لیژنەی پارتی بۆ یەکخستنی هەڵوێستی هێزە سیاسییەکان سەردانی لایەنەکان دەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستی هێزە سیاسییەکان پێکهات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2025، میدیای فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردن  لیژنەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی پێکهات.
 
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لیژنەکە پێکدێت لە (هۆشیار زێباری، د پشتیوان سادق و عەلی حوسێن) و، بڕیارە سەردانی هێز و لایەنە سیاسیەکان بکات و، لەیەکەم سەردانیاندا ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی 11ی 2025، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و کارکردن بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی پێکەوەیی لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان و پرۆسەی سیاسیی عێراق.

ڕۆژی سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی و ڕۆژی یەکشەممەش، 09ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەتی خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، 82.42% و لە دەنگدانی گشتیش، نزیکەی 54.35% بوو. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار