دوو کەس گیانیان لەدەستداوە تەندروستى دەخرێتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە

کاتژمێرێک لەمەوپێش



قایمقامییەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خراونەتە دۆخی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

بەپێی راگەیێندراوی تەندروستیی سلێمانی، لەسەر فەرمانی د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی، ژمارە 122، خرانە دۆخی "ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە" بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لەكاتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەكانی فریاكەوتن بە شێوەی ئێشكگری كراوە دەبن.
 
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، خەڵکی پارێزگاکە لەكاتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی 122، بۆئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی بەزووترین كات بەهانایانەوە بچن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار