مەسرور بارزانی: دەبێت هەوڵی مامۆستایانی ئایینی بۆ ئەوەبێت کە ئێمە ئیسلاممان خۆشبووێت نەک لێی بترسین

3 كاتژمێر لەمەوپێش





ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پەیمانگەی ئەزهەر و ئاهەنگی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر بەڕێوەچوو.

مەسرور بارزانی لە مەراسیمەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "مامۆستایانی ئاینی ڕۆلێکی گرنگیان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و رۆشنبیری کوردیدا رۆلێکی کارایان هەبووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "مامۆستایانی ئایینی رۆلێکی دیار و بەرچاویان لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتیمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی لە بەیەکەوەژیانی ئایینی لەهەرێمی کوردستاندا هەبووە".

مەسرور بارزانی وتی، "بینییومانە مامۆستایان هاوشانی پێشمەرگە لەبەرانبەر ستەمکاران وەستاونەتەوە".

وتیشی، "ئێمە بەوەوە جوانین كە رووی راستەقینەی ئیسلام چییە ئەوە ببینین، مامۆستایانی ئایینی دەبێت وابكەن خەڵك ئیسلامیان خۆشبووێت نەك لێی بترسن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار