لە زاگرۆسانەی باشوری کوردستان زیاتر لە 100,000بەڕوو چێنرا

9 كاتژمێر لەمەوپێش



بە دەستپێشخەریی تۆڕی زاگرۆسانە، هەڵمەتی چاندنی بەڕوو و تۆوە ڕەسەنەکان لەژێر دروشمی ((هەرەوەزی چاندنی زاگرۆسانە: ژیانەوەی سروشتی نیشتمانە)) لە باشووری کوردستان لە ٢٠٢٥/١١/٢٢ ڕاگەیەندرا.

یەکەم هەڵمەتی بەرفراوان لە ڕۆژی هەینی، ٥\١٢\٢٠٢٥ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی خاک و ڕۆژی جیهانیی کاری خۆبەخشی، دەستی پێ کرد.
بە بەشداریی سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، لە زۆربەی شار، شارۆچکە و گوندەکاندا خەڵک بەشداریی چالاکانەیان کرد و زیاتر لە سەد هەزار بەڕووی ڕەسەن چێنران.

ئەم هەڵمەتە ماوەی ٢٥ ڕۆژی خایاند:
•  یەکەم هەڵمەت: لە ٥\١٢\٢٠٢٥ لە قۆپییەکانی قەرەداغ بەڕێوەچوو؛ ١٠,٠٠٠ تۆوی بەڕوو لەگەڵ ٣١ نەمامی بەڕوو نێژران.

•  دووەم هەڵمەت: لە ١٢\١٢\٢٠٢٥، لە دهۆک، بەرەباب بۆیا لە شەقڵاوە و چیای بەرانان لە دەربەندیخان بەڕێوەچوو؛ ٤٠,٠٠٠ تۆوی بەڕوو چێنران.
•  سێیەم هەڵمەت: لە ١٩\١٢\٢٠٢٥، لە گوندی کواوای پێنجوێن بەڕێوەچوو؛ ١٨,٠٠٠ تۆوی بەڕوو چێنران.

•  چوارەم هەڵمەت: لە ٢٦\١٢\٢٠٢٥، لە سەرتەکی بەمۆ، زنجیرەچیای بەرانان (ئەشکەوتی هەزارمێرد)، سەرگەڵو (چیای گردەڵ)، زنجیرەچیای پیرەمەگرون (تەنگی تابین)، پیرەمەگرون (گوندی قەرەچەتان)، هەورامان (بیارە)، سەیدسادق (شاخی پشت گوندی بەرکەوران)، دۆڵی جافایەتی (شاخی پیربایز)، قەڵادزێ (گوندی داودێ) و کۆیە (چیای هەیبەت سوڵتان) بەڕێوەچوو؛ ٢٢,٤٠٠ تۆوی بەڕوو چێنران.

هەڵمەتە بەرفراوانەکان ماوەی ٢٥ ڕۆژی خایاند، بەڵام چاندنی زاگرۆسانە بەردەوامیی هەبووە و تا ئێستاش چاندن بەردەوامە. پێشبینی دەکەین لەم هەڵمەتە خۆڕسکانەدا زیاتر لە ٣٠,٠٠٠ بەڕووی دیکە چێنرابن.

گرووپ و ڕێکخراوە پێکهێنەرەکانی تۆڕی زاگرۆسانە بۆ ساڵی ٢٠٢٥:
ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، ئەکادیمیای ئیکۆلۆژی، گرووپی شاخەوانیی پیرەمەگرون، سەنتەری سلێمانی بۆ ژینگەپارێزی و شاخەوانی، ڕێکخراوی ئازادبوون – تیمی ژینگە.

بەشداربووانی هەڵمەتی هەرەوەزی زاگرۆسانە لە ساڵی ٢٠٢٥ بریتین لە:
لایەنە حکومییەکان:
1.  وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو – بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان.
2.  پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان.

3.  قایمقامیەتى قەزاى قەرەداغ.
4.  قایمقامیەتى قەزاى دەربەندیخان.
5.  قایمقامیەتى قەزاى پێنجوێن.

6.  ئامادەیى کشتوکاڵى بەکرەجۆ.
7.  ئامادەیى دوکانى تێکەڵ.

ڕێکخراو، کۆمەڵە و گرووپە ناحکومییەکان:
1.  رێکخراوی سروشتی کوردستان.
2.  ئەکادیمیای ئیکۆلۆژی.

3.  رێکخراوی ئازادبوون – تیمیى ژینگە.
4.  سەنتەری سلێمانی بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانی.

5.  گروپی شاخەوانی پیرەمەگرون.
6.  تۆڕی شاخەوانی کوردستان. 

7.  فیدراسیۆنى شاخەوانى کوردستان.
8.  رێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە.
9.  ڕێکخراوی پڵنگانی بێسنور. 
10.  رێکخراوی شاخەوانی باواجی.
11.  کۆمەڵەی پڵنگانی بەمۆ.
12.  کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان.
13.  کۆمەڵەی شاخەوانیی سلێمانی.
14.  دەستەی شاخەوانیی ھەنگاو. 
15.  پێنجوێن شاری فێربوون.
16.  گرووپی شاخەوانی چەرمۆ.
17.  گروپی شاخەوانانی شار.
18.  گروپی شاخەوانی سلێمانی.
19.  گرووپی شاخەوانی لوتکە.
20.  گروپی شاخەوانی بەمۆ. 
21.  گروپی شاخەوانی کوڕیس.
22.  گروپی شاخەوانی کێوەڕەش. 
23.  گروپی شاخەوانی هاوڕێیان.
24.  گروپی شاخەوانی سورێن.
25.  گروپی ئەلهۆیێ چیاڤانێن دهۆکێ.
26.  گروپی شاخەوانی شەقڵاوە.
27.  گروپی شاخەوانی کایسا.
28.  گروپی شاخەوانی قەڵای شێروانە.
29.  گروپى بەرانان.
30.  ماڵى کەلەپورى و ڕۆشنبیرى قەڵادزێ. 
31.  ڕێکخراوى ژینگە و ئاوەدانکردنەوەى کوردستان. 

تۆڕى زاگرۆسانە 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار