ئیسرائیل: ئێستا لەتەواوى ئاسمانی ئێران بە ئازادیی جموجوڵ دەکەین 

4 مانگ لەمەوپێش



 

ئێفی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ناوچەیەکی ئازادیان لە رۆژئاواى ئێرانەوە تاوەکو تاران دەستەبەرکردووە، بە مەبەستی ئاسانکاریی چالاکییە ئاسمانییەکان و پوچەڵکردنەوەی هەڕەشەکان بۆ سەریان.

گوتیشی، بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی دوێنێی ئێران بۆسەر ناوچەکانی دانیشتووان لە ئیسرائیل، سێ هاوڵاتیی سڤیل کوژراون و 76ی دیکەش برینداربوون.

ئێفی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتیشی، بەردەوامدەبین لە هەموو هەوڵێک بۆ پوچەڵکردنەوەی هەر هەڕەشەیەک و بەهێزکردنی بەرگریمان و کاردەکەین بۆ دابینکردنی باشترین پارێزگاری".

لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا ئیسرائیل بە چەند قۆناخێک هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوشتوون. ئێرانیش بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی داوە.

 گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە گەیشت و دەڵێت، هێرشەکانیان بەردەوامە بۆ سەر ئێران و چەند شەپۆلێکی هێرشیان تەواو کردووە. 
 
بەپێی ئەو گوتەبێژە، زیاتر لە 150 ئامانج و 400 پێگە پێکراون. هەروەها دەڵێت، بە درێژایی شەو، 70 فڕۆکەی شەڕکەر لەسەر ئێران لە ئەرکدابوون و لە 50 ئامانجیان داوە. ئەو دەڵێت، جگە لە فڕۆکەکان، مووشەکیشیان بەکارهێناوە.
 
ئەمە بەرفراوانترین هێرشی ئیسرائیلە لەسەر ئێران تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت. گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان بۆ ماوەی دوو کاژێر و نیو بەسەر ئاسمانی ئێراندا چالاکییان کردووە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار