ئەردۆغان: هەوڵی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ خێراتر دەکەین
2 كاتژمێر لەمەوپێش
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانی ئیفتاری پارتی داد و گەشەپێدان لە ئەستەنبوڵ:
🔹هەست بە دڵتەنگی و نیگەرانییەکی قووڵ دەکەم سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکاوئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی دراوسێمان، بە هاندانی ناتانیاهۆ.
🔹ئەو هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری ئێران و بە ئامانجگرتنی ئاسایشی گەلی ئێرانی دۆست و برامانن.
🔹پاساوەکان هەرچییەک بن، ئەو هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران لە دژی دەوڵەتە براکانی کەنداومان ئەنجامیانداوە، رەتدەکەینەوە.
🔹تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
🔹هیچ کێشەیەکمان نییە سەبارەت بە ئاسایشی سنوور و ئاسمانی خۆمان؛ هێزەکانمان لە بەرزترین ئاستدا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر.
🔹هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.
🔹ئەم قۆناغە هەستیارە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە دەبەین لە ڕێگەی سیاسەتێکەوە کە ئاسایشی نەتەوەکەمان و گەلەکەمان لە پێشینەی کارەکانیدا بێت.
