هاوڵاتی - سزاکان بەسەر  کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون. - بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی.   بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا، واشنتۆن سزا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی ئێرانی و ڕووسیدا دەسەپێنێت. لەوبارەیەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند سزاکان بەسەر  کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون ئەوەش بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 دا. وتیشی: ناوەندی شارەزایی جیۆسیاسیی لە مۆسکۆ زانیاری نادروستی سەبارەت بە بەربژێری هەڵبژاردنەکان و وێنە و ڤیدیۆی ساختەی بڵاوکردووەتەوە.

    هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، پەیامەکە بەم جۆرەیە: "مرۆڤایەتی و گەلەکەمان پێدەنێتە ساڵێکی نوێوە. ساڵی رابردوو لە جیهان، هەرێمەکەمان و وڵاتەکەمان شەڕی دابەشکردنی جیهانی سێهەم قووڵبووەوە، زیانی گەورەی گیانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە، ناوچەی زیاتری تەنیەوە و بەردەوام بوو. شەڕ بە شێوەیەکی دژوار کاریگەری دەکاتە سەر هەموو مرۆڤایەتی. برسێتی، تونیەتی، دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی، هەژاری، بێکاری، هەلومەرجی ژیان دژوارتر بوون و زۆر شوێنی گرتووەتەوە. لە کوردستان کردەوەی کۆلۆنیالیستی ئەنجامدران     دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر، هەلومەرجی شەڕی جیهانی سێهەمی وەک دەرفەت بەکارهێنا و بۆ پاکتاوکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، هیچ شتێک نەما نەیکات. گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ درێژە پێدا، لە دژی گەریلاکان درێژەی بە بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی دا، دژوارترین ئەشکەنجەی لە دژی زیندانیانی ئازادیی ئەنجامدا، نکۆڵی لە مافە یاسایی و گەردوونییەکان کرد و هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی ئەنجامدا. گوشارەکان لە سەر ژنانیش بەردەوام بوون، کۆمەڵکوژی، گرتن و دەستدرێژی ئیتر وەک شتێکی ئاسایی درێژەی پێدراوە. بەتایبەتی دانانی قەیوم لەسەر چەندین شارەوانی هەڵبژێردرا، دەریخست کە پشووکورتییەکی زۆر لە بەرامبەر مافی ژیانی گەلی کورد هەیە. ئەوانەش بوونە بەرچاوترین کردەوەی کۆلۆنیالیستی. لەگەڵ پەرەسەندنەکانی سوریا، چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریای سەر بە حکومەتی تورکی فاشیست لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە بەرامبەر گەلی کورددا، زیاتر لە سەد هەزار مرۆڤیان ئاوارەکرد، ژنان و منداڵانیان کوشت. هێرشەکان لە دژی گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، لە بنەڕەتدا بەو ئامانجە ئەنجام دەدرێن کە ئیرادەی بەرخودان، هیوا و بڕوای ژیانی ئازاد بشکێنن. بەرخودانێک کە رێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی گۆشەگیری هەرە دژواردا پەیڕەوی کرد، بەرخودانی قارەمانانەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سوپای تورک، هەموو لێکدانەوەکانی حکومەتی فاشیستی لەباربرد. ئێمە هەموو ئەو شەڕڤانانەی ئازادی کە لە م بەرخودانە و لە کوردستان شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. لە بناغەی گەورەکردنی تێکۆشاندا خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین و بڕوامان بە دەستەبەرکردنی سەرکەوتن دەخەینەڕوو. بەرخودانی گەلەکەمان، رەنجدەران و ژنان کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' نیشانیاندا، نەیهێشت کە حکومەتی کۆلۆنیالیست و فاشیست بگاتە ئامانجەکانی. بە تایبەتیش هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەریی سیاسی بۆ پرسی کورد' کە بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان و گەلەکەمان لەگەڵ دۆستانیان لە سەر ئاستی جیهان بەڕێوەیان برد، سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و بە جیهانی بووە. بۆ ئەوەی ئەو تاریکییەی دەخوڵقێندرا بڕەوێنێتەوە، رۆڵێکی گەورەی گێڕا و ئاستێکی گەورەی ئازادیی ئافراند. رێبەر ئاپۆ لە ٢٨ی کانونی یەکەمدا لەگەڵ شاندی دەم پارتی دیداری سازکرد. ئەو دیدارە لە ئەنجامی هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، بەرخودانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، گەلەکەمان و دۆستانمان لە کوردستان و تەواوی جیهان، بە ئەنجام گەیشت. لەو دیدارەدا رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو تاریکیەی دەسەپێندرێت، جارێکی دیکە بە بەرپرسیارێتیەکی مێژووییەوە روانگە ئەرێنییەکانی خۆی، چارەسەری و روانگەیەکی نیشاندا کە ئاسۆی هزر فراوانتر دەکات. لەگەڵ چارەسەری پرسی کورد، دیوکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە بڕوا و ئیرادەیەکی گەورەوە ئەوەی خستەڕوو کە ئاشتی دادپەروەرانە لە هەموو جیهان ئەرکێکی خێرا و بەپەلەیە، بۆ گەل، بزوتنەوە، رەنجدەران، ژنان، هەموو باوەڕییەکان و کولتورەکان ئاسۆیەکی نوێی ئازادی و هیوا و بڕوای بونیادنا. رێبەرایەتیمان روانگەکانی خۆی بۆ چارەسەری لە ٧ خاڵدا دیاریکرد، ئەوەش وادەکات کە ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل بە هیوای زیاترەوە لە ساڵی نوێ نزیک ببینەوە و ئەو ئەرکانەشی کە دەبێت جێبەجێیان بکەین، بۆ ئێمەی دیاری کردووە. وەک بزوتنەوەی گەل و ئازادی، ئێمە رایدەگەیەنین کە روانینەکانی رێبەرایەتیمان کە لە دوا رۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا وەک مانیفیستۆیە، لە ساڵی نوێدا دەبێتە رێنیشاندەری تێکۆشانمان. ئێمە داوا لە گەلەکەمان، سەرجەم دۆستانمان، هەموو بەشە سیاسییەکان و رێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکانی لایەنگری چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکەین کە لە سەر ئەو بنەمایە تێبکۆشن. بە بیر و بڕوای ئەوەی کە لە ساڵی نوێدا رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، پرسی کورد چارەسەر دەکرێت، تورکیا و هەرێمەکە دیموکراتیک دەبێت و ئاشتی و ئارامی هەرێمەکەمان و سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە، ئێمە سەرەتا سەری ساڵی نوێ لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیان، ژنان و رەنجدەران کە لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن، پیرۆز دەکەین".

هاوڵاتی - دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یۆن سوک یۆل سەرۆكی لەکارلادراوی وڵاتەكە دەركرد. - بە تۆمەتی "یاخیبون" لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، کە تاوانێکە سزای لەسێدارەدانی لەسەرە.   میدیاكانی كۆریا باشور بڵاویانكردەوە، دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یۆن سوک یۆل سەرۆكی لەکارلادراوی وڵاتەكە دەركرد، ئەوەش دوای هەوڵە شکستخواردووەکەی بۆ سەپاندنی یاسای باری نائاسایی لە وڵاتەكە و بە تۆمەتی "یاخیبون" لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، کە تاوانێکە سزای لەسێدارەدانی لەسەرە. لەوبارەیەوە ئاژانسی یۆنهاپ نیوز-ی كۆریای باشور بڵاویکردەوە، دادگای کۆریای باشور فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ یۆن سوک یۆل سەرۆکی لەكارلادراوی ئەو وڵاتەی دەركرد، کە لێپێچینەوەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، ئەوەش بەهۆی بڕیارەکەیەوە بۆ سەپاندنی یاسای باری نائاسایی لە وڵاتدا و لە ئێستادا دەسەڵاتەکانی ڕاگیراوە.

هاوڵاتی - ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان نزیكه‌ی 82 ملیۆن كه‌س زیادی كردوه‌. - ڕه‌نگه‌ له‌ ساڵی 2037دا ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان بۆ یه‌كه‌مجار نۆ ملیار كه‌س تێپه‌ڕێنێت.   ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له‌ ساڵی 2024دا به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 82 ملیۆن كه‌س زیادی كردوه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی سندوقی جیهانی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا، ژمارەی دانیشتوانی  جیهان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقادا گەشەی زیاتری کردووە،  بە بەراورد بە کیشوەرەکانی تر. شاره‌زایان پێیان وایه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ دوو ده‌یه‌ی داهاتودا ژماره‌ی دانیشتوانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا دوو هێنده‌ زیاد بكات. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ڕه‌نگه‌ له‌ ساڵی 2037دا ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان بۆ یه‌كه‌مجار نۆ ملیار كه‌س تێپه‌ڕێنێت.

هاوڵاتی - دانوستانەکانی نێوان ئیتاڵیا و ئێران بۆ ئازادکردنی " تشیتشیلیا سالا" رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کە لە تاران دەستگیرا کرابوو دەستیپێکردووە. - وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە راپۆرتێکدا دەڵێت دوای نزیکەی حەوت رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە لە ئێران بڕیاریانداوە بێدەنگی بشکێنن.   ئیتاڵیا بۆ ئاڵوگۆرکردنی رۆژنامەنوسێکی دەستگیرکراوی لەتاران، لەگەڵ ئێران دانوستان دەکات. رۆژنامەی " لاریبوبلیکا" ی ئیتاڵی ئاشکرایکرد دانوستانەکانی نێوان ئیتاڵیا و ئێران بۆ ئازادکردنی " تشیتشیلیا سالا" رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کە لە تاران دەستگیرا کرابوو دەستیپێکردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنیان بە محەمەد عابدینی نەجەف ئابادی کە لە شاری میلانۆ لەلایەن ئیتاڵیاوە دەستگیر کرابوو. ئەو رۆژنامەیە دەڵێت: وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە راپۆرتێکدا دەڵێت دوای نزیکەی حەوت رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە لە ئێران بڕیاریانداوە بێدەنگی بشکێنن بە تایبەت دوای دانوستانە سەرکەوتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی تاران بۆ ئازادکردنی و ئاڵوگۆرپێکردنی لەگەڵ دەستگیرکراوێکی ئێرانی لە ئیتاڵیا.

هاوڵاتی - دانوستانەکانی نێوان ئیتاڵیا و ئێران بۆ ئازادکردنی " تشیتشیلیا سالا" رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کە لە تاران دەستگیرا کرابوو دەستیپێکردووە. - وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە راپۆرتێکدا دەڵێت دوای نزیکەی حەوت رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە لە ئێران بڕیاریانداوە بێدەنگی بشکێنن.   ئیتاڵیا بۆ ئاڵوگۆرکردنی رۆژنامەنوسێکی دەستگیرکراوی لەتاران، لەگەڵ ئێران دانوستان دەکات. رۆژنامەی " لاریبوبلیکا" ی ئیتاڵی ئاشکرایکرد دانوستانەکانی نێوان ئیتاڵیا و ئێران بۆ ئازادکردنی " تشیتشیلیا سالا" رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کە لە تاران دەستگیرا کرابوو دەستیپێکردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنیان بە محەمەد عابدینی نەجەف ئابادی کە لە شاری میلانۆ لەلایەن ئیتاڵیاوە دەستگیر کرابوو. ئەو رۆژنامەیە دەڵێت: وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە راپۆرتێکدا دەڵێت دوای نزیکەی حەوت رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە لە ئێران بڕیاریانداوە بێدەنگی بشکێنن بە تایبەت دوای دانوستانە سەرکەوتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی تاران بۆ ئازادکردنی و ئاڵوگۆرپێکردنی لەگەڵ دەستگیرکراوێکی ئێرانی لە ئیتاڵیا.

هاوڵاتی - ئیدارەی دەستلەکارکێشاوەی ئەمریکا و سەرکردایەتی بەریتانیا ئامانجیان ڕێگریکردنه‌ لە سەقامگیری دۆخەکە لە سووریا. - هەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا ئامادەکاری ده‌كه‌ن بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سووریا.   دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشكردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سووریا. دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوە، ئیدارەی دەستلەکارکێشاوەی ئەمریکا و سەرکردایەتی بەریتانیا ، دوای ڕوخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، ئامانجیان ڕێگریکردنه‌ لە سەقامگیری دۆخەکە لە سووریا و بە شێوەیەکی فراوانتر، هەوڵدەدەن ئاژاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بکەن". ئاماژەی بەوەشکردوە، "واشنتن و لەندەن پێیان وایە لەم جۆرە بارودۆخانەدا دەتوانن بە خێرایی ئامانجی جیۆپۆلیتیکی خۆیان بەدەستبهێنن، کە بریتییە لە مسۆگەرکردنی هەژمونی درێژخایەنی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا لەسەر بنەمای چەمکی قێزەون". لە بەیاننامەکەی هەواڵگری ڕوسیادا هاتوه‌، ئەوەی ڕێگری لەم پلانانە دەکات، بونی سەربازی ڕوسیایە لە کەناراوەکانی سووریا، "کە تا ئێستاش وەک فاکتەری گرنگ بۆ سەقامگیری ناوچەکە دەمێنێتەوە". لە بەیاننامەکەدا پشتڕاست کراوەتەوە کە "هەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا ئامادەکاری ده‌كه‌ن بۆ دەستپێکردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سووریا"، هەروەها ئەرکی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە بە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دراوە کە بەم دواییە لە زیندانەکان ئازاد کراون لەلایەن دەسەڵاتە نوێیەکانی سوریاوە". بەگوێرەی بەیاننامەکە، فەرماندە مەیدانییەکانی داعش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەریان پێگەیشتوە بۆ ئەوەی شوێنەکانی ڕوسیا بکەنە ئامانج. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "بەمەبەستی شاردنەوەی تێوەگلانیان لە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی داعش، فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا فەرمانیان بە هێزە ئاسمانییەکانیان کرد کە بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی داعش، پێشوەختە چەکدارەکان ئاگادار دەکەنەوە". بەگوێرەی بەیاننامەکە، "لەندەن و واشنتن هیوادارن ئەم جۆرە ئیستفزازییانە پاڵ بە ڕوسیاوە بنێن بۆ چۆڵکردنی هێزەکانی لە سووریا، لە هەمانکاتدا دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا تۆمەتبار دەکرێن بە شکستهێنان لە کۆنتڕۆڵکردنی توندڕەوەکان". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، "ئەو هەڵوێستە لە بەردەوامی داگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکاشدا بە بیانوی پێویستی بەرەنگاربونەوەی داعش لە ناوچە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات ڕەنگدانەوەی هەیە، کە واشنتن بەنیازی گەڕانەوە بۆ دیمەشق نییە".

هاوڵاتی - یەکەم کاروانی هاوکاری ڕەوانەی سووریا کردووە. - لە چوارچێوەی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە.   ئۆکرانیا بڕی 500 تۆن ئارد وەک هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی سووریا دەکات. ڤلادمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: وڵاتەکەی کە بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری گەنمە لەسەر ئاستی جیهان، یەکەم کاروانی هاوکاری ڕەوانەی سووریا کردووە. زیلینسکی وتیشی: وڵاتەکەی بڕی 500 تۆن ئاردی رەوانەی سووریا کردووە ئەوەش لە چوارچێوەی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە بە هاوکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان.

هاوڵاتی - فڕۆکەی جۆری ئیمبرا کە دوێنێ لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە. -38 کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.   ئاژانی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئازەربایجان بڵاویکردەوە رووسیا ئەو فڕۆکەیەی وڵاتەکەیانی خستووەتە خوارەوە کە بە هۆیەوە نزیکەی 40 سەرنیشین گیانیان لەدەستدا دەشڵێت: فڕۆکەی جۆری ئیمبرا کە دوێنێ لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە. فڕۆکەکە 67 سەرنشین و پێنج ئەندامی دەستەی فڕۆکەکەی هەڵگرتبوو و بەگوێرەی دوایین لێدوانی کاربەدەستانی ئازەربایجانیش 38 کەسیان لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون.   ئامادەکردنی هاوڵاتی: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرووپی حوسییەکان بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی جیهانی و سیستەمی نێودەوڵەتی دەزانێت و ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر کردارەکانی لە دژی ئەم گرووپە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە یەمەن پاڵپشتی دەکرێت. بنیامین ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، هەڕەشە دەکات و دەڵێت؛ ئیسرائیل ''وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات.'' جەختی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل بە هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا کار دەکات و گوتیشی: بە هێز و ئیرادە و هەواڵگرییەوە مامەڵە دەکەین، ئەگەر کاتیش درێژە بکێشێت ئەنجامەکەی وەک یەک دەبێت. ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە حوسییەکان بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بە مووشەکێک لە یەمەنەوە تەلئەبیبیان کردە ئامانج، مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون. شایەنی باسە لە هەمان ڕێکەوتدا سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند: هێرشێکی ئاسمانیی وردی بۆ سەر کۆگایەکی مووشەکی و ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی سەر بە حوسییەکان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجام داوە.

پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا. ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو   ئامادەکردنی هاوڵاتی: لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا بە سەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەت و نوێنەری هاوپەیمانان، بڕیاری دامەزراندنی دوو ناوچەی سەرکردایەتیی نوێ درا.   بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم دوو ناوچە سەرکردایەتییە کە لە ١١ فیرقەی سەربازی پێکدێن، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە دەست بەکار دەبن. پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.   هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، کە بەشێکی زۆری هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ لەم دوو ناوچە سەرکردایەتییەدا رێکبخرێنەوە. هاوکات، ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی یەکەیەکی یەکگرتووی ژمێریاری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە.   وەزیری پێشمەرگە جەختی کردەوە، کە ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو، کە توانای پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستانی هەبێت.

نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە. بە پێی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکانی کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی و ئابووری "ئاوات شێخ جەناب" لەگەڵ تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرمانبەران چیتر مووچە بە دەستی وەرناگرن.   ئامادەکردنی هاوڵاتی: ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات شێخ جەناب، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام دا.   بەپێی دوایین ئامارەکان، نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە. هەروەها زیاتر لە ٣١٨ هەزار کارتی بانکی دابەش کراوە و ٣٠٦ ئامێری ڕاکێشانی پارە دابین کراوە. لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٢١ هەزار مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە.   لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی داهاتووی پڕۆژەکە کرا، کە بەپێی ئەو پلانە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە پارێزگای هەولێر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.   هەروەها باس لە بەڵگەنامەی گشتاندنی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرا، کە تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ بانکە ئەهلییەکان کراوەتەوە.   بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەکە، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (١٩٩١) بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢/١٢/٢٠٢٤ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، چەند خاڵێکیان ڕاگەیاند:   ئەحمەد شەرع گوتی لەدوای پێکهێنانی حکومەت، دەبێت هەموو هێزە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری بکەن. پەیوەندیی ستراتیژیمان لەگەڵ تورکیا دەبێت. تورکیا هەموو کات لە پاڵ سووریا وەستابوو، پشتیوانیی تورکیامان دەوێت لە کشتوکاڵ و بانکدا. ڕێگە بە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادەین بە هەسەدەشەوە   هەروەها هاکان فیدان ڕایگەیاند: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پە*کە*کە ئەمڕۆ بینیم گەلی سووریا چەندە بەئیرادەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، دەبێت پە*کە*کە و یە*پە*گە بە زووترین کات هەڵبوەشێنرێنەوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی دەسەڵاتی پە*کە*کە – پە*یە*دە*وە بێدەنگە پە*کە*کە و یە*پە*گە لە داهاتووی سووریادا جێگەیان نابێتەوە.

لە حکومەتی کاتیی سووریادا پۆستی وەزیری تەندروستی بە برایەکی ئەحمەد شەرع دەدرێت. مەترسی دووبارەبوونەوەی هەمان ڕێرەوی دەسەڵاتی پێشوو لەئارادایە. لە دەسەڵاتی نوێشدا سناریۆکانی دەسەڵاتی پێشوو دوبارە ببێتەوە   ئامادەکردنی هاوڵاتی: حکومەتی کاتیی سووریا بۆ بەرێکردنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاوڵاتیان دەستی بە کارەکانی کردووە، پۆستی وەزیری تەندروستیش دراوە بە ماهر شەرع برای ئەحمەد شەرعی فەرماندەی دەستەی تە*حر*یر*شام. هاوکات هەندێک لایەن دەڵێن بەکارهێنانی ناوی وەزیر هەڵەیە، ماهر شەرع تەنها کاروبارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەرێوە دەبات. وەرگرتنی پۆستی وەزیری تەندروستیش لەلایەن ماهری برای ئەمحەد شەرع مەترسیی ئەوەی لای هاوڵاتیانی سووریا دروست کردووە، کە لە دەسەڵاتی نوێشدا سناریۆکانی دەسەڵاتی پێشوو دوبارە ببێتەوە و ئەو کارەش ماهری برای بەشار ئەسەدیان بیر دێنێتەوە.  

کۆمپانیا جیهانییەکان دەڵێن بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرزکردووەتەوە. حکومەتی هەرێمیش داهاتی ئەو نەوتەی نە لە بواری مووچە و نە لە پرۆژەدا خەرج نەکردووە و زانیاریش لەبارەیەوە ئاشکرا ناکات. زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتیش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچە و وەبەرهێنان لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠٢٤دا خەرج نەکردووە   ئامادەکردنی هاوڵاتی: کۆمپانیای گەڵف کیستۆن Gullf Keystone ئاشکرای کرد دەرهێنانی نەوتیان لە کێڵگەی شێخان لە پارێزگای دهۆک بۆ دوو هێندە بەرز کردووەتەوە. لەوبارەیەوە ئەو کۆمپانیا بەریتانییە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: دەرهێنانی نەوتیات لە کێڵگەی شێخان بۆ ئەمساڵ گەیاندووەتە ٤٠ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە تەنها ٢١ هەزار و ٨٩١ بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا. کۆمپانیای گەڵف کیستۆن دەڵێت: نەوتەکە ڕەوانەی بازاری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کراوە و خوازیاریشن هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە لە ڕێی بەندەری جەیهان دەست پێ بکاتەوە. بەرێوەبەری کۆمپانیاکەش ڕایگەیاند ئامادەن بۆ حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە بدەن لەبارەی مەرجە سەرەکییەکانیان بۆ تەواوکردنی ڕێکەوتن و گرێبەستەکان پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت. تا ئێستاش ناکۆکیی سەرەکیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری نەوت لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن. زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتیش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچە و وەبەرهێنان لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠٢٤دا خەرج نەکردووە، تەنانەت بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی ١٠ش کە ماوەی نزیکەی ٨٠ ڕۆژ دواکەوت وەزارەتی دارایی ڕابگەیاندبوو پارەی پێویستی لەبەردەست نییە کورتهێنانەکە پڕ بکاتەوە.