ئێرانی دوای زریانەکە، ئەو دەوڵەتەی کەس حەسودی پێنابات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

لە ٤٦ ساڵەی دەوڵەتی ئایەتوڵڵاکانی ئێراندا قەت نەبووە ئەوەندە لەڕ و لاواز بێ . ئەوەش لە دەرەنجامی لێدان و کوشتنی پلە سەربازیەکانی حەڕەس خومەینی و سوپای پاسداران و سوپا لاوازەکەی و زاناکانیەوە سەرچاوە دەگرێ کە لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران ئیسڕائیلدا کوژران .

لەو شەڕەدا نەک هەر زەرەری مادی بەڵکو مەعنەویشی لە دەستداوە بەڕێژەیەک کۆمەڵێ دەم و چاو خەریکە دێنە پێشەوە ، لاواز و نەزان و بێ شەخسیات لە هەموو بوارەکانی سەربازی و سیاسی و بازرگانیدا خەریکە ووڵات بەرەو داڕوخانێکی بەرچاوی لە سەرەخۆ لە وڵاتەکەیان ڕوودەدا .

سەردەمانێک ڕەفسەنجانی لە جێی عەلی لاریجانی بوو ، خامەنەئیشی خستبوە ژێر باڵی خۆیەوە ، لاتان سەیر نەبوو کاتێ لاریجانی گەیشتە بەیروت چۆن تەواوی ئەندامانی حیزبەکان و کاربەدەستە باڵاکانی لوبنان شەرمەزاریان کرد، لاریجانی لە شەرمان جوڵەی پێنەکرا و لە بەرچاوی ئەو، لوبنانیەکان یاسای چەکداماڵینی ئەندامانی حیزبوللایان تێپەڕاند .

ئێستا لە عێڕاقیش هەرایەکی گەورە دروست بووە کە لاریجانی و سودانی ڕێککەتنی ئەمنیان تازە کردۆتەوە، لە ترسی ئەمەریکا خێرا بەغدا هاتۆتە دەنگ و دەڵێ ئەو ڕێککەوتنە دەربارەی چەکداماڵینی هێزە کوردیەکانی ئێران بووە و پێش شەڕەکە ئامادە کراوە و تازە ئیمزای لە سەر کرا .

مەسعود پزیشکیان بەدبەخترین سەرۆکی ٤٦ ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکە دادەڕزێ و توشی چەندین نەخۆشی بەدەنی دەبێ لە تاوی ئەو نالەباریەی کە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە و ڕۆژانە بە بەرچاوی میدیاکانەوە دەگریا بۆ برسیەتی گەلەکەی و بێ پارەیی و بێ ئاوی .

بەجۆرێ دادەبەزێتە سەر ئایەتوڵڵاکان خەریکە شەڕەفیان لە تورەگەی دەکا .
لە سەرپۆشی ژنانەوە هەتا دەگاتە بەرزترین پلە و پۆستی عەمامە بەسەرەکان لە ناو تەواوی فەرمانگەکانی حکومەتدا. چ جای دەست تێوەردانی جەنەڕاڵەکانی سوپا و پاسدارانیش، بە ئاشکرا لە بنی دەهۆڵەکەی دەدا .

ئێرانی ئێستا وا داڕماوە خەریکە مۆم ئاسا لە جێی خۆی دەتوێتەوە و بەرپرسانیش هیچ دەسەڵاتێکیان نیە بۆ چارەسەر کردنیشی، زۆر بە دووریشی مەزانن کە ڕۆژێ بینیتان ئەندامە ئاوارەکانی موچاهدین خەلق و پاشماوەکانی کوڕەکەی شا و تەواوی ئەندامانی حیزبە کوردوستانی و بلوچەکانیش بچنە ناو خیابانە چۆڵەکانی تاران خۆپێشاندان بکەن پڕ بە دەمی خۆیان لە جیاتی مەرگ بەر ئیسڕائیل بڵێن مەرگ بەر خامەنەئی و کەسیش ئاوڕیان لێنەداتەوە .

ئاخر ژیان ئاوایە ئەزیزم کاتێ سەرۆک دەبینی توانای دابینکردنی ئاوی نیە بۆ گەلەکەی و دەستوپێ سپیە بەرامبەری.
بەڵێ کاتێ دەوڵەتێک خاوەنی چەندین سەرۆک بوو و خەڵکیش سەرلێشێواو و سەرگەردان دەسوڕێتەوە و لێی تێکدەچێ گوێ بۆ کامیان بگرێ و بە قسەی کامیان بکات .

بەڵێ کاتێ سەرۆک دێتە بەردەمی میدیاکان و باسی دانوستان دەکات و دەڵێ نابێ بترسین و ئەمڕۆ یا سبەی هەر دەبێ ڕێگای دانوستان بگرینە بەر.
ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە سەرۆکی زۆر لەو سەرۆکە لەڕ و لاواز و بێدەسەڵاتە گەورەتر هەیە و لە ژورە تاریکەکان یان لە ژێر زەمینە قوڵ و تاریکەکان حوکم دەکات و ئێرانێکی داڕوخاو بەڕێوە دەبات 

خۆ ئێستا لە ناکاو جاڕدانی مردنی خامەنەئی ڕابگەیەندرێ ، لە تەواوی ئێران دەوایەک نادۆزیتەوە کە حکومەت شەو ڕۆژێک بە پێوە ڕاوەستێ و دەوڵەتداری بکات. تەواوی ئێران یا دەبێ لە سەر سەر بگەڕێن یان دەبێ کوێر ئاسا دەوڵەت بەڕێوە ببەن، چونکە نە سەرکردەیەکی سەربازی بە توانای ماوە، نا زانایەکی بیر تیژی ماوە. ئەوەی کە ماوە خوا خوایەتی دوو تومەنی بە دۆلار دەستبکەوێ بۆی بقوچێنێ .

ئەو ساڵ لە چل ڕۆژەی ئیمام حوسەین دا، کەمترین زیارەتکاری ئێرانی گەیشتونەتە نەجەف و کەربەلا لە چاو ساڵانی پێشوو بەومەرجەی یەک تومەنیش لە گیرفانیان نایەتە دەرێ. هەر لە سەر سنورەکانەوە تا ئەو چرکەیەی کە دەگەڕێنەوە پارەی دیاری کڕینیشیان بۆ دابین دەکەن. ئینجا بۆ چەند ساتێک لە گەڵ شین و قوڕ پێوان دڵیان پڕ بووە و هاواریان لێهەستاوە و بە یەکەوە هاواریان کردوە مەرگ بەر ئەمەریکا، مەرگ بەر ئیسڕائیل و ئاڵای کۆماری پەت و سێدارەیان بەرز کردۆتەوە ، هەر خێرا پۆلیس پێچاویاننەوە و پێیان ڕاگەیاندون کە دەمی خۆیان داخەن خێرتان دەگا با نێوماڵی ئێمەش کاول نەبێ. ئەو پاڕانەوە یەکەم جارە ڕووبدا و نابێ زۆر بە سادەیی وەربگیرێ چونکە هەموو چرکەیەک دەیان هەزار چەکداری شیعە مەزهەب لە حاڵەتی ترس و تۆقان دان و چاک دەزانن ئەمڕۆ یا سبەی ئەگەر چەکەکانیان دانەنێن دوچاری کوشتن دەبنەوە و کلیلەکەی بە هەشتیان لە ملی دەکەن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار