قوباد تاڵەبانی: مووچەی دوو مانگی کۆتایی ساڵ نافەوتێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



جێگری سەرۆکوەزیران وادەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات و دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران کە مووچەکانیان پارێزراوە.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆکان بکەنەوە.

سەبارەت بە گرژییەکانی ڕابردوو گوتی: "لەگەڵ پارتی دوو حیزبی ڕکابەرین و ئاساییە ڕەخنە لەیەکدی بگرین، بەڵام گفتوگۆکانمان دەستپێدەکەینەوە." سەبارەت بە نیگەرانییەکان لەسەر مووچەی کۆتایی ساڵ، قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دایە مووچەخۆران و جەختی کردەوە: "مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نافەوتێن."

وباد تاڵەبانی کۆبوونەوەکانی شاندی یەکێتی لە بەغداد بە "باش" وەسف کرد و ڕایگەیاند، دیدی یەکێتییان داوەتە لایەنە سیاسییەکانی عێراق. سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماریش ئاشکرای کرد: "وەکو یەکێتی جارێ بەربژێری دیاریکراومان نییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا کە "پرۆژەکەی یەکگرتووی ئیسلامی بە هەند وەردەگرین."

هەروەها دۆخی وەبەرهێنانی لە سلێمانی بە دڵخۆشکەر ناوبرد و ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەبەرهێنان لە شارەکە لە ئاستێکی باش و پێشکەوتوودایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار