بنیامین ناتانیاهۆ: ئەم ئۆپەراسیۆنە زۆر بەهێزترە لە ئۆپەراسیۆنی پێشوومان

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، رژێمی ئێران خوێنی ئێمەیان رشتووە، نابێت ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 
 
هەروەها دەڵێت سوپای ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی سوپای پاسداران، بەسیج و شوێنەکانی هەڵگرتنی مووشەکی بالیستی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا.
 
نەتەنیاهوو بە گەلی ئێران دەڵێت: "ئێوە دوژمنی ئێمە نین، ئێمە دووژمنی یەکتر نین. دووژمنی هاوبەشمان هەیە کە ئەویش رژێمی ستەمکاری ئایەتوڵاکانە." ئەو ئاماژە بە پێکهاتە جیاوازەکانی ناو ئێران دەکات، لەوانە: فارس، کورد، ئازەری، بەلوچ و ئەهوازییەکان، و داوایان لێدەکات کە ئەمە هەلیانە بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان بەدەست بهێنن و وڵاتەکەیان ڕزگار بکەن.
 
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەوتەیەكدا:
🔹دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران رادەگەیەنین.
🔹بە گەلی ئێران دەڵێم ئەمە چانسی ئێوەیە بۆ ئازادی.
🔹هەرکەسێک چەک دابنێت، تەنانەت ئەگەر بەشێکیش بێت لە رژێم، پارێزبەندی پێدەدرێت.
🔹ملیۆنان ئێرانی رژانە سەر شەقامەکان، ئێستاش دەرفەتیان پێدراوە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
🔹ئەم ئۆپەراسیۆنە زۆر بەهێزترە لە ئۆپەراسیۆنی پێشوومان.
🔹رژێمی ئێران چەکی ئەتۆمی لە ژێر زەویدا شاردۆتەوە و دەبێ لە ئێستادا رابگیرێت.
🔹سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ پاڵپشتی و سەرکردایەتییەکەی.
🔹ئێران هەڕەشەیەکی وجودی و رژێمێکی تیرۆریستییە.
🔹نابێت ڕێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
🔹ئۆپراسیۆنی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو هەلومەرجە دەخوڵقێنێت کە گەلی ئێران بتوانێت بڕیار لە چارەنوسی خۆی بکات.
🔹رژێمی ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
🔹هەموو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی مەترسی هەڵدەگرێت، بەڵام مەترسی ئەنجامنەدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە زیاترە.
🔹ئیسرائیل و ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە وجودییەی کە لە لایەن رژێمی ئێرانەوە دروست بووە دەست پێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار