تیمی پارێزەرانی، ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگیان بینی

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ تیمی پارێزەرانی لە ئاسایشی سلێمانی لاهور شێخ جەنگیان بینیوە، بەڵام تا ئێستا كەسوكارو خوشك و براو خێزانەكەی نەیان بینیوە، بڕیارە هاوسەرەكەی بیبینێت. 

ماوەی (10) رۆژ بەسەر دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی گرتنی لالەزاردا تێپەڕ دەبێت، ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار تیمی پارێزەرانی، كە لە چوار پارێزەر پێكهاتوون لاهور شێخ جەنگیان بینی، ئیفادەی لێوەرگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی تەواو بوووە. 

بە پێی بەدواداچوونەكان ئەمڕۆ هەریەك لە هیوا شێخ جەنگی و ئاواز شێخ جەنگی خوشك وبرای لاهور شێخ جەنگی رێگەیان پێنەدراوە لاهور شێخ جەنگی ببینن، تا ئێستا هاوسەرەكەشی نەیتوانی لاهور شێخ جەنگی ببینێت، هەرچەندە بە تەلەفۆن قسەی لەگةڵ كردووەو لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە سلێمانی و  بڕیارە بەم زووانە رێگەی پێبدرێت بیبینێت.

هیوا شێخ جەنگی برا گەورەی لاهور شێخ جەنگی زانیارییەكانی پشتڕاست كردەوە كە ئەمڕۆ پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگیان بینیوە، بەڵام پۆڵاد و رێبوار و ئەوان پارێزەر نەیانی بینیوە، هیوا شێخ جەنگی ئەوەشی وت، كە ئەمڕۆ رێگەیان نەداوە خۆی و ئاوازی خوشكی لاهور شێخ جەنگی ببینن.

وتیشی بەشێك لەو پارێزەرانەی كە لە هەولێرو لە كەناڵەكانەوە لێدوان دەدەن هیچ وەكالەتێكی لاهور شێخ جەنگیان نیەو رێگەپێدراویش نین بەناوی لاهورەوە قسە بكەن، ئێمە سوپاسیان دەكەین بەڵام ناتوانن بەناوی لاهور شێخ جەنگییەوە قسە بكەن و بنەماڵەكەشیان ئاگادار نین، دەتوانن وەك مافپەروەرێك قسە بكەن و بەرگری بكەن و ئێمە سوپاسیان دەكەین. 

لە كاتی گرتنی لالەزاردا:

- 3 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژران

- 19 كەس لە هێزە ئەمنییەكان برینداربوون

- 12 كەس هێزەكەی لاهور شێخ جەنگی كوژران

- 22 كەس لە هێزەكەی لاهور شێخ جەنگی برینداربوون

- 162 كەس لە لالەزار دەستگیركران 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار