ئەمریكا داوای لە شەرع كردووە ئەوپەڕی نەرمی بنوێنێت لەسەر داواكارییەكانی هەسەدە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی رۆژئاواییەوە رایگەیاندووە، ئەمریکا داوای لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا کردووە، ئەوپەڕی نەرمی و نەرمی نیشان بدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
ئەو بەرپرسە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، جەختی لەوە کردەوە، واشنتۆن رازییە بەو پێشکەوتنانەی لە پرۆسەی ئێستای یەکگرتنەوەدا بەدەست هاتوون، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە 29ی كانوونی یەكەم واژۆ کراوە.
روونیشیکردەوە، ئەو داوایەی ئەمریکا لە چوارچێوەی خواستی واشنتۆنەوە سەرچاوە دەگرێت کە پلەیەک لە ئۆتۆنۆمی بە کورد لەناو دەوڵەتی سوریادا بدرێت، بەبێ ئەوەی ئەمە ببێتە هەڕەشە لەسەر پێویستی بنەڕەتی بوونی دەسەڵاتێكی ناوەندی لە دیمەشق.
لەبەرامبەردا بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییە کوردەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێشتا کێشە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە یەکلایی نەکراونەتەوە، دیارترینیان، میکانیزمی تێکەڵکردنی شەڕڤانانی هەسەدە لە دامەزراوە سەربازییەکان و چارەنوسی چەکە قورسەكان و رێوشوێنەكانی پەیوەست بە دەروازەیەکی سنوری لەگەڵ عێراق، کە بە شادەمارێكی ئابوری گرنگ دادەنرێت بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
