سودانى هەڕەشە دەکات، سووكایەتی بە جەواهیری  شاعیر کراوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



محەممەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆک نیگەرانە کە بەزیرەکى دەستکرد دروستکراوەو داوا لە دەستەى راگەیاندن دەکات لێکۆڵینەوە لەو پرسە دەست پێبکەن.

ڤیدیۆكە لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە دروستکراوەو وەك رێكلام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا بڵاو بۆتەوە، تێیدا محەمەد مەهدی جەواهیری، شاعیری گەورەی عێراق كە نازناوی (سێیەمین روباری عێراق)ی پێدرابوو، چا بۆ سوودانی دادەنێت، ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لێ دەكەوێتەوە و بە سووكایەتیكردنێكی زەق بە جەواهیری دادەنرێت.

نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاندووە، محەممەد شیاع سودانى نیگەرانى خۆى دەربریوە بەرامبەر ناوەرۆکى ئەو ڤیدیۆیە، کە لەگەڵ شاعیرى گەورەى کۆچکردووە محەمەد مەهدی جەواهیری، دەرکەوتووە، ئەوە شێوازى دەرکەوتنەش زۆر دوورە لەو رێزو پێزانینەى کە سەرۆک وەزیران هەیەتى بۆ جەواهیرى.

سودانى داوا لە دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکان کردووە، لێکۆڵینەوەى خێرابکەن لەسەر ئەو لایەنەى ئەو  ڤیدیۆى بەرهەم هێناوەو بڵاویکردۆتەوە، بەو پێیەى سوکایەتى بە سیمبولێکى رۆشنبیرى و دامەزراوەکانى حکومەت کردووە.

جەواهیری یەكێك بووە لەو ئازادیخوازانەی عێراق كە هەمیشە هاوسۆز بووە لەگەڵ كورد و دۆزی كورددا، تەنانەت بەردەوام كڵاوێكی لەسەر بوو كە ناوی (كوردستان)ی لەسەر نووسرابوو، هەر بۆیە لەنێو كوردستاندا خاوەن ڕێز و پێگەیەكی بەرزە و لە چەند شوێنێكیشدا لە هەرێمی كوردستان، پەیكەری بۆ كراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار