عەلی حەمە ساڵح: ڕێككەوتن نەكرێت موچەی شەش مانگ دەفەوتێت

9 كاتژمێر لەمەوپێش



عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەوەى خستەڕوو ئەگەر لەم 15 رۆژەدا رێككەوتن لەگەڵ بەغداد نەكرێت، موچەی شەش مانگی موچەخۆرانی هەرێم دەفەوتێت.

ناوبراو لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا جەختى لەسەر ئەوەکردەوە سەردەمى کات کوشتن نەماوەو دەبێت هەنگاوى جدى بنرێت، وتیشى: نەوتی لە موڵكی خەڵكی كوردستان دەرچووەو كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی خاوەنداری دەكەن.

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست باسى لەوەکرد عێراق لەمەودوا هیچ بڕەپاریەک بۆ هەرێم نانێرێت، ئەگەر داهاتى ناوخۆو نەوتى ڕادەسنەکرێت، گرفتەکانیش گەورەن.

عەلى حەمەساڵح وتیشى: هەندێك لە كۆمپانیاكان دەڵێن، لەسەدا (40 بۆ45) نەوتەكە هی خۆمانەو بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی هەمانە، بە ویستی خۆمان دەیفرۆشین.، كۆمپانیا نەوتیەكان داوا لە عێراق دەكەن ئەگەر هەر كێشەیەك سەریهەڵدا دادگای نێودەوڵەتی یەكلایی بكاتەوە، بەغداد بەمە رازينیە.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا ناوبراو ئەوەشى وت لەوەتەی نەوت راگیراوە (262) ملیۆن نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم فرۆشراوەو داهاتەكانی نادیارە، كۆمپانیا نەوتیەكان بە ملیۆنەها دۆلار داهاتیان هەبووە، بەڵام خەڵكی كوردستان یەك دۆلاری بۆ نەگەڕاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار