دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ د. سیروان مەحمود دەرکرد
3 كاتژمێر لەمەوپێش
د. سیروان مەحمود سزای لەسێدارەدان و 40 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا لەبەرامبەر کوشتنی هاوسەرەکەی، خەسوو، خەزوور، خوشکێکی هاوسەرەکەی.
رووداوەکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لە 13-03-2025 روویدا و کاردانەوەیەکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان دروستکرد.
دوای تێپەڕبوونی نۆ مانگ، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو پزیشکە دەرکرد کە هاوسەرەکەی و سێ کەسی ماڵی خەزوورانی لە هەولێر کوشت.
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و 40 ساڵ زیندانیی بەسەر دکتۆر سیرواندا سەپاند کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی خەسوو و خەزوور و هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی.
دادگا لە تاوانی کوشتنی خەسوو و خەزووریدا، سزای لەسێدارەدان و لە بەرامبەر کوشتنی هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەشیدا دووجار زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرکرد.
ڕۆژی 13ی ئازاری ڕابردوو، دکتۆر سیروان بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی لێکوشتن.
