رێژه‌ى 12%ى ئه‌و بڕه له‌و رێگا جێگره‌وه‌یه‌وه هه‌نارده بكات.
دواى سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه، وڵاته ئه‌وروپپه‌كانى وه‌ك فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا دێن كه 10%ى هاورده‌ى نه‌وتیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
بەپێی راپۆرتی ئابووریی جیهانی به‌هۆى داخستنى گه‌رووى هورمز نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 100 تا 150 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
کەواتە ئەم گەرووە کە تەنها ٣٣ کیلۆمەترە هێزی هەژاندنی تەواوی جیهانی هەیە.
