عەلی حسێن: ئەمڕۆ پارتی هەڵمەتی بانگەشە لەسلێمانی ڕادەگەیەنێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین گوتی، ئەمڕۆ دەستپێكی بانگەشە لە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێكی شایستەدا هەڵمەتی بانگەشە بۆ بازنەی سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین، بۆ پشتیوانی لیستی ٢٧٥ی پارتی بەڕێوە دەبەین كە ئامانجمان خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین و كوردستان بە گشتییە.
عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەست بە دەستپێكی بانگەشە لە بازنەی سلێمانی دوا و گوتی، ئەمڕۆ سلێمانی بە دەنگێكی بڵند پشتیوانی لیستی ٢٧٥ی دەكات و دەستپێكی بانگەشەش لە بازنەی سلێمانی لە مەراسیمێكی شایستەدا دەبێت، بۆ پشتیوانی لیستی ٢٧٥ی پارتی و لەو هەنگاوەشدا ئامانجمان خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین و كوردستان بە گشتییە.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین گوتیشی، "پارتی ئامانجیەتی بانگەشەیەكی هێمنانە و دوور لە تەشهیر و ناوزڕاندن بەڕێوە بچێت و داوامان لە كاندیدانی خۆمان ئەوەیە كە بەشێوەیەكی دیموكراسی و هێمنانە بانگەشە بكەن و ژینگەی شار و شاروچكە و گوندەكان پاك ڕابگرن و بیپارێزن.
پەیوەست بە زیاد بوونی دەنگەكانی پارتی لە بازنەی سلێمانی عەلی حوسێن گوتی، "پارتی دەنگەكانی زیاد دەكات، چونكە ئامانجمان زیاتر خزمەتكردنی ئەو دەڤەرە و هەموو كوردستانە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دا عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین هێمای بۆ ئەوەكرد، كە لە عێراق شەرەكات و هاوبەشی نەماوە كە عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە، بۆیە پارتی ئەو درووشمانەی بەرزكردۆتەوە و دەیەوێت بەهێزەوە كاری بۆ بكات، لە دوابەشی قسەكانی باسی لە وەكرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و میللەتی كورد قوربانی داوە و وازی لەمافی خۆیی هێناوە.
