کەشناسی سلێمانی: تا چوارشەممە لێزمە باران بەردەوامدەبێت

کاتژمێرێک لەمەوپێش



بەڕێوەبەرايەتی کەشناسی سلێمانی ڕايگەياند، تاوەکو نيوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بارانی بەلێزمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامدەبێت و پێشبينی بەفربارين دەکرێت لە ناوچە شاخاوييە سنوورييەکان.

کەشناسی سلێمانی لە ڕاگەيەندراوێکدا پیشبينييەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، لەسەرجەم ناوچەکە کاریگەری شەپۆلی باران بەردەوام دەبێت، لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت و دابارین بەشێوەی لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، لەکاتی لێزمە باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، هەندێکات بە هۆی بارانی بە لێزمە  پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت.

 هەروەها، لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین زۆرينەی کاتەکان بارانی بەلێزمە و بەخوڕ دەبارێت، لەگەڵ هەورەتریشقە و زیادبوونی خێرای با، هەندێک کات بەهۆی بارانی بەلێزمە  پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە بەدرێژایی ڕۆژی سێشەممە دەمێنێتەوە. دەشڵێت، "لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەيە".

بەگوێرەی پێشبينييەکانی کەشناسی سلێمانی، بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک  هەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ  دەبارێت و  لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.

بۆ هەمان ڕۆژ لە سنووری پارێزگای  سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین هەندێ کات لێزمە باران دەبێت، تا کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ئەم ناوچانە دەمێنێتەوە، پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لاواز دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار