ح.زبوڵا: بەشێک نابین لە شەرعیەتدان بە داگیرکاری لە لوبنان

یەک مانگ لەمەوپێش
ئەمینداری گشتیی حزبوڵاى لوبنان ڕایدەگەیەنێت، ئێمە بەشێک نابین لە شەرعیەتدان بە داگیرکاری لە لوبنان و ناوچەکە، هەروەها دەڵێت سەرمان سوڕماوە لە داواکاری رادەستکردنی چەک و مووشەکەکان و تواناى بەرگریمان.
شێخ ناعیم قاسم سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە لوبنان نابێتە بەشێک لە شەرعیەتدان بە داگیرکاری لە ناوچەکە و ئاساییکردنەوەی قبوڵ ناکات، وتیشى: ئێمە ئامادەین بۆ ئاشتی و بنیادنانی وڵات، هەروەک چۆن ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوە و بەرگریش.
شێخ قاسم لە وتارێکیدا کە لە ساڵیادی دەیەمین جەژنی موحەڕەمدا پێشکەشی کرد، دەڵێت: چۆن چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئێمە بوەستین لە کاتێکدا دوژمن بەردەوامە لە دەستدرێژی خۆی، کە ئێمە ناتوانین قبوڵ بکەین و بەرپرسیارێتی شەهیدان لەسەر ملی خۆمانە؟ جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەم خۆڕاگرییە بەرخۆدانی سەید موسا ئەلسەدر و سەید حەسەن نەسروڵڵا و ئەویش پەیمانەکە دەپارێزێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بڵێسەی بەرخۆدان ئەگەر بارودۆخەکە سەختیش بێت، بە داگیرساوى دەمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بەرخۆدانە دەپارێزین، چونکە ئەمانەتێکە، هەروەها نابینە بەشێک لە شەرعیەتدان بە داگیرکاری لە ناوچەکەدا، هەروەها ئاساییکردنەوەش قبوڵ ناکەین کە زەلیلکردن و تەعریبکردنە".
