فەوتانى مووچە ئه‌و گرفته‌ى زیاتر له ده ساڵه مووچه‌خۆرانى هه‌رێم پێوه‌ى ده‌ناڵێنن
7 كاتژمێر لەمەوپێش
دواكه‌وتنى یه‌كه‌م مووچه‌ى ساڵى نوێ ئه‌و ترسه‌ى لاى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دروستكردووه، كه ئه‌و گرفته‌ى زیاتر له ده ساڵه پێوه‌ى ده‌ناڵێنن، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه دووباره ببێته‌وه.
مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ساڵى رابردوویان به له‌ده‌ستچوونى مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌م كۆتایى پێهێنا، ده‌ستپێكى ساڵى نوێشیان به دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌م و وه‌رگرتنى له كۆتایى نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م مانگه وه‌رگرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناوبه‌ناو به‌رپرسانى به‌غداد باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى عێراق زامنكراوه و هیچ گرفتێك له‌باره‌ى دابینكردنیه‌وه نییه، به‌ڵام كه‌م نیین ئه‌و ده‌نگانه باس له گرفتى نه‌ختینه له عێراق و ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنى مووچه بۆ ئه‌م مانگه و مانگه‌كانى داهاتووش ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى گرفتى نه‌ختینه، كورتهێنان له بودجه‌ى عێراق به یه‌كێكى دیكه له هۆكاره‌كانى ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى مووچه ناوده‌برێت، كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه حكومه‌تى ناوه‌ند هه‌وڵه‌كانى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه له‌ڕێى زیادكردنى باج و گومرگ و هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنى تاریفه‌ى گومرگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى راگه‌یاند، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه گرفتیان له دابینكردنى پاره بۆ مووچه نییه.
كۆچه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ئایا مووچه‌ى مانگى شوبات دواده‌كه‌وێت، وتى، "ئه‌مڕۆ 15ى مانگه هێشتا زۆر زووه بۆ باسكردن له دواكه‌وتن یان دوانه‌كه‌وتنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه".
ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو روویدا له ماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا كه له به‌غداد بووه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره، ئه‌و په‌رله‌مانتاره واى وت و دووپاتیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گرفت له‌باره‌ى دابینكردنى نه‌ختینه هه‌یه, به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا عێراق مووچه ده‌دات.
ساڵى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێى كۆمپانیاى سۆمه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه، مووچه‌خۆران هیوایان وابوو كه چیتر گرفتى مووچه سه‌رهه‌ڵناداته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون ئه‌مجاره سه‌رچاوه‌ى گرفته‌كه له لایه‌كى دیكه‌وه ناهێڵیت ئه‌و خه‌مه بڕه‌وێته‌وه.
