سەرۆکی هەرێم: لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان
کاتژمێرێک لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات و رایدەگەیێنێت، پشتیوانیی تەواویان بۆ خەڵکی ناوچەکە هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردراون هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان بدەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بۆ خانەوادەی قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەربڕیوە ئەمە دەقەکەیەتی:
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌مان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاووڵاتيان و پێشكه‌شكردنى هاوكاريى پێويست، بده‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
