شاسوار عەبدولواحید: تا ئەم دەقەیە ئێمە نەمانوتووە ئەچینە حكومەتەوە
8 كاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رايگەياند، تا ئەم دەقەیە ئێمە نەمانوتووە ئەچینە حكومەتەوەو وەزارەتمان ئەوێت، من ئەڵێم داواكارم باڵانسی هێز بگەڕێتەوەو یاسای بودجەمان هەبێت، سبەینێ ئێمەی تیابین یان نەبین، كێشەمان نییە، ئەگەر بچینە ناو حكومەت و ئەم شتانەمان پێ نەكرا، دوای شەش مانگ هەرچی وەزارەتە بەجێی ئەهێڵین.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی: ئێمە ئێستا لێكتێگەیشتنێكمان لەگەڵ یەكێتیی هەیە، لەڕووی ئەخلاقی و هەم لەڕووی سیاسییەوە تاوەكو ئەم مەوزوعە یەكلانەبێتەوە، هیچ هەنگاوێكی تاكلایەنانە نانێین، دوای ئەوە ئەگەر یەكێتیی خۆی ئەو شتە نەكات "لكل حادث حديث"، بەڵام ئەوەی پێمان گەیشتووە كە كاك بافڵ خۆی هاتووە بۆ ئێرە زۆر حەز ئەكەن هاوسەنگی لە كوردستان هەبێت
راشيگەیاند، ئەگەر ئەم لێكتێگەیشتنەی نێوان نەوەی نوێ و یەكێتیی سەربگرێت، یەكەمجار دەبێت هێزێك دەچێت لەگەڵ پارتی دانوستان بكات كە بەقەد ئەو كورسی هەبێت.
شاسوار عەبدولواحید ئاماذةى بةوةشكردووة، ئێمە داوامان لە یەكێتیی نەكردووە بە تەنیا بەجێمان بهێڵێ یان بەجێمان نەهێڵێ، ئێمە پرۆژەیەكمان هەیە، یەكێتیی بیكات بۆ خۆی باشە، چونكە ئێمە هیچمان ناوێ، ئەوەی من باسم كردووە هاوسەنگییە، نیوەی پۆستەكان دابەش بكەیت، پۆستە سیادییەكان هەموو بۆ پارتی نەبێت، بەشێكی بۆ یەكێتیی و بۆ ئەم زۆنە بێت، بۆ خۆشمان نەبێت، ئێمە داوامان نەكردووە.
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئةوةشى خستةرِوو، تا ئەم دەقەیە ئێمە نەمانوتووە ئەچینە حكومەتەوەو وەزارەتمان ئەوێت، من ئەڵێم داواكارم باڵانسی هێز بگەڕێتەوەو یاسای بودجەمان هەبێت، سبەینێ ئێمەی تیابین یان نەبین، كێشەمان نییە، ئەگەر بچینە ناو حكومەت و ئەم شتانەمان پێ نەكرا، دوای شەش مانگ هەرچی وەزارەتە بەجێی ئەهێڵین.
