کەشناسی: بەفر و باران ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە
13 كاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان، سبەی ئێوارە تا بەرە بەیانی چوارشەممە بافر و باران ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بارەی کەشی پێشبینکراوی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی شوباتی 2026، ئاماژەیداوە، ئاسمان بە گشتیی پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
هەروەها پلەکانی گەرما نزیکەی دوو پلە بەرز دەبێتەوە و بە گوێرەی راپۆرتی بنکەکانی چاودێری کەشوهەوا، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران و بەرزترین پلەش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
هەروەها لە بارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەى سێشەممە 17ـی شوباتی 2026 ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە تاکوو بەرە بەیانی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، نمەباران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات دەبارێت، هەروا پلەکانی گەرما لەگەڵ پێوانەکانی ئەمڕۆدا جیاوازییەکی ئەوتۆیان نابێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی سێشەممە:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
