ئیسرائیل: جەنگی غەزە لە کۆتاییەکەی نزیکبووەتەوە

یەک مانگ لەمەوپێش
یسرائیل کاتز وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نزیکدەبنەوە لە کۆتایی ئۆپراسیۆنەکانیان لە غەزە، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە کۆتاییهێنان بە جەنگی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران.
کاتس دووبارە جەختی لە ئامانجەکانی ئیسرائیل لە جەنگی غەزە کردووەتەوە، لەنێویاندا ئازادکردنی تەواوی دیل و بارمتەکانیان و لەناوبردنی تەواوەتیی حەماس.
ژمارەیەک بەرپرسی ئیسرائیلی باسیان لەوەکردووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و نێوەندگیرە قەتەرییەکان گەشبینن بەرامبەر بە رێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئاماژەی بەوە کردووە، ئیسرائیل هێشتا تێناگات بنەمای ئەم گەشبینییەی ئەمریکا و قەتەر چییە.
لەبەرامبەردا چەند سەرچاوەیەک بە رۆژنامەی ئیسرائیل هیومیان گوتووە، دوێنێ لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کابینەی جەنگی ئیسرائیلی، چەند وەزیرێک جەختیان لەوەکردووەتەوە هێشتا ئامانجەکانی جەنگ لە غەزە بەدینەهاتووە و پێویستە فشاری سەربازی و سیاسی بەردەوامبێت.
