ئارا ئیبراهیم که‌مێک پێش ئێستا هه‌ریه‌ک له هاوپه‌یمانى، گۆڕان، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ بایکۆتى پڕۆسه‌ى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کانى سلێمانیان کرد، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى ده‌ڵێت:" چاودێره‌کانى ئه‌و چوار لایه‌نه مه‌گه‌ر به دوربین سه‌یرى جیاکردنه‌وه‌و هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان بکه‌ن". ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى تهمووز، پرۆسه‌ى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کان بۆ نزیکه‌ى 200 سندوق له ساحه‌ى ئاشتى له گه‌ڕه‌کى رزگارى شارى سلێمانى ده‌ستیپێکرد. قاسم گه‌ڵاڵى، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى"ئێمه له‌گه‌ڵ ژماردنه‌وه‌ى هه‌موو سندوقه‌کانى ده‌نگدان بوون که سه‌رجه‌میان هه‌ژمار بکرێنه‌وه، وه‌ک ئه‌وه نه‌کرا ده‌بوو سه‌رجه‌م ئه‌و سندوقانه‌ى تانه و سکاڵاى له‌سه‌ر ههژماربکرێتهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌کراوه بۆیه بایکۆتمان کردووه". هاوکات، رێبوار که‌ریم، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌لێدوانێکدا هۆکاره‌کانى بایکۆتى پڕۆسه‌که‌ى ئاشکرا کرد که یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ى برٍِیارى کۆمسیۆن پڕۆسه‌که ده‌ستى پێکردووه. رێبوار که‌ریم وتی"به‌پێچه‌وانه‌ى بریاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق‌و بڕیارى کۆمسیۆنى تازه پڕۆسه‌که ده‌ستى پێکردووه که ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و سندوقانه‌ى سکاڵا و تانه‌ى له‌سه‌ره هه‌ژمار بکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها ژماره‌یه‌کى که‌م هه‌ژمار ده‌که‌نه‌وه که ئێمه له‌گه‌ڵیدا نین". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆى 3200 سندوق ته‌نها جیاکردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ نزیکى 230 سندوق ئه‌نجام ده‌درێت، له‌و ژماره‌یه‌ش 188 سندوقى ده‌نگدانى گشتییه، جگه له‌و سندوقانه له‌نێوان 35 سندوق تا 40 سندوقى ئه‌و جۆره سندوقانه‌یه که به " نازحین " ناسراون. رێگه نادرێت رۆژنامه‌نووسان و میدیاکاران که‌لوپه‌لى رۆژنامه‌وانى وه‌ک کامێرا‌و کاغه‌ز و قه‌ڵه‌م به‌رنه ساحهکهوهو ته‌نیا رێگه به خۆیان ده‌ده‌ن بچنه ژوره‌وه که ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى میدیاکارانى لێکه‌وتوه‌ته‌وه. کۆمسیۆن ژماره‌یه‌ک کارمه‌ندى کوردى کۆمسیۆنى پارێزگاى که‌رکوک که 32 کارمه‌ندن هێنراون بۆ به‌شداریکردن له جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کارمه‌ندى کۆمسیۆنى سلێمانى و 30 کارمه‌ندى دادگاى سلێمانیش به‌شدارى جیاکردنه‌وه‌که ده‌که‌ن. ناوبراو هۆکارى دووه‌مى بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه که رێگه‌یان نه‌داوه چاودێرى لایه‌نه‌کان له نزیکه‌وه ئاگادارى پڕۆسه‌که بکه‌ن"چاودێره‌کانمان مه‌گه‌ر به دوربین سه‌یرى جیاکردنه‌وه‌و هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان بکه‌ن، ئه‌م عه‌مه‌لییه ئێمه له‌گه‌ڵیدا نین".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى کۆمه‌ڵه‌ى گه‌ردونناسى ته‌کساس درێژترین مانگ گیران له‌م سه‌ده‌یه ڕووده‌دات و هه‌ساره‌ى مه‌ریخ زۆر نزیک ده‌بێته‌وه له گۆى زه‌وى و بۆ چه‌ند ڕۆژێک ده‌بێته چواره‌م دره‌وشاوه‌ترین ته‌نى ئاسمان له دواى خۆر، مانگ، ڤینۆس، ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که له کوردستان نیمچه مانگ گیران یه‌کسه‌ر له دواى کاتژمێر نۆى شه‌و ده‌ستپێده‌کات، دوایى ده‌بێته مانگ گیرانى ته‌واو. لوقمان حه‌وێز، ئه‌ندامى کۆمه‌ڵه‌ى گه‌ردونناسى ته‌کساس له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووک، ڕایگه‌یاند:"دوو دیارده‌ى گه‌ردوونى سه‌رنجڕاکێش ڕووده‌ده‌ن، که له کۆتایى ئه‌م مانگه ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وانیش یه‌کێکیان بریتیه له ڕوودانى درێژترین مانگ گیران له‌م سه‌ده‌یه، ئه‌وى تریش نزیک بوونه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى مه‌ریخه له گۆى زه‌وى به شێوه‌یه‌ک درهوشانهوهکهى به‌شێوه‌یه‌کى زۆر به‌رچاو زیاد ده‌کات". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که "مانگ گیرانه‌که، له ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 27 ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ 2018 ده‌ست پێده‌کات، له کوردستان نیمچه مانگ گیران یه‌کسه‌ر له دواى کاتژمێر نۆى شه‌و ده‌ستپێده‌کات، دوایى ده‌بێته مانگ گیرانى ته‌واو، تێکڕاى ماوه‌ى مانگ گیرانه‌که پتر له چوار کاتژمێر ده‌خایه‌نێت، له‌و چوار کاتژمێره یه‌ک کاتژمێر و 43 خوله‌ک مانگ به‌ته‌واوى ده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش به درێژترین مانگ گیرانى ئه‌م سه‌ده‌یه داده‌نرێت”. دیارده‌ى مانگ گیران دیارده‌یه‌کى سروشتیه و هیچ کاریگه‌ریه‌کى خراپى له‌سه‌ر ژیان یان گۆى زه‌وى نیه، ئه‌مه‌ش ڕووده‌دات کاتێک گۆى زه‌وى ده‌که‌وێته سه‌ر یه‌ک هێڵ له نێوان خۆر و مانگ، له‌و کاته‌دا زه‌وى به‌رى تیشکى خۆر ده‌گرێت و سێبه‌رى زه‌وى ده‌که‌وێته سه‌ر مانگ، به‌مه‌ش مانگ نیمچه تاریک هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، ڕه‌نگه‌که‌ى سوور باوێکى زۆر تاریک ده‌رده‌که‌وێت، له‌و کاته‌دا مانگ گیرانى ته‌واو ڕووده‌دات. لوقمان حه‌وێز،ئهوهێماى بۆ ئه‌وه‌ش، دیارده‌ى دووه‌م نزیکبوونه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى مه‌ریخه له گۆى زه‌وى به ڕاده‌یه‌ک دره‌وشانه‌وه‌ى له ئاسمان له دره‌وشانه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى جوپیته‌ر (موشته‌ری) زیاتر ده‌بێت، "هه‌ساره‌ى مه‌ریخ له‌کاتى سوڕانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى خۆر له‌سه‌ر خولگه‌که‌ى له دوورترین خاڵیدا دووریه‌که‌ى له گۆى زه‌وى ده‌گاته نزیکه‌ى 401 ملیۆن کیلۆمه‌تر، له نزیکترین خاڵیشیدا دووریه‌که‌ى ده‌گاته 54.6 ملیۆن کیلۆمه‌تر". هاوکات، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى گه‌ردونناسى ته‌کساس مه‌ریخ له نێوان 27 ى تهمموز تاوه‌کو 31 ى ته‌مموزى ئه‌م مانگه دووریه‌که‌ى ده‌بێته 57.6 ملیۆن کیلۆمه‌تر، ئه‌مه‌ش واى لێده‌کات دره‌وشانه‌وه‌ى به‌ڕاده‌یه‌کى زۆر به‌رچاو زیاد بکات، له ڕاستیدا دووریه‌که‌ى له به‌روارى 28 ى ئابى ساڵى 2003 له گۆى زه‌وى گه‌یشته نزیکه‌ى 55.7 ملیۆن کیلۆمه‌تر، ئه‌مه‌ش نزیکترین خاڵ بووه له گۆى زه‌وى له ماوه‌ى 60 هه‌زار ساڵى ڕابردوودا.
ئارا ئیبراهیم به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى، ئاشکراى کرد که هه‌فته‌ى ئاینده تۆمارى ده‌نگده‌ران بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌ر تێبینییه‌کیان له‌سه‌رى هه‌بێت چاره‌سه‌رى ده‌که‌ن. شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ماوه‌ى شه‌ش مانگه تۆمارى ده‌نگده‌ران ئیشى له‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ ده‌رهێنانى ناوى مردووان و ناوى دووباره‌و چاککردنى ناوى لێکچوو، دیارى کردنى ناوى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌که‌ونه سنورى ماده‌ى 140 که مافیان نییه به‌پێى یاسا بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ده‌نگبده‌ن. هه‌روه‌ها وتیشى" له‌هه‌فته‌ی داهاتوو تۆماره‌که ته‌واو ده‌بێت و بڵاویده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن، په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کانیش هه‌ر ره‌خنه‌و تێبینییه‌کیان هه‌بێت با پێمان بڵێن تا چاره‌سه‌رى بکه‌ین". شۆشڕش حه‌سه‌ن، باسى له‌وه‌شکرد، که تۆمارى ده‌نگده‌رانیان بڵاوکرده‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌که‌ن که پێشتر له تۆماره‌که‌دا چه‌ند ناوى مردوو یا دووباره‌و ناوى لێکچوو له‌تۆماره‌که‌دا هه‌بووه. تۆمارى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمى کوردستان لاى لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى جێى ره‌خنه‌و تێبینى بووه به‌وه‌ى که تۆمارێکى ناخاوێنهو پڕه له‌ناوى مردوو دووباره و پێیانوابووه لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیان له‌کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌کاریده‌هێنن. بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نزیکه‌ى سێ ملیۆن و 342 هه‌زار که‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌بووه لهپارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆکدا. شۆرش حه‌سه‌ن، پێیوابوو له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران "تۆمارێکى هه‌ستیاره"، خۆیان له‌هه‌رێمى کوردستان(ته‌بع)ى ده‌که‌ن و نایبه‌نه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پاش بڵاوبونه‌وه‌ى تۆماره‌که، ماوه‌ى چه‌ند دانراوه بۆ سه‌رنج و تێبینى په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان، به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێمى کوردستان وتى"ماوه‌ى مانگێک دانراوه بۆ نوێکردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران، له‌و مانگه‌دا چ تێبینییه‌ک هه‌بێت هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین". هاوکات، شۆرش حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که رۆژى شه‌ممه 7/7/2018 لیستى کاندیدانى قه‌واره‌و هاوپه‌یمانێتییه‌کان تا 25/7 وه‌رده‌گرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان. بڕیاره 30ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجام بدرێت، دوێنێش نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتى خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت، وتى" سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
سازدانی: بنار هیدایەت شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌رگایان کراوه‌یه بۆ گفتوگۆ و وتوێژ، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکرده‌ى دیاری پێشوو حزبه‌که چ به گه‌ڕانه‌وه‌ى بێت بۆ ناو یه‌کێتى یان به‌ستنى هاوپه‌یمانێتى بێت له‌گه‌ڵ یه‌کێتى. شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا که هاوکات به‌رپرسی هێزه‌کانى 70ی سه‌ر به یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتی، تیشکده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێکى سیاسی و سه‌ربازی هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ دۆخی ناوخۆی حزبه‌که‌ی. هاوڵاتی: له ئێستادا جۆرێک له تیرۆر و رفاندن و تۆقاندنی کوردانی ناوچه دابڕێنراوه‌کان و خانه‌قین له ئارادایه، ئه‌مه له‌م کاته‌دا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: تیرۆر و رفاندن و کوشتن له‌و ناوچانه و له‌عێراق به‌تایبه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گروپه تیرۆریستییه‌کان له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێنه‌وه، ئه‌و کوشتن و رفاندنه زیاتر بوو، به‌تایبه‌تیش دوای هاتنی داعش و داگیرکردنی ناوچه‌یه‌کی زۆر له‌و ناوچانه‌ى سوننه نشینن توانی جێی پێی خۆی به‌هێزبکات، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و رووداوانه زیادیکردووه له‌کاتێکدا بۆشاییه‌کی ئه‌منی زۆر دروستبووه، هێزه عێراقییه‌کان وه‌کو پێویست نه‌یانتوانییوه ئه‌و بۆشاییه نه‌هێڵن، دوای ئه‌وه‌ى هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌دوای رووداوه‌کانی 16 ی ئۆکتۆبه‌ر کشانه‌وه دواوه له‌و ناوچانه بۆشاییه ئه‌منییه‌که زیاتربوو، پێشتر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه توانیبویان هێڵێکی به‌رگری به‌هێز درووستبکه‌ن و هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ش هاوکارییان بوون، به‌ڵام له‌دوای کشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه هێزه‌کانی عێراق نه‌یانتوانی وه‌کوو پێویست ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه پڕبکه‌نه‌وه و پارێزگاری له‌سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان بکه‌ن، هه‌روه‌ها گروپه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه بوونیان هه‌یه و ئه‌وانیش چه‌ندین جۆرن، هه‌ندێکیان بێ سه‌رو به‌رن و کاری نه‌شیاویان کردووه، ته‌نها داعش نیه خه‌ڵک ده‌کوژێت و خه‌ڵک ده‌فڕێنێت، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین هه‌ندێک له‌و گروپانه‌ى حه‌شد کاره‌کانیان له‌رووی کوشتن و بڕینی هاوڵاتیان له‌داعش خراپتره، ئه‌و کێشانه‌ى باست کرد ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه کشاونه‌ته‌وه و سوپای عێراق خاوه‌نی مه‌رکه‌زی بڕیار نیه و حه‌شدی شه‌عبی له‌و شوێنانه بوونیان هه‌یه. هاوڵاتی: پێتان وانیه داعش جۆره به‌هێزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌و ناوچانه، یاخوود پلانێک دژی کورد له‌ئارادایه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: ئێمه پێمان وانیه داعش بێهێز بووبێت، به‌ڵکو هێزی خۆی ماوه له‌و ناوچانه، له‌و هێرشانه‌ى عێراق کردی بۆ ئازادکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه داعش هیچ لێدانێکی به‌رنه‌که‌وت به‌ڵکو پاشه‌کشه‌ى کرد و خۆیان شارده‌وه و دواتر خۆیان ده‌رخسته‌وه و ئێستا له‌و ناوچانه به‌به‌راورد به پێشتر زۆر به‌هێزترن له‌رووی ژماره و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و چالاکی تیرۆریستییه‌وه، چالاکی داعش له ناوچه کوردنشینه‌کان زیاتره و به‌گشتی چالاکییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت کورد بکوژن و بیانفڕێنن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ناوچانه هیچ هێزێکی لێ نیه تا به‌رگریی له‌ناوچه نشینییه‌کان بکات. هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر هه‌یه شه‌ڕی کورد و داعش ده‌ستپێبکاته‌وه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ داعش و تیرۆر ته‌واو نه‌بووه، داعش و تیرۆر له‌هه‌ر شوێنێک بێت ئێمه وه‌کوو هێزی پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین شه‌ڕی ئه‌وانه بکه‌ین، چونکه داعش دوژمنی سه‌ره‌کی ئازادی و دیموکراسی و مرۆڤایه‌تییه، بۆیه شه‌ڕکردنی ئێمه له‌گه‌ڵ تیرۆر و داعش تا بوونیان هه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوڵاتی: که‌واته داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ماوه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌موو شوێنێک هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌ندێک شوێن که‌متر و له‌هه‌ندێک شوێن زیاتر، به‌تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشی به‌هێزی هه‌یه، هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی کوردستان هاوکاری ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌کانن بۆیه داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم که‌متره. هاوڵاتی ماوه‌یه‌که دیارده‌ى کوشتن به‌چه‌ک زیادیکردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌هاوڵاتی راگه‌یاند زۆربوونی چه‌ک بۆ دروستکردنی ئه‌و هێزه خۆبه‌خشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی داعش دروستبوون، ئه‌و هێزانه له‌ژێر چاودێری ئێوه‌دان، ئایا کۆنترۆڵکردنیان ئاسانه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌و تۆمه‌تانه بدرێته پاڵ هێزی خۆبه‌خش شتێکی باش نیه، به‌ڕاستی هێزه خۆبه‌خشه‌کان هێز و پشتیوانییه‌کی گه‌وره بوون بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر شه‌هید و برینداریان هه‌یه، بڵاوه‌کردنی چه‌ک له‌کوردستان به‌درێژایی کات ورده ورده زیادیکردووه، له دوای رووخانی عێراق ئه‌و چه‌کانه‌ى له جبه‌خانه‌کانی سوپای عێراقدا بوون ده‌ست پێشمه‌رگه و ده‌ستێکی ئه‌مین نه‌که‌وت زیاتر له‌سه‌دا نه‌وه‌دی ده‌ست خه‌ڵکی دیکه که‌وتووه به‌کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ته‌واوی دانیشتوانی عێراقه‌وه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش هه‌یه زۆربه‌ى دیارده‌ی کوشتنه‌کان کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ک دیارده‌یه‌کی تیرۆریستی و سیاسیی، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌وه‌ی ده‌زانم ده‌سه‌ڵاتداران له‌هه‌موو لایه‌ک به‌عێراق و ده‌وروبه‌ره‌وه نه‌یانتوانیوه کۆنترۆڵی نه‌مانی دیارده‌ى چه‌ک بکه‌ن که له‌ناو خه‌ڵکدایه، بۆیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزه‌کانی خۆبه‌خشه‌وه نیه. هاوڵاتی: که‌واته چۆن کۆنترۆڵی دیارده‌ى نه‌مانی چه‌ک ده‌کرێت؟ شێخ جه‌عفه‌ر: به دڵنیاییه‌وه ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێم له‌رێی پۆلیس و ئاسایشه‌وه و پێشمه‌رگه‌ش هاوکارییان ده‌بێت، له‌زۆربه‌ى شار و شارۆچکه‌کان ئه‌و چه‌کانه‌ى بێ مۆڵه‌تن ده‌ستگیر ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ى تاوانیان کردووه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ناوخۆوه ده‌ستگیرده‌کرێن، ده‌توانرێت ورده وه‌رده ده‌ست به‌سه‌ر بارودۆخه بگیرێت ناڵێین له‌سه‌دا سه‌د به‌ڵام چاره‌سه‌ری ده‌کرێت. هاوڵاتی: له‌ئێستادا دواین هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانی پێشمه‌رگه گه‌یشت به‌کوێ؟ شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، تیمی هاوپه‌یمانان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رنامه‌ى خۆیان هه‌یه بۆ چاکسازی له‌ناو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئێمه‌ش هاوکار و یارمه‌تیده‌ریان ده‌بین له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وان یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه ئێستا له ناو وه‌زاره‌ت ده‌ست به‌کاربوون. هاوڵاتی: به‌پێی پێشبنییه‌کان ئه‌و یه‌کخستنه‌وه‌یه چه‌ند کاتی ده‌وێت؟ شێخ جه‌عفه‌ر: نازانم کاته‌که‌ى چه‌نده، تیمه‌کانی هاوپه‌یمانان سه‌رقاڵن به‌گه‌رمی و به‌وردی به‌جدی له‌گه‌ڵ لیژنه‌کانی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌ریکی ئه‌و بابه‌ته‌ن. هاوڵاتی: هاوکارییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ پێشمه‌رگه له‌چ ئاستێکدایه و ئێستا به چ مه‌رجێک هاوکاری پێشمه‌رگه ده‌کات. شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌مه‌ریکا هیچ مه‌رجێکی نیه بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمه‌رگه، بۆ له‌مه‌ودا هاوکارییه‌کانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه باشتر ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت هه‌تا وه‌کوو داعش و تیرۆر مابێت به‌رده‌وام ده‌بن له‌هاوکاری پێشمه‌رگه. هاوڵاتی: پێشتر هه‌وڵێک هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بخرێنه سه‌ر سیسته‌می وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، ئه‌و هه‌وڵه چی به‌سه‌رهات؟ شێخ جه‌عفه‌ر: هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت به‌شێک بێت له‌سیسته‌می به‌رگری و نیشتیمانی عێراق، به‌ڵام دیاره عێراق وه‌کو پێویست ئه‌و کاره‌یان جێبه‌جێنه‌کردووه. هاوڵاتی: له چاوپێکه‌وتنێکی پێشتری رۆژنامه‌ى هاوڵاتی جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت چوار ساڵه ئاگاداری بوودجه‌ى هێزه‌کانی حه‌فتا و هه‌شتا نین، ئێوه هیچ ئاگادارییهکتان هه‌یه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: من نازانم مه‌به‌ستی چی بووه، بوودجه‌ى یه‌که‌ى حه‌فتا و هه‌شتا له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌چێته په‌رله‌مان و له په‌رله‌مان ته‌سدیق ده‌کرێت، هه‌روه‌ک چۆن هه‌ردوو هێزه‌که مل که‌چن بهبریارهکانهوه، ئه‌و میزانیانهى دانراوه دیاره بۆچی سه‌رفده‌کرێت و هه‌موو میزانیانهکان دیاره، میزانییه‌ى هه‌ردوو یه‌که‌که له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ساڵانه ده‌چێته په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و میزانییه ته‌سه‌روفاتی پێوه‌ده‌کات. هاوڵاتی: ماوه‌یه‌که میدیای یه‌کێتی بایه‌خدانێکی زۆر به ئێوه ده‌دات، ئایا ئه‌مه بۆ په‌راوێزخستنی هه‌ندێک سه‌رکرده‌ى سه‌ربازی ناو حزبه‌که‌ت نیه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: من ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانم، دوێنێ و ئه‌مرۆ و به‌یانیش هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌م حزبه ده‌بم، من پێم وانیه شتێکی شازی به‌و جۆره روویدابێت ئه‌و جیاوازییه به‌روونی ببینرێت. هاوڵاتی: دۆخی ئێستای یه‌کێتی له‌چاو چه‌ند مانگی رابردوو و ساڵی رابردوو چۆنه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: دۆخی ئێستای یه‌کێتی زۆر زۆر باشه و هه‌نگاوی باش نراوه، ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ن دۆخی پێشتری یه‌کێتی له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان دۆخێکی خراپ بوو، ناحه‌زان چاوه‌ڕێی شتێکی خراپیان لێ ده‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌نگاوه‌کان بۆ رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵی یه‌کێتی ده‌ستی پێ‌کرد، له‌داهاتوو باشتر ده‌بێت و له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه سیاسییه‌که هه‌نگاوه‌کان بۆ یه‌کگرتوویی ناوخۆی یه‌کێتی ده‌ستپێده‌کات. هاوڵاتی: هۆکاری ئه‌و باشییهى یه‌کێتی که تۆ باسی ده‌که‌یت بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: یه‌کێتی له‌بناغه‌وه به‌هێزه، رێکخستنێکی پته‌وی هه‌یه، کادیری نه‌وعی هه‌یه، پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌هێزی هه‌یه، ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدایه، ده‌یان هه‌زار شه‌هید و که‌مئه‌ندامی هه‌یه، یه‌کێتی ئومێدی ئه‌وه‌ی هەیه وڵات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ببات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێک گرفت هه‌بوو له‌ئاستی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌و گرفتانه‌ش چاره‌سه‌رکراون. هاوڵاتی: بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان یه‌کێتی چۆن به‌شداری ده‌کات و خۆی ئاماده‌کردووه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: ئێمه پێمان وایه ئه‌و مێژووه‌ى یه‌کێتی هه‌یه‌تی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که له‌رووی به‌رگرییه‌وه و له‌رووی خه‌باته‌وه ئه‌و مێژووه هیچ حزبێکی دیکه‌ى کوردستان نیه‌تی، بۆ ده‌بێت ئومێدمان نه‌بێت و هاوڵاتیان ده‌نگ به‌یه‌کێتی نه‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر هیچ حساب نه‌کرێت، چوار ساڵه یه‌کێتی کوردستان ده‌پارێزێت له‌شه‌ڕی داعش، رێگه‌مان نه‌دا بچوکترین کاره‌سات به‌سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌کان بێت، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نه‌بوایه کوردستانیش وه‌کو موسڵ و دیاله و تکریت کاول و وێران ده‌بوو، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ئه‌و حسابه بۆ یه‌کێتی بکه‌ن ده‌نگمان پێده‌ده‌ن. هاوڵاتی: دروستکردنی هه‌ندێک هێزی تازه به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌کێتی هه‌بوو؟ شێخ جه‌عفه‌ر: هه‌ر حزبێکی تازه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که دروست بێت به‌شی خۆی خه‌ڵکی هه‌یه و خه‌ڵکی لێ کۆده‌بێته‌وه. ئه‌م میلله‌ته هه‌مووی نابێت به‌یه‌کێتی و پارتی و شیوعی و ئیسلامی، بۆیه هه‌ر گروپێک دروستبێت به‌شی خۆی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت. هاوڵاتی: هیچ هه‌وڵێک هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو ریزه‌کانی یه‌کێتی؟ شێخ جه‌عفه‌ر: مه‌سه‌له‌ى کاک به‌رهه‌م ئێمه پێمان ناخۆش بوو که ئه‌و کاره‌ى کرد، ئێستاش ده‌رگای یه‌کێتی کراوه‌یه بۆ گفتوگۆ و وتوێژ، چ بۆ هاوپه‌یمانێتی بێت چ بۆ گه‌ڕانه‌وه بێت ئه‌وه که‌وتۆته سه‌ر خۆی، هیچ هه‌وڵێکی یه‌کێتیشم نه‌بیستووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى. هاوڵاتی: کۆنگره‌ى یه‌کێتی رۆژ به‌رۆژ دواده‌خرێت، هۆکاری نه‌به‌ستنی کۆنگره چییه؟ شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌وه په‌یوه‌ندی بهحزبهکهوه هه‌یه، یه‌کێتی خۆی بڕیار ده‌دات که‌ى کۆنگره ده‌به‌ستێت، یاخود ئه‌و پرسانه‌ى له‌ناو کوردستان هه‌یه له‌بار نیه بۆ ئه‌و پرسه، ئه‌وه ئیشی یه‌کێتی خۆیه‌تی، ئیشی خه‌ڵک نیه ته‌داخول بکات له‌کاروباری حزبه‌کان که‌ی کۆنگره ده‌به‌ستێت و که‌ى کۆنگره نابه‌ستێت. هاوڵاتی له‌کۆنگره سکرتێر داده‌نرێت یاخود هاوسه‌رۆکی بۆ یه‌کێتی؟ شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌وه کۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ناتوانم وه‌کوو شه‌خسێک بڕیاری له‌سه‌ر بده‌م، ئه‌ندامانی کۆنگره له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
ئارا ئیبراهیم بەپێی سیستمی نوێی پێوەری ئاو لە پارێزگای سلێمانی، له‌به‌رانبه‌ر به‌کارهێنانى پێنج به‌رمیل ئاو 50 دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر ماڵێکیش له‌ماوه‌ى دوو مانگدا نه‌یبه‌ستێت ئه‌وا هه‌موو مانگێکدا سه‌د هه‌زار دینار غەرامە دەکرێت. ئه‌ژمارکردنى پاره‌که له‌ڕێى پێوه‌ره‌که‌وه دیاریدەکرێت لەبەرامبەر بەکارهێنانی هەر هەزار مەترێک سێجا، دوو هه‌زار دینار لە هاوڵاتی وەردەگیرێت. سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوى سلێمانى به هاوڵاتی وت «هه‌ر ماڵێک له‌ماوه‌ى دوو مانگدا نه‌یبه‌ستێت ئه‌وا هه‌موو مانگێک 100 هه‌زار دینارى بۆ ده‌چێته‌وه«. وه‌زاره‌تى شاره‌وانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ سێ کۆمپانیادا کردووه بۆ ئه‌نجامدانى پێوه‌رى ئاو، له‌شارى سلێمانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى گرنگ و له ئیداره‌ى راپه‌رین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه کۆمپانیاى ئۆرانۆس و له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى لوبنانى به‌ناوى خه‌تیب عهلهنى. کۆمپانیاى گرنگ که ئه‌رکى جێبه‌جێکردنى به سیستمکردنى کۆکردنه‌وه‌ى کرێى ئاوى له‌ئه‌ستۆیه له پارێزگاى سلێمانى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ ئەنجامداوە. شکار ڕه‌زا، راوێژکار له کۆمپانیاى گرنگ به هاوڵاتی وت «له‌مه‌ودوا به‌شى داهاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى و به‌شى داهاتى ده‌وروبه‌رى سلێمانى لاى کۆمپانیاکه‌یان ده‌بێت و ئه‌وان مانگانه داهاتى ئاو ده‌ده‌نه‌وه به حکومه‌تى هه‌رێم». پێشتر بەڕێوهبهرایهتییهکانى ئاو به‌پێى رووبه‌رى خانوو پاره‌یان وه‌رده‌گرت و به‌جۆرێک بۆ هه‌ر خانوه‌یه‌کى 100 مه‌ترى 10 هه‌زار و 200 مه‌ترى مانگانه 20 هه‌زار دیناریان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام پاش به‌ستنى پێوه‌رى ئاو به‌پێى مه‌تر سێجا پاره وه‌رده‌گیرێت که بۆ هه‌ر هه‌زار مه‌تر سێجایه‌ک که پێنج به‌رمیل ده‌کات 50 دینار وه‌رده‌گیرێت. له‌ئێستادا له سلێمانى 165 هاوبه‌شى پێوه‌رى ئاو هه‌یه‌و 130 هه‌زاریان پێوه‌ریان بۆ به‌ستراوه. شکار ره‌زا وتیشى» ده‌بێت له‌سه‌دا 95ى پسوڵه‌ى ئاو راده‌ستى حکومه‌ت بکه‌ین و له‌سه‌دا 75 پاره راده‌ستى حکومه‌ت بکه‌ینه‌وه، بۆ هه‌ر هاوبه‌شێک وه‌ک کۆمپانیا بڕى هه‌زارو 600 دینار له‌داهاتى ئاو بۆ کۆمپانیاکه‌یان ده‌بێت و ئه‌وى تر‌ى بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه، چونکه نزیکه‌ى 200 کارمه‌ندى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاو ئێمه موچه‌یان پێده‌ده‌ین به‌هه‌موو ئیمتیازاته‌کانه‌وه«. کۆمپانیاى جینۆن (JUNON) که ده‌یان هه‌زار پێوه‌رى ئاوى ماڵانى له‌ده‌ره‌وه هێناوه‌ته کوردستانه‌وه له جۆرى (ئیتاڵى، تورکى، ئه‌ڵمانى) بۆ هه‌ر یه‌که‌یان نرخێکى جیاواز له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت. وشیار عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یه‌ندنى کۆمپانیاى جۆنون له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌و سێ جۆره پێوه‌رى ئاوه که به سه‌عاتى ئاو لاى هاوڵاتیان ناسراوه جۆرى ئیتاڵى به 46 هه‌زارو تورکى به 41 و ئه‌ڵمانى به 40 هه‌زار دیناره. وتیشى «هه‌ر ماڵێک پێوهرهکهى بۆ دابنرێت سێ بۆ چوار هه‌زار دینار حه‌قى بهستنهکهیى و ئه‌و مه‌وادانه‌ى به‌کاریده‌هێنن لێى وه‌رده‌گیرێت که ده‌کاته 50 هه‌زار دینارێک». نمونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه ئه‌گه‌ر ماڵێک له‌ماوه‌ى مانگێکدا بڕى 12 هه‌زار دینار پاره‌ى ئاوى بۆ بێته‌وه، حکومه‌ت ته‌نها 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و مانگانه هاوڵاتیان بڕى دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گرنه‌وه تا پاره‌ى پێوه‌رى ئاوه‌که‌یان ته‌واو ده‌بێت که بیست مانگ زیاتر ده‌کات.
هاوڵاتی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک لە پاریزگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک لە چەند رۆژی رابردوودا گومانی دروستکردوە لای لیژنەی پەرلەمانی پیشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام وەزارەتی پیشمەرگە دڵنیایی دەدات کە روداوەکە دەستی لە پشت نیە. دوێنێ لیژنەی پیشمەرگەو وەزارەتی پیشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە لەسەر ئەو تەقینەوانە، بڕیاردراوە لیژنه‌یەک له پۆلیس و ئاسایش و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه پێکبهێندریت تا لێکۆڵینه‌وه بکرێت له‌سه‌ر رووداوه‌کانى ته‌قینه‌وه‌ى کۆگاکان له‌هه‌ر سێ شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان. په‌رله‌مانتار مەحمود عومەر ئه‌ندامى لێژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان بە هاوڵاتی وت «ئێمه له هه‌وڵداین تا بگه‌ین به نه‌تیجیه، چونکه ناکرێت پێنج کۆگا بتهقیێتهوه« وتیشی «به‌راستى ئه‌وه جێگه‌ى پرسیاره بۆ ئێمه‌و خه‌ڵک و مێدیاش جێگه‌ى تێڕامان و گومانى هه‌موو که‌سێکه«. لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به هاوڵاتی وت « ئەو کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى تاسوڵجه هى هێزه‌کانى 70 بووه، ئه‌و چه‌کانه بوون که له‌دواى ساڵى 2003 ده‌ست هێزه‌کانى پێشمه‌رگه که‌وتووه، کۆنن و تازه نیین، ئێستاش ئێمه چاوه‌رێى ئه‌و لیژنه‌ى لێکۆڵینهوهیهین که پێکهێنراوه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و کۆگایانه هى کاتى ساڵه‌کانى حه‌فتاو هه‌شتاکان بووه‌و زۆر کۆن بووه، وتی «بۆیه هه‌ر عیتادێک کۆن بێت مه‌ترسى زیاترى لێ ده‌کرێت بۆ ئه‌و جۆره رووداوانه، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕێى لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ین ئایا شۆرتى کاره‌با بووه خراپ هه‌ڵگیراون، تهجزیئهى تهبریدى خراپ بووه نازانرێت». هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و کۆگایانه‌ى له پارێزگاى هه‌ولێر سوتاون کۆگاى هێزه‌کانى زێره‌ڤانى بوون و ئێستاش زێره‌ڤانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆیه ده‌بێت ئه‌وان قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ن. لیوا قاره‌مان که‌مال، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، که چه‌که‌کانى وڵاتانى هاوپه‌یمانان لاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن و له کۆگاکانى وه‌زاره‌تدا به شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه که جیهازى ته‌برید و هه‌موو کاره‌کانى رێکخراوه‌و هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه« هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان عیتاد و چه‌کى داوه‌ته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌ک یه‌که‌کانى حه‌فتا، به‌ڵام ئێمه به‌شێوه‌یه‌کى جوزئى له‌کاتى ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕه‌کاندا چه‌ک و عیتادمان پێداون». په‌رله‌مانتار مەحمود عومەر دەڵێت «ئه‌وان به ئێمه‌یان وت که ته‌قینه‌وه‌ى کۆگاکان ده‌ستى دهرەکى و دزى و فزى و تیرۆر نیه، ته‌نیا په‌یوه‌ندى به که‌مته‌رخه‌مى و ئیهمالیه‌وه هه‌یه، دواتر ئه‌و کۆگایهن شوێنه‌کانیان گه‌رمه و زۆر کۆنن و له‌سه‌ر سیسته‌مه‌ى کۆن دروستکراوه، ئه‌وه‌یان به ئێمه وت». مەحمود عومەر وتیشی «بەڵام ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد بکرێت بۆچى له‌م کاته‌دا له سێ شار ئه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه، دواتر له‌م هه‌رێمه هه‌موو شتێک جێگه‌ى گومانه ئه‌وه‌ى که هه‌ولێر ته‌قیه‌وه، ئه‌ى بۆچى له سلێمانیش ته‌قیه‌وه ئه‌ى ئه‌وه‌ى دهۆک چى؟».
هاوڵاتی. شاناز حەسەن ئەو ئەڵقەیەی کە ١٧ ساڵ لەبەومەر بوو بە چیرۆکێکی کاریگەر لە ژیانی هیوادا، دواجار بوو بە بەسەرهاتێکی سەرنجڕاکێش، ئەویش ئەو ئەڵقەیەی دایکی بوو کاتێک چەند رۆژێک پێش جەژن بۆی فرۆشت، تا پێڵاوی پێ بکڕێت و لە ناو هاوڕێکانیدا هەست بەبێ جەژنی نەکات. هیوا قادر گەنجێکی خەڵکی کەلار کە لە بەریتانیا نیشتەجێیە و ١٧ساڵە دایکی نەبینیوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر ڤیدیۆی کاتی گەڕانەوەی تۆمارکرد کاتێک بۆ یەکەمجار دایکی دەبینێ، ئەمەش هەرزوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستی کرد و بینەرێکی زۆری هەبوو. هیوا وتی «چەند ساڵێک پێش ئەوەی سەفەر بکەم، جەژنێکیان پارەم پێ نەبوو پێڵاو بکڕم، دایکم زۆر ناڕەحەت بوو کە هەموو برادەرەکانم جەژنانەیان بۆ کڕدرابوو، بەڵام من هیچم نەکڕیبوو، ئیتر دایکم ئەڵقەی پەنجەی خۆی فرۆشت بۆم بۆ ئەوەی پێڵاوی پێ بکڕم، منیش بەڵێنم پێیداوە هەتا بمێنم لە ژیاندا، هەرچی بوێت بۆی بکەم». هیوا قادر ئەوکات سەفەری کرد، تەمەنی ٢٣ ساڵ بوو بەڵام ئیستا تەمەنی بووە بە ٤٠ ساڵ. ئەو بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی باش بۆ خانەوادەکەی، لە ساڵی 2001 چووە دەرەوەی وڵات، وتی »دوای هەوڵێکی زۆر بە ناڕەحەتی لە 2002 گەیشتمە بەریتانیا، بە ئومێدی ئەوەی کە بتوانم بژێوی ژیانی ماڵەوەمان لە ئەستۆ بگرم» هەروەها وتی «دووری دایکم خەمێکی گەورە بوو بۆم، تاکو زیاتر دەمامەوە زیاتر خەمم زیادی دەکرد، چونکە خۆم کردە قوربانی بۆ دایکم بە تایبەتی». هیوا لە شاری شفێڵدی بەریتانیا نیشتەجێیە، ماوەی چوار هەفتە گەڕاوەتەوە کوردستان، یەکەم شتیش ئەنجامیدا سوپرایزێک بوو بۆ دایکی، ئەو دەڵێت دایکی ئەوەندە دیمەنەکەی بەلاوە سەیربووە کاتیک بینویەتی ئەژنۆی لە جوڵە وەستاوەو نەیتوانیوە هەستێت هەتا وەکو خۆی هەڵیساندووە. وتی «ئیتر هەوڵدەدەم زوو زوو سەردانی دایکم بکەم، چونکە دووریم لە دایکم گەورەترین ستەمە لە خۆم و لە دایکیشم». هیوا کاتیک قسەی دەکرد هێشتا باسی ئەو هەستەی دەکرد کە یەکەمجار دایکیی بینی، «یەکەم سات کە دایکمم بینی هەم گەنج بوومەوە و هەم نیوەی تەمەنم ڕۆی». هیوا وتی «یەکەم جار کە دایکم منی بینی وایزانی خەوە دەیبینێت، نەیتوانی هەڵبسێت من هەڵم ساند هەر دەیوت خوایە گیان ئەمە ڕاست بێت، خوایە ئەمە چییە بۆ وام لێ دەکەن، توخوا ئەمە ڕاستە؟ تاکو تێر تێر بۆنی ملمی کرد و دەگریا، منیش زۆر لەوە ترسام شتێک ڕوو بدات». کاتێک هیوا لە دەرەوە بووە زۆر بێ ئۆقرەیی پێوە دیاربووەو هەوڵی داوە بگەڕێتەوە، «لە دووری دایکم هەر ڕۆژەی بیرم لە شتێک دەکردەوە، زۆر ئارەزووی ئەوەم دەکرد بە شێوەیەکی جیاواز بگەڕێمەوە وەک دیارییەک پێشکەشی بکەم و وەک نمونەیەکی جوانیش بێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە دایکیان دوورن بتوانن ئەوانیش دیارییەک پێش کەش بە دایکیان بکەن و دڵخۆشیان بکەن». هیوا ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوی کردووەتەوە گۆرانیەکی خسۆتە سەر کە بەسەر دایکدایە، وتی «دەمێک بوو هەوڵی پەیداکردنی گۆرانییەک بووم بە سەر دایکدا و کە بگونجێت لەگەڵ ڤیدیۆکەدا، بۆیە ئەو گۆرانییەم بەباش زانی و حەزم کرد دوای 17 ساڵ و بینینی دایکم بۆ یەکەمجار شتێکی لە بیر نەکراو بێت، نیشانی هەرکەسم دا شتەکەیان زۆر لا جوان و جیاواز بوو بۆیە حەزم بە بڵاوکردنەوەی کرد». هیوا زۆرێک لەو کۆمێنتانەی خویندۆتەوە کە بۆی نوسراون و کاریان تێکردووە، وتی «لە زۆربەی کۆمێنتەکانتا زۆر کەس دورە لە دایکی یان دایکیان نەماوە نوسیبویان دەستمان کرد بە گریان ئەوەندە کاریگەر بووە هەستم بە ناخۆشی کرد کە هۆی گریانیان من بووم». دوای ١٧ ساڵ لەگەڕانەوەی بۆ کەلار هیوا نەیتوانیوە ماڵی خۆیان بدۆزێتەوەو هاوڕیەکی بردویەتیە بەردەم ماڵی خۆیان، ئەویش ئەو هاوڕێیەی بووە کە پێش ماڵەوەیان ئاگاداری گەڕانەوەی بووە. هیوا وتی «برادەرێکم لە فڕۆکەخانە منی هێنایەوە لە ئەگەر نا 17 ساڵ بگەڕامایە نەم دەتوانی ماڵ بدۆزمەوە، چونکە کەلار گۆڕانکارییەکی وا بەسەر هاتووە وا هەست ناکەم ئەمە ئەو کوردستانەیە کە من بەجێمهێشت هیچ شتێک لە شوێن خۆی نەماوە، چونکە من دیمەنەکانی 17 ساڵ پێش ئێستای کەلار لە مێشکمدا خەزنە». لەکاتی گێڕانەوەی قسەکانیدا هیوا بەردەوام و خەیاڵی دەچووەیەوە لای دایکی و باسی دەکرد و دەیوت «کاتێک بومە باوک ئەو کات زیاتر زانیم کە دایک و باوک هەستیان چۆنە بەرامبەر منداڵ، بۆیە زۆرجار داوای گەردن ئازادیم دەکرد لە دایکم و ئیستاش دەڵیم دایە گیان گەردنم ئازاکە». دواکەوتنی گەڕانەوەی هیوا بۆ کوردستان بەهۆی هەندێک کێشەی یاسایی ببوە کە هیوا تووشی بووە بەهۆی درەنگ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی و دواتر جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کە بە رەگەز لێتوانی بووە. وتی «لە لایەک ئازاری ئەو کیشانەم هەبوو، لە لایەک ئازاری ئەوەم هەبوو کە بۆ ماوەیەک نەمدەتوانی نە دایکم ببینم و نە منداڵم». ئەگەرچی هیوا لە ساڵی 2008 مافی پەنابەریتی وەرگرت، بەڵام وەکو خۆی وتی بەهۆی چەند هەڵەیەک کە لە ناوەکەیدا هەبووە، نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. لە دوای ئەوەی کە هیوا ژنی هێناو بوو بە باوک ژیانی سەختتر بوو، هەرکات هەوڵی داوە بگەڕێتەوە بۆ بینینی دایکی، دەبوو دەستبەرداری کوڕەکەی بێت. ئەمەش قورس بوە بۆی کوڕەکەی جێبێڵێت، «چونکە دەبوو یان دایکم هەڵبژێرم یان کوڕەکەم، منیش نەمدەتوانی هیچ بڕیارێک بدەم، ناچار چاوەڕوانیم هەڵبژارد». دوای 11 ساڵ لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریی لەدیانای بە رەگەز لیتوانی، دواجار لێی جیابوویەوەو ئێستا کوڕێکی نۆ ساڵانە و ناوی ناوە دیلان. ئەم گەنجە بە خەمێکی زۆرەوە چیرۆکی ژیانەکەی خۆی بۆگێڕاینەوە کە لەساڵی 2005 لەگەڵ دیانا ژیانی هاوسەریان پێکهێنا، وتی «سەرەتا زۆر ئاسودە بوین تاکوو ئەوەی کە دایکی سەردانی کردین، بەڵام شتەکان لە پڕا گۆڕان ئەویش بەهۆی جیاوازی کەلتور و دینمان».
نەجات ئەحمەد، هەولێر د.شایان کاکە ساڵح عەسکەرى، کە پزیشکێکی پسپۆڕى شێرپەنجەیە و وێنەی خۆپیشاندانەکانی رابردووی هەولێری گرتوە، روبەڕووی مووچە بڕین و فشاری کارگێڕی بۆتەوە، وەزارەتی تەندروستی دەڵیت ناتوانن بەرگری لێبکەن ئەگەر شتەکە کارگێڕی بێت. مانگی ئازاری رابردوو، کاتێک د.شایان لە خۆپیشاندانى نارەزایەتى فەرمانبەران لە هەولێر بەشداری کرد، هاوکات بە مۆبایلەکەى دەستیشی دیمەنى ئەو شەقامانەى دەگرت کە ساڵانیک دەوترا خۆپیشاندان تێیاندا ئەستەمە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم پزیشکە وەکو داکۆکیکارێک لە مافی مووچەخۆران بناسرێت کە ماوەی چوار ساڵە مووچەکانیان بەشێوەیەکی پچڕپچڕ دەدرێت و بەشێکیشی پاشەکەوت دەکرێت. د.شایان لەو کاتەدا رووبەڕووی هەڕەشە بۆتەوەو سکاڵای تۆمارکردوە بەڵام هیچ کەس لەوانە دەستگیرنەکراون کە سکاڵای لەسەریان هەیە. د.شایان وتی «زیاتر زەختى ئیدارەییم لەسەرە». د.شایان تا ئێستا دووجار چۆتە لاى وەزیرى تەندروستى، «وەزیر لای خۆیەوە بەڵێنى ئەوەى پێداوم کە هەرچى کێشەى ئیدارەى سەر بە وەزارەتى تەندروستییە بۆ چارەسەر بکات و بەڵێنى ئەوەى پێداوم کە ئیشە ئیدارەییەکانم بۆ چارەسەربکات». وتیشی «لەدواى ئەو دوو سکاڵایە لەگەڵ لیژنەى وەزارەتى تەندروستى پەرلەمانى کوردستان دانیشتووم و ئەوانیش بەڵێنى ئەوەیان دا کە هەوڵبدەن بۆ چارەسەرکردنى کێشە ئیدارییەکانم». دکتۆر خاڵس قادر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى کەیسى دکتۆر شایان وەک فەرمانبەرێکى ئەو وەزارەتە وتى «ئەگەر هەر شتێکى نایاسایى ئیدارەى بەرامبەر کرابێت ئەوا قبووڵ ناکەین و بەڵام ئەگەر کێشەى ئیدارى فەرمانگەکەى خۆی بێت ئەوا شتێکى دیکەیە و لەچوارچێوەى بەڕێوەبەرایەتیەکەى چارەسەر دەکرێت چونکە دەوامکردن و نەکردن لاى ئەوانە، جگە لە دکتۆرە شایان خەڵکى دیکەش قەتعە راتب کراوە«. وتیشی «مەسەلەى دادگا وەکو وەزارەت ناتوانین تەداخول بکەین، لەسەرەتاى کەیسەکەوە سەندیکاى پزیشکان وتى پارێزەرى بۆ دەگرین بۆیە پێویست ناکات وەزارەت پارێزەرى بۆ بگرێت». د.شایان، دکتۆری گرێ و شێرپەنجەى مەمک و کۆئەندامى زاوزێى مێینەیە.ئەو یەکێکە لە پزیشکە دیارەکانى شارى هەولێر، مانگى ئازارى رابردوو کاتێک لەگەڵ خۆپیشاندەراندا چووە سەر شەقام، ئیتر جگە لە نەخۆشەکان، هەموو کەسێک ئەم ژنەیان ناسی، ئێستا د.شایان زیاتر لەوەى وەکو پزیشکێکی تایبەت بناسرێت، ئەو وەکو ژنێکى گشتی و ڕچەشکێن ناوى هەیە.
هه‌ولێر-دیار عمر له‌دوو هه‌فته‌ى رابردوو له‌هه‌ولێر گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیى بڵاوبۆوه و که تێیدا مێردمناڵێک پرسیارى ئاراسته ده‌کرێ گوایه هیچ که‌سێکى نیه و دایک و باوکى نه‌ماون، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت به‌دواداچونیان بۆ کردووه‌و ئه‌و که‌یسه دووره له راستییه‌وه. به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت:" دواى لێکۆڵینه‌وه له‌م رووداوه ده‌رکه‌وت بابه‌تێکى تره و ئه‌و مێردمنداڵه باوکى هه‌یه و دایکى نه‌ماوه". یوسف چاوشین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى، رایگه‌یاند:" یوسفهکهى هه‌ولێر به‌ئێمه‌ى وت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بێت ئاماده نیه له‌خانه‌ى نه‌وجه‌وانان بمێنێته‌وه و رێگا چاره‌کانى ئێمه‌ى ره‌ت کرده‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تیمێکیان دروست کردووه تا به‌دواداچون بۆ که‌یسى یوسف بکه‌ن و که له‌پارێزه‌ر و توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى و چه‌ند که‌سێکى تر پێکهاتبوون"تیمه‌که‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه که گرتهکهى تێدا گیرابوو وه‌ک پارک و بازار بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى یوسف دیارى بکه‌ین، به‌ڵام نه‌بوو له‌م شوێنانه، دواتر شوێنه‌که‌یمان دۆزیه‌وه وهێنامان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان" به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینیمان کرد "به‌جل و به‌رگ و روخسار و یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنى خاوێن و رێک و پێک بوو"، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌م که‌سانه نه‌ده‌چوو که‌ماوه‌یه‌کى زۆربێت له‌سه‌ر "شه‌قامه‌کان" بوبێت. یوسف چاوشین، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌م مێردمنداڵه‌یان وه‌رگرتووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زانیاریه‌کانى یه‌ک ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشتر رایگه‌یاندوه چونکه ئێستا وتویهتى که‌وا ته‌نها دایکى مردوه و باوک و مام و پور وکه‌س و کارى هه‌یه، به‌ڵام"یوسف دوور له‌چاوه‌ڕوانى ئێمه له‌گه‌ڵ برایهکانى هیچ بڕیارێکیان نه‌داوه و خودى خۆشى وتى ئاماده‌م له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بمێنمه‌وه نه‌وه‌ک بێمه خانه‌ى نه‌وجه‌وانان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى پرسیار بوو بۆ ئێمه". هاوکات، باسى له‌وه‌شکردووه که بۆ زیاتر وردبونه‌وه له‌که‌یسه‌که توێژه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تى وده‌روونى جارێکى تر ره‌وانه‌ى لاى یوسف کرد" به‌ڵام یوسف به‌ئێمه‌ى گوت که ئه‌و 17 ساڵ نیه به‌ڵکو18 ساڵه بۆیه هیچ کێشه‌یه‌کى نیه و بڕیاریش به‌ده‌ست خۆیه‌تى و له‌لاى باوک و مامى خۆیه‌تى و پێویست ناکات چیتر له‌راگه‌یاندنه‌کان ئه‌و بابه‌ته باس بکرێ، ئێستاش که‌یسه‌که چاره‌سه‌ر بووه". به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى وتیشی" ئه‌م رووداوه جگه له‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاى توشى شۆک کرد ئێمه‌شى توشى شۆک کرد وه‌ک لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته". لهوهڵامێکى پرسیارى سایتى هاوڵاتى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێ وه‌ک کوڕى خۆیان به‌خێوى بکه‌ن و ئه‌و منداڵه‌ش خه‌ڵکى کوێیه وتی" خه‌ڵکى که‌رکوکن وماڵیان گواستۆته‌وه بۆ سلێمانی، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ به‌خێوى بکات ئه‌وا له‌رێگه‌ى دادگاوه بڕیارى بۆ بدرێ و دادگا یه‌کلاى ده‌کاته‌وه".
ئەلمۆنیتەر - هاوڵاتی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی مەنبج، ئەگەری نزیککردنەوەی کورد و سووریای نزیک کردەوە ئەمەش لەو کاتەوە دەستیپێکرد، کاتێک تورکیا هێرشی کردە سەر عەفرین و جیا لە ئەسەد کەس بەهانایەوە نەچوو. بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، بۆ ئاژانسی ئاڕ تی رووسی لە ٣١ی مانگی پێنج وتی »ئێمە دەرگای گفتوگۆمان لەگەڵ هێزەکانی سووریا دیموکرات(هەسەدە) کردۆتەوە ئەمەش لەبەر زۆرینەی ئەوان سوورین و وڵاتی خۆیان خۆشدەوێت.» کوردەکانیش روویان لە ئەسەد کردووە و پێیان راگەیاندووە کە ئەوان سووریا دابەش ناکەن و چاوەڕێی ئەوەن کە ئەسەد چیان پێشکەش دەکات. رووسیاش لای خۆیەوە پشتی لە کوردەکان کرد کاتێک رێگای بە تورکیا دا بچنە ناو خاکی سووریا و شاری عەفرین داگیر بکەن، ئەمەش جارێکی دیکە وای لە کوردەکان کرد کە زیاتر لە ئەسەد نزیک ببنەوە و مەرجیشیان بۆ دانووستان نەبێت. پێشنیاری چەند وڵاتێکی عەرەبی بۆ یارمەتیدانی کوردانی رۆئاوا بەڵام رەنگە کوردەکان بەو جۆرەی تورکیا دەیەوێت بێ ماڵ و پشتگیری نەبن. نزیک بوونەوە لە سووریا رەنگە هەندێک دەستکەوتی بۆ کورد هەبێت و لە تازەترین گۆڕانکاریشدا، چەند بەرپرسێکی سعودیە و ئیمارات و ئوردن سەردانی هێزە کوردییەکانیان کردوە و داوای دروستکردنی هێزێکی سووننیان پێشکەش کردووە، بەجۆرێک هەر چەکدارێکی ئەو هێزە نوێیە مانگانە ٢٠٠ دۆلار لەو هێزە عەرەبیانە وەردەگرێت. ئێران بۆ دژایەتی پەکەکە ناچێتە پاڵ تورکیا ئێران رەتیکردەوە یارمەتی تورکیا بدات لە هێرشکردنە سەر پەکەکە، سەرەڕای ئەوەی تورکیا وای نیشاندەدات ئێران هاوکاری دەکات بۆ ئەو کارە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو کە ئەوان پشتگیری ئێرانیان هەیە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە و ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، بەڵام چۆنیەتی ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا دیارینەکراوە. ئەنقەرە و تاران پێکەوە کاریان کرد‌و تاکو شکست بە ریفراندۆمی کورەکانی هەرێمی کوردستان بهێنن، ئەمەش لای هەندێک کەس هیوای ئەوەی دروستکرد، هەماهەنگی هەردوو وڵاتانی تورکیا و ئێران دروستبێت بۆ زیاتر هێرشکردنە سەر پەکەکە. بەڵام فەرماندە عبدولفازیل شێکارچی، وتەبێژی سوپای ئێران، لە بارەی یارمەتی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لە قەندیل وتی «کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای وایە، چالاکی سەربازی لە سنووری وڵاتێکی دیکە بە بێ رەزامەندی وەرگرتن دژی شەرعیەتی حکوومداریە، جا بەبیانووی جەنگی تیرۆریش بێت. ئێران هەرگیز پشتگیری کارێک ناکات کە سەروەری خاکی وڵاتێکی دراوسێ پێشێل بکات». تاران خۆی لە هەردوو وڵاتانی سووریا و عێراق هەژموونی سەربازی هەیە، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەردوو وڵات رێگەیان پێدراوە و پێشوازیان لێکراوە، ئەنقەرەش دەڵێت ئەو دوو وڵاتە بەهۆی بوونی یەپەگە و پەکەکە کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە بۆ ئەوان بژاردەی دیکەیان نییە جیا لە هێرشکردن نەبێت. بەڵام ئەمانە سوودی نەبوو و ئێران نەچووە پاڵ تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە، لە کاتێکدا باڵی پەکەکە هەیە شەڕی دژی حکوومەتی ئێران دەکات. لای خۆشیەوە بەغداد نیگەرانە لە هێرشەکانی تورکیا و چەند جارێکیش داوای کردوە بارەگای سوپای تورکیا لە شارۆچکەی باشیقە نەمێنێت بەڵام تورکیا بە بیانووی هەڕەشەی پەکەکە لەو ناوچانە، بارەگاکەی هێشتۆتەوە و گوێی بە داواکەی حكوومەتی عێراق نەداوە. رەنگە دوژمنی هاوبەش ئێران و تورکیای لە یەک نزیککردبێتەوە وەک ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی درێژخایەن تەماشا بکەین، سیاسەت و رێڕەوی تورکیا و ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازی هەیە ئەمەش دواجار ئەو دوو هێزە دەکاتە دوو بەرەی دژ بەیەک ئەم دوورییەی نێوان ئێران و تورکیاش رەنگە هیوای تورکیا بۆ لەناوبردنی پەکەکە کز بکات. هەوڵەکانی رووسیا و کاریگەری لەسەر تورکیا رووسیا لە ئێستادا وەک دەردەکەوێت دەیەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجۆرێک لێبکات کە هەردوو سعوودیە و ئێران تیایدا باڵا دەست بن، بەم کارەش رەنگە تورکیا نەتوانێت بەو جۆرەی دەیەوێت رەفتار بکات. لە کۆبوونەوەی نێوان ڤلادمیر پوتین و شا محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودییە باس لەوە کراوە کە تاران کارەکانی وەک خۆی بکات، بەڵام سعودیەش ئاگاری ئەو کارانە بێت. ئەمە جۆرە هاوبەشیەی ئێران و سعودیەش رەنگە هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە بگۆڕن. بردنەوەی ئۆردوگان مانای چی دەگەینێت بۆ تورکیا؟ بە بردنەوەی زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، زیاتر رەگی دەسەڵات دادەکوتێت، بەجۆرێک لە جاران بەهێزتر دەبێت، ئەگەریشی هەیە گرێبەستی دەسەڵاتەکەی بۆ 10 ساڵی دیکە درێژبکاتەوە.
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچون بۆ راستییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشکراى ده‌کات که 159 په‌رله‌مانتار به‌شدار بوون له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ته‌نها شه‌ش په‌رله‌مانتار بهاتایه‌ته کۆبونه‌وه‌وه نیسابى یاساییان ته‌واو ده‌کرد بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى چواره‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان هه‌ژمار بکرێنه‌وه. عادل نورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچون بۆ راستییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى، رووداوه‌کانى ئه‌مڕۆى ئاشکرا کرد و وتى" ئێمه توانیمان 159 په‌رله‌مانتار کۆبکه‌ینه‌وه و ته‌نها شه‌ش په‌رله‌مانتار کارهکهمانى پهخست بۆ ئه‌وه‌ى که هه‌موارى چواره‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکرێت تا سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان هه‌ژمار بکرێنه‌وه، به‌ڵام فراکسۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى شاندى باڵایان پێکهێنابوو بۆ په‌شیمانکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مانتاریان دهکریوه تا به‌شدار نه‌که‌ن". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، له‌رێگه‌ى پارێزه‌ره‌وه تانه‌یان له بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى داوه که له بڕگه‌یه‌کدا ده‌ڵێت هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان و له بڕگه‌یه‌کى تردا باسى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ئه‌و سندوقانه ده‌کات که سکاڵایان له‌سه‌ره، وتیشى" ئه‌وه‌ى دادگاى فیدڕاڵى کردویه‌تى پێچ لێدانه‌و ئێمه واز له‌و مافه ناهێنین و داوا ده‌که‌ین هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان بکرێت یا هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه". سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچون بۆ راستییه‌کانى هه‌ڵبژاردن باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ له کۆبونه‌وه‌ى راوێژکارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌عید کاکه‌یى راپۆرتى خۆى خوێنده‌وه‌و شاهیدیدا له‌سه‌ر ساخته‌کارییه‌کان به‌هه‌موو ورده‌کارییه‌که‌یه‌وه" وه‌ک سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچونى راستییه‌کان راپۆرتى خۆم خوێنده‌وه‌و داواى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کانم کرد یا هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه". ده‌رباره‌ى ئه‌و سندوقانه‌ى سکاڵایان له‌سه‌ره تا چه‌ند گۆڕانکارى له ژماره‌ى کورسى و ده‌نگى لایه‌نه‌کان ده‌کات، عادل نورى وتى" ئه‌گه‌ر به‌وردى خۆمان چاودێرى نه‌که‌ین له‌وه‌شدا جارێکى تر فێڵ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردى چاودێرى کۆى پڕۆسه‌که بکه‌ین و چاودێرى لایه‌نه‌کان ئاماده‌بن گۆڕانکاریی رووده‌دات له ژماره‌ى ده‌نگى لایه‌نه‌کان". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که راسته ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان کاتژمێر 12ى شه‌و کۆتایى دێت، به‌ڵام له‌رێگه‌ى تانهکانیانهوه داواى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌کان ده‌که‌ن و ده‌ستبه‌ردارى نابن. سبه‌ى 1/7/2018 به‌ته‌واوى کاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆتایى پێدێت و حکومه‌تى عێراقیش ده‌بێته حکومه‌تى کاربه‌رێکه‌ر. دانیشتنه راوێژکارییهکهى ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتى ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجام دراو تێیدا راپۆرتى ساخته‌کارییه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچون بۆ راستییه‌کانى هه‌ڵبژاردن خوێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌عید کاکه‌یى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له کۆبونه‌وه‌که‌دا شاهیدى ساختهکارییهکانیدا و وتى" ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى که بڵاوکرانه‌وه له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه به مه‌به‌ست بووه‌و ئامانجدار بووه بۆ ساخته‌کارییه‌کان". جه‌ختى له ساخته‌کارى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى 12ى ئایارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کرده‌وه‌و چه‌ندین ورده‌کارى له‌سه‌ر ساخته‌کارییه‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشکرا کرد.
هاوڵاتی - ده‌ربه‌ندیخان ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، له‌ساڵی 2015وه له‌سه‌ر پشکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و پۆسته‌دا ده‌ستبه‌کاربوه‌و له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی هاوڵاتی-دا باس له‌کۆمه‌ڵێک بابه‌تی جیاوازی وه‌ک قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌که‌و گرفتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان که ساڵانێکه باس له‌وه‌ده‌کرێت پیسه‌و که‌ڵکی خواردنه‌وه‌ی نیه، هه‌روه‌ها باس له‌و پرۆژانه ده‌کات که دوای بومه‌له‌رزه‌که کهوتونەتەوهکار. له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا قائیمقام باسی له‌وه کرد له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه قه‌یرانی دارایى و نه‌بوونی موچه دروستبوهوه، ئه‌مه‌ش کێشەی بۆ ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆژانه دروستکردوه که ئه‌و به‌نیازبوه ئه‌نجامی بدات، ئه‌و وتی «سه‌رەڕای قه‌یرانه‌که بێهبوانهبووین، له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه تونرا کێشه‌ی بێ ئاوی ده‌ربه‌ند چاره‌بکه‌ین، به‌نوسراو و داوای ئێمه، کارکردن له‌به‌نداوی دێوانه ده‌ستی پێکرده‌و توانیومانە گرفتی زه‌وی و زاری ناوچه‌که‌ش، زۆرینه‌ی چاره‌سه‌ر بکه‌ین». مانگی یانزه‌ى ساڵی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕى ٧.٣ پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر هه‌رێمى کوردستانى گرته‌وه، گوڕى بومه‌له‌رزه‌که و زیانه‌کانى زیاتر له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان ده‌رکه‌وت که به‌و هۆیه‌وه چه‌ند خانوویه‌ک ڕووخان و چوار که‌س له‌و قه‌زایه گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٥٠ که‌سیش برینداربوون. هه‌موو نه‌سریه‌ی ئێمه ته‌نها یه‌ک ملیۆن دیناره، که ئه‌وه موچه‌ی قهرمانبهرێکی ئاساییه‌و به‌شی هیچ ناکات، ته‌نها بۆ پێداویستی رۆژانه‌و قرتاسیهیه سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌کانی دوای ئه‌و روداوه، ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن ئاماژه به‌وه‌ده‌کات بومه‌له‌رزه‌که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌بوو ئه‌وان ئه‌زمونیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ روداوی لهوشێوهداو هیچ تیمێکی تایبه‌ت نه‌بووه له‌ئاستی حکومه‌تدا له‌وکاته‌دا بێت به‌هانای هاوڵاتیانه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت «که‌رتی ته‌ندروستی له‌کۆی چوار خه‌سته‌خانه سیانیان له‌کارکه‌وتبوو، ئێستا دوانیان که‌وتوه‌ته کار‌و پاره‌ی پێوستیش دانراوه بۆ چاکردنی بیناکان، که‌رتی په‌روه‌رده‌ش 200 ملیۆنی بۆ ده‌رچووه«. سه‌باره‌ت به‌گله‌یی هاوڵاتیان، هه‌نگاوی پێویست نه‌نراوه بۆ قه‌ره‌بوی زیانلێکه‌وتوان، قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت «له‌ئاستی حکومه‌ت هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ک نه‌دراوه‌ته هاوڵاتیان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان تائێستا یه‌ک دیناری حکومه‌ت نه‌دراوه‌ته هیچ هاوڵاتیه‌ک، ئه‌وه‌ی هه‌بوه هاوکاری و کۆمه‌کی خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران و رێکخراوه‌کان بوه، چیمه‌نتۆو شیش و بلۆک و خوارده‌مه‌نی و که‌لوپه‌ل و پێداویستیان هێناوه‌و دابه‌شکراوه، بڕیاریشه وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌زار ته‌ن چیمه‌نتۆ بنێرن بۆ زیانلێکه‌وتوان.» بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی به‌نداوه‌که‌ش ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نها بڕی یه‌ک ملیار دیناری بۆ خه‌رجکردوه‌و ئێستا ئه‌و پاره‌یه لهتهندهردایهو هه‌ندێک که‌موکوڕی پێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، وتیشی «حکومه‌تی عێراقیش تیمی تایبه‌تی ناردوه بۆ پشکنین و بانکی نێوده‌وڵه‌تیش بڕیاریانداوه برێک پاره ته‌رخان بکه‌ن بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی پێویسته«. پڕۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخان به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای جێبه‌جێکار ده‌بوو سێ ساڵ پێش ئێستا ته‌واو بکرایه، به‌ڵام ئێستا پڕۆژه‌که ته‌واونه‌کراوه، ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه قائیمقام ده‌ڵێت «راسته ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ند جارێک وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌دوای بومه‌له‌رزه‌که یه‌کێک له‌وپرۆژانه‌ی ئێمه داکۆکیمان له‌سه‌رکردوه‌و حکومه‌تیش پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخانکردوه‌و ئێستا کاری تێدا ده‌کرێت». به‌وته‌ی به‌شێک له‌هاوڵاتیان دووهه‌فته‌یه کاره‌بای نیشتیمانی له سنوری ده‌ربه‌ندیخان که‌مبۆته‌وه بۆ 15 کاتژمێر، ده‌رباره‌ی که‌می کاره‌با، مامۆستا ناسیح وتی «کاره‌با کێشه‌یه‌کی گشتگیره‌و هه‌موو کوردستانی گرتوه‌ته‌وه، کێشه‌ی که‌می کاره‌با هه‌رده‌بێت، ناکرێت بڵێت ماده‌م کاره‌باکه له ده‌ربه‌ندیخان به‌رهه‌مده‌هێنرێت ده‌بێت ئێره 24 کاتژمێر کاره‌بای هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانیش بڕیاربده‌ن به‌کۆی ده‌نگ ئێمه‌ش پشتگیری له‌دانانی سیسته‌می ئه‌مپێر ده‌که‌ین وه‌ک ناوچه‌کانی تر». له‌به‌شێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، باسی له‌وه‌کرد گرفتی سه‌ره‌کی ئێستای ئه‌وان نه‌بوونی بودجه‌و قه‌یرانی داراییه، ئه‌و وتیشی «هه‌موو نه‌سریه‌ی ئێمه ته‌نها یه‌ک ملیۆن دیناره، که ئه‌وه موچه‌ی قهرمانبهرێکی ئاساییه‌و به‌شی هیچ ناکات، ته‌نها بۆ پێداویستی رۆژانه‌و قرتاسیهیه«. ڕێگاى نێوان شاره‌زوور ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ک سایده به «رێگای مه‌رگ» ناسراوه و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه پڕۆژه‌ی به دوسایدکردنی به ته‌واو نه‌کراوی به‌جێهێڵراوه‌و به‌پێى ئامارێکى نافه‌رمیش له‌ساڵی رابردودا زیاتر له 40 رووداوى هاتوچۆ له‌و رێگایه روویانداوه. ده‌رباره‌ی ته‌واونه‌کردنی ئه‌و رێگایه، قائیمقام ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد چه‌ند جارێک نوسراویکردوه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، دواین هه‌وڵیشی ئه‌وه‌بوه سه‌ردانی وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کردوه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه که به‌منزیکانه به‌دواداچوون بۆ گرفته‌کانی بکرێت و هه‌وڵبدرێت به‌ده‌ستبه‌کار بکرێته‌وه تێیدا.
ناسک ناسح حاجى حه‌مید و مام فایه‌ق، دوو جامبازى به‌ته‌مه‌نن، ئه‌وان هه‌ردووکیان به خۆیان و گۆچانهکانى ده‌ستیانه‌وه له ناوه‌ڕاستى مه‌ڕه‌کانیان له‌ناو (مه‌یدانى ئاژه‌ڵه‌کان) که خه‌ڵکى سلێمانى پێى ده‌ڵێن «مه‌یانى ئاژه‌ڵان» وه‌ستابوون و چاوه‌ڕێى کڕیاره‌کانیان ده‌کرد. حاجى حه‌مید، کاتێک قسه‌ى بۆ هاوڵاتی ده‌کرد، نیگاى له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌کانى بوو، که کڕیارێک بێت و لێى بکڕێت، ئه‌و وتى «جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵى پار، ئاژه‌ڵى زیاتر فرۆشرا، که ئه‌مساڵ نزیکه‌ى 30 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ له هه‌موو جۆره‌کانى فرۆشراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش، ئه‌وه‌ى داواکارى زیاترى له‌سه‌ره، به‌رخ و مه‌ڕه که هاوڵاتیان داواى ده‌که‌ن». زۆر جار حاجى حه‌مید و مام فایه‌ق ئاژه‌ڵ ده‌فرۆشن به که‌سانێک هه‌ر له‌وێدا سه‌ری ده‌بڕن، به‌بێ ئه‌وه‌ى پشکنینى پزیشکی بۆ بکرێت، به‌ڵام ته‌ندروستى هۆشداری توند له‌و بارەیه‌وه ده‌دات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت گرانتر ده‌که‌وێت له‌سه‌ریان. له مه‌یدانى ئاژه‌ڵان له سلێمانى، جگه له‌و که‌سانه‌ى که ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌فرۆشن، هه‌روه‌ها چه‌ند هاوڵاتییه‌کیش کارى قه‌سابى ده‌که‌ن، کارى ئه‌م که‌سانه که‌وڵ کردن و سه‌ربڕینى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یه که هاوڵاتیان ده‌یکڕن و له‌به‌رامبه‌ر بڕێک پاره سه‌رى ده‌بڕن. ئارام محهحهمهد که خۆى وا پێ‌خۆش‌بوو پێى بڵیی ئارام چاوشین، له به‌یانییه‌کى زووى شارى سلێمانى له مه‌یدانى ئاژه‌ڵان به خۆى و چه‌قۆ تیژه‌که‌ى ده‌ستییه‌وه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بوو که‌سێک پێی بڵێیت ئاژه‌ڵێکى بۆ سه‌رببڕێت، تا ئه‌ویش کاره‌که‌ى خۆى ئه‌نجام بدات وبڕێک پاره‌ى ده‌ستبکه‌وێت. نرخى سه‌ربڕینى هه‌ر ئاژه‌ڵێکى بچووک له نێوان 5 بۆ 10 هه‌زار دیناردایه، به‌ڵام ده‌بێت پێسته‌و سهروپێکهى بده‌یت به‌و که‌سه‌ى بۆت سه‌ر ده‌بڕێت. ئارام چاوشین به هاوڵاتی وت «جه‌ژنى ئه‌مساڵ به گشتى نزیکى 10 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ فرۆشراوه و ته‌نها له‌ناو مهیانهکهى سلێمانى نزیکه‌ى 1500 سه‌ر ئاژه‌ڵ فرۆشراوه« وتیشى «گۆشتى به‌رخ و کاوڕ زیاتر ئه‌فرۆشرێ و خواستى له‌سه‌ره‌و هاوڵاتیان حه‌ز بهگۆشتهکانیان ده‌که‌ن». «سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ى کوشتارگاکان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک نایاسایی و ناتهندورووسته رێگه پێنه‌دراوه و شیاو نیه بۆ خواردن، رۆژانه ئێمه له کوشتارگه‌ى سلێمانى چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵ که سه‌رى ده‌بڕین، پشکنینى بۆ ده‌که‌ین ده‌ره‌که‌وێت نه‌خۆشى هه‌یه، رێگه‌ى لێده‌گرین که هاوڵاتیان بیخۆن». د. ئه‌رکان مهنوچهر، پسپۆڕى ته‌ندرووستى گۆشت له کوشتارگه‌ى سلێمانى وایوت د.ئه‌رکان به هاوڵاتی وت «یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه‌ى که زۆر مه‌ترسیداره له نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤ دا، کرمى ره‌شه وڵاخه که ئاژه‌ڵه‌که خۆى تووش ناکات، به‌ڵام له مرۆڤ دا ئه‌و کرمه ده‌بێته 36 مه‌تر، که ئێمه رۆژانه چه‌ندین جۆر له‌و جۆره نه‌خۆشییه دێته به‌رده‌ستمان، دواى پشکنین رێگه‌ى لێده‌گرین و ره‌تیده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه سه‌رببڕدرێت، هه‌ستى پێناکرێت و هاوڵاتیان تووش ده‌بن». وتیشى «چه‌ندین جار ڤێرتهنهرى سلێمانى به هاوبه‌شى لیژنه‌کانى قایمقامییه‌تى سلێمانى سزاى ئه‌و که‌سانه‌یان داوه که له‌ده‌ره‌وه‌ى کوشتارگاکان هه‌ڵده‌ستن و به‌سه‌ر بڕینى ئاژه‌ڵ، ئێستا هه‌موو هاوڵاتییه‌ک ده‌توانێت ئاژه‌ڵه‌که‌ى بهێنێت بۆ کوشتارگاى سلێمانى و بۆ سه‌رببڕن و که بۆ ئاژه‌ڵى بچووک شه‌ش هه‌زار وه‌رده‌گرێت و بۆ ئاژه‌ڵى گه‌وره 30 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن». مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى سلێمانى، ده‌که‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى شارى سلێمانى، رۆژانه ژماره‌یه‌کى زۆر هاوڵاتیان و فرۆشیارانى ئاژه‌ڵان رووى تێده‌که‌ن و ئاژه‌ڵه‌کانیان تێدا ساغ ده‌که‌نه‌وه. ساڵانه له وڵاتى سوریا‌و ئێران و جۆرجیا‌و هۆڵەنداو ژماره‌یه‌ک وڵاتى تره‌وه، مه‌ڕ و ره‌شه‌وڵاخ هاورده ده‌کرێت و له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ساغ ده‌کرێنه‌وه، له ناو ئه‌و وڵاتانه‌ش زیاتر له ئێران و له‌ناوچه‌کانى مه‌ریوان و بانه و به‌گشتى له هه‌رچوارلاوه دێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه، لێره‌شه‌وه بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کانى تر ده‌چێت. له‌تیف که‌ریم وتى»ره‌شه وڵاخ ئه‌مساڵ زیاتر فرۆشى هه‌بووه و نرخه‌که‌شى هه‌رزانتر بووه، له هۆڵه‌ندا و ئیران و جۆرجیا و به گشتى له هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه ئاژه‌ڵ دێته ناوه‌وه‌و هه‌ندێجار به فڕۆکه‌ش ده‌گوازرێنه‌وه«. وتیشى «وڵاخ له ئێران و ئاژه‌ڵ له‌سوریاوه دێته ناوه‌وه، به قاچاخ له ڕێى بانه‌و سهرتهکى به‌مۆ و باشماخه‌وه دێته ناوه‌وه، گۆشتى ده‌ره‌وه هه‌رزانتره و ناوخۆ گرانتره، چونکه ناوخۆ قه‌ناعه‌تى به قازانجى که‌م نیه %8 نرخه‌کان جیاوازیان هه‌یه« به‌شێک له فرۆشیارانى ئاژه‌ڵ ره‌خنه له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرن به‌وه‌ى کهمتهرخهنه له ئاستى ئاژه‌ڵداریی له هه‌رێمى کوردستان و به‌ده‌م داواکارى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه ناچێت ئه‌مه‌ش وایکردووه، گونده‌کان چۆڵ ببێت و ئاژه‌ڵدارى که‌مببێته‌وه. «جا حه‌یوانى ناوخۆ کوا ماوه، حکومه‌ت کوا ماوه، که‌س خه‌مى ئاژه‌ڵدارى له کوردستاندا نیه، ئه‌وه‌ى که هه‌یه، هه‌مووى ئێرانى و سورى و به‌شێکیشى ناوخۆن، مه‌عاش نییه ئه‌گینا حه‌یوانى تیا نه‌ده‌ما هه‌موویان ده‌کڕى» عه‌لى که‌ریم، ته‌مه‌ن 47 ساڵ، که کارى فرۆشتنى ئاژه‌ڵ ده‌کات وایوت. وتیشى «بێ ئاویى و که‌م له‌وه‌ڕى بووه‌ته هۆکارى که‌مى ئاژه‌ڵى ناوخۆ، کڕیارى به‌رخ و کار و کاوڕ زیاتره، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى لێره هه‌ن زیاتر (بزن ، مه‌ڕ ، کاوڕ ، شه‌ک ، به‌رانن)، ئاژه‌ڵه‌کانی ناوخۆش له گه‌رمیان و شارباژێر و چه‌مچه‌ماڵ و که‌رکوکه‌وه ده‌هێنرێت بۆ سلێمانى». نرخی ئاژەڵ بەپێی کێشی دەگۆرێت بەرخ بێت هەر کیلۆیەکی بە پێنج هەزار دینار هەژمار دەکرێت، ئەگەر ئاژەڵەکە مەڕبێت چوار هەزار دینار، بۆ کاوڕ پێنج هەزارو ٥٠٠ دینار، هەروەها بۆ گای گەورە بە ٦٠٠٠ دینار دیاریکراوە. نرخه‌کان بەراورد بە ساڵی رابردوو گۆڕانکارییەکی وای بەسەردا نەهاتووەو هه‌روه‌ک خۆیه‌تى. مام فایه‌قی هاورێی حاجی حه‌مید که ته‌مه‌نى خۆى له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى سلێمانى به‌سه‌ر بردووه‌و وه‌ک خۆى ده‌ڵێت له ته‌مه‌نى 10 ساڵییه‌وه هاتووچۆى ئه‌و شوێنه ده‌کات وتى «ته‌مه‌نى مه‌یدانى ئاژه‌ڵه‌که زیاد له 60 بۆ 70 ساڵ ده‌بێت و ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌کان ده‌کڕێت، کڕیارانى کورد و عه‌ره‌بن، به‌ڵام فرۆشیاره‌کان ئه‌وانه‌ى که لێره ئیش ده‌که‌ن، هه‌موویان کوردن» ساڵانه ژماره‌یه‌کى زۆر ئاژه‌ڵ له وڵاتى سوریا‌و ئێران و جۆرجیا‌و هۆڵندا وه هاورده‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت.
هاوڵاتی، ئه‌حمه‌د فارس هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئاماده‌کارییان ده‌ستپێکردووه بۆ پێشوازیکردن له هه‌زاران هاوڵاتى بناری قه‌ندیل که ئه‌گه‌ری هه‌یه له ئاواره‌بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ده‌نگۆى هێرشکری سه‌ری له‌لایه‌ن تورکیاوه. به‌ڵام زۆرینه‌ى دانیشتوانی ناوچه‌که نایانه‌وێت چۆڵی بکه‌ن، چونکه بژێوى ژیانیان له گونده‌کانى خۆیانه. به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، ئه‌وانیش وه‌کو هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کاریی ته‌واویان ئه‌نجامداوه‌و له ئه‌گه‌رى ئاواره‌بوونى دانیشتوانى بنارى قه‌ندیل که‌مپى نیشته‌جێبوونیان ئاماده‌کردووه، تا هه‌رکات ئاواره‌بوون، بێ شوێن نه‌بن هاوسه‌رۆکى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل که (سه‌ر به هه‌رێمى پاراستنى میدیایه‌و په‌که‌که به‌رێوه‌ى ده‌بات) ئه‌م هه‌وڵه به «مه‌ترسى» ئه‌زانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ئاماده‌کاریی و کۆمه‌ک و هاوکارییانه‌ى ئه نجامدراوه، به‌مه‌به‌ستى ترساندنى خه‌ڵکه که شوێنه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى و هێرشکردنه سه‌ر بنارى قه‌ندیل ده‌ست پێبکه‌ن. زیاتر له دوو ده‌یه‌یه په‌که‌که هه‌رێمى پاراستنى میدیاى له زیاتر له گوندى بنارى قه‌ندیل پێکهێناوه، که ده‌که‌ونه سنورى هه‌ردوو ناحیه‌کانى وه‌رتێ و سه‌نگه‌سه‌ر. بنارى قه‌ندیل چه‌ند ساڵێکه به به‌رده‌وامى ده‌بێته ئامانجى فڕۆکه‌کانى تورکیا، بۆردوومانه‌کان زیانى زۆریان به جووتیارانى ناوچه‌که گه‌یاندووه. له‌م دواییانه‌شدا تورکیا هێرشه‌کانى بۆسه‌ر ناوچه‌که زیاتر کردوه. فه‌یسه‌ڵ چاوشین، ته‌مه‌ن (47) ساڵه‌ى دانیشتوى یه‌کێک لهگوندهکانى بنارى قه‌ندیل به وت «ئه‌گه‌ر به مه‌رگ ئه‌گه‌رنا بنارى قه‌ندیل چۆڵ ناکه‌ین، چونکه هه‌موومان که‌سى هه‌ژار و کاسبکارین، ژیان و بژێویمان له‌سه‌ر کشتوکاڵکردن و مه‌ڕدارییه، ئه‌گه‌ر لێره بڕۆین بژێویمان نامێنێت» وتیشى «ئێمه وه‌کو دانیشتوانى دۆڵى باڵه‌یان که سه‌ر به بنارى قه‌ندیله، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و خاکه پیرۆزه بۆ دوژمن چۆڵ ناکه‌ین، چونکه دڵنیاین چۆڵکردنى گونده‌کانمان ڕێگه خۆشکهرێ ده‌بێت بۆ دوژمن به‌ئاسانى بێته ناوخاکمان». ئه‌وه‌شى ره‌تنه‌کرده‌وه که هه‌ندێک له هاوڵاتیان به‌نیازن، گونده‌کانیان چۆڵبکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک ئه‌و وتى ئه‌و چۆڵکردنه به بڕیاڕى حزبى ده‌بێت «هه‌ندێک ماڵى که‌م که کاریگه‌رى چه‌ند حزبێکیان له‌سه‌ره له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ئاگادار بکرێنه‌وه ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یان زۆر که‌مه«. له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق، به‌هاوکارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارییه‌کانیان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و چۆڵکردنى بنارى قه‌ندیل و ئاواره‌بوونى دانیشتوانه‌که‌ى ده‌ستپێکردووه‌و دوو که‌مپیش بۆ ئاواره‌بوونى دانیشتوانه‌که‌ى و چه‌ندین که‌لوپه‌لى خۆراکى و ناخۆراکییان دابینکردووه‌و له شاره‌وانى ناحیه‌ى وه‌رتێ داندراون قایمقامى قه‌زاى ڕواندزیش هه‌واڵه‌که پشتڕاستده‌کاته‌وه. کوێستان ئه‌حمه‌د قایمقامى قه‌زاى ڕواندز به وت «که‌لوپه‌ل و پێداویستى رۆژانه بۆ ڕوبهروبونهوهى هه‌ر ئه‌گه‌رێک و ئاواره‌بونى دانیشتوانى بنارى قه‌ندیل ئاماده‌کراوه، ئه‌گه‌رچى تاوه‌کو ئێستا هیچ که‌س ئاواره نه‌بووه، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌کارى خۆمان ئه‌نجامداوه‌و خۆمان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک ئاماده‌کردوه«. قایمقامى قه‌زاى ڕواندز ئه‌وه‌شى وت «له ئێستا دوو که‌مپمان ئاماده‌کردووه بۆ ئاواره‌بوونى دانیشتوانى بنارى قه‌ندیل، یه‌کێکیان له‌گه‌ڕه‌کى پاشاى گه‌وره‌یه، ئه‌وى تریان له‌گه‌ڕه‌کى کاولۆکانه که هه‌ریه‌که‌یان زیاتر له 60 خێزان له‌خۆ ئه‌گرێت ئه‌شتوانین شوێنى تریش ئاماده بکه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستى». رۆژی 11ی ئه‌م مانگه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له قه‌ندیل راگه‌یاند. ئه‌ردۆغان له ده‌ستپێکی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا وتی «ئامانجمان وشککردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زه‌لکاوه. هه‌روه‌ک چۆن عەفرین، جه‌رابلوس، باب و عهزازمان له مرۆڤکوژه‌کان پاککرده‌وه، ئه‌و زۆنگاوی تیرۆره‌ی که له قه‌ندیلیشه، پشت به خوا وشک ده‌که‌ین». به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ره‌تیانکرده‌وه تورکیا هێرشبکاته سه‌ر قه‌ندیل و ئه‌و دهنگۆیانهشیان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناوبرد که ئه‌ردۆغان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و په‌رله‌مانی تورکیادا، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرد. چیای قه‌ندیل ده‌که‌وێته سه‌ر سنوری هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران، پێگه‌ی سه‌ره‌کی و بنکه‌ی په‌که‌که‌یه و چه‌ندین ساڵه تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که رۆژێک له رۆژان هێرشی ده‌کاته سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌که‌که و کۆنتڕۆڵی ده‌کات. بوونى په‌که‌که بیانووى داوه‌ته تورکیا رۆژانه ئه‌و گوندانه بۆمباران بکات. به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 15 دانیشتووی ناوچه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه که دیارتینیان خێزانێک بوون که لە 21/8/2011 لە لۆفەکانی شاخی کورتەک لە بناری قەندیل بەبیانوی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکە لەم ناوچەیە، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاونیشتمانیانی کردوو بەم هۆیەوە 7 ئەندامی یەک خێزان گیانیان له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 20 که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زیانى زۆرى ماددیش به‌ر خه‌ڵکى ناوچه‌که و مه‌ڕوماڵات و کشت‌وکاڵیان که‌وتووه. له‌ڕوى شاره‌وانیه‌وه بنارى قه‌ندیل دابه‌شى چه‌ند ناوچه‌یه‌ک کراوه، به‌شێکیان له دۆڵى باڵه‌یان که 17گوندی له‌سه‌ره، بهشێکیى تریان لهپردهشاڵ ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو ده‌گاته دۆڵى لێوژێ و ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه، به‌شێکیه دیکه‌شیان له‌دۆڵى شارۆش و پشت ئاشان و قرناتهیه، بهشهکێکى تریشیان تر‌ى بنارى قه‌ڵاتوکان و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ئه‌گرێته‌وه. گوڵاڵه عوسمان هاوسه‌رۆکى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل که به ڕاگه‌یاند «ئه‌و کۆمه‌ک و هاوکارییانه‌ى که‌وا هاتونه ناحیه‌ى وه‌رتێ و ئاماده‌کاریی بۆ ئاواره‌بوونى هاوڵاتیانی بنارى قه‌ندیل، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ترس و دڵه‌ڕاوکى دروست ببێت و ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن و دوژمن به‌ئاسانى بێته شوێنى مه‌به‌ست و جێگیر ببن». وتیشى «له‌ئێستا پڕ‌و پاگه‌نده بڵاو بووه‌ته‌وه که بۆ ته‌واوى گونده‌کان کۆمه‌ک و هاوکارى هاتون تا چۆڵى بکه‌ن، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا هیچ گوندێک چۆڵنه‌کراون به‌فه‌رمى و خه‌ریکى کار و کاسبى خۆیانن، دانیشتوانى بنارى قه‌ندیل زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و ئازاترن ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بیانترسێنن و ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن».
سازدانی: ئه‌حمه‌د فارس زیاد که‌ریم به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای فلای ئهڕبیل له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکى هاوڵاتی دا سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ى هێڵى فڕۆکه‌وانى فلای ئه‌ربیل، ئاماژه به‌وه‌ده‌کات جگه له کاپتنى فڕۆکه‌که سه‌رجه‌م ستافه‌که کوردن و گشهتهکانیان هه‌فتانه له هه‌ولێرو به‌غداوه بۆ چه‌ند وڵاتێک ئه‌نجامده‌ده‌ن و بڕیاره فڕۆکه‌ى تر بکڕن و له سلێمانیشه‌وه گه‌شت ئه‌نجامبده‌ن. هاوڵاتی: کۆمپانیای (فلای ئه‌ربیل) له‌که‌یه‌وه دامه‌زراوه؟ زیاد که‌ریم: فلای ئه‌ربیل له‌ساڵى 2005دامه‌زراوه که‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ى ده‌بات چه‌ند گه‌نجێکى سه‌ر مایه‌دار سه‌ر به‌م کۆمپانیایه کارده‌ن وه‌کو که‌رتی تایبه‌ت. هاوڵاتی: ئه‌و فڕۆکانه کڕدراون یان هی کۆمپانیاى ترن؟ زیاد که‌ریم: ئه‌و فڕۆکانه تایبه‌ت بهفلای ئهربیلن ژماره‌یان دوو فرۆکه‌یه گه‌شته‌کان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌ڵام له ئاینده‌دا فڕۆکه‌یه‌کى تریش زیاد ده‌کرێت. هاوڵاتی: ئه‌و فڕۆکانه به‌چه‌ند کڕدراون کە موڵکی فلای ئهربیلن؟ زیاد که‌ریم: ئه‌م فڕۆکانه کڕدراون به‌ڵام نامانه‌وێت لێره بڵێن به‌چه‌ند کڕدراون یان نرخه‌که‌ی ئاشکرا بکه‌ین، چونکه ئه‌وه شتێکی (بزنسیه) چونکه ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ى که له‌م کۆمپانیایه‌وه کارده‌که‌ن نایه‌نه‌وێت نرخه‌که‌ى ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ى به‌لای ئێمه‌وه گرنگه فڕۆکه‌که کوردییه هه‌ڵگرى ناوێکى کوردیشه که فلاى ئه‌ربیله. هاوڵاتی: جۆرى ئه‌م فرۆکانه چین؟ زیاد که‌ریم: ئه‌م فڕۆکانه له‌جۆرى (بۆینگ 373)ن . هاوڵاتی: توانی هه‌ڵگرتنی چه‌ند نه‌فه‌ریان هه‌یه؟ زیاد که‌ریم: زیاتر له 130گه‌شتیار له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت بۆ هه‌ر گه‌شتێک. هاوڵاتی: بۆچه‌ند وڵات گه‌شتیان پێده‌کرێت؟ زیاد که‌ریم: له ئێستادا (ئۆکرانیا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، سوید) له‌داهاتوشدا وڵاتانى تر دێنه ناو گه‌شته‌کانمان وه‌کو تورکیا‌و چه‌ند وڵاتێکى تر به‌ڵام جارێ هه‌ر ئه‌وانه‌یه. یه‌که‌مین گه‌شتمان 18 مانگ بوو له ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تی بۆ ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کاتژمێر 12 که زیاتر له 60 گه‌شتیارى له‌خۆگرتبوو هاوڵاتی: یه‌که‌مین گه‌شتی فلای ئه‌ربیل بۆکام وڵات بوو و چه‌ند سه‌رنشینی له‌خۆ گرتبوو؟ زیاد که‌ریم: یه‌که‌مین گه‌شتمان 18ئه‌م مانگه‌بوو له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆ ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کاتژمێر 12 که زیاتر له 60گه‌شتیارى به‌سه‌ره‌وه له‌خۆ گرتبوو که هاوکاتبوو له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگى کردنه‌وه‌ى ئه‌م هێڵه بوو به‌به‌شداری به‌رپرسانی ئیدارى و حکومی و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن. هاوڵاتی: کێ یه‌که‌مین بلیتى گه‌شته‌که‌یان بڕى و بۆ کام وڵات بوو؟ زیاد که‌ریم :یه‌که‌م که‌س که بلیتى ئه‌م گه‌شته‌ى بڕى بۆستۆکهۆڵم ئافره‌تێک بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌کەی، که کوردی خه‌ڵکى هه‌ولێر بوون. هاوڵاتی: ستافه‌که‌ى ئێوه هه‌موو کوردن یان بیانیشی تیایه؟ زیاد که‌ریم : ستافى ناو فڕۆکه له 6کچى کورد پێکهاتون که هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌رپه‌رشتی کردنی ناو فڕۆکه‌که زمانه‌کان (عهربى و کوردى و ئینگلیزی به‌باشی ده‌زانن و کاپتنى فڕۆکه‌که بیانیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا فڕۆکه‌وانێکى کورد هه‌بێت پابه‌ندى ڕێنماییه‌کانى کاره‌کانى ئێمه بێت ئه‌وا به‌دڵنیایى له‌داهاتوو کاپتنهکهشمان ئه‌بێته کورد. هاوڵاتی: هیچ پلانێکتان هه‌یه بۆ فراوانکردنى گه‌شته‌کانتان؟ زیاد که‌ریم : به‌دڵنیایی له‌داهاتویه‌کى نزیکدا هه‌م فڕۆکه‌کان زیاد ده‌که‌ین وه هه‌میش گه‌شته‌کانمان زیاد ده‌که‌ین، وه‌کو تورکیا، ئه‌رمێنیا، ئازرباینجان، لوبنان، میسر، دوبه‌ى، به‌پێ ى ڕێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى فڕۆکهوانانى ئه‌م وڵاتانه. هاوڵاتی: ئایا گه‌شته‌کان ته‌نها له‌فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه ده‌بێت؟ زیاد که‌ریم: له ئێستادا گه‌شته‌کانمان له‌فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێرو به‌غداد دایه، به‌ڵام له داهاتویه‌کى زۆر نزیک گه‌شته‌کانمان له‌سلێمانیشه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێن. هاوڵاتی: ئه‌م فڕۆکانه له‌کوێ کڕدراون؟ زیاد که‌ریم : ئه‌م فڕۆکانه له ئۆکرانیا کڕدراون و له‌گه‌ڵیان کۆنتاک زیاتر دروست ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى فڕۆکه‌ى زیاتریشمان بۆبێت. هاوڵاتی: ئایا ئێوه به‌ته‌نها سه‌رنشین دهگوزان نه‌وه یاخود که‌لوپه‌لى بازرگان‌یش؟ زیاد که‌ریم: ئه‌و فڕۆکه‌یه فڕۆکه‌یه‌کى مه‌ده‌نییە ته‌بعه‌ن هی گه‌شتیارانە، دڵنیام له‌داهاتوش کارى گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌لى بازرگان‌یش ده‌که‌ین. هاوڵاتی: ئایا گه‌شته‌کانتان ڕۆژانه‌یه هه‌فتانه‌یه، چۆنه؟ زیاد که‌ریم : هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى که ئاماژه‌م پێدان گه‌شته‌کانمان هه‌فتانه‌یه جگه له سوید نه‌بێت هه‌فته‌ى دووجار گه‌شتمان بۆ سوید هه‌یه. هاوڵاتی: بیرۆکه‌ى دانانی ئه‌م کۆمپانیایه لاى کێ بوو؟ زیاد که‌ریم: ده‌سته‌یه‌ک له گه‌نجی بزنسمانی کوردستان بوو بیریان له‌و کاره کرده‌وه سه‌رمایه‌ى خۆیان خسته گه‌ڕ له‌م بواره‌دا ، به‌رێز لاوه‌ند شێخ مه‌ندیش به‌ڕێوه‌به‌رى رێگه‌پێدراوى کۆمپانیای فلاى ئه‌ربیله. هاوڵاتی: تاچه‌ند به‌کردنه‌وه‌ى فلاى ئه‌ربیل ئه‌رکی هاوڵاتیان ئاسان بوه له‌نێوان وڵاتاندا؟ زیاد که‌ریم: بێگومان له‌و کاته‌وه‌ى که ئێمه فلاى ئهربیلمان ڕاگه‌یاندوه به‌رله‌وه‌ى گەشتهکان ئه‌نجامبده‌ین له‌ڕێگه‌ى شۆسیال میدیا که ڕیکلامێکمان بۆ کردنه‌وه‌ى ئه‌م هێڵه کرد، خه‌ڵکێکى زۆر له ئه‌وروپا له کوردستان له‌و وڵاتانه‌ى که کوردى لێیه په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردین و ده‌ستخۆشانه‌یان لێ‌کردین. خه‌ونى ئه‌وان بوو ئێمه ئه‌نجامان دا که هێڵێکى کوردیى تایبه‌ت بهفلاى ئه‌ربیل هه‌بێت بهگواستنهوهى گه‌شتیاران، له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌شتیاران له وڵاتانى تر له‌ڕابردوودا، گه‌شتیان به هێڵه ئاسمانییه‌کانى وڵاتانی بیانی کردووه، تڕانزێتیان زۆر بووه که چه‌ندین کاتژمێر له‌وڵاتانى تر ماونه‌ته‌وه تاوه‌کو گهیشتونهتهوه شوێنه‌کانی خۆیان ڕاسته‌وخۆ له ئێستادا به هه‌ولێر و له‌داهاتویه‌کى نزیک بۆ سلێمانی بۆ به‌غداو ئیتر ئه‌رکى گه‌شتیاران زۆر ئاسانبووه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى. هاوڵاتی: ئایا ئه‌مه واى نه‌کردووه تێچوى گه‌شتیارانیش که‌مبکات؟ زیاد که‌ریم :تێچوى گه‌شتیاران به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو که‌مى کردووه. له‌ئێستادا نرخه‌کانى ئێمه بۆ چه‌ند وڵاتێک ته‌نها بۆ یه‌ک سه‌ر هه‌ولێر ستۆک هۆڵم 276دۆلار، هه‌ولێر ئه‌مستردام 276دۆلار،هه‌ولێر بێرمینگهام 292دۆلاره، هه‌ولێر نۆرم برێگ 276دۆلاره، هه‌ولێر کیپ 360دۆلاره، هه‌ولێر گۆته‌نبه‌رگ 262دۆلاره، سلێمانی ستۆکهۆڵم 274دۆلار ده‌بێت وه‌کو وتم له‌داهاتویه‌کى نزیک ئه‌کرێته‌وه. به‌غداد ستۆکهۆڵم 266دۆلار ئه‌وانه نرخهکانمانه که جیاوازیه‌کى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ هێڵه‌کانى تر‌ى فڕۆکه‌وانى. له‌و کاته‌وه‌ى ئێمه فلاى ئهربیلمان ڕاگه‌یاندوه، خه‌ڵکێکى زۆر له ئه‌وروپا و له کوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردین و ده‌ستخۆشانه‌یان لێ کردین هاوڵاتی: ستافه‌که‌تان له‌چه‌ند که‌س پێکهاتوون چه‌ندی کوڕن و وه‌چه‌ندی کچن؟ زیاد که‌ریم :له‌کۆمپانیا کچ و کوڕى لێیه کار ئه‌که‌ن به‌پێ پسپۆڕییه‌کانى خۆیان (ئایتی، شۆسیال میدیا، ڕاگه‌یاندن، کارگێڕى) به‌ڵام له‌ناو فڕۆکه ته‌واوى کارمه‌نده‌کانمان، کچن هه‌موشی کوردن. هاوڵاتی: هیچ ماوه له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى فلای ئه‌ربیل بیڵێى؟ ئێمه له‌چوارچێوه‌ى ئۆفیسێک له‌هه‌ولێر یاخود له‌به‌غداو سلێمانى یه‌وه ناوه‌ستین، به‌ڵکو فراوانى ئه‌که‌ین، له‌ڕێگه‌ى هاوڵاتی شه‌وه داوا له‌م کۆمپانیایانه‌ى فڕۆکه‌وانى و گه‌شتیاریى ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر بیان وێت کۆنتاکمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، وه‌کو سپۆنسه‌رو ڕێگه پێدراو ئه‌وا ده‌توانن زۆربهخۆشحاڵیهوه کارمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى فراوانتر تۆڕه‌کانى فلاى بگەیەنینه هه‌موو شوێنێک.
