هاوڵاتى تمەنی ئێرانی خراپترین دۆخی خۆی لەمێژودا ئەزمون دەکات و هەر تمەنێک کەڕۆژگارێک یەکسان بوو بە (10) هەزار دینار لەپێوەری جیهانیدا، ئەمڕۆ (100) هەزار لەو تمەنە ناگاتە پێنج هەزار دیناری عێراقی و سێ ملیۆنی بە (100) دۆلارەو تمەن بووەتە یەکێک لە(10) دراوە کەم بەهاکەی جیهان و هاوشێوەی دراوی پۆلیڤار-ی ڤەنزوێلا هەرەسی هێناوە و بەبڕوای هەندێک شارەزای ئابوریش رەنگە پارەی تمەنی ئێرانی وەک پارەی ئەڵمانیای دوای دووەم جەنگی جیهانی تەنها بۆ گەرمکردنی زۆپا بسوتێنرێت و ئەو وڵاتە بکەوێتە دۆخی هەڵاوسانێکی گەورەو مێژووییەوە. ئاماژەکانی هەڵاوسانی گەورە لەئێران نێوەنجی موچەو حەقدەستی کارمەندان و کرێکاران لەمانگێکدا لەو وڵاتە بە یەک ملیۆن و (800) هەزار تمەن خەمڵێنراوە کەدەکاتە نزیکەی (60) دۆلار، بەو پێیە داهاتی رۆژانەی هەر کرێکار‌و کارمەندێکی ئەو وڵاتە دوو دۆلارەو ئەمە وای کردوە سفرەو خوانی ئێرانییەکان ببێتە یەک لەسەر پێنجی پێوەری ستانداردە تەندروستی و جیهانییەکان و هەر هاووڵاتییەکی ئێرانی بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسایی تێپەڕێنێت پێویستی بەداهاتی مانگانەی دوو ملیۆن تمەنەو بەم پێیە (60) ملیۆن کەس لەکۆی (82) ملیۆن دانیشتوی ئێران کە توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەیان نییە بەهەژارو تەنانەت بەنزیکبوونەوە لەهێڵی برسێتی لەقەڵەم دەدرێن. پەلەپیتکەی ئەمەریکا هەرەس بەتمەنی ئێران دەهێنێت ئاژانسی (بلۆمبێرگ)ی ئەمەریکا رۆژی پینجشەممەی هەفتەی رابردوو (1/10/2020) بڵاویکردووەتەوە سێ سەرچاوەی ئاگادار کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت رایانگەیاندووە؛ ئەمەریکا دەیەوێت پەیوەندیی سیستمی ئابوریی ئێران بە سیستمی جیهانییەوە ببڕێت و لەو چوارچێوەیەدا (14) بانک و دامەزراوەی دارایی ئێرانی کە تائێستا سزاکانی واشنتۆن نەیگرتوونەتەوە بەبیانوی پەیوەندیی تیرۆر‌و بەرنامەی موشەکیی ئێرانەوە لەچوارچێوەی میکانیزمی پەلەپیتکە سزا بدرێن و لەسیستمی جیهانی دابڕێنرێن کەئەمەش واتای هەرەسهێنانی بەشێکی بەرچاوی داهاتەکانی ئێرانە. تەمەنی تمەن و دابەزینی بەهاکەی سەرچاوە مێژوییەکان باس لەوە دەکەن کە تمەن مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی مەغۆلەکان و لەو کاتەدا هەر تمەنێک یەکسان بووە لەگەڵ (10) هەزار دیناری ئەو سەردەمە، تمەن یان بەدەربڕینی فارسەکان تۆمەن مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەشت سەدە بەر لەئێستاو لەپڕۆسەیەکدا پێوانەی دراوی تمەنی ئێرانی لەساڵی (1929)و لەسەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکان بۆ قڕان گۆڕدراوە کەهەر (10) قڕان بەرامبەر بووە لەگەڵ یەک تمەن دواتر ناوی قڕان لەساڵی (1932) بۆ ریاڵ دەگۆڕدرێت، بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە زیاتر وشەی تمەنیان وەک ناوی دراوەکە بەکاردەهێناو دواجار پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمساڵدا بە رەسمی ناوی دراوی وڵاتەکەیانی لە ریاڵەوە کردەوە بەتمەن کە بەبڕوای چاودێرانی ئابوریی و سیاسیی ئەوەش هەنگاوێکی ئێران بوو بۆ رێگریی لە لەدەستدانی پێگەو بەهای زیاتری دراوی ئەو وڵاتە. دوای رووخانی سیستمی پاشایەتی و هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (1979) کۆمەڵێک سزای نێودەوڵەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاو هاوکات جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق لەماوەی هەشت ساڵدا ئابوریی لاواز کرد‌و دراوی تمەنیش تا ئاستێکی کەم لاواز بوو، بەڵام ئابوریی ئەو وڵاتە لەڕووخان نزیک نەبووەوە چونکە ئەوکات دەیتوانی نەوت بفرۆشێت و هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو بە (25) دۆلار‌و زیاتریش بووەو ئێرانیش بە یەکێک لەو وڵاتانە هەژمار دەکرێت کە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەبووە و ئەمەش بووەتە کۆڵەکەیەکی ئابوریی و بەرزبوونی ئاستی دراوەکەی لە جیهاندا بەڵام لەئێستادا بەهۆی سزا تاکلایەنەکانی ئەمەریکاوە، ئێران تەنها دەتوانێت (250) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکات و بەواتایەکی دیکە کۆڵەکەکانی ئابوریی وڵاتەکەی بەتەواوەتی سست و لاواز بووە. بەهای دراوی هەر وڵاتێک بەئاستی هەڵاوسان و چاپی دراو لەنێوخۆو بەرهەمهێنان و پەیوەندیی ئابوریی ئەو وڵاتە بەسیستمە جیهانییەکەوە بەستراوەتەوە کە ئەم بوارەش راستەوخۆ بەسیاسەتی نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانەوە گرێدراوەتەوە و ئێران لەئێستادا لەزۆربەی ئەو بوارانەدا کێشەی گەورەی هەیەو سەرهەڵدانی قەیران لەم بوارانەدا، بە گشتی هەرەسی بە تمەنی ئێرانی هێناوە. ئەتۆم‌و دەستپێکردنی هەرەسی تمەن دەستپێکردنی بەرنامەی ئەتۆمی و ئاشکرابوونی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەنێوان ساڵانی (2002) تا (2011) وایکرد بەهای دراوی تمەن بەبەردەوامی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و ساڵی (2013) بانکی جیهانی رایگەیاند تمەنی ئێرانی تەنها لەساڵێکدا (30% بۆ 32%)ی بەهاکەی بەپێوەرە جیهانییەکان لەدەستداوە کەزیاتر پەیوەندیی بەبەرنامەی ئەتۆمی و سزا نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە لەکاتێکدا دوای رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) لەساڵی (2015)دا هیچ گۆڕانکارییەک بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەهای تمەن نەهاتە ئاراوەو ئەو دراوە دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی. بەهای تمەن لە (35) ساڵدا ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران دەریدەخەن کەنرخی هەر دۆلارێک لەساڵی (1985) تا (1987) لەنێوان (61) تمەن بۆ (96) تمەندا بووەو تاساڵی (1989) نرخی هەر دۆلارێک لەبەرامبەر تمەندا دوو رەقەمی بووە واتە لە (99) تمەن بۆ هەر دۆلارێک زیاتر بەرز نەبووەتەوەو لەساڵی (1989) تا (1994) هەر دۆلارێک نرخەکەی لە (100) تمەن بۆ (200) تمەن بووە، دواتر لەساڵی (1999) تا (2004) دۆلار بەبەردەوامی بەرز دەبێتەوەو نرخی یەک دۆلار دەگاتە (977) تمەن، بۆ دواجار لەساڵی (2010) بۆ یەکەمجار دۆلاری ئەمەریکی (1000) تمەنی ئێرانی تێدەپەڕێنێت و بەرزبوونەوەکانی بەردەوام دەبێت و ساڵی (2014) نرخی هەر دۆلارێک دەگاتە سێ هەزار و (200) تمەن و دوای رێککەوتنی ئەتۆمیش لەساڵی (2015) بەهای هەر دۆلارێک بۆ زیاتر لەچوار هەزار تمەن بەرز دەبێتەوەو تا رۆژی ئەمڕۆ ئەو بەرزبوونەوانە بەردەوام بووە و ئێستا هەر دۆلارێک بە (30) هەزار تمەنی ئێرانییە و بەپێی ئامارەکان بەهای دۆلار لە (35) ساڵدا بەرامبەر بە تمەن زیاتر لە (5000%) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە . فڕینی دۆلار‌و زیادکردنی پارەی چاپکراو لەئێران پسۆڕانی ئابوریی ئێران ئاشکرایان کردووە تەنها لەساڵی (2019) بۆ ئێستا بەهای تمەنی ئێرانی (137%) دابەزینی بەخۆیەوە بینیوەو بەهای هەر دۆلارێک لە (11) هەزار تمەنەوە گەیشتووەتە نزیکەی (30) هەزار تمەن و ئەمە واتای لەدەستدانی زیاتر لە دوو هێندەی بەهاکەیەتی و هاوکات بەپێی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران ئاستی دراوی چاپکراوی تمەن لەساڵی (2013) نزیکەی (507) هەزار ملیار تمەن بووەو لەماوەی حەوت ساڵی حکومەتەکەی حەسەن رۆحانی ئەو رێژەیە لەپارەی چاپکراوی تمەن بۆ (5.2) هێندە زیادی کردووە کەئەمەش هێندەی دیکە بەهای تمەنی دابەزاندووە لەکاتێکدا مەترسیدارترین رێکار بۆ راگرتنی ئابوریی هەر وڵاتێک زیادکردنی دراوی چاپکراوەو راستەوخۆ ئاستی هەڵاوسان لەو وڵاتەدا بەرز دەکاتەوە. پلانەکانی حکومەت دادی تمەن نادات دوای کشانەوەی ئەمەریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند؛ ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر دادەبەزێنێت لەکاتێکدا ئەو وڵاتە بەچوارەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت و غاز لە جیهاندا لەقەڵەمدەدرێت و پێشتر توانیویەتی رۆژانە زیاتر لەچوار ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی بازاڕەکان بکات و بودجەی سەرەکیی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی حکومەتی وڵاتەکەی لەو رێگەیەوە دابین بکات. هەوڵەکانی ترەمپ و تیمەکەی لەساڵی رابردوودا توانی سەرکەوتوو بێت و ئێران تەنها (250) هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوت رەوانەی بازاڕە جیهانییەکان و تەنانەت بازاڕی رەشیش بکات بەڵام لەنوێترین لێدواندا بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرای کردووە کە لەمانگی رابردوودا ئاستی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی بۆ یەک ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بەرزکردووەو لەبەرامبەردا پەرلەمانی وڵاتەکەی لەجیاتی دەستخۆشی لێپێچینەوەی لێکردووەو لەلایەن (129) پەرلەمانتارەوە کارتی زەردی بەڕوویدا بەرزکراوەتەوە، ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی ئێران بووە جێگەی سەرنجی میدیا‌و ئاژانسە هەواڵییەکانی جیهان، چونکە ئەگەر ئەو هەواڵە راست بێت یەکێک لەکارتە فشارە سەرەکییەکانی واشنتۆن لەدژی تاران سووتاوەو کاریگەریی نەماوە. باڵەکانی کۆماری ئیسلامی تمەن دادەبەزێنن دوو باڵی ریفۆرمخواز‌و محافزکار لەنێو کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا یەکتری تۆمەتبار دەکەن بەوەی هۆکاری دابەزینی بەهای تمەن لەنێوخۆو دەرەوەی وڵاتن بەوەی کەحکومەتی ئێستا کەتەمەنی دەگاتە زیاتر لەحەوت ساڵ پێکهاتە سەرەکییەکەی لەلایەن باڵی ریفۆرمخوازەوە بەڕێوەدەبرێت و کەموکورتییەکانی ئیدارەدانی وڵات و شێوازی رووبەڕوبوونەوەی قەیرانی نێودەوڵەتی و دارایی و کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی ریفۆرمخوزانەوە هۆکاری دابەزینی دراوی وڵاتەکە بووەو لەبەرامبەر ریفۆرمخوازان پەنجەی تۆمەت بۆ باڵی محافزکار رادەکێشن کە رێگریی لەپلانەکانی حکومەت دەکەن و دامەزراوەکانی سەر بەوان لەحکومەت بەهێزترن و دەستوەردان لەبانکی ناوەندی، بازاڕەکانی نەوت، زێڕو بواری هەناردەکردن دەکەن و تەنانەت داهاتەکانی وڵات دەبەنە دەرەوەو نایگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و هەموو ئەمانە بووەتە هۆی دابەزینی زیاتری تمەن و بەرزبوونەوەی دۆلار. بەشێک لەمیدیاکانی ریفۆرمخوازانیش هاوشانی محافزکاران بڵاویان کردووەتەوە کابینەکەی حەسەن رۆحانی بۆ چارەسەری کورتهێنانی بودجە دەستوەردان لەبازاڕی دراو‌و بۆرسە لەئێران دەکات و دەیەوێت بە بەرزبوونەوەی دۆلار یاریی بەبازاڕەکان بکات و کورتهێنانی حکومەتەکەی قەرەبوو بکاتەوەو ئەمە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەنە. دوو نرخی جیاوازی دۆلار لەئێران حکومەتی حەسەن رۆحانی سیستمێکی تایبەتی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوی بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکاران خستوەتەگەڕ بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نانەوتی وڵاتەکەی و لەو چوارچێوەیەدا هەر دۆلارێک بەچوار هەزارو (200) تمەن رادەستی بازرگانان و سەرمایەدارانی ئەو بوارە دەکات لەکاتێکدا کەسانی ئاسایی ناتوانن دۆلار بەوەها نرخێک لەئێران دەستبخەن و بەهای هەر دۆلارێک لەبازاڕەکانی ئەو وڵاتە نزیکەی (30) هەزار تمەنە کەئەمەش بووەتە بەشێک لەقەیرانی دابەزینی بەهای تمەن و بەرزبوونەوەی دۆلار لەئێراندا، چونکە جیاوازیی ئەو دوو نرخە دەگاتە زیاتر لە (25) هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێک و بەوتەی پسپۆرانی ئابوری ئەو دۆلارەی حکومەت لەبەرژەوەندیی سەرمایەداران و لەدژی خەڵکی ئاسایی وڵاتەکەو لەدرێژماوەدا ئەنجامە نەرێنییەکانی لەکۆمەڵگەدا بەدی دەکرێت و قەیرانە داراییەکان قوڵتر دەکاتەوە. بیانوی حکومەت بۆ ئەو دۆلارە ئەوەیە کە توانیویانە بەو پلانە ئاستی قازانجی بەرهەمهێنانی کاڵای نانەوتیی وڵاتەکەیان لە (20) ملیار دۆلارەوە بۆ (40) ملیار دۆلار بەرزبکەنەوەو قەرەبوی ئەو کورتهێنانە بکەن کە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاو نەفرۆشتنی نەوتەوە رووبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە. ئاسۆی روون بۆ تمەن بەدیناکرێت چەند میدیایەکی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کەشارەزایانی ئابوریی وڵاتەکە پێشبینی دۆلاری (40) هەزار تمەنی دەکەن و ئاسۆیەکی روون بۆ بەرزبوونەوەی بەهای تمەن بەدیناکەن و ئاماژەکانی بازاڕی دراوی ئێرانیش کە تەنانەت بەهەواڵی نەخۆشییەکی ترەمپ بەرزو نزمی بەخۆیەوە دەبینێت لەدۆخێکی ناسەقامگیردایەو خۆیان بەدۆخێکی دەرونیی ناڕاستەوە بەستوەتەوەو هاوکات حکومەتیش هیچ پلانێکی ئەوتۆی نییە بۆ دروستکردنی هەلی کار کەباشترین رێگایە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دراوی وڵاتەکەی لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکان زیاتر لەشەش ملیۆن بێکار لەو وڵاتەدا هەیە، بۆیە ئەگەر هەر حکومەتێک لەئێران نەتوانێت بێکاریی بەرفراوانی وڵاتەکەی چارەسەر بکات و ئاستی دراوی چاپکراو کەمبکاتەوە ناتوانێت تەنها بەوەی چاوەڕێی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بکات دۆخی وڵاتەکەی بگۆڕێت و لەئێستادا ئێران گیرۆدەی ئەوە بووە و دەیەوێت لە رووی نێودەوڵەتییەوە قەیرانەکان تێپەڕێنێت و بەهای دراوەکەی بەرزبکاتەوە لەکاتێلدا بەشێکی کەمی دابەزینی تمەن پەیوەندیی بە ئەمەریکاو دۆخی نێودەوڵەتییەوە هەیە بەڵکو بەشێکی بەرچاوی پەیوەندیی بە شێوازی حوکمڕانی و ئیدارەدانی هێزی کار‌و ئاستی بەرهەمهێنانی نێوخۆی وڵاتەکەوە هەیە.