کۆمپانیای ئەپڵ سیخوڕی بەسەر کارمەندەکانییەوە دەکات و لەدادگاش داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت ئامادەکردنی هاوڵاتی: لە داوایەکی یاساییدا کە لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار کراوە، ئەو کۆمپانیایە تۆمەتبار دەکرێت بە چاودێری کردنی نایاسایی کارمەندەکانی و سیخوڕی کردن بەسەر ئامێری  تایبەت و هەژماریان، رێگەشیان پێ نەدراوە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی کار و موچەکانیان بکەن.  هەر لەو داوا یاساییەدا کە لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ لە دادگایەکی کالیفۆرنیا تۆمار کراوە هاتووە،  کۆمپانیاکە کارمەندەکانی ناچارکردووە بە دابەزاندنی پرۆگرامێکی تایبەت لەسەر ئامێرەکانیان و تیایدا رێگە بە ئەپڵ دەدرێت بە چاودێریکردنی نامە و وێنەی تایبەت و دۆخی تەندروستیان و چەندین زانیاری کەسیی دیکە.

کۆمپانیای ئەپڵ سیخوڕی بەسەر کارمەندەکانییەوە دەکات و لەدادگاش داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت ئامادەکردنی هاوڵاتی: لە داوایەکی یاساییدا کە لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار کراوە، ئەو کۆمپانیایە تۆمەتبار دەکرێت بە چاودێری کردنی نایاسایی کارمەندەکانی و سیخوڕی کردن بەسەر ئامێری  تایبەت و هەژماریان، رێگەشیان پێ نەدراوە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی کار و موچەکانیان بکەن.  هەر لەو داوا یاساییەدا کە لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ لە دادگایەکی کالیفۆرنیا تۆمار کراوە هاتووە،  کۆمپانیاکە کارمەندەکانی ناچارکردووە بە دابەزاندنی پرۆگرامێکی تایبەت لەسەر ئامێرەکانیان و تیایدا رێگە بە ئەپڵ دەدرێت بە چاودێریکردنی نامە و وێنەی تایبەت و دۆخی تەندروستیان و چەندین زانیاری کەسیی دیکە.

بەرپرسێکی حزبوڵای لوبنانی لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە سوریا کوژرا ئاژانسی ڕۆیتەرزیش دەڵێت، "ئەو كەسەی كە بە ئامانج گیراوە بەرپرسی پەیوەندیەكانی حزبوڵای لوبنان و سوریا بوە".    ئامادەکردنی هاوڵاتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)، ئەمڕۆ لە هەواڵێدا بڵاویكردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی، ئۆتۆمبێلەکەی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ئۆتۆمبیلەكە تەقیوەتەوە.  ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)، ئەمڕۆ لە هەواڵێدا بڵاویكردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی، ئۆتۆمبێلەکەی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ئۆتۆمبیلەكە تەقیوەتەوە،ئۆتۆمبیلێك لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی دیمەشق كراوەتە ئامانج ئاژانسەكە لەزار پۆلیسی دیمەشقەوە بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێک لە ئەنجامی هێرشێكی ئیسرائیلەوە تەقیوەتەوە، کە لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق كراوەتە ئامانج، بەبێ وردەکاری دیکە. بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشەكە لە نزیک پردی عەقرەبە لە لادێکانی دیمەشق ڕوی داوە، کە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لێیە و فڕۆكەی جۆری هێلیکۆپتەری تێدایە،کەسێك کوژراوە و کەسێکی دیكەش بریندار بوە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش هەواڵەكەی پشتڕاستی کردوەتەوە و دەڵێت، " لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا، کەسێك کوژراوە و کەسێکی دیكەش بریندار بوە". بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی سکای نیوز-عەرەبی هێرشەکەی دیمەشق "هەوڵێکی تیرۆرکردنی کەسی بوە و ئەندامێكی حزبوڵای لوبنانی بە ئامانج گرتوە". ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش هەواڵەكەی پشتڕاستی کردوەتەوە و دەڵێت، " لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا، کەسێك کوژراوە و کەسێکی دیكەش بریندار بوە". بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی سکای نیوز-عەرەبی هێرشەکەی دیمەشق "هەوڵێکی تیرۆرکردنی کەسی بوە و ئەندامێكی حزبوڵای لوبنانی بە ئامانج گرتوە". بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبوڵای لوبنان کوژراوە. لایخۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، "هێرشەکە بوەتە هۆی کوژرانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبوڵای لوبنان کە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای سوریادا هەبوە".

وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى خوێندکارانى پارالێل و ئێواران دەردەکات ئامادەکردنی هاوڵاتی د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا. لە گشتاندنێکدا کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە تیایدا هاتوە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بە: دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن. هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە؛ پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.

فەرمانگەی ئەجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی بڵاوکردەوە   ئامادەکردنی هاوڵاتی بەپەێی ئەو کارنامەیەش لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا میوانداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران دەکرێت. هەر لە دانیشتنی سبەینێدا هەمواری یاسای بودجەی عێراق و چەند بڕگەیەکی تر دەکرێت. بەگوێرەی خشتەی كار، دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێنج بڕگە پێكدێت، کە بڕگەی یەكەم تایبەتە بە میوانداریكردنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و باس لە هۆکاری میوندارییەکەی نەکراوە. دوو بڕگەی دیكە تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری و هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت و بڕگەی چوارمیش تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، كە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم، بڕگەی پێنجەمیش تایبەتە بە هەمواری پێنجەمی یاسای فرۆكەوانی شارستانی.

  بۆ ڕای گشتی ئامادەکردنی هاوڵاتی لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی ڕاگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست و چەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە، کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرداگرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا کراوە، یاخود بڕیارەکە گۆڕانگاری بەسەردا ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا ناگرێتەوە. ئێمە وەک لیژنەی ئەمنیی سلێمانی و بە ھەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، کە ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و بە ھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانگارییەک بەسەر بڕیارەکەماندا نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بە وردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگیی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە و بەتەواوی نیەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی و یاساشکێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامیی شاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیرین، زۆر جیددی و سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ھەر بڕیارێک، کە بڕیاری لەبارەوە بدەین.

تورکیا و ئێران لەسەر روداوەکانی ئەم دواییەی شاری حەلەبی سوریا تەواو ناکۆکن، بەڵام  لەسەر هاریکاری نێوانیان دژ بە کورد کۆکن و هەماهەنگی تەواویان هەیە.   ئامادەکردنی هاوڵاتی دوای سەردانەکەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ  تورکیا و کۆبونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا ناکۆکی ئەو دوو وڵاتە ئاشکرابوو سەبارەت بە رووداوەکانی شاری حەلەبی سوریا.   لەوبارەیەوە هەرچی ئێرانە پێی وایە کۆی ئەو روداوانە دەستی دەرەکی لە پشتە، تورکیاش پێی وایە تۆمەتبارکردنی دەستی دەرەکی بۆ روداوەکانی سوریا هەڵەیەکی گەورەیە، ئێران هاوکاری سوریا دەکات لەشەڕی دژ بە چەکدارە توندڕەوەکان، بەڵام تورکیا هاوکار و پشتیوانی ئەو چەکدارانەیە و دیمەشقیش دەڵێت ئەنقەرە چەک و تەقەمەنی پێداون.   لەگەڵ بوونی ئەو هەموو ناکۆکییە بەڵام ئەو دوو وڵاتە لەسەر پرسی بەرنگاربوونەوەی کوردی سوریا تەواو کۆکن و هاریکاری تەواوی یەکتر دەکەن، لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەنقەرە و تاران هاریکاری یەکترن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵی هاوبەشیان هەیە دژ بەو دوژمنە کە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەلە لە سوریا.

- توركيا گرووپە تووندڕەوەكانى جوڵاندووە بۆ فشارخستنەسەر ناوچە كوردییەكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. - زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە درك بە مەترسیی بارودۆخەكە دەكەن و دوور نییە تووندوتیژی بگەڕێتەوە. - زۆر بە ڕوونی دیارە لە ڕووداوەكانی حەلەب و ئیدلبدا، كە ئەمه پەیامێكی توركیایە. ئامادەکردنی هاوڵاتی هادی جەلۆ مەرعی سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق ڕایگەیاند ئەو شەڕەی لە سووریا هەڵگیرساوە دەستی ڕاستەوخۆی توركیای لەپشتە. هادی جەلۆ مەرعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند هەرێمی كوردستان حاڵەتێكی پێشكەوتووە لە ناوچەكەدا و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە لە چوارچێوەی پێگەشیتنی سیاسی و ئابووری و ژێرخاندا لە زۆربەی بوارەكاندا و بە ڕووی هەموو جیهانیشدا كراوەتەوە. وتيشى: ئەم پێشكەوتنەی كوردستان ترسی خستە نێو دڵی توركیاوە و لە ترسی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان ببێت بە نموونەیەك بۆ گەلی كورد لە ناوچەكانی دیكەدا، چەند كەسێك هەوڵیان دا گرووپە تووندڕەوەكان بجوڵێنێن بۆ فشارخستنەسەر ناوچە كوردییەكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و تەلڕەفعەت و گوندەكانی حەماە و چەند ناوچەیەكی تریش. ڕوونیشیكردەوە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە درك بە مەترسیی بارودۆخەكە دەكەن و دوور نییە تووندوتیژی بگەڕێتەوە، بەڵام زۆر بە ڕوونی دیارە لە ڕووداوەكانی حەلەب و ئیدلبدا، كە ئەمه پەیامێكی توركیایە بۆ وڵاتانی نێودەوڵەتی و كارتێكی دانوستانە لەگەڵ بەشار ئەسەد و قەیسەری ڕووسیا بۆ بەدیهێنانی چەند خاڵێك لەو جەنگەی بەرپا بووە، هەروەها بۆ فشار خستنە سەر ڕۆژئاوا و ئەمەریكا و دەرخستنی توانای ئەنقەرە لە جوڵاندنی كاغەزەكان و ئامڕازەكانی. مەترسییەكە لە ڕاستیدا زۆر گەورەیە و هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستەكانی واشنتن و تاران و كۆمەڵەی ئەورووپی و وڵاتانی كەنداو و مۆسكۆ دەرخەری ئەو ڕاستیەن.

ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی شاری حەلەب بەبێ بەرگری دەردەبڕێت. ئامادەکردنی هاوڵآتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی شاری حەلەب بەبێ بەرگری دەردەبڕێت. لە بەیاننامەکەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان لە سووریا.   هەروەها ئەنجومەنەکە جەختی لەسەر پێویستیی دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.   ئەم داواکارییانە لەکاتێکدا دێت، کە شەڕ و پێکدادان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بەردەوامە و هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان.

ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی شاری حەلەب بەبێ بەرگری دەردەبڕێت. ئامادەکردنی هاوڵآتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی شاری حەلەب بەبێ بەرگری دەردەبڕێت. لە بەیاننامەکەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان لە سووریا.   هەروەها ئەنجومەنەکە جەختی لەسەر پێویستیی دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.   ئەم داواکارییانە لەکاتێکدا دێت، کە شەڕ و پێکدادان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بەردەوامە و هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی سەیارە بێسەرەتاکان لە سنووری شارەکەدا. بەپێی بڕیارەکە:   - هەموو ئەو سەیارە بێسەرەتایانەی کە لە شاری سلێمانی سەیارەی بێسەرەتان دەستیان بەسەردا دەگیرێت - رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر - خاوەنی سەیارە بێسەرەتاکان تەنها دەتوانن سەیارەکانیان بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان ببەن - لە ئێستاوە رێگە نادرێت هیچ سەیارەیەکی بێسەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی   ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێکخستنی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە شاری سلێمانیدا هاتووە.

  بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر هاوڵاتییەکی لوبنانی، کە ئاوارەی عێراق بووە و دەیەوێت بگەرێتەوە وڵاتەکەی، لەڕێی فرۆکەخانەی بەغداوە بلیتی بێبەرامبەری بۆ دابین دەکرێت.   محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاسپاردەی دەرکردوە بۆ دابینکردنی گەشتی بێبەرامبەر بۆ ئەو هاوڵاتییە لوبنانیانەی لە عێراقن و خوازیارن بگەرێنەوە وڵاتەکەیان.   پێشتریش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو ئەو خێزانە لوبنانیانەی ڕوویان لە عێراق کردبوو دەستیان بە گەڕانەوە کردوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەو وەزارەتەش چەندین هاوکاری جۆراوجۆری پێشکەش کردوون.

نوێنەرایەتیی خۆسەر لە ئەوروپا بانگەوازێکی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان نارد.   نوێنەرایەتیی خۆسەر لە ئەوروپا ڕایگەیاند کە بارودۆخی ناوچەکانی شەهبا و تەلرەفعات لە باکووری سووریا زۆر مەترسیدارە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی دروست بووە.   بەپێی ڕاپۆرتەکە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، کە بەشێکی زۆریان پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، زمانی هەڕەشە و تۆقاندن بەرامبەر بە دانیشتوانی ناوچەکە بەکاردەهێنن. نیگەرانییەکی گەورە هەیە لەوەی کە ئەم گروپانە دەستبدەنە کۆمەڵکوژی دژی کورد و پێکهاتە ئیتنیکییەکانی دیکەی ناوچەکە.   نوێنەرایەتییەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە بەپەلە دەستتێوەردان بکات بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و ڕێگرتن لە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە ناوچەکەدا.   ئەم دۆخە نائارامە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دێت، کە مەترسی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە زیاتر دەکات.

  - دوێنێ ٣ هاووڵاتی مەدەنی کورد لە لایەن گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا سەربڕدراون. -200 هەزار دانیشتووی کوردی باکووری حەلەب گەمارۆدراون.   گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا چەند هاوڵاتیەكى كوردی سوریايان سەربڕى. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند سەرچاوەکانمان پشتڕاستیان کردەوە کە دوێنێ ٣ هاووڵاتی مەدەنی کورد لە لایەن گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا سەربڕدراون. ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند هێزەکانیان لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕی گرووپە چەکدارانە بوونەتەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات. روانگەی سووريش بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدات لەوەی هێزی بەناو "سوپای نیشتمانیی سووریا" 200 هەزار دانیشتووی کوردی باکووری حەلەبی گەمارۆداوە و دەڵێت، مەترسیی "کۆمەڵکوژیی گەورە" لە دژی کورد هەیە.

- لەگەڵ یەكێتی و پارتی هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی ئەنجام نادين. - ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كراوە. - بەداخەوە سیناریۆیەكی سیاسی دروستكرا. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری بەرەی هەڵوێست ڕایگەیاند، ئەوان ناچنە هیچ ڕێككەوتێنكەوە لەگەڵ یەكێتی و پارتی و ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك دەبن لە پەرلەمانی كوردستان. عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە لە دوای كۆتاییهاتنی یەكەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ یەكێتی و پارتی هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی ئەنجام نادەن و بەشداری لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت ناكەن. لەبارەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە، وتى: بەداخەوە سیناریۆیەكی سیاسی دروستكرا بۆ ئەوەی بڵێن؛ پێشێلی پەیڕوەی ناوخۆی پەرلەمان ناكەین، بەڵام هەر خۆیان بەمەبەست نیسابیان تێكدا، لە هیچ كوێ دنیا نەبووه حزبێك دوو كاندیدی بۆ پۆستێك هەبێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپۆزسیۆنێكی جدی دەبن و دژی ئەو زوڵم و ستەمەی حوكمڕانی دەوەستێتەوە، بۆ ئەم دۆخەی كورستان ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستگۆ پێویستە، كە نەچێتە ڕێككەوتنی ژێبەژێرەوە و لەگەڵ یەكێتی و پارتی یاری بكات. باسی لەوەشكرد، "ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كراوە، دوای ڕاوێژ لەگەڵ هاوڕێكانمان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان، زۆرینەیان پێیان باشبو بەشداری پەرلەمان بكەین و ئۆپۆزسۆنێكی جدی بین و ساحە چۆڵ نەكەین، ئەوەش باشترین بژاردە بوو، بەڵێنەدەین نوێنەری خەڵكی كوردستان و ئەوانەدەبین كە زوڵم و ستەمیان لێكراوە".