هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو: درێژە بەگفتوگۆ و کۆبوونەوەکان دەدەین

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هەریەکە لە بەرەی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی لە هەولێر کۆبوونەوە و لە راگەیاندراوێکدا دەڵێن: گفتوگۆمان کرد لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە بەغدا، چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەکان و بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان

لە کۆبوونەوەکدا بڕیاریانداوە درێژە بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانیان بدەن

دەقى ڕاگەیەنراوى کۆبوونەوەکە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەمڕۆ یەكشەممە 2025/12/7 لەبارەگای سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەولێر، ئەم سێ لایەنە: (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، رەوتی هەڵوێست، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان) كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە بەغداد و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان، پاراستن و بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان و مافە دەستوریەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
لە كۆتاییدا هاوڕابون لەسەر درێژەدان بە كۆبوونەوەو گفتوگۆكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار