بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووریی ئه‌مه‌ریكا کۆبووەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕۆژی دووشەممە 15ی ئەیلوولی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشوریی نیشتەجێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بەڕێز سام دەرمۆ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لە پێناو دادوەریدا کرد.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی دێرینی نێوان ئاشورییەکان و گەلی کوردستان کرا و سەرۆک بارزانی دڵنیایی دا کە کۆمەڵگەی ئاشوری و تەواوی پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان خەڵکی رەسەنی ئەو وڵاتەن و چارەنووسیان بەیەکەوە بەستراوە، هەم لە ڕابردوو و هەمیش لە داهاتوودا بەیەکەوە و بە ئازادی و سەرفرازی دەژین. 

سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە تەواوی دام و دەزگاکان لە هەرێمی کوردستان هاوکار و پاڵپشت دەبن بۆ تەواوی ئەو ئاوارانەی کە دەربەردەربوونە و ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و دەبێ هەست بە هەبوون و مانەوە و ئاشتی و سەقامگیری و داهاتووی پڕشنگداری خۆیان بکەن لە هەرێمی کوردستان.

لای خۆیانەوە شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە دیداری سەرۆک بارزانی و  پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان دا و ئاماژەیان بەوەدا کە ئێستا هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەن کە لە وڵاتی خۆیان و لەنێو کەسوکاری خۆیاندان و خۆیان بە جیا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان نازانن.
بارودۆخ و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار