گواستنه‌وه‌ى زیندانیكراوانى داعش له سوریاوه بۆ عێراق كۆتایی دێت
کاتژمێرێک لەمەوپێش
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى زیندانیكراوانى داعش له سوریاوه بۆ عێراق كۆتایی پێبێت، وه‌زیرێكیش دڵنیایی ده‌دات هیچ كام له زیندانیكراوان بۆ هه‌رێمى كوردستان ناگوازرێنه‌وه.
میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوا كاروانى زیندانیكراوانى رێكخراوى داعش له سوریاوه ده‌گوازێنه‌وه و له زارى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه كۆى ئه‌وانه‌ى گوازراونه‌ته‌وه ده‌گاته پێنج هه‌زار و 500 زیندانى.
خالید شوانى، وه‌زیرى دادى عێراق رۆژى چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، ئه‌و زیندانییانه‌ى له سوریاوه ده‌گوازرێنه‌وه، هیچیان نابريَنة زیندانه‌كانى ناو هه‌رێمى كوردستان.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوو زیندانیی (چه‌مچه‌ماڵ) و (سوسێ) تایبه‌تن به تاوانه گشتییه‌كان و تایبه‌ت به تیرۆر نین، بۆیه زیندانیكراوى رێكخراوه‌كه له زیندانه‌كانى تایبه‌ت به تیرۆر داده‌نرێن كه ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق.
سه‌باره‌ت به ژماره‌شیان وه‌زیرى داد وتى، پێشبینى ده‌كرێت بگاته شه‌ش هه‌زار.
زۆرینه‌ى زیندانیكراوه گوازراوه‌كان هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى بیانین و بنه‌چه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى 60 ولآتى جیاواز، خالید شوانى روونیكرده‌وه، هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى په‌یوه‌ندیدار هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان پاش ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م رێوشوێنه یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان.
هه‌فته‌ى رابردووش خالید یه‌عقوبى، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئاسایش رایگه‌یاند، نزیكه‌ى هه‌زار و 300 زیندانیكراوى داعش گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناو خاكى عێراق، كه له نێوانیاندا ته‌نها چوار عێراقى هه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌رگرتنى زیندانییه‌كانى سه‌ر به رێكخراوه‌كه دا له‌پێناو رێگرى له هه‌ڵاتنیان له زیندانه‌كانى سوریا، به‌هۆى ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌ناوخۆى ئةو ولآتة هاته ئاراوه.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى-یش له كاتێكى پێشتردا دووپاتیكرده‌وه كه دادگاى عێراقى ده‌ستیكردووه به رێوشوێنه یاساییه پێویسته‌كان ده‌رهه‌ق به تۆمه‌تبارانى زیندانیكراوه، كه له زیندانییه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌وه بۆ زیندانه‌كانى ناو عێراق ده‌گوازرێنه‌وه.
له 21ى كانونى دووه‌مى رابردوو فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیانكرده‌وه به گواستنه‌وه‌ى زیندانیكراوه‌كانى داعش له سوریاوه بۆ به‌ندینخانه‌كانى عێراق.
ئه‌وكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ئه‌ركى گواستنه‌وه‌كه به هه‌ماهه‌نگى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌بێت، له‌نێویاندا گواستنه‌وه‌ى 150یان كه له شارى حه‌سه‌كه‌وه گوازرانه‌وه سه‌رجه‌میان "له‌سه‌ر ئاستى سه‌ركرده‌ى رێكخراوه‌كه" بوون له كرده‌وه‌كانى داعش له عێراق له ساڵى 2014، كاتێك رێكخراوه‌كه ده‌ستى به‌سه‌ر رووبه‌ڕێكى فراوانى خاكى عێراق و سوریادا گرت.
