یەکێتی ئەوروپا بەفەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بەفەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە، بەوەش سەرجەم پارەکانیان لە یەکێتیەکە بلۆک دەکرێت و رێگری دەکرێت لەوەی لە وڵاتانی ئەوروپا پارە بۆ ئەو رێکخراوە بڕوات.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت ئەنجومەنەکەیان لە رۆژی 29ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ رەزامەندی نیشاندا بەپێی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

بەپێی ئەو بریارە، هەموو چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا قەدەغە دەکرێت و سەرجەم پارەو  سەرمایەکانی ئەو هێزە لە یەکێتیەکە بلۆک دەکرێن، هەروەها چوونە ناو خاکی ئەوروپا لە ئەندامانی قەدەغە دەکرێت و هەر جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بە "تاوانی تیرۆریستی" هەژمار دەکرێت. 

ئەنجومەنکە ئاماژەی بەوەداوە، ئێستا 13 کەسایەتی و 23 گرووپی سوپای پاسدارانی ئێران لەلیستی تیرۆردان و هەموو ئەو رێوشوێنانەیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر کە لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دیاریکراون.

رۆژی پێنجشەممە 29-01-2026 کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەژماری خۆی لە ئێکس نووسی: سەرکوتکاری ناتوانێ بێ وەڵام بمێنێتەوە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئێستا هەنگاوێکی یەکلاییکەرەوەیان نا، بە ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی.

 بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا هۆشدارییەکی تووندیشی دایە بەرپرسانی باڵای تاران و رایگەیاند: هەر رژێمێک هەزاران کەس لە گەلی خۆی بکوژێ، کار بۆ لەنێوچوونی خۆی دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار