سەرۆک بارزانی: هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کوردستان دەیکەین

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە رۆما، لەگەڵ  گویدۆ کرۆزیتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " کۆبوونەوەکەمان، کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو. بێگومان، جەنابی وەزیر دۆستێکی زۆر بەڕێز و نزیکی گەلی کوردستانە، باسی رۆژئاوای کوردستان و هەموو بابەتەکانمان کرد. زۆر تێگەیشتوون، بە هەموو لایەک هەوڵ دەدەین کە شەڕ نەبێت و بوەستێت و، خەڵکی کوردستان تووشی ئێش و ئازار و دەستدرێژی نەبێت."

سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە "بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرنگتر، کەرامەت و هەبوونی کوردە، هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کوردستان، ئێمە ئامادەین بیکەین."

سەرۆک بارزانی باسی لەوەش کرد "لەگەڵ هەموو لایەک لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن و هیوامان وایە؛ بەڵام هەموو ئەگەرەکانیش کراوەن و دەبێت خۆمان بۆ بارودۆخێک ئامادە بکەین."


سەرۆک بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەمان زۆر باش بوو، باسی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانمان کرد.

٠ بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرنگتر، کەرامەت و هەبوونی کورد، هەر شتێک پێویست بێت بۆ پاراستنی گەلی کورد، دەیکەین.

٠ ئیتاڵیا بەڵێنی داوە تەواو هاوکار و پاڵپشتمان بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە.

٠ هەموو هەوڵێکمان لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە ئەوەیە کە شەڕ تەشەنە نەکات.

٠ سەرکردایەتی سووریا بەڵێنیان پێداوین کە کەرامەتی کورد پارێزراو بێت.

٠ هەموو هەوڵێک دەدەین کوردی ڕۆژئاوا پارێزراو بن.

لەلایەکی دیکەوە: وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین ئاشتی بەرقەرار بێت لە ناوچەکە.

٠ سەرۆک بارزانی سیمبولێکە لە شەڕی دژ بە داعشدا.

٠ ئێمە لە ئیتاڵیا زۆر دڵگرانین لەوەی لە سووریا ڕوودەدات.

٠ هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت بوەستێت.

٠ ئەوەی دژ بە گەلی کورد دەکرێت لە سووریا جێگای قبوڵ نییە.

٠ دۆستایەتی ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان مێژوویی و قووڵە.

٠ نیگەرانین لەو دۆخەی بەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هاتووە، هەموو ڕێگرییەک دەکەین هەمان شت بەسەر باشووری کوردستان بێت.

٠ زۆر نیگەرانین لە ئازاد بوونی زیندانییانی داعش، کار لەسەر ئەوە دەکەین کە مەترسی نەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار