چى لهبارهى توانا سهربازییهكانى ئیسرائیل دهزانیت؟
2 كاتژمێر لەمەوپێش
به شەشەمین هێزی ئەتۆمیی دادەنرێت و توانای وەشاندنی کڵاوەی ئەتۆمی لەڕێگەی مووشەکەوە ههیه.
لهمساڵدا پلهى 15ههمینى لهنێو 145 وڵاتدا گرتووه لە پێوەرەکانی global firepower.
نزیکەی 170 ههزار سەربازی چالاکی هەیە و نزیکەی 65 ههزار هێزی یەدەگی هەیە، کە لە کاتی جەنگدا ئەم ژمارەیە زیاد دەکات.
ئیسرائیل خاوەنی یەکێک لە پێشکەوتووترین هێزە ئاسمانییەکانی جیهانە. نزیکەی 340 بۆ 350 فڕۆکەی جەنگیی هێڵی پێشەوەی هەیە کە بریتین لە:
نزیکەی 50 بۆ 70 فڕۆکەی جۆری F-351 (كه فڕۆکەی نادیارن)
85 بۆ 100 فڕۆکەی F-15 (بۆ مەودای دوور و هەڵگرتنی بۆمبی قورس بهكاردێت)
نزیکەی 175 بۆ 200 فڕۆکەی جۆری F-16 (بڕبڕەی پشتی هێزی ئاسمانییە)
فڕۆکەی مەشق و راهێنان نزیکەی 150 دانە وەک M-346
فڕۆکەی گواستنەوە و بارهەڵگر نزیکەی 50 دانە وەک C-130 Hercules
فڕۆکەی تانکەر نزیکەی 10 بۆ 15 دانە، بۆ لێدانی ئامانجە دوورەکان
فڕۆکەی سیخوڕی و ئاگادارکردنەوە (AEW&C) نزیکەی 10 بۆ 15 دانە
تایبەتمەندیی فڕۆکەکانی وایە لە سیستەمێکی فرەچین پێکهاتووە کە بۆ مووشەکەی کورتمەودا و ناوەند مەودا و هەروەها تایبەتمەندیی بەرپەرچدانەوەی موشەکی بالیستی لە دەرەوەی بەرگەهەوا هەیە.
توانا زەمینی و دەریاییەکانی:
نزیکەی 1300 تانک کە تانکی Merkavaى دروستکراوی ناوخۆ بربڕەی پشتێتی و بە یەکێک لە پارێزراوترین تانکەکانی جیهان دادەنرێت.
زیاتر لە پێنج هەزار بۆ نۆ هەزار ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەرباز و زرێپۆش.
خاوەنی پێنج بۆ شەش ژێر دەریایی جۆری دۆلفینە، کە دروستکراوی وڵاتی ئەڵمانیان و توانای هەڵگرتنی چەکی ستراتیژییان هەیە.
بەپێی مەزەندەکانی پەیمانگای SIPRI و ناوەندی توێژینەوەی FAS پێدەچێت خاوەنی 90 بۆ 300 کڵاوەی ئەتۆمی بێت.
توانای وەشاندنی ئەم کڵاوانەی هەیە لەڕێگەی مووشەکی Jeicho lll (بالیستی) یان فڕۆکە جەنگییەکان یان ژێر دەریاییەکان.
بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەکانی ساڵی 2026 و راپۆرتە داراییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، بودجەی وڵاتی ئیسرائیل 35 ملیۆن دۆلارە، بەڵام بەهۆی جەنگەوە پەنا دەباتە بەر بودجەی تەواوکاریی بە بڕی 2.9 ملیار دۆلار وەک بوودجەی فریاگوزاری.
جگه لهوهى ساڵانە ملیاران دۆلار هاوکاری سەربازی وەردەگرێت، بهجۆرێك تهنها ساڵانى 2025-2026 ئەمریکا چەندین ملیار دۆلاری بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی نوێ بۆ ئیسرائیل تەرخان کردووە.