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئەمیر قەساب، سەرۆکی یەکێتی ئابوری‌ناسان لەچاوپێکەوتنێکی هاوڵاتیدا باسی دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان و کاریگەری خراپی ئیدارەدانی حکومەت و پەرلەمان دەکات لەلایەن حزبەکانەوە کە پێی وایە زیانی زۆری بەخەڵک و ژێرخانی ئابوری گەیاندووە. ئەمیر قەساب دەڵێت «په‌رله‌مان نوێنه‌رى حزبه نوێنه‌رى خه‌ڵک نیه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى ئێمه قسه‌بکات دایده‌خه‌ن و زمانیان ده‌بڕن و ده‌ڵێن بڕۆنه‌وه« نموونەی ئەوەی هێنایەوە کە لەساڵانی هەشتاکاندا کارگه‌ى رۆنى روه‌کى به‌غدا پشتى به گوڵەبه‌ڕۆژه‌ى ده‌شتى بتوێن ده‌به‌ست، وتی «بەڵام ئێستا هه‌موو بتوێن چڵێک گوڵەبەڕۆژه‌ى تیانیه«. هەروەها وتی ئەو پارەیەی کە لەدوای رووخانی سەدام لە 2003 لە بەغداوە هاتۆتە کوردستان ئەگەر باش ئیدارەبکرایە «کوردستان ده‌بوو به به‌هه‌شتێک له به‌هه‌شته‌کانى دونیا‌و زۆر پێشده‌که‌وت». هاوڵاتى: ئایا له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانى هه‌رێم گەشەی ئابورى هه‌بوه؟ ئه‌میر قه‌ساب: ناوی نانێم گه‌شه‌ى ئابورى، ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ى ئابوریمان هه‌بوایه توشى ئه‌م قه‌یرانانه نه‌ده‌بوین، پاره‌یه‌کمان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، خاوه‌نى پاره‌یه‌ک بووین، هى خۆمان نه‌بوو، ئه‌وه‌ى له‌کوردستان پێى ده‌ڵێن بودجه، بودجه نییه خۆى دوو هاوکێشه‌ى هه‌یه داهات خه‌رجى ده‌بێت، ئه‌م دوانه بخه‌یته تاى ته‌رازویه‌که‌وه موازنه‌و میزانیه هه‌یه، موازنه ئه‌وه‌یه خۆمان پێى ده‌ڵێین بودجه شتێکه تۆ ته‌خمینى ده‌که‌یت و راستى نیه، بۆ نمونه ده‌ڵێیت من ئه‌وه‌نده‌م پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دێته گیرفانته‌وه‌و ئه‌وه‌نده خه‌رج ده‌که‌م، میزانیه‌ش ئه‌وه‌یه له‌کۆتایی ساڵدا ده‌بێ حسابى بکه‌یت ئایا ئه‌وه‌نده‌ت خه‌رجکردووه یان نا، ئێمه له‌کوردستان ئه‌مه‌مان نه‌بووه نه‌مانتوانیوه گه‌شه‌یه‌کى باش بکه‌ین چیمان بۆ هاتووه پێش 2014 ئه‌وه‌مان خه‌رجکردوه چونکه ستراتیژ‌و به‌رنامه‌مان نه‌بووه، نه‌شمان زانیوه چۆن خه‌رجى بکه‌ین، هاتوین قومارێکمان کردوه‌و دۆڕاندومانه، چونکه نه‌مانتوانیوه ژێرخانێکى ئابورى زۆر باش بۆ ئه‌م وڵاته دروستبکه‌ین، هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک نه‌بووه بۆ دواڕۆژ. ئایا یه‌ده‌گى پاره‌مان هه‌یه، ئیشمانکردووه ژێرخانى ئابورى ببوژێنینه‌وه بێگومان نه‌خێر، راسته که‌رتی بیناسازیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌ئه‌وروپا که‌بینیومانه به‌س له‌شوێنه بازرگانیه‌کاندا ئه‌م هه‌ڵکشانه به‌شێوه‌ى ستونى هه‌یه، هه‌مووى به‌شێوه‌ى ئاسۆییه ئه‌وپه‌ڕى سێ یان چوار قاته، ئێمه که‌لتورى ژیانیشمان گۆڕى، ئه‌م سیستمى شوقه‌یه که پێویستمان نیه ئه‌وه که‌رتێکه راسته هه‌لى کار بۆ ماوه‌یه‌ک دروستده‌کات وه‌ک کرێکار‌و وه‌ستاو دارتاش و کاره‌باچى و باقى شته‌کانى دیکه، که‌بیناکه ته‌واو بوو پاره‌که ده‌چێته گیرفانى که‌سێکه‌وه‌و ئه‌وى تر ده‌چێته‌وه سه‌ر جاده، ئه‌مه ستراتیژ نییه. هاوڵاتى: له‌ساڵى 2004وه تا 2014 ئه‌و ده ساڵه به‌نمونه وه‌ربگرین ئه‌و پاره‌یه‌ى هاتوه ئه‌گه‌ر شاره‌زایانى ئابورییان له‌گه‌ڵدابوایه چ گۆڕانگاریه‌کیان ده‌کرد؟ ئه‌میر قه‌ساب: یه‌ک نمونه‌ت بۆ دێنمه‌وه دانیشتوانى هه‌رێم نزیکه‌ى شه‌ش ملیۆن که‌سه، به‌ڕێژه‌یه‌کى گشتى هه‌موو که‌سێک له‌ژه‌مى به‌یانیان بایی دۆلارێک نان ده‌خۆین دۆلاره‌که پیاڵه‌یه شه‌کره، چایه قۆریه کتریه ئینجا نان و ماست و په‌نیرو قه‌یماغ و باقى شته‌کانى تر، دۆلاره‌که (90) سه‌نتى ده‌چێت بۆ ده‌ره‌وه، چونکه هیچى خۆمان نیه، ئه‌و ده ساڵه چیمان به‌رهه‌مهێناوه، که‌بێت به‌س دۆلاره‌که‌ى ژه‌مى به‌یانیانمان شه‌ش ملیۆن دۆلار ده‌کات رۆژانه، مانگى (180) میۆن دۆلار ده‌کات، ده‌یخه‌ینه گیرفانى کۆمپانیاکانى تورکیا‌و ئێران، وڵات هه‌یه میزانیه‌که‌ى (180) ملیۆن دۆلاره له‌کاتێکدا زه‌ویه‌کى زۆر باشت هه‌یه ده‌شتى شاره‌زوور به‌پێى راپۆرتى WHO سێیه‌م ده‌شته بۆ پیت و به‌ره‌که‌تى (45) به (15) کیلۆمه‌تره، ده‌توانرێ بکرێت به‌سه‌به‌تەى خۆراک بۆ هه‌موو ناوه‌ندى رۆژهه‌ڵات له‌شه‌رقى ئه‌وسه‌ت، حکومه‌تى عێراقى کۆن له‌زه‌مانى مه‌لیکى، ئه‌نجومه‌نى گه‌شه‌پێدانى هه‌بوو، به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و دوکانى کرد، کارگه‌ى چه‌وه‌نده‌رى شاره‌زووریان کرد به‌لێکۆڵینه‌وه ئه‌مانه‌یان کرد، چونکه دوو دانه‌یان له‌عێراق دانا، یه‌کێکیان له‌عه‌مماره بۆ قامیشى شه‌کر، یه‌کێک بۆ چه‌وه‌نده‌ر له‌شاره‌زوور، کاتى خۆى که کارگه‌ى دۆشاوى دهۆکیان دانا له‌به‌ر ته‌ماته‌ى فائیده بوو راسته هه‌موو ته‌ماته‌یه‌ک بۆ دۆشاو نابێ، به‌ڵام به‌رهه‌مى ده‌شتى فائیده ژینگه‌یه‌کى له‌بارى هه‌بوو ته‌ماته‌که‌ى بۆ دۆشاو ده‌بوو. کارگه‌ى رۆنى روه‌کى به‌غدا زۆرینه‌ى پشتى به‌گوڵەبه‌رۆژه‌ى ده‌شتى بتوێن ده‌به‌ست، ئێستا هه‌موو بتوێن چڵێک گوڵەبه‌رۆژه‌ى تیانیه، کوا ستراتیژمان ئه‌وه‌ى هه‌بووه هه‌ندێک هه‌نگاوى تاک بووه، هه‌ندێک کارگه دانراوه، له‌ساڵى (56) ئه‌م وڵاته گه‌نمى ناردووه‌ته ده‌ره‌وه، که‌چى ئێستا ده‌بێت پشت به‌ئاردى تورکى و ئێرانى ببه‌ستین، کارگه‌یه‌کى زۆر باشى ئاردمان نیه. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى ئه‌و ده ساڵه‌دا لانى که‌م 120 ملیار دۆلار هاتوه‌ته هه‌رێمى کوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست عه‌قڵمه‌ندانى ئابورییه‌وه بوایه ئێستا هه‌رێمى کوردستان چى ده‌بوو؟ ئه‌میر قه‌ساب: کوردستان ده‌بوو به به‌هه‌شتێک له‌به‌هه‌شته‌کانى دونیا‌و زۆر پێشده‌که‌وت تائێستا نه‌مانتوانیوه نه کێشه‌ى ئاو‌و نه کاره‌با، نه رێگاوبان، نه ئاودێرى، نه کشتوکاڵ چاره‌سه‌ربکه‌ین، بگره ئه‌و کارگانه‌شى که‌هه‌بوون زۆربه‌یان دخران، ئێمه ده‌ڵێن نه‌وت، به‌س زۆر شتمان هه‌یه زۆر له‌نه‌وت به‌نرختره جگه له‌به‌رهه‌مى کشتوکاڵى به‌ردى مه‌ڕمه‌ڕ ده‌ڕۆشته ده‌ره‌وه که ده‌ڕۆشت به که‌له‌به‌رده‌که‌ى ده‌ڕۆشت فلاته‌کان یه‌ک یان دوانیان بار ده‌کرد بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه، حکومه‌ت بڕیاریدا له‌مه‌ودوا قه‌ده‌غه‌یه وابڕوات، ده‌بێت ببڕێت و بکرێت به‌چین چین ئینجا بڕواته ده‌ره‌وه ئینجا پاره‌که‌ى زیادیکردو چه‌ند کارگه‌یه‌ک دانران، مه‌ترێک مه‌ڕمه‌ڕ به شه‌ش حه‌وت دۆلاره مه‌تر موکه‌عه‌بێ ئه‌گه‌ر سى مه‌ترى چوارگۆشه‌ى پێوست بێ به (5) دۆلاریش حسابى بکه‌ى (5) که‌ڕه‌ت سى ده‌کاته (150) دۆلار، که‌هیچکات نه‌وت نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و نرخه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌ى خۆت ده‌خه‌یته‌گه‌ڕ، کۆمه‌ڵێک کرێکار کاریان بۆ ده‌دۆزیته‌وه، ئێمه خه‌ڵکمان فێرى ئه‌وه‌کرد ته‌مه‌ڵ بێت، وه‌ره دایبمه‌زرێنه به‌پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس و پاسه‌وان و کارگوزارو چى و چى، ماده‌م زه‌وى و ئاومان هه‌یه ده‌بێت کارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ین کشتوکاڵه‌که بکات به‌پیشه‌سازى، بۆچى جوتیار ته‌ماته فرێ ده‌دات ئه‌گه‌ر چوار کارگه‌مان هه‌بێ و به‌ڕادمان هه‌بێ ئه‌مه روونادات، ئه‌مه کێشه‌ى بێ به‌رنامه‌یی حکومه‌ته. هاوڵاتى: له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى، کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنیدا ئه‌مڕۆش بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێ؟ ئه‌میر قه‌ساب: حکومه‌ت هه‌ر که‌سه کاک قوباده، کاک مه‌سروره، ده‌چێته په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ى جاران ده‌که‌نه‌وه هه‌ر نه‌کرێت، باشتره ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى دراون و ده‌یڵێنه‌وه نه‌خێر حکومه‌ت بڵێن وه‌ڵا دۆخى ئابوریمان خراپه، هه‌موومان ده‌زانین بڵێین پاره له‌به‌غداوه نایه‌ت و داواى ئابورى سه‌ربه‌خۆمان کردووه ئه‌ى باشه بۆ ئه‌مه‌یان کرد بڵێن فه‌رمانبه‌ر خۆڕاگربێ ئه‌مه زۆر وتراو سواوه چى تازه‌تان پێیه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى کاک مه‌سرور له‌کاتى سوێند خواردنه‌که‌یدا خستیه‌ڕوو به‌رنامه‌یه‌کى زۆر باش بوو هه‌م له‌ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌م ئابورى، ته‌ندروستى و تۆکمه بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى بکردایه هیچ پێویستى به‌م یاساى چاکسازییه نه‌ده‌کرد، ئایا ئه‌و به‌رنامه‌یە هیچى لێ‌کرا، ئه‌وه ته‌مه‌نى ئه‌م کابینه‌یه ساڵێک و چه‌ند مانگێکه هیچى کرد، ئێمه شتێکمان ده‌وێت بچێته گیرفانه‌وه‌و سودى هه‌بێ، خه‌ڵک زۆر به‌ڵێنى پێدراوه، به‌ڵام چه‌ندى جێبه‌جێکراوه. ئێمه ده‌وڵه‌ت نین به‌شێکین له‌عێراق، عێراق ده‌وڵه‌ته چه‌ند بڵێى خراپه‌و نیه‌تى هه‌ر موچه ده‌دات، ئه‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستا له‌زه‌مانى شه‌ڕى عێراق ئێرانیشدا روویداو موچه دواکه‌وت، به‌ڵام رژێمى سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ پاره‌یه‌کى زۆرى له‌سندوقى خانه‌نشینى قه‌رزکرد نه‌ک موچه، جه‌نگى ئیدامه پێدا، ئێمه سندوقى خانه‌نشینى و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌مووى ئیفلاسى کردووه، عێراق بانکى مه‌رکه‌زى هه‌یه تائێستا له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى شه‌شه‌م وڵاته بۆ یه‌ده‌گى ئاڵتون که‌نزیکه‌ى (96) ته‌ن ئاڵتونى تێدایه، عێراق یه‌ده‌گێکى زۆرى دۆلارى هه‌یه، ئێمه هیچ نین، دوو بانکى مه‌رکه‌زیمان له‌سلێمانى و هه‌ولێر داناوه بانکى مه‌رکه‌زى ئیشى چیه، دراو ده‌رده‌کات و ته‌وازنى له‌بازاڕدا راده‌گرێ چاودێرى بانکه ئه‌هلیه‌کان ده‌کات، بانکه مه‌رکه‌زیه‌کانى هه‌ولێرو سلێمانى چى ده‌که‌ن، نه ده‌زانێ پاره ته‌وزیع بکات، نه دراو ده‌رده‌کات، نه چاودێرى بانکه ئه‌هلیه‌کان ده‌کات، هه‌مویان پاره‌یان له‌بانکى مه‌رکه‌زى عێراقى داناوه، ئێمه به‌وه‌همى ده‌وڵه‌تێکمان دروستکردووه راسته ده‌سه‌ڵاتمان له‌فیدراڵ و حوکمى زاتى زیاتر بوو. مانگى رابردوو حکومه‌تى عێراقى مامه‌ڵه‌ى هاورده‌و ناردنى ئاڵتونى له‌فرۆکه‌خانه‌کانى سلێمانى و هه‌ولێرو به‌سره راگرت، ده‌زانى چه‌ند زیانمان لێکه‌وتووه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ره‌وشى ئێره ئارامتره له‌چاو باشور، کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى ئاڵتون ئیشه‌کانیان له‌هه‌ولێره‌وه ده‌کرد، فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر ته‌نها ئاڵتونى بۆ هه‌رێم و عێراق نه‌ده‌هێنا، به‌ڵکو بۆ ئێران و سوریاشى ده‌گواسته‌وه بۆ هه‌موو کیلۆیه‌ک ئاڵتون که چووه بۆ دره‌وه (250) دۆلاریان لێوه‌رگرتوه، هه‌ر کیلۆیه‌کیش هێناویانه (50) دۆلار وه‌رگیراوه، به‌پێى داتاکانى فرۆکه‌خانه‌و وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق مانگانه (100) مامه‌ڵەی پێوه‌کراوه، هه‌موو مانگێک حه‌وت هه‌شت ملیۆن دۆلار داهاتى هه‌بووه به‌س له‌ئاڵتون و دانیشتووه پاره‌ى وه‌رگرتووه، حکومه‌تى عێراق سیاسه‌ت ده‌کات، بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى ده‌رکردوه، له‌وانه‌یه بۆ من و تۆ شتێکى ئاسایی بێ، به‌ڵام لێره‌دا حکومه‌تى هه‌رێم وه‌کو ده‌روازه‌ى سنورى زه‌ره‌رمه‌نده، حه‌وت هه‌شت ملیۆن دۆلار یانى موچه‌ى دوو سێ وه‌زاره‌تى ئێمه. هاوڵاتى: تۆ چیت هه‌یه بۆ مه‌سرور بارزانى که ئه‌مڕۆ ده‌چێته په‌رله‌مان؟ ئه‌میر قه‌ساب: بۆ کاک مه‌سرور نا، بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم، ده‌بێت پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به‌خۆیدا بکات به‌به‌رنامه‌ى کاره‌کانی و داهاتیدا بکات، ناشه‌فافیه‌ت ئه‌م خه‌ڵکه‌ى کوشتووه، بێ متمانه‌یی، ده‌بێ ئه‌و متمانه دروستبکاته‌وه، کاتى راپه‌ڕینه‌که خه‌ڵک بێ موچه ده‌وامى ده‌کرد چونکه ئه‌وه‌ى باڵاده‌ست بوو وه‌کو ئه‌و ده‌ژیا، ده‌بێت حکومه‌ت ئه‌و متمانه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆى. هاوڵاتى: پارتى و یه‌کێتى چیان له‌م وڵاته کردووه؟ ئه‌میر قه‌ساب: پارتى و یه‌کێتى وه‌کو دوو حزب کاریانکردوه، نه‌ک وه‌کو ده‌سه‌ڵات، هه‌ریه‌که‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى کاریکردوه، (91) که هاتنه‌وه ناو خه‌ڵک و شار چیان هه‌بوو، حزب و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌وسا به ئابوونه‌و پیتاکى خه‌ڵک ده‌ژیا، ئێستا خه‌ڵک به‌حزب ده‌ژى، له‌ڕێگه‌ى حزبه‌وه، خه‌ڵک بووه به‌ملیاردێر، ئه‌م حزبانه کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاو شتیان دروستکرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان، مه‌عقوله حزبه‌کان له‌حکومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌نتر نه‌بن حکومه‌ت بۆ قه‌رزار ده‌بێ. له‌ڕووى ئابوورییه‌وه پارتى و یه‌کێتى بۆ خۆیان کاریانکردوه، ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى ئه‌وان بووه به‌رنامه‌ى درێژخایه‌نیان نه‌بووه، ئه‌مرۆ شتێکیان کردووه، به‌یانى سودى لێوه‌ربگرن له‌به‌رئه‌وه که‌رتى کشتوکاڵ و بازرگانى و پیشه‌سازیشیان به‌ره‌و دواوه برد، سه‌رمایه‌گوزارى له‌ناو خه‌ڵک نه‌ماوه‌و چووه گیرفانى کۆمپانیاکانى ئه‌وانه‌وه‌و ئه‌وه‌ى خه‌ڵک به‌ته‌ماى بوو ئه‌وان نه‌یانکرد. هاوڵاتى: حکومه‌ت خه‌رجى له‌سه‌ر خه‌ڵک زیاده‌کات، داهاتى تاک دیاریکراوه، ... ئه‌م هاوکێشه‌یه به‌ره‌و کوێمان ده‌بات؟ ئه‌میر قه‌ساب: ئه‌و به‌ها جوانه کۆمه‌ڵایه‌تیانەی ئێمه هه‌مانه به‌ره‌و نه‌مان و کاڵبونه‌وه ده‌چێت، خێزان په‌رته‌وازه ده‌بێت و جیابوونه‌وه زۆر ده‌بێت و دزى و درۆزنى زۆر ده‌بێت، چونکه که خه‌ڵک برسى بوو په‌نا بۆ هه‌موو شتێک ده‌بات، برسیه‌تى ره‌گى هارى پێوه‌یه، چاره‌نووسى ئه‌مانه به‌ره‌و تونێلێکى تاریک ده‌مانبات، هیچ داتایه‌کى راستمان نیه که‌داهاتى تاک بسه‌لمێنێت. بۆ نموونه داهاتى کارمه‌ندێکى حکومى (12) مانگ ده‌وام ده‌کات و (12) موچه‌ش وه‌رده‌گرێ، ده‌توانین به‌هاوکێشه‌یه‌کى ئاسایی ده‌ریبهێنیت، به‌ڵام ئێستا به‌رنامه‌ت نیه بۆ مانگى داهاتوو که‌ى وه‌ریده‌گریت ئه‌گه‌ر ئه‌م موچه بدرێت ئه‌مساڵ موچه‌یه‌کى ته‌واو دراوه‌و دوانیش له‌سه‌دا (21) بڕاوه‌و ئه‌مه‌ش له‌سه‌دا (18)، موچه‌ى داهاتوو که‌ى ده‌درێت نازانرێ، له‌به‌رئه‌وه ژماره‌ت له‌به‌رده‌ستدا نیه‌و هه‌چیه‌ک بوترێت راست نیه، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داهاتى تاکه‌که‌س ده‌وترێت، له‌سه‌ر داهاتى حکومه‌تیش هیچى راست نیه، بۆ نمونه کۆمپانیاى دولێت هه‌رچه‌نده راپۆرته‌کانى شک و گومانى له‌سه‌ره چه‌ند مانگه راپۆرتى خۆى نه‌خستووەته‌ڕوو، به‌حساب کۆمپانیایه‌کى راستگۆیه‌و داهاتى نه‌وت ده‌خاته‌ڕوو. هاوڵاتى: ئه‌م پاشاگه‌ردانیه‌ى حکومه‌ت په‌رله‌مان چى بکات له‌سه‌رى؟ ئه‌میر قه‌ساب: په‌رله‌مان نوێنه‌رى حزبه نوێنه‌رى خه‌ڵک نیه، هه‌چ که‌سێکى حکومه‌ت بچێته په‌رله‌مان ئه‌ندامێکى ئه‌و حزبه‌ش بۆى نیه ره‌خنه‌ى هه‌بێت و باسى بکات، هه‌رچیه‌کى کردبێت و لێپرسینه‌وەی لێ ناکرێت، دوو ساڵ په‌رله‌مان داخرا ئه‌و متمانه‌ى داوه به‌حکومه‌ت، مه‌عقوله ده‌سه‌ڵات په‌رله‌مان دابخات، له‌کوێى دنیادا ئه‌مه هه‌بووه. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى ئێمه قسه‌بکات دایده‌خه‌ن و زمانیان ده‌بڕن و ده‌ڵێن بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌به‌رئه‌وه په‌رله‌مانى ئێمه زۆر بێده‌سه‌ڵاته‌و هى میلله‌ت نییه، هه‌موویان به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانن، چى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بێ ئه‌وه باسده‌که‌ن، له‌دیوه‌خان خراپتره، شه‌ڵلاى دیوه‌خان بوایه، له‌دیوه‌خان ئاغایه‌ک هه‌یه له‌سه‌ره‌وه داده‌نیشێ و قسه‌ى ده‌خوات په‌رله‌مانه‌که‌ى ئێمه زۆر له‌وه خراپتره. هاوڵاتى: ئه‌م دۆخه خراپه‌ى له‌هه‌رێم هه‌یه‌و پێنج ساڵه بودجه نه‌چۆته په‌رله‌مان که‌واته په‌رله‌مانمان بۆ چیه؟ ئه‌میر قه‌ساب: بێیته سه‌ر راستى ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌کرێت و ئێمه چاوه‌ڕوان بین له‌به‌غداوه پاره‌و موچه‌مان بێ و ئه‌گه‌ر خاڵه سنورییه‌کانى بده‌ینه ده‌ستى و ئه‌گه‌ر سوپاى تورکیا بێ و عێراق رایماڵێ و زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌کان زیاده‌ن، بۆ چیته چیت بۆ ده‌کات، ئێستا خه‌ڵک هاوارى لێهه‌ستاوه، موچه‌که‌مان بۆ بخه‌نه‌وه سه‌ر به‌غداو پرۆژه‌کان له‌بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان بکرێ، ئیتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتەت بۆ چیه، ده‌بێ هه‌روه‌ک ئه‌مین سندوقێک هه‌ر پاره خه‌رج بکات. به‌غدا به‌و هه‌موو پۆخڵه‌واتیه‌ى که‌تیایه‌تى و گه‌نده‌ڵى هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مانه‌که‌ى توانیویه‌تى چه‌ند وه‌زیرێکى بانگهێشت بکات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات و چه‌ند وه‌زیرێک بڕیاریان بۆ ده‌ربکات، زۆر شتیان کردووه، به‌ڵام په‌رله‌مانه‌که‌ى ئێمه که له92ەوه هه‌مانه نه‌ک هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یان نه‌کردووه نۆ که‌س هه‌ر بانگ نه‌کراوه، نه‌ک محاسه‌به‌ش بکرێ، من که‌متمانه‌م داوه به‌تۆ بۆ ئه‌وه‌ى ببى به‌وه‌زیر، ئه‌ى نه‌توانم متمانه‌ت لێوه‌ربگرمه‌وه ئیتر چۆن په‌رله‌مانێکم، هه‌ر له‌وه‌زیره کورده‌کانى خۆمان یه‌ک دوانێکیان لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌کرا له‌شیعه‌و له‌سوننه‌ش. په‌رله‌مانى کوردستان هیچى پێناکرێت، (23) ئیمزا کۆکراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرسیاری لێبکرێ، به‌ڵام ئه‌مان بێن بیانه‌وێت متمانه‌ى لێوه‌ربگرنه‌وه پێویستیان به (74) واژۆ هه‌یه، ئێ تۆ له‌و بڕوایه‌داى له‌فراکسیۆنى پارتى نه‌ک هاوپه‌یمانه‌کانیشى یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى پارتى ئاماده‌یه واژۆ بکات، بۆ لێپرسینه‌وه زۆرینه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان دێنه سه‌رشاشه هه‌مووى گله‌یی هه‌یه له‌ئه‌داى ئه‌م حکومه‌ته، که هاته‌سه‌ر واژۆ کۆکردنه‌وه توانرا 24 کۆبکرێته‌وه. هاوڵاتى: پێت وایه ئه‌م حکومه‌ته عه‌قڵیه‌تى ئابورى نییه بۆ ئیداره‌دان؟ ئه‌میر قه‌ساب: عه‌قڵیه‌تى ئابورى هه‌یه بۆ حزب و تاک هه‌یه، به‌ڵام بۆ میلله‌ت و هه‌رێم و حکومه‌ت نیه‌تى، کۆمپانیاکانى حزب به‌هێز ده‌کات، تاکى ناو حزب به‌هێز ده‌کات، خۆیان له‌خه‌ڵک جیاکردووه‌ته‌وه هاوڵاتى: ده‌وترێت له‌کوردستان زیاتر له 25 ملیاردێرمان هه‌یه، ئه‌مانه خه‌ڵکى ئاسایین؟ ئه‌میر قه‌ساب: ملیۆنێریش به‌لامه‌وه سه‌یره نه‌ک ملیاردێر، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى من تێگه‌یشتبم پێگه‌یه‌کى جوگرافى باشمان نیه، تۆ هێڵى ترانزێت نیت، هێشتا نه‌مانتوانیوه هێڵێکى ئاسنینمان هه‌بێ، رێگاوبانێکى باشمان نییه، زۆنێکى ئازادمان نیه‌و سنورێکى کراوه‌مان نیه به‌ڕووى ده‌ریادا، کشتوکاڵێکى زۆر پێشکه‌وتومان نییه، تائێستاش زۆربه‌ى سه‌وزه‌و میوه‌مان له‌ده‌ره‌وه دێ، پیشه‌سازییه‌کى گه‌وره‌مان نیه، ئه‌و عه‌قڵیەتە زانیستییه‌مان نیه ئیتر ملیاردێر لێره بۆچى و به‌چى دروستده‌بێ، پێموایه ئه‌گه‌ر دروستیش ببێ به‌سپیکردنه‌وه‌ى پاره دروستده‌بێ، هه‌موو وڵاته‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوەڕاست ئه‌و بانکه زۆرانه‌ى له‌وێ دروستکراون هیچى هى وه‌به‌رهێنان نیه، هه‌مووى پاره‌ى کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک سپى ده‌که‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له‌مه، ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر حوکمن هه‌رکه‌سێک بن به‌پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێشه‌وه، هه‌رکه‌سێک ئێستا له‌په‌رله‌مان نوێنه‌رى هه‌یه‌و له‌حکومه‌ت که‌سێکى باڵاده‌سته هه‌مووى به‌رپرسه، ئینجا ئه‌م زۆر یان ئه‌و که‌م، خه‌ڵک چى به‌سه‌ردێ چى به‌سه‌ر نایه ئه‌و کێشه‌ى نیه گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌و قازانجى هه‌بێ. هاوڵاتى: ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق رێکبکه‌وین باشتره که داهاتى خه‌ڵک زیاتر ده‌بێته‌وه‌و پرۆژه‌کان ده‌که‌ونه‌وه کار؟ ئه‌میر قه‌ساب: کوردستان کراوه به‌چوار به‌شه‌وه، به‌شێکى په‌یوه‌سته به‌و شوێنه‌ى تیایه‌تى، پارته کوردییه‌کان که له‌چله‌کانه‌وه دروستبوون شتێکى خراپیان فێرى ئێمه کردووه که‌بڵێین عێراقى نین، ئه‌گه‌ر تیپى تۆپى عێراق هه‌مووشى کوردبێت حه‌زده‌که‌ین بدۆڕێت ماده‌م ناوى عێراقه، خۆمان به‌عێراقى نه‌زانیوه، به‌ڵام سه‌یرى پارته‌کانى ئێران بکه به‌ئازه‌ره‌وه ، به‌لوجه‌وه، به‌تورکه‌وه، به‌کورده‌وه، به‌فارس و عه‌ره‌به‌وه که‌قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت ده‌ڵێت ئێرانیم، ئینجا کوردم، فارسم، عه‌ره‌بم ئێران به‌نیشتیمانى خۆى ده‌زانێ، په‌که‌که چه‌نده که‌له‌ڕه‌قه له‌گه‌ڵ تورکیادا، به‌ڵام خۆى به‌حزبێکى تورکی ده‌زانێت، ئه‌و ده‌ڵێت من جنسیه‌که‌م تورکیه، نیشتمانم تورکیایه، له‌ڕۆژئاواش هه‌روا، به‌ڵام لێره حزب بپه‌رستین وڵات نه په‌رستین نازانین عێراقین، جنسیه‌و پاسپۆرت و ته‌سکه‌ره‌که‌شى عێراقیه‌و خۆشى به‌عێراقى نازانێت. به‌دڵنیایه‌وه باشترین شت ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق رێکبکه‌وین، چونکه یه‌که‌م و کۆتایی هه‌رده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌و تاران رێکده‌که‌وى تێناگه‌م کوردستان جیاده‌که‌یته‌وه، دەیخه‌یته سه‌ر ئێران تورکیا، ده‌کرێت ئه‌مه، ناشکرێت و لێشت قبوڵناکرێت. عێراق ده‌وڵه‌ته که‌بارودۆخى دارایی خراپ بێ له‌به‌ر ئێمه باشى ناکات له‌به‌ر خۆیه‌تى، مانگى رابردوو وه‌زعى خراپ بوو بڕیارێکى به‌په‌رله‌مان ده‌رکرد که ده‌بێ له‌ناوخۆ قه‌رزبکات، ئێستا له‌ده‌ره‌وه قه‌رزده‌کات، مه‌جالى ئه‌وه‌ى هه‌یه بارى ئابورى خۆى چاک بکات، ئه‌ى ئێمه چى ئه‌گه‌ر عێراق فه‌تى کرد بائێمه‌ش فه‌ت بکه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین وه‌زعمان له‌ڕوى ئابورییه‌وه زۆر باشتر ده‌بێ، چونکه ئه‌و له‌به‌ر بنه‌ماو نه‌خشه‌یه‌کى ئابورى کارده‌کات. هاوڵاتى: ئه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌مه‌ى مه‌سرور بارزانى ئه‌و نه‌خشه ئابورییه‌ى هه‌یه؟ ئه‌میر قه‌ساب: حکومه‌تى کوردستان له 91وه تائێستا نه‌یبوه که‌ى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى ده‌بێ نازانم، زۆرجار ئێمه وه‌کو سه‌ندیکاى ئابوریناسى کوردستان هه‌موو جارێ یه‌کێک له‌و پێشنیارانه‌ى له‌ڕاپۆرتى خۆمان بۆ بودجه نووسیومانه تکایه پاره‌یه‌ک وه‌ک یه‌ده‌گ دابنێن بۆ لافاوه، بومه‌له‌رزه‌یه بۆ شتێکى ئاوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه‌ى جاران ده‌هات ته‌خشان و په‌خشان نه‌کرایه‌و وه‌ک یه‌ده‌گ دابنرایه بۆ ئه‌م قه‌یرانه سودى ده‌بوو، ئێستا به‌رنامه‌ت نیه، مانگى داهاتوو چۆن موچه ده‌ده‌یت، چۆن ده‌بى به‌ده‌وڵه‌وت، چۆن حوکمڕانى ده‌که‌یت و داواى سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌یت که به‌رنامه‌ى مانگێکت هه‌بێت. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى حزب که‌دێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت واده‌زانێ پاره‌ى ده‌وڵه‌ت پاره‌ى حزبه، هه‌موو حزبه‌کان واده‌که‌ن، جیاوازیه‌کى زۆر هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌و وڵاتانى پێشکه‌وتوو، ئه‌وان ئه‌وه‌ى کارى بۆ ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه کارى بۆ ده‌که‌ن بۆ حزبه، وه‌کو ئه‌وه وایه باوکێک بێت تۆ گه‌وره‌بیت و ئیش بکه‌یت له‌به‌رده‌رگا وه‌ستابێ پاره‌ت لێوه‌ربگرێ، کاکه من ئیشم کردوه‌و ماڵ و منداڵم هه‌یه، نه‌خێر من باوکتم ده‌بێ بیده‌ى به‌من، ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم به‌مجۆره‌یه به‌مده‌سته ده‌تداتێ به‌ده‌سته‌که‌ى تر لێت وه‌رده‌گرێته‌وه. له‌وانه‌یه که‌متر ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داره‌کانداو زۆربه‌شیان پاره‌ى حزبه پێیان، به‌ڵام تۆ کورى ئه‌م وڵاته‌ى و موچه‌خۆریت رۆژێک به‌پاشه‌که‌وت، رۆژێک به‌لێبڕین ده‌یکه‌ن. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت بیت له‌ڕووى ئابورییه‌وه چى ده‌که‌یت؟ ئه‌میر قه‌ساب: له‌هه‌موو دنیادا حکومه‌ت ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى سیاسى له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌چنه ئه‌و شوێنه، به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵکانه پێوسته کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى ته‌کنۆکرات له‌خۆیان کۆبکه‌نه‌وه که‌به‌قسه‌یان بکه‌ن من راوێژکارم بۆ چیه ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ى نه‌که‌م. با ئه‌نجومه‌نێکى پلاندانانمان هه‌بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که قازانج ده‌که‌ن و پاره‌یان هه‌یه ئه‌مانه پاره‌که‌یان بێته‌وه ئه‌نجومه‌نه‌که نه‌ک وه‌کو ئێستا ده‌چێته وه‌زاره‌تى دارایی، له‌وێشه‌وه نازانرێ چى لێده‌کرێت و چۆن موچه دابه‌ش ده‌که‌ن، ئه‌مانه بێن وه‌زاره‌ته خه‌ده‌میه‌کان ته‌مویل بکه‌ن و پلانیان بۆ دابنێن له‌هه‌موو دنیاشدا له‌ناو ده‌وڵه‌تدا کۆمه‌ڵێک حکومه‌تى بچوک هه‌یه مه‌سه‌له‌ن ئه‌نجومه‌نى شه‌ڕ هه‌یه له‌سه‌رکرده‌ى هه‌موو هێزه‌کانى تیایه، ئاسمانى، زه‌وى، ئاوى، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌رگرى ئه‌مانه ئه‌نجومه‌نێکى دروستکردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر شه‌ڕ دروست بوو یان ئه‌نجومه‌نى پلاندانانیان هه‌یه پێویستمان به‌وه‌یه. هاوڵاتى: خه‌ڵک بێزاره له‌ڕووه ئابوریه‌که‌وه چى بکات بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره بۆ نموونه که‌سێک موچه‌ى 500 هه‌زاره چى بکات؟ ئه‌میر قه‌ساب: ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌ک دابنێت بۆخۆى، خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌و ئه‌و داهاته‌ى دێته ده‌ستى بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌مانگێکدا چوار جار گۆشتى خواردبێت، ده‌بێت بیکات به دووجار، یان مانگى کراسێکى کردبێت ده‌بێت سێ مانگ جارێ، بێ له‌وانه‌یه تۆ بڵێى خه‌ڵک بۆ راناپه‌ڕێ، خراپترین ده‌سه‌ڵاتى کوردى له‌باشترین ده‌سه‌ڵات له‌و حوکمڕانیه‌ى به‌عس کردى ئه‌نفال و کیمیابارانى کوردى کرد ئه‌وه دێنێته‌وه یادى خۆى ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌که‌ى پێ باشتره، ئێستا جیلێک پێگه‌یشتووه ته‌مه‌نى (25) ساڵه ده‌سه‌ڵاتى حزبى به‌عسى نه‌دیوه، ده‌سه‌ڵاتى بێگانه‌ى نه‌دیوه، بۆ نمونه ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى دیوه جیله کۆنه‌که هێشتا ترسیان هه‌یه‌و ئه‌وانه بیرى نه‌وه‌کانیان ده‌خه‌نه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تى به‌غدا رێکبکه‌وین؟ بارودۆخى ئابوریمان له‌ئێستا باشتر ده‌بێ؟ ئه‌میر قه‌ساب: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانیت بۆ ئێستا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م لێره ده‌کرێ، بۆ نمونه ته‌ماته مه‌وسیمى پێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ باشور‌و ناوه‌ڕاست جیاوازتره، ئه‌گه‌ر رێگره سیاسییه‌که نه‌بێ، جوتیاره‌که ته‌ماته‌که ده‌نێرێت بۆ ئه‌وێ، گه‌نمه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه جموجوڵه ئابورییه‌که‌ى باشتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌بێت گه‌شبین بین.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم داتاى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى نه‌داوه‌ته حکومه‌تى عێراق و ده‌شڵێت:" له‌بنه‌مادا حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بکات". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى:" حکومه‌تى عێراق له دۆخێکى خراپى دارایدایه‌و مانگانه پێویستى به شه‌ش ملیار دۆلار هه‌یه بۆ خه‌رجییه جێگیره‌کانى، به‌ڵام له‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ته‌نها سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلارى پێ کۆده‌بێته‌وه‌و مانگانه دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کورتهێنانى هه‌یه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى عێراق تا ئێستا 125 ملیار دۆلار قه‌رزى له‌سه‌ره‌و له‌و بڕه نزیکه‌ى 25 ملیار دۆلارى قه‌رزى ده‌ره‌کییه، وتیشى:" حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌کاتى خۆپیشاندانه‌کاندا نزیکه‌ى 419 هه‌زار که‌سى دامه‌زراندووه، به‌شێوه‌یه‌ک که 216 هه‌زار که‌س خانه‌نشین بوون که‌سانى دیکه چونه‌ته شوێنیان 203 هه‌زار که‌سى دیکه‌شى دامه‌زراندووه که ئه‌مه له هیچ وڵاتێکى دنیا شتى وا ناکرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد له‌سه‌رده‌مى حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى، 31 هه‌زار کارمه‌ند و پزیشک دامه‌زرێندراون به‌پێى یاسا" واتا به کۆى گشتى 450 هه‌زار که‌س دامه‌زرێندراون". هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌موو ئه‌و سه‌رۆک حکومه‌تانه‌ى که هاتونه‌ته سه‌ر حکوم که‌سیان نه‌هاتوون بارگرانى دارایى که‌مبکه‌نه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ى دیکه بارگرانى داراییان دروست کردووه و تا ئێستاش" هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌دیلێکى ئابووریانه‌ى پێ نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م دۆخه". له‌باره‌ى رێککه‌وتنى سه‌ره‌تایى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق که مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌کرێت، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:" گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنانه‌ى دارایى کردووه که له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم داتاى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى حه‌قیقى فه‌رمانبه‌رانیان راده‌ستى به‌غدا نه‌کردووه و له بنه‌مادا نایانه‌وێت رێککه‌وتن بکرێت". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراقدا بکات و ته‌نها کات به‌فیڕۆ ده‌دات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى پێشیوابوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم داتا‌و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گومرگ و نه‌وت و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى فه‌رمانبه‌ران راده‌ستى به‌غدا نه‌کات رێککه‌وتن ناکرێت، وتیشى:" حکومه‌تى عێراق له ئێستادا له گه‌وره‌ترین کێشه‌ى دۆخى دارایدایه و کورتهێنانى گه‌وره‌ى له خه‌رجییه جێگیره‌کانیدا هه‌یه، حکومه‌تى هه‌رێمیش داتاى ته‌سلیم نه‌کات رێککه‌وتن ناکرێت و به ئه‌سته‌مى ده‌بینم". حکومه‌تى عێراق 15 رۆژه له پێدانى موچه‌ى مانگى نۆى ئه‌مساڵ دواکه‌وتووه‌و هێشتا داهاته کۆکراوه‌کانى نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه بکات. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌ستى پێکردووه، به‌ڵام بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵ 413 ملیار دینارى ئاماده کردووه و له چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى 320 ملیار دیناردایه به‌ڵام کات دیارى نه‌کراوه بۆ دابه‌شکردنى و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانیش له چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى موچه‌که‌یاندان به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ى که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
دیمەن ئیسماعیل شەیما مەحموود، تەمەن (٣٥) ساڵ، لەدوکانێکى زێڕەنگەردا سەرجەم زێڕەکانی لەجانتاکەیدا دەرھێناو خستیە بەردەم زێڕەنگەرەکە. شەیما ساڵانیک ئەو زێڕانەی بەخۆیدا هەڵدەواسی، بەڵام ئێستا دەیانفرۆشێت بەهۆی بەرزی نرخی زێڕەوە. شەیما وتی «بیرم کردەوە زێڕەکانم بفرۆشم قازانجێکى باش دەکەم، دواتر کەنرخەکەى دابەزى دیسان دەیکڕمەوە» هەڵکشانی نرخی زێڕ دەرفەتێکە بۆ ئەوانەی کە تووشی بێ پارەیی بوون بەھۆی قەیرانی داراییەوە، زێڕەکانیان بکەن بەپارە، ئەمە وایکردووە ئێستا بازاڕی زێڕەنگەران گەرم بێت شەیما کەدانیشتووى کەلارە، (50) مسقاڵ زێڕی خستەبەردەم زێڕەنگەرەکەو لەبەرامبەردا چەند دەفتەرێک پارەی لەزێڕەنگەرەکە وەرگرت. شەیما وتی «لەگەڵ هاوسەرەکەم هاتم بۆ ئەوەى قازانج بکەم، هەموویم فرۆشت، لەکاتێکدا ئەگەر زێڕ دابەزییەوە دەیکڕمەوە» بەوتەی زێڕنگەرانی بازاڕەکانی زێڕ لەهەولێرو سلێمانی دهۆک، لەم مانگەدا بەڕێژەی 85-95% مامەڵەکانیان تەنها کڕینەوەی زێری هاوڵاتیان بووە. هەروەها 10-15% زێڕیان فرۆشتۆتەوە. ئەم دۆخە بازاڕی هاوردەکردنی زێڕی پێچەوانە کردووەتەوە، چونکە ئەوەی لەهاوڵاتییانی دەکڕن دەینێرنەوە دەرەوەی وڵات کەجاران ئاڕاستەی مامەڵەکە پێچەوانە بوو. بەوتەى یاریدەدەرى زێڕەنگەرانى سلێمانى ٨٥%ى هاوڵاتیان زێڕەکانیان فرۆشتووە. ئاراس فوئاد، یاریدەدەرى زێڕەنگەرانى سلێمانى بۆ هاوڵاتى وتى «ئەم هەفتەیە نرخى زێڕ بەرزبووەوە، لەماوەى ئەم هەفتەیەدا بڕى (١٠) کیلۆم کڕیوە، تەنیا لەیەک فرۆشیار بایى پێنج دەفتەرو سىو پێنج وەرەقەم کڕیوە، کە (١٦٠) مسقاڵ زێڕى عەیارە (٢١) بوو» ئەو بەرزبوونەوەیە لەم هەفتەیەدا بەم شێوەیە بوو، نرخى زێڕ عەیارە ٢٤ (٤٢٠) هەزار، عەیارە ٢١ (٣٧٠) هەزار، عەیارە ١٨ (٣٢٢)هەزارە. بەڵام لەئێستادا نرخەکەى دابەزیوە عەیارە ٢٤ (٣٨٠) هەزار، عەیار ٢١ (٣٣٠) هەزار، عەیار ١٨ (٢٨٢) هەزارە. ساڵانە لەهەرێم (١١٢) تەن زێڕ لە تورکیا‌و ئێران هاوردەى هەرێم کراوە. بەپێى ئامارى سەندیکاى زێڕەنگەران لەپارێزگاى هەولێر (٦٧٠) دوکانى زێڕەنگەرو لەدهۆک (٦٠٠) دوکانى زێڕەنگەر، لەسلێمانى (٣٠٠) دوکانى زێڕەنگەر هەیە. هەندرێن وەرتێ، لەسەندیکاى زێڕەنگەرانى هەولێر بۆ هاوڵاتى وتى «ئەو زێڕانەى فرۆشراون نەک تەنیا لەسلێمانى و دەوروبەرى، بەڵکو لەناوەڕاست و خوارووى عێراقیشەوە بووە». وتیشى «زێڕەکان دەتوێنرێتەوە لەفڕۆکەخانەى هەولێرو سلێمانییەوە نێردراوە بۆ دوبەى و تورکیا‌و ئێران». بەپێى بەدواداچوونەکانى هاوڵاتى لەماوەى هەفتەی رابروودا لەهەولێر (١٨٠) کیلۆ زێڕ، لەدهۆک (١) تەن زێڕ، لەسلێمانى (٢٠٠)کیلۆ زێڕ لەلایەن هاوڵاتیان فرۆشراوە. هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەجیهاندا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، چونکە گەشتی فڕۆکەخانەکانی راگرتووە، بەمەش هەموو شتێک راوەستاوە لەدنیادا کۆمپانیا گەورەکانی بوارەکانی نەوت، ئۆتۆمبیل، مۆبایل، تەکنەلۆجیا ئەو کۆمپانیایانەی کە سەرمایەکەیان بەملیارەها دۆلارە کاری خۆیان وەستاندووەو لەبۆرسەکاندا دەستیانکردووە بەکڕینی زێڕ، چونکە زێڕ دڵنیایی زیاتری تێدایەو هێزە بۆ بەهادان بەهەموو پارەیەک و بەو مامەڵەیە سەرمایەکانیان دەپارێزن. نەبەرد کەریم، شارەزاى بوارى ئابوورى بۆ هاوڵاتى وتى «ئەو هۆکارانەى بووەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ، پشێوى سیاسیى و کۆرۆنا، جەنگى وڵاتان و دابەزینى نرخى نەوت کاریگەرى لەسەر بۆرسەى جیهانى هەبووەو بووەهۆى بەرزبوونەوەى نرخەکەى» وتیشى «هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان یان بۆ قازانج یان پێویستى بەپارە بووە زێڕەکانییان فرۆشتووە، بەڵام بەشێکى زۆرى بۆ قازانج فرۆشتوویەتى، فرۆشتنى زێڕیش کاریگەرى ئابوورى لەسەر وڵاتان دەبێت، دواتر بەنرخێکى گرانتر زێڕەکان دەخرێنە بازاڕەوەو هاوڵاتیانیش بەناچارى پێویستە بیکڕنەوە». هەندێک لەخەڵک بەقەبارەی ئەو پارەیەی لەگیرفانیەتی زێڕ دەکڕێت بەئامانجی قازانجکردن، بەڵام بەشێک لەسەرمایەداران بەو هۆیەی کارەکانی دیکەیان وەستاوە بەپارەی گەورە زێڕ دەکڕن. ئەو کاتانەی بازاڕ ئاسایی بوو مانگانە دوو تەن تا سێ تەن زێڕ دەهێنرایە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا بازاڕەکە پێچەوانە بووەتەوە و مانگانە دوو تاوەکو سێ تەن و نیو دەنێرینە دەرەوەی کوردستان و لەبۆرسەی تورکیا دەیفرۆشین و هاوردەکردن بووەتە سفر.
هاوڵاتی گرێبەستە نەوتيیەکەی رۆژئاوای کوردستان پشتیوانی ئیدارەی ترەمپ بەدەستهدەهێنێت و بەمەش ئیدارەی خۆسەری دەبێتە دەوڵەمەندترین ناوچەی سوریا سەرەڕای دەستکەوتە سیاسییەکانی ئەم گريبەستە بۆ رۆئاوای کوردستان. دوای ئاشکراکردنی گرێبەستیکی نەوتی ئیدارەی خۆسەری و کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی، جارێکی تر رۆژئاوای کوردستان بووە جێ سەرنجی میدیا جیهانی و ناوەندە سیاسییەکان، لەهەمانکاتدا هەریەکە لەسوریاو تورکیا‌و ئێران و روسیا دەژی ريکەوتنەکە وەستانەوە. بەپێی راپۆرتێکی کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکى، کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتیەوە، پێدەچێت ئەو گرێبەستە نهێنیە كە زیاتر لەساڵێك لەمەوبەر رەزامەندی لەسەر درابێ، بەڵام واژۆكردنی كەوتووەتەوە مانگی رابردووەوە. نەوتی رۆژئاوای کوردستان دەچێتە سەر نەخشەی جیهان لەگرێبەستەكەدا دەسەڵاتی بەرفراوان دراوەتە كۆمپانیای (دەلتا كریسنت ئینێرژی) ئەمریكی لەنیوەی زیاتری ئەو كێڵگانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتتدایە كاری پێشخستن و گەڕان بكات. بۆ ماوەی (٢٥) ساڵ، بەوەش نەوتی ژير دەسەڵاتی هەسەدە دەچێتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی. جەیمس كین، یەكێك لەدامەزرێنەری كۆمپانیاكەو باڵیۆزی پێشووتری ئەمریكا لەدانیمارك بە سی ئێن ئێنی رایگەیاندووە، بەپێی گرێبەستەکە لەسەرجەم لایەنەكانی پەرەپێدان و گواستنەوە و بازاڕكردن و كنەوپشكنین و پاڵاوتن هاوبەشی بكەن، ئەوەش لەپێناو دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی ئەو ناوچەیەو هاریكاریكردنی خەڵكەكەی بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان بگاتە بازاڕە نێودەوڵەتیەكان. دوو هاوبەشی كین لەكۆمپانیاكە، جیمس ریس ئەفسەری خانەنشین لەهێزەكانی دەلتاو جۆن دوریر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نەوتە لەكۆمپانیاكەیان کەئەزموونی باشی كاركردنیان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. سەرچاوەكان بە سی ئێن ئێن-یان وتووە، ئەو سێ هاوبەشە كۆمپانیایەكی نوێیان دامەزراندووەو تەنها ئامانجیان گرەنتیكردنی گرێبەست و رێكەوتنەكانە لەسوریاداو بەشێوەیەكی چڕ‌وپڕ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەدا زیاتر لەساڵێك كاریان كردووە. باسیان لەوەش كردووە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا مانگی نیسانی رابردوو بڕیارێكی تایبەتی بۆ بەخشین لەو سزایانە دەركردووە كەئەمریكا بەسەر سوریادا سەپاندویەتی بەمەبەستی دابڕینی ئەسەد، ئەمەش بۆئەوەی کۆمپانیای دەلتا کارەکانی نەچيتە چوارچێوەی سزاکانەوە. بەوتەی كەناڵەكە، پنتاگۆن بەفەرمی هەوڵیداوە خۆی لەو كارە بێدەنگ بكات، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەپشتەوەی ئەو رێكەوتنە نەوتییانەوە وەستاوە. سەرەتاى ئەم مانگە، سینەم محەمەد، نوێنەرى ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات (مەسەدە) باڵی سیاسی (هەسەدە) لە ئەمریکا واژۆکردنى رێککەوتنەکەى پشتڕاستکردەوە. ئەمریکا رەزامەندى دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی دوو پاڵاوگە بۆ ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان بەمەبەستى دابینکردنى 20%ى پێداویستى ناوخۆیی ناوچەکە لە بەرهەمەکانى نەوت، بەڵام بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە نەتوانراوە پاڵاوگەکان رادەستبکرێت. پێشتر لیندزى گراهام سیناتۆرى نزیک لەدۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدى (مەزڵوم کۆبانی) فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات جەختى لەسەر رێککەوتنەکە کردبووەوە. لەچەند رۆژى رابردووش‌دا مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەبەردەم لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا جەختیکردەوە کە رێککەوتنەکە لەقۆناغى جێبەجێکردندایە. لەدواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریا، دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەى چەند جارێک جەختیانکردەوە کە بەشێک لەهێزەکانیان بۆ پاراستنى کێڵگە نەوتییەکانى باکورو رۆژئاواى سوریا دەمێننەوەو رێگە نادەن ئەو کێڵگانە بکەوێتە دەست داعش و گروپە چەکدارەکان. "رێککەوتنی نەوتی نێوان هەسەدە و کۆمپانیایەکی ئەمریکی، هەنگاوێکە بەرەو فیدڕاڵی" شارەزایەکی تورک رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوتی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کۆمپانیایەکی ئەمریکی جۆرێکە لە داننان بەئیدارەی خۆسەری کەپارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) بەڕێوەی دەبات، هەروەها هەنگاوێکیشە بەرەو دامەزراندنی ناوچەیەکی فیدڕاڵی لەباکوری سوریادا. مەسعود حەقی جاشیان، پڕۆفیسۆری بەشی مافەکانی مرۆڤ لەزانکۆی "یەدیتەپە"ی تورکیا وتی "هەرچەندە رێککەوتنەکە جۆرێکە لە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی، بەڵام واشنتن دەخوازێت بەو رێککەوتنە پێگەی هەسەدە بە‌هێزتر بکات و وەک لایەنی یاسایی بەشداری پێ‌بکات لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی نووسینەوی دەستوری سوریا کەبڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە جنێف دەستپێبکاتەوە". ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رێگەی رێککەوتنە نەوتییەکە ئیدارەی خۆسەری کە پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) و باڵی سەربازیی ئەو پارتە (YPG) بەڕێوەی دەبات ساڵانە ملیاران دۆلاریان دەستدەکەوێت. ئەو شارەزا تورکییە روونیشیکردەوە، رێگای یەکەمی هەناردەی نەوت کەئەمریکا لەناوچەکدا سەرپەرشتی دەکات هێڵی (کەرکوک- جەیهانە)ە کە دەبێتە فشار لەسەر ئەنقەرە و "تورکیاش بەهیچ شێوەیەک فشار قبوڵ ناکات"، رێگای دووەمیش هێڵی گواستنەوەی نەوتی حیفایە لە رێگەی ئوردنەوە. شوێنی کێڵگەکانی سوریا بەپێی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە دێرەزوور: خاوەنی گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی سوریایە کەکێڵگەی عەمەرە، ئەو کێڵگەیە (15) کیلۆمەتر لە رۆژهە‌ڵاتی شارۆچکەی بەسیرە دوورە، لە 22ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017ەوە لەدەستی هەسەدەدایە. لەدوای کیڵگەی عەمەر، کێڵگەی تنک، دووەم گەورەترین کێڵگەیە لەسوریا، کەوتووەتە بیابانی شەعیتار لەپارێزگای دێرەزوور، لەژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەدایە. جگە لەو دوو کێڵگە گەورەیەی نەوت، چەند کێڵگەیەکی نەوتی بچووکتر کەوتوونەتە سنووری ئەو پارێزگایە لەوانە: کێڵگەکانی وەرد، تەیم، جفرە، کونیکو. هەروەها بۆرییەکی نەوت بەناوی (تی 2) کەوتووەتە سەر رێگای عێراق و سوریا. رەقە: لەسنووری پارێزگای رەقەدا چەند کێڵگەیەکی نەوتی بچووک هەیە کەئەوانیش لەژێر دەستی شەڕڤاناندان. حەسەکە: لەسنووری حەسەکە، کێڵگەی رمێلان هەیە کەدەکەوێتە باکووری رۆژهە‌ڵاتی سوریا‌و لەژێر دەستی شەڕڤاناندایە، کێڵگەی رمێلان هەزارو (322) بیرە نەوتی تێدایە. جگە لەوەش چەند کێڵگەیەک لەناوچەکانی شەدادی و جەبسەو هۆل هەیە، لەنزیک ناوچەکانی مەرکەدە و تشرینی کەبیبە کەدەکەونە باشووری حەسەکەوە. حەمز لەڕۆژهەڵاتی سوریا: کێڵگەی شاعر کەوتووەتە رۆژهە‌ڵاتی پارێزگای حەمس و لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوریادایە. تەدمور: شاری تەدمور کەدەکەوێتە بیابانی شام لەناوەڕاستی سوریا، چەند کێڵگە نەوتێک لەخۆدەگرێت، لەوانە : جەحار، مەهر، جزل، ئەم کێڵگە نەوتانە لەمانگی ئازاری ساڵی 2017ەوە لە ژێر دەستی هێزێکی روسیدان. ئەوەش دوای ئەوەی رێکخراوی داعش لەو ناوچانە پاشەکشەیکرد. ئەمریکاو روسیا ململانێي لەسەر نەوتی سوریا ئەمریکا دوای ئەوەی لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەشێکی زۆری هێزەکانی لەسوریا کشاندەوە، نزیکەی (500) راوێژکاری سەربازیی لەو وڵاتە هێشتەوە بۆ ئەوەی چاودێری کێڵگە نەوتییەکان بکەن، مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکاش پێشتر جەختی لەوەکردووەتەوە، مانەوەی هێزەکانیان بۆ ئەوەیە کێڵگە نەوتییەکان نەکەونە دەست هێزەکانی سوریا‌و روسیا. جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاندبوو “داهاتی نەوتی کێڵگەکانی باکووری سوریا بۆ ئەمریکا نیەو هەر داهاتێک هەبێت بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە“. جیاواز لەوتەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا کەگوزارشت بوو بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەپاراستنی کێڵگە نەوتییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارێکیدا کە لە 23ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەشیکاگۆ پێشکەشیکرد وتی: “چاوەڕوان دەکەین ئەمریکا بەبڕی ملیۆنان دۆلار مانگانە قازانج لەداهاتی نەوتی سوریا بکات، لەکاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە ماونەتەوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سوریا“. ترەمپ وتبووی: “نەوتەکە دەبەین، ئەمەتان بیربێت، دەمانەوێت بەبڕی (45) ملیۆن دۆلار مانگانە قازانجی لێبکەین“. ئەم وتانەی ترەمپ کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیداهێنا، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ترەمپی بە “دزینی نەوت”ی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد و ئەمریکای بە “وڵاتێکی چەتەئاسا” وەسفکرد. لەبەرامبەریشدا روسیا چەندین ساڵە پاڵپشتی حکومەتی سوریا دەکات لەهەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان و دەرهێنانی لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات‌دا، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنێکی نێوان مۆسکۆو دیمەشق کەساڵی 2018 واژوویان لەسەر کردووە و تیایدا دەسەڵات دراوەتە روسیا کەکەرتی نەوت و گازی سوریا ببووژێنێتەوە. ئەمریکا پيگەی خۆی قایمدەکات هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کەئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات، چەند مانگيکە پسپۆڕ‌و ئەندازیارانی هێناوەتە فڕۆکەخانەی شەدادیە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی گەورەی سەربازیی لەناوچەکەدا. شەدادی هەڵکەوتەیەکی جوگرافیی گرنگی هەیە، حەسەکە و دێرزۆر پێکەوە دەبەستێتەوە، جیا لەوەی لە سنووری نێوان عێراق و سووریاوە نزیکە. شاری شەدادی کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەدایە، کە پێکهێنەری سەرەکی ئەو هێزە "یەکینەکانی پاراستنی گەل"ە، بەدرێژایی (60) کیلۆمەتر لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان حەسەکەو دێرەزۆری لەژێردەستدایە. ئەو ناوچەیە کە سەرجەمی دانیشتووانەکەی عەرەبن، چەندین بیری نەوت و غازی تێدایە، دیارترینیان جەبسە کەنزیکەی (500) بیرە نەوتی لێیەو بەدووەم گەورەترین کێڵگەی نەوت دادەنرێت لەپارێزگای حەسەکەدا دوای کێڵگەکانی رمێلان. لەڕووی جوگرافییەوە شەدادی بایەخی گەورەی هەیە، حەسەکەی ئەوپەڕی رۆژهە‌ڵاتی سووریا بە دێرەزۆر لەڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە دەبەستێتەوە، تەنیا (40) کیلۆمەتر لەسنووری نێوان عێراق و سووریاوە دوورە. جیا لە نەوت، شەدادی زەوییەکی بەپیتی بۆ کشتوکاڵە بنچینەییەکانی وەک لۆکە، گەنم و جۆو گەنمەشامی هەیە، رووباری خابووری بەناودا دەڕوات کە لەباشووری رۆژهە‌ڵاتی تورکیاوە هەڵدەقوڵێت و لەناوچەی سەرێ کانیدا، سنووری نێوان تورکیا و سووریا دەبڕێت. لەماوەیەکی کەمدا، ناوچەکە چەندین گۆڕانکاری سەربازیی و سیاسیی گەورەی بەخۆوە بینی، سەرەتای ساڵی 2013، گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەرەی نوسڕەی جاران کۆنترۆڵیان کرد پاش چوونە دەرەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا. بەڵام مانەوەی ئەو هێزانە لەشارەکەدا زۆری نەخایاند، چونکە لە ئایاری 2014دا لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراو بووە شوێنێکی گرنگی ئەو رێکخراوە، بەتایبەت کە رێگەیەکی ئاسانی هاموشۆی هێزەکانی رێکخراوەکە بوو بۆ شاری مووسڵ لەعێراق، جیا لەوەی کەبیرە نەوتەکانی ناوچەکە، باشترین سەرچاوەی داهاتی داعش بوون. داعش لەشەدادیدا بەرگرییەکی زۆری کرد، بەڵام بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە ناچار بوو پاشەکشەی لێبکات و ئەوە ئاسانکاری بۆ هەسەدە کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی، لەوکاتەوە شەدادی پێگەیەکی گرنگی هەسەدەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە. لە دووساڵی رابردوودا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەئەوپەڕی باکووری رۆژهە‌ڵاتی سووریای دەوڵەمەند بەنەوت، زۆر چالاک بووە. چەندین بنکەی سەربازیی و خاڵی جێگیری مانەوەی لەو ناوچەیەدا کردووەتەوە، بەتایبەت لەپارێزگای حەسەکەو دەوروبەری دێرەزۆر لەڕۆژهەڵاتی رووباری فورات. ئەمریکا ١٣٢٢ بیرەنەوت و ٢٥ بیری غاز دەپارێزێت هێزەکانی ئەمریکا چەندین بنکەی سەربازییان لەپارێزگای حەسەکەدا کردووەتەوە، دیارترینیان بنکەیەکی گەورە لەفڕۆکەخانەی رمێلان (85 کیلۆمەتر لەڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ)، ئەم بنکەیە پارێزگاری لەکێڵگە نەوتییەکانی رمیڵان دەکات کە هەزارو (322) بیرە نەوت دەگرێتەوە. جیا لە (25) بیری غاز لەسوێدیە لەنزیک رمێلان. ئەمریکییەکان جیا لەوە لە تەل بەیدەر لەباکووری حەسەکە بەدوورایی (40) کیلۆمەتر، بنکەیەکی سەربازییان دامەزراندووە کە سەرچاوەکان دەڵێن "گەورەو قایمە"، جیا لەبنکەیەک لەناو شاری حەسەکە. دانەیەکی دیکەش لەنزیک گوندی روباریا لەناوچەی مالکییەی باکووری رۆژهە‌ڵاتی حەسەکە، کەفڕۆکەخانەیەکی تایبەت بەفڕۆکە بارهەڵگرەکانی ئەمریکا لە خۆدەگرێت. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش دوو بنکەی لەدەوروبەری دێرەزۆر لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانی عومەرو کۆنیکۆ هەیە، جیا لەچەندین خاڵی پشکنین لەپارێزگای رەققە، کەدیارترینیان لە شارۆچکەی جەزرەیە لەنزیک رەققە. لەبەرامبەر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، رووسیا هەوڵیداوە نەبوونی خۆی لەناوچەی رۆژهە‌ڵاتی فورات، لەڕێگەی کردنەوەی چەند بنکەیەکەوە قەرەبوو بکاتەوە، پاش ئەو رێککەوتنەی لەتشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا لەگەڵ هەسەدە کردی، بۆ رێگرتن لەهاتنە ناوەوەی زیاتری هێزەکانی تورکیا کەهەر قەوارەیەکی کوردی لەسەر سنوورەکانی رەتدەکاتەوە. لەناوەڕاستی تشرینی یەکەمی رابردوودا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی لەبنکەی حمێمیمەوە لەلازقیە، بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لەحەسەکە گواستووەتەوە. جیا لەو بنکەیە، هێزەکانی رووسیا خاڵێکی پشکنینیان لەشاری عامودا لەدووری (30) کیلۆمەتر لەقامیشلۆ داناوە. هێزەکانی رووسیا لەناوچەی عەین عیسا لەدەوروبەری رەققە، خاڵێکی جێگیریان داناوە لەنزیک فڕۆکەخانەی تەبەقەی سەربازی لەڕۆژهەڵاتی فورات. هێزە رووسییەکان هەروەها لەدەوروبەری کۆبانێش هەن. ئەوان چوونە شوێنی هێزە ئەمریکییەکان لەکۆتایی ساڵی رابردوودا. هاوکات هێزەکانی تورکیا، بەهەمانشێوە هەوڵی پتەوکردنی خۆیان لەسەر رووبەرە جیاوازەکانی سووریا دەدەن لەهەمان ناوچەدا. تورکیا کە خاوەنی سنوورێکی (100) کیلۆمەترییە بەپانایی (30) کیلۆمەتر هاتووەتە ناو سووریاوە. سنووری هێزەکانی تورکیا لە ترپە سپییەوە دەستپێدەکات تا سەرێ کانی. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاشکرایانکردووە، تورکیا سەرقاڵی هەڵکەندنی تونێلە لەبنکەیەکی سەربازیی لەدەوروبەری تەلتەمر. روونیانکردەوە پارچە کۆنکرێتی گەورەو تونێل هەڵکەندن لەگوندی عەرێشەوە دەستپێدەکات تاگوندی داودیە. بەپێی سەرچاوەکان تورکیا لەو ناوچەیەدا بنکەیەکی سەربازیی گەورەی هەیە، کە تانک و چەکی پێشکەوتوو و ئامێرەکانی چاودێری و وێنەگرتن لەخۆدەگرێت، ئەمە جیا لەشوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر. سوپای تورکیا چەندین خاڵی پشکنین و چاودێری لەو ناوچانەدا داناوە کە لەژێر دەستیدان. گرنگی نەوتەکە بۆئەمریکا چیە؟ پێشتریش سوریا بەرهەمهێنێکی گەورەی نەوت نەبووە لەئاستی نێودەوڵەتیدا، تەنها (٣٨٥) هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی خاوی رۆژانەی هەبووە یاخود لەسەدا (٠.٥%)ی بەرهەمی نەوتی جیهانی لەساڵی ٢٠١٠دا، ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای نەوتی بەریتانی بۆ پێداچوونەوەی وزەی جیهان. کاتی دەرچوونی ئەو ئامارە ساڵیک پێش جەنگە ناوخۆییە رووخێنەرەکەی وڵاتەکە بوو، کەزۆربەی سەرچاوەکانی لەناوبرد لەناویشیاندا نەوت. هەرچەندە لەڕووی یەدەگەوە وڵاتەکە تاڕادەیەک ئاستی باشترە. بەپێی راپۆرتێکی جۆرناڵی نەوت و غاز، سوریا تا ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٠ دوو ملیار‌و (٥٠٠) ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتی هەبووە. هەروەها سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠١٠ پێشبینی ئەوەی کرد کەفرۆشتنی نەوت سێ ملیار‌و (٢٠٠) ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی سوریا تەرخانکردووەو لەسەدا (٢٥%)ی داهاتی وڵاتەکەی پێکدەهێنا. سەرچاوەی سەرەکی نەوتی وڵاتەکە دەکەوێتە پارێزگای دێرەزوور لەڕۆژهەڵات. ئەمە ئەو شوێنەیە کەواشنتن سەربازو کاروانی ئۆتومبیلی نوێی بۆ دەنێرێت. هەروەها پارێزگای حەسەکە شوێنی چندین پێگەی بەرهەمهێنانی نەوتەکە لەنیوانیاندا رمێلان بەگەورەترینیان دادەنرێت. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕێی چەند زنجیرە جەنگێکەوە کێڵگە نەوتییەکانی لەژێر دەستی داعش دەرهێنا. ئەو جەنگانە زۆربەی توانستی بەرهەمهێنانی نەوتیان وێرانکرد. ژیرخانەکە وێرانبووە، زیاتر لەسەدا (٧٥%)ی بیرە نەوتەکان ئامادەنین بۆ بەرهەمهێنانی رێکوپێک. سەرەڕای ئەو وێرانکارییەش، داهاتی نەوت بووەتە کۆڵەکەی سەرەکی ئیدارەی سەربەخۆی باکوری رۆژهە‌ڵاتی سوریا، کە بودجە تەرخاندەکات بۆ (١٤٠) هەزار شەڕکەری هەسەدەو بەخێوکردنی دەیان هەزار دیلی داعش و کەسوکاریان لەچەندین بەندیخانە و کەمپی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان. بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا دەڵێن دەیانەوێت ئەو نەوتە بپارێزن تادەرفەتێک دروستنەبێت بۆ خەلافەتی ئیسلامی تا کێڵگەکان بگرنەوەو بەکاری بهێنن بەمەبەستی تەرخانکردنی بودجە بۆ هەستناوەیان. پاساوێکی تر بۆ هەبوونی ئەمریکا لەناوچەکە ئەوەیە کەهێزەکانی سوریا‌و روسیا دووربخاتەوە لەدەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان، هەفتەی رابردوو. پاڵپشتی سیاسیی گرێبەستە نەوتیەکە بەگوێرەی رێککەوتنەکە کۆمپانیا ئەمریکییەکە توانای بەرهەمهێنانی لەکێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا زیاددەکات و نەوتەکەش دەفرۆشێت. یەکێک لەو خاڵانەی کە تایبەتمەندییەک دەداتە رێککەوتنەکە بریتییە لەئاگاداربوونی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس و هاندان و پاڵپشتیکردن لێی لەلایەن واشنتنەوە. رۆژی 29ی مانگی رابردوو لیندزی گراهام، سیناتۆری ناسراوی کۆمارییەکان و کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ لەو بارەوە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) قسەیکرد. مەزڵووم عەبدی وردەکاریی لەبارەی رێککەوتنەکەوە بە گراهام راگەیاند و داوای لێکرد سەرۆکی ئەمریکاش لەو وردەکارییە ئاگاداربکاتەوە. لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان گوتی: “لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵووم لە هەسەدە قسەمکرد. وادیارە ئەوان بەمەبەستی پەرەدان بەبیرە نەوتەکان لەباکووری رۆژهە‌ڵاتی سووریا رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆکردووە“. لیندزی گراهام لەبارەی رێککەوتنەکەوە ئاماژەی بەوە دا، “ئەوە بۆ یارمەتیدانی هەموو کەس لەباکووری رۆژهە‌ڵاتی سووریا رێگەیەکی باش دەبێت “. ئەو بابەتە رۆژی 30ـی مانگی رابردووش لەکۆنگرێس تاووتوێکرا، ئەوەش کاتێک مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی قسەیکرد. مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد: “واژۆکردنی رێککەوتنەکە کەمێک لەوە زیاتری پێچوو کەئومێدمان دەکرد، بەڵام ئێستا لەقۆناغی جیبەجێکردندایە و دەکرێت زۆر باشیش بێت“. ئەمریکا تەنیا پاڵپشتی لە رێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناکات، بەڵکو خۆیشی هەندێک هەنگاو دەنێت، لەوانەش دابینکردنی دوو پاڵاوگە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر. پێش دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا لەساڵی 2011دا حکومەتی سووریا نزیکەی (380) هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا بەرهەمدەهێنا. بەشی زۆری نەوتی ئەو وڵاتە لەناوچەی رمێلان لە رۆژئاوای کوردستان و دێرەزووری ژێردەستی بەرێوەبەرایەتیی خۆسەردایە. بەرپرسانی ئەمریکاش چەندینجار رایانگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەیان لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەبن و رێگەنادەن ئەو بیرە نەوتانە بکەونەوە دەستی داعش یان ئەسەد یان هێزی دیکە.
ئارا ئیبراهیم گفتوگۆ‌و دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى یه‌کجارى پێشنیار هه‌یه که (300) بۆ (325) ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کاندا. سه‌ردانى شه‌ش جارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشتن و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى له‌ئێستادا به‌غدا چاوه‌ڕێى هه‌ولێر ده‌کات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى. بڕیاره وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کانى (دارایى و ئابوورى، پلاندانان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و عێراق، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زاو راوێژکارێک سبه‌ینێ سێشه‌ممه یا چوارشه‌ممه بگه‌نه به‌غدا بۆ دانوساندنى کۆتایى و ئاماده‌کارى رێککه‌وتن. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه ده‌ستى که‌وتووه یه‌کیان له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وى دیکه له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق که‌پێشنیازه‌کانى به‌غدا وه‌ڵامى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌وێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى:»به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌یه‌که‌م رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمییه‌وه تائێستا له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و رۆژانه نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌کانیان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه«. هه‌روه‌ها وتیشى:» به‌غدا کۆتا پێشنیارى داوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم که رێککه‌وتنه له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کانى هه‌رێم که‌نیوه‌ى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو حکومه‌تى عێراق فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و کارگێڕى ره‌وانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان بکات، به‌ڵام تائێستا پارتى یه‌کلانه‌بۆته‌وه«. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که« تائێستا پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه که تیمى فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى عێراقى بچێته خاڵه گومرگییه‌کان». ده‌رباره‌ى ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، سه‌رچاوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که «مسته‌فا کازمى سه‌ره‌تا رازى بووه به‌وه‌ى که‌مانگانه ته‌نها (250) ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاته‌کانى خاڵه گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار کراوه‌ته (300) ملیار دینارى مانگانه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلایینه‌بۆته‌وه‌و په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌ڕى بڕیارى پارتى ده‌کات». هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «پارتى نایه‌وێت ئه‌مساڵ نه‌وت ته‌سلیم به به‌غدا بکرێت». راوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌غدا مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم بدات و مانگانه (900) ملیۆن دۆلار زائیده‌ن شایسته‌ى دارایى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدات « پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌موو نه‌وت ته‌سلیمى عێراق بکه‌ین». عارف روشدى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پارتى له‌هه‌موو لایه‌کى دیکه زیاتر له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق که‌مافه ده‌ستورییه‌کان جێبه‌جێ بکرێت و مانگانه که‌پێشتر رێککه‌وتن کراوه (900) ملیۆن دۆلار زائیده‌ن شایسته‌ى دارایى کۆمپانیاکانى نه‌وت ره‌وانه بکات، چونکه عێراق زیاتر له‌سێ ترلیۆن دینارى بۆ حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ته‌رخان کردووه«. لەسەرەتای ئەمساڵدا پێش دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق لێکتێگەیشتن لەنێوان هەولێرو بەغدا ئەنجامدرا، بەڵام نەگەیشتە رێککەوتن بەهۆی دۆخی سیاسیی ئەو کاتەی عیراقەوە. راوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی باسی لەوە کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان پرۆژه‌یاساى نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانى عێراق بکرێته یاسا تا مافى پارێزگا‌و هه‌رێمه فیدڕاڵییه‌کان دابین بکات له‌پرسى نه‌وتدا ئه‌و کێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێت، وتیشى:» له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌نده پاره بنێرێت بۆ هه‌رێم که‌به‌شى موچه‌ى موچه‌خۆران بکات، وه‌ک پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیلى نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ین، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نییه ئه‌و بڕه بنێرێت که پاره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمه«. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى مه‌سرور بارزانى ناچێته به‌غدا بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، راوێژکاره‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو لایه‌نه‌کانى ناو کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات، وتیشى:» هه‌رکات گفتوگۆ‌و دانوساندنه‌کان گه‌یشته ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێککه‌وتن و ته‌نها واژۆى مابێت، کاک مه‌سرور بارزانى ئاماده‌یه بچێته به‌غدا». ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا «زۆر لێک نزیکن» ئه‌گه‌رى رێکه‌وتن زیاتره له رێکنه‌که‌وتن. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» له‌ئێستادا پێشنیارى جیاواز هه‌یه له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا باسى بڕى پاره‌ى جیاواز ده‌کرێت بۆ هه‌رێم». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که باسى (300) ملیار دینارى مانگانه‌و (315) ملیار‌و (388) ملیار دیناریش کراوه، به‌ڵام وتیشى:» پێشنیاره‌کان له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدڕاڵییه‌کان ده‌بێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌حکومه‌تى عێراق بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ماوه له 2020 دا «داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ناوێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ماوه‌ته‌وه سه‌ر چوونى وه‌فدى هه‌رێم که‌بڕیاره له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌دا بچنه به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى به‌غدا مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه تیمى فه‌رمانبه‌رى خۆى ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان بکات، شیروان میرزا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ده‌بێت به‌پێى ده‌ستور مامه‌ڵه بکرێت «له‌مادده‌ى 114ى ده‌ستورى عێراقدا هاتووه که‌خاڵه گومرگییه‌کان به‌هاوبه‌شى به‌ڕێوه ده‌برێن و ده‌سه‌ڵاتى هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه سه‌ر چۆنێتى رێککه‌وتنى هه‌ردوولاو جێبه‌جێکردنى میکانیزمه‌کانیان». ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌نێوه‌ندگیرى ئه‌مریکییه‌کان و به‌ریتانییه‌کان رۆڵى هه‌بووه له‌نزیککردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌کان بۆ رێککه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، وتیشى:» رێککه‌وتن بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه گرنگه تا ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ پڕۆژه بودجه‌ى 2021، چونکه له‌عێراقدا ئاماده‌کارى بۆ پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ده‌کرێت». له‌لایه‌کى دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى وتى:» ئێمه چاوه‌ڕێى بڕیارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمین بۆ سه‌ردانى به‌غداو واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌غدا بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌روازه سنورییانه‌ى هه‌رێم که فه‌رمین و فیدڕاڵین به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و ئیدارى و پۆلیسى پاراستنى تیمى حکومه‌تى عێراقیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، وتیشى:» هه‌وڵ هه‌یه‌و ئیشه‌ڵا رێککه‌وتنه‌که ده‌کرێت، با چاوه‌ڕێى هه‌فته‌ى داهاتوو بین بۆ یه‌کلابوونه‌وه«.
ئارا ئیبراهیم گفتوگۆ‌و دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى یه‌کجارى به"رێککه‌وتن یان شکستهێنان"، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که"کازمى ته‌نها 250 ملیار یدنارى مانگانه ده‌نێرێت له‌به‌رانبه‌ر رێککه‌وتن له‌سه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح پێى کردووه‌ته 300 ملیار دینار". سه‌ردانى شه‌ش جارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بۆ گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشت و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵى کۆتایى له‌ئێستادا به‌غدا چاوه‌ڕێى هه‌ولێر ده‌کات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه ده‌ستى که‌وتووه یه‌کیان له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وى دیکه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق که پێشنیازه‌کانى به‌غدا وه‌ڵامى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌وێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى:" به‌رهه‌ک ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌یه‌که‌م رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمییه‌وه تا ئێستا له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و رۆژانه نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌کانیان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه". هه‌روه‌ها وتیشى:" به‌غدا کۆتا پێشنیارى داوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم که رێککه‌وتنه له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کانى هه‌رێم که نیوه‌ى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو حکومه‌تى عێراق فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و کارگێرى ره‌وانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان بکات، به‌ڵام تائێستا پارتى یه‌کلانه‌بۆته‌وه". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که" تا ئێستا پارتى له‌گه‌ڵئه‌وه‌دا نییه که تیمى فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى عێراقى بچێته خاڵه گومرگییه‌کان". ده‌رباره‌ى ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، سه‌رچاوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "مسته‌فا کازمى سه‌ره‌تا رازى بووه به‌وه‌ى که مانگانه ته‌نها 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاته‌کانى خاڵه گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار کراوه‌ته 300 ملیار دینارى مانگانه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلاینه‌بۆته‌وه‌و په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌ڕى بڕیارى پارتى ده‌کات". له‌لایه‌کى دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى وتى:" ئێمه چاوه‌ڕێى بڕیارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمین بۆ سه‌ردانى به‌غداو واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌غدا بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌روازه سنورییانه‌ى هه‌رێم که فه‌رمین و فیدڕاڵین به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و ئیدارى و پۆلیسى پاراستنى تیمى حکومه‌تى عێراقیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، وتیشى:" هه‌وڵ هه‌یه‌و ئیشه‌ڵا رێککه‌وتنه‌که ده‌کرێت، با چاوه‌ڕێى هه‌فته‌ى داهاتوو بین بۆ یه‌کلابونه‌وه".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان ده‌کرێت و گفتوگۆ و رێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت ده‌به‌سترێته‌وه به یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه‌وه". شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆ‌و لێکنزیکبونه‌وه له‌نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق هه‌یه بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان و داهاتى ناوخۆى هه‌رێم، له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا مانگانه مه‌بله‌غێک پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات". هه‌روه‌ها وتیشى:" بۆ ئه‌مساڵ به‌غدا ئاماده نییه داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت، راسته حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وت بداته به‌غدا به‌و مه‌رجه‌ى حکومه‌تى عێراق شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت بدات، له‌ئێستادا دۆخى داراییان باش نییه‌و ناتوانن ئه‌مه بکه‌ن بۆیه بڕیاره گفتوگۆکان به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ پرۆژه یاساى ساڵى 2021 ئه مپرسه یه‌کلابکرێته‌وه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌بێ رێکه‌وتن مسته‌فا کازمى ئاماده نییه یه‌ک دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بنێرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى فشارى شه‌قامى شیعى و عه‌ره‌بى له‌سه‌ره، وتیشى:" مسته‌فا کازمى هیچ کات به‌و سه‌راحه‌ته قسه ناکات که بڵێت رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکه‌ین ئه‌وه‌نده پاره ره‌وانه ده‌که‌ین بۆ کورد". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى دوێنێ وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم له په‌رله‌مانى کوردستان هیچ ئاماژه‌یه‌کیان بۆ هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌کردووه، شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم و به‌تایبه‌ت خالید شوانى باسى ئه‌وه‌ى کردووه که رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه" به‌ڵام بڕواناکه‌م وه‌فدى دانوسانکار به‌غدا به‌ڵێنى مه‌بله‌غێک دیارى کراوى پێدابن و ئاماده‌نه‌بن باسى بکه‌ن، چونکه کازمى له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا پێش رێکه‌وتن به سه‌راحه‌ته قسه ناکات".
ئارێز خالید تورکیا له‌هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له‌هه‌وڵدابووه سه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ وڵاته‌که‌ى فراوانتر بکات و به‌نداوى ئه‌لیسۆ ئامانجه پڕ سه‌رکێشییه‌که‌ى جێبه‌جێکرد که بووه‌ته‌هۆى له‌ناوبردنى شوێنه مێژووییه‌کانى کورد‌و که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى فورات له‌عێراقدا. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواى پلانێکى چه‌ند ساڵه‌ى بۆ دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ سه‌ره‌ڕاى فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ناوخۆییه‌کان ده‌ستى به‌جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که کردووه‌و قۆناغى یه‌که‌مى ته‌واوکردووه‌و به‌نداوه‌که‌ش بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى عێراق و له‌ناوچوونى شوێنه‌واره مێژووییه‌کانى باکورى کوردستان جێگاى مه‌ترسییه. به‌نداوى ئه‌لیسۆ یه‌کێکه له‌و (22) به‌نداوه‌ى که له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى گاپى تورکیا له‌ناوه‌ڕاستى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو بڕیارى دروستکردنى درا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وکات به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه نه‌توانرا ده‌ست به‌دروستکردنى بکرێت، به‌ڵام ساڵى 2006 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بوو پرۆژه‌یکه‌ى خسته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام ساڵى 2008 کۆمپانیا بیانییه‌کان که‌ڕاسپێردرابوون بۆ دروستکردنى به‌نداوه‌که به‌هۆى فشارى هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه‌و ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌ستیان له‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که هه‌ڵگرت و تورکیاش داواى له‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کانى وڵاته‌که‌ى کرد که‌پرۆژه‌که جێبه‌جێبکه‌ن. ورده‌کارى به‌نداوه‌که ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله‌و نزیک گوندى ئه‌لیسۆ به‌درێژایى پارێزگاى ماردین و شڕنا‌خ درێژ ده‌بێته‌وه‌و مه‌به‌ست له‌دروستکردنیشى کۆکردنه‌وه‌ى ئاوه له‌زستاندا تا بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌کاریبهێنن، که به ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار مێگاوات کاره‌با که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 20% کاره‌باى تورکیا زیادده‌کات. هه‌روه‌ها ساڵانه بڕى دوو ملیار دۆلار بۆ ئابوورى تورکیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و نزیکه‌ى دوو ملیۆن هێکتار زه‌ویش له نۆ پارێزگاى تورکیا به‌راو ده‌بن که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 10%ی خاکى تورکیا. ئه‌م به‌نداوه ده‌که‌وێته باشورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ و نزیکه‌ى (12) ملیار دۆلار بۆ ته‌واوکردنى ته‌رخانکراوه، به‌رزییه‌که‌ى (135) مه‌تر و درێژییه‌که‌ى هه‌زار و (820) مه‌تره، قه‌باره‌ى به‌نداوه‌که (43) ملیۆن و (800) هه‌زار مه‌تره‌سێجایه‌و تواناى گلدانه‌وه‌ى (10) ملیار‌و (410) ملیۆن مه‌تره سێجا ئاوى هه‌یه. مه‌ترسییه‌کانى ته‌واوبوونى به‌نداوى ئه‌لیسۆ: به‌وته‌ى وه‌زیرى پێشووى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق، به‌ته‌واوکردنى ئه‌م به‌نداوه رێژه‌ى نزیکه‌ى ٦٠%ى ئاوى عێراق و رووبار‌ى دیجله که‌مده‌کات و به‌مه‌ش عێراق تووشى قه‌یرانى که‌مئاوى ده‌بێت و زیانێکى گه‌وره‌ش به‌ر سامانى ئاوى عێراق ده‌که‌وێت، که دوور نییه ئه‌مه‌ش ببێته ده‌ستپێکی جه‌نگى ئاویى نێوان عێراق و تورکیا. به‌پێى به‌دواداچوونێکى ماڵپه‌ڕى بى بى سى و ۆته‌ر تێکنۆلۆجى که‌گرنگى به‌پرۆژه ستراتیجییه‌کانى بوارى ئاو ده‌دات، به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که‌و به‌هۆى ئاوى به‌نداوه‌که نزیکه‌ى (300) ناوچه‌ى شوێنه‌وارى مێژوویى ژێرئاو ده‌که‌ون و ده‌ریاچه‌یه‌کیش به‌درێژایى (176) کیلۆمه‌تر دروستده‌بێت. هه‌روه‌ها شارۆچکه‌ى حه‌سه‌نکێف که (93) کیلۆمه‌تر له‌به‌نداوه‌که‌وه دووره، به‌ته‌واوى و به‌قوڵایى (60) مه‌تر ژێرئاو ده‌که‌وێت، که‌ته‌مه‌نى ئه‌و شارۆچکه‌یه نزیکه‌ى (18) هه‌زار ساڵه، به‌مه‌ش واپێشبینی ده‌کرێت نزیکه‌ى (70) هه‌زار که‌س به‌هۆى بوونى مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانیان ناوچه‌کانى خۆیان جێبهێڵن و ئاواره بن، به‌کۆى گشتى وا پێشبینیده‌کرێت ژماره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى زیانیان به‌رده‌که‌وێت به‌هۆى دروستبوونى به‌نداوه‌که‌وه نزیک بێته‌وه له (200) ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و شوێنه‌وارى و گه‌شتیاری. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، شوێنى نیشته‌جێبوون و کارگه‌و کۆمه‌ڵگه نیشته‌جێیه‌کانى باشورى عێراق که به‌درێژایى هه‌زار میل ده‌که‌ونه سه‌ر رۆخى رووبار‌ى دیجله تووشى مه‌ترسى جۆراوجۆرر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى نێوان رووبار‌ى دیجله‌و فورات به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که، به‌ته‌واوى دیارنامێنن و ژێرئاو ده‌که‌ون. له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کانى ئه‌م به‌نداوه‌شدا، چالاکوانانى مه‌ده‌نى و مافى مرۆڤى کورد له‌باکورى کوردستان رایانگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره‌ترین زیان به‌ناوچه کوردییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو ده‌بێته‌هۆى دروستبوونى لافاوو له‌ئه‌نجامدا شارۆچکه‌ى حه‌سه‌ن کێف ژێر ئاو ده‌که‌وێت و بۆچوونیان وایه دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه بۆ دژایه‌تیکردنى ئه‌وانه، چونکه سه‌رچاوه‌ى مێژوویى کورده‌کان له‌ناوده‌بات، له‌هه‌مانکاتدا ژماره‌یه‌کى زۆر گوند‌و هاوڵاتى کوردیش که له‌و ناوچانه ده‌ژین، ناوچه‌کانیان چۆڵده‌که‌ن به‌هۆى مه‌ترسیى به‌نداوه‌که‌وه. له‌ساڵى 1987 ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق رێککه‌وتنێکى کاتییان کرد بۆ دابه‌شکردنى ئاوى فورات، به‌شێوه‌یه‌ک تورکیا له‌هه‌موو چرکه‌یه‌کدا (500) مه‌تر چوارگۆشه ئاو بۆ سوریا بنێرێت و سوریاش له‌سه‌دا 58%ی ئه‌و بڕه بدات به‌عێراق، دیاره ئه‌وه‌ش به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان دیمه‌شق و به‌غداد بووه له‌ساڵى نه‌وه‌کاندا. ماڵپه‌ڕى بى بى سى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه ئه‌م به‌نداوه جگه له‌وه‌ی کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى پێگه‌یشتنى ئاستى ئاوى رووبار‌ى دیجله ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌یشتنى ئاستى ئاو بۆ سوریاش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌نقه‌ره، دیمه‌شقى ئاگادار کردبێته‌وه له‌که‌مکردنه‌وه‌ى ناردنى ئاو. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ساڵى رابردوه‌وه تورکیا هه‌موو چرکه‌یه‌ک (200) هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ى بۆ سوریا ناردووه، که ئه‌م بڕه‌ش هێشتا (300) هه‌زارى له‌ڕێککه‌وتنى ناردنى ئاوى رووبار‌ى دیجله له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ سوریا که‌متره، ئه‌مه‌ش وایکردووه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاڤا کاره‌باى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى که‌مبکاته‌وه که له‌سه‌دا 23%ى رووبه‌رى سوریایه‌و ئه‌و کاره‌بایه‌ى دابینیشى ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌و بۆ دیمه‌شق و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سوریا نین. ماڵپه‌ڕى ۆته‌ر تێکنۆلۆجیش باسى له‌وه کردووه، گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه جارێکى دیکه ده‌بێته‌وه هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى کێشه‌ى ئابوورى دیکه له‌ناوچه‌که‌داو دواتریش ده‌بێته به‌شێک له‌و کێشه‌و گرفته ئابورییانه‌ى ئێستا له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه به‌که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌سێ مه‌ترى به‌نداوه‌که رێژه‌ى پیسبوون زیاد ده‌کات. پرۆژه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ، پرۆژه‌یه‌کى کاتییه‌و ته‌مه‌نى خه‌مڵێندراوى پڕۆژه‌که نزیکه‌ى (60) ساڵه‌و دواتر ده‌بێت بڕوخێندرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت که‌ناوچه شوێنه‌وارییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه که‌ته‌مه‌نیان نزیک ده‌بێت له (20) هه‌زار ساڵ له‌ناوده‌چن.
سازدانى: هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى فاروق گروپ دەڵێت: خاوەنی هیچ پرۆژەیەک نین لەدەرەوەی وڵات. زرنگ فاروق به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى فاروق گروپ لەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ هاوڵاتى ئاماژە بەکارو پرۆژەکانیان لەپارێزگای سلێمانی دەکات، دەشڵێت: «پێخۆشحاڵ ده‌بین که‌هه‌ر کار‌و پرۆژه‌یه‌ک هه‌بێت له‌شاره‌کانی تری کوردستان به‌شدار ده‌بین، هه‌موو کات چاوه‌ڕێین له‌هه‌ولێر و دهۆک به‌ری کارکردنمان بۆ ئاسان بکرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌کو کۆمپانیاکانی تر به‌ئازادی و به‌گوێره‌ی یاسا کاربکه‌ین!» هاوکات جەخت دەکاتەوە کەفاروق گروپ دابه‌شبووه به‌سه‌ر نۆ سێکته‌رو بزنسى جیاوازدا، که‌بریتین له‌بواره‌کانى بیناسازی، چیمه‌نتۆ، تێلیکۆم، بوارى پزیشکى و ته‌ئمین، هۆتێل و گه‌شتیاری، خزمه‌تگوزارى دارایى و هه‌روه‌ها پیشه‌سازى ئه‌له‌منیۆم و ساندویچ په‌ناڵ که له‌لایه‌ن بیست و دوو کۆمپانیا که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کییان له‌سلێمانیدایه‌و سه‌رجه‌م کاره‌کانى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هاوڵاتى: بنیاتنانى کارگەى ریسایکلین له‌سلێمانى چ گرنگییه‌کى هه‌یه؟ زرنگ فاروق: کارگه‌که‌ی ئێمه کارگه‌ی ریسایکلین نییه، به‌ڵکو کارگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی ره‌قه که‌تازه‌ترین و پێشکه‌وتووترین ته‌کنۆلۆژیای جیهانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاک. له‌م کارگه‌یه‌دا دوای چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی خۆڵ و خاشاکه‌که بڕی 85%ی خۆڵ و خاشاکه‌که ده‌گۆڕێت بۆ به‌رهه‌می (Refuse Derived Fuel -RDF). (RDF) جۆرێکه له‌جۆره‌کانی وزه، وزه‌یه‌که دۆستی ژینگه‌یه، له‌ئه‌نجامی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی ره‌ق به‌رهه‌مده‌هێنرێت. به‌کارده‌هێنرێت له‌کارگه‌کاندا وه‌کو سووته‌مه‌نی، هیچ کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی نیه له‌سه‌ر ژینگه. له‌کارگه‌ی ئێمه‌دا ته‌نها 15% له‌ته‌واوی خۆڵ و خاشاکه‌که وه‌کو پاشماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی (RDF) ده‌مێنێته‌وه که‌پاشماوه‌یه‌کی ناچالاکه و نابێته هۆی دروستبوونی گاز‌و لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، دواتر ئه‌م بڕه ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل (Land fill)، ناوچه‌ی (لاند فیل) بریتیه له‌ڕووبه‌رێکی فراوانی زه‌وی که‌ته‌رخانکراوه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی به‌پاشماوه‌ی خۆڵ و خاشاک دوای چاره‌سه‌رکردنی، پاشان له‌داهاتوودا ده‌بێته ناوچه‌یه‌کی سه‌وزایی. ناوچه‌ی لاند فیل به‌جۆرێک دیزاین کراوه که‌هیچ جۆره گیراوه‌یه‌ک ناچێته ژێرزه‌وی که‌ببێته هۆی پیسبوونی ئاوی ژێر زه‌وی و ئاوی سه‌رزه‌وی، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی (Leachate Treatment System ) که‌ته‌واوی ئاوی پیسی ناو هه‌موو کارگه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات. له‌کارگه‌کانی تر که‌ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاک ده‌که‌ن پاشماوه‌ی کارگه‌کان ده‌گاته بڕی 40% بۆ 60%و پاشان ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل که‌ڕووبه‌رێکی فراوانی زه‌وی داگیرده‌کات، هه‌روه‌ها پاشماوه‌که‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی گاز‌و لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرو پیسکردنی ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی چونکه پاشماوه‌که چالاکه. کارگه‌که کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ژینگه‌ی شاری سلێمانی به‌هۆی چاره‌سه‌رکردنی کۆی پاشه‌ڕۆی شاره‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی رۆژانه، سه‌ره‌ڕای دابینکردنی نزیکه‌ی (200) هه‌لی کاری راسته‌وخۆو چه‌ندان هه‌لی کاری تری ناڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵکی شاری سلێمانی و ناوچه‌که. هاوڵاتى: له‌وڵاتانى پێشکه‌وتوو خۆڵ و خاشاک جیاکراوه‌ته‌وه، شوشه‌و پلاستیک و خوارده‌مه‌نى هه‌ریه‌که‌ى سه‌به‌ته‌ى خۆى هه‌یه؟ بیرتان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دروستکردنى کارگەکەدا ئه‌م کارەش بکه‌ن؟ زرنگ فاروق: ئه‌وه‌ی که له‌شاری سلێمانی دامه‌زراوه کارگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکه که‌پێشکه‌وتووترین و تازه‌ترین کارگه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاک، واته ئه‌و خۆڵ و خاشاکه‌ی که‌دێته کارگه‌که جگه له(پاشه‌ڕۆی پزیشکی، پاشماوه‌ی بیناسازی، ئاوه‌ڕۆ) هه‌موو جۆره‌کانی تری خۆڵ و خاشاک به‌یه‌که‌وه وه‌رده‌گیرێت و چاره‌سه‌رده‌کرێت. هاوڵاتى: ئایا ئه‌و ماددانه‌ى له‌خۆڵ و خاشاکه‌کاندان چ سوودێکى لێده‌بینن؟ بۆ نموونه ئه‌وه‌ى شووشه‌یه چى لێده‌کرێت و خوارده‌مه‌نى و پلاستیک و مقه‌باکان چى لێده‌که‌ن؟ زرنگ فاروق: ئه‌و مادانه‌ی له‌خاشاکه‌که‌دا هه‌یه هه‌ریه‌که‌یان بڕی جیاواز وزه‌یان تێدایه (نرخی کالۆری)، ئه‌و خاشاکه‌ی که له‌شاری سلێمانیه‌وه دێته کارگه‌که به‌نزیکه‌یی 55% شێی تێدایه، هه‌موو جۆره‌کانی خاشاکه‌که به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی میکانیکیدا تێده‌په‌ڕێت و پاشان ده‌برێت بۆ خانه‌کانی وشککردنه‌وه‌ی بایۆلۆجی، لێره‌دا خاشاکه‌که وشک ده‌کرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌کتریاییه‌وه (وشکردنه‌وه‌ی بایۆلۆجی) بۆ نزیکه‌ی 20% راده‌ی شێ، پاشان به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی تری میکانیکیدا تێده‌په‌ڕێت و ئاماده‌ده‌بێت بۆ به‌کارهێنانی وه‌کو سووته‌مه‌نی له‌کارگه‌کاندا که‌پێی ده‌وترێت به‌رهه‌می (RDF) مادده‌ی شوشه یه‌کێکه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌وه‌کو پاشماوه هه‌ژمار ده‌کرێت و ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل. هاوڵاتى: رێنماییه‌کان بۆ هاوڵاتیان چییه، ئایا هاوڵاتیان له‌مه‌ودوا خۆڵ و خاشاکه‌کانیان چۆن جیابکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌مووى به‌تێکه‌ڵى فڕێده‌درێت؟ زرنگ فاروق: داوا له‌حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین، که کاربکه‌ن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، به‌جۆرێک که‌هاوڵاتیان که‌مترین بڕی پاشه‌ڕۆیان هه‌بێت له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا بۆ پاراستنی ژینگه. هاوڵاتى: کۆمپانیاى ecocem یه‌کێکه له‌کۆمپانیاکانى فاروق گروپ و له‌ئێستادا خاوه‌ندارى کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک ده‌کات، رۆژانه چه‌ند تۆن خۆڵ و خاشاک کۆده‌که‌نه‌وه؟ زرنگ فاروق: کارگه‌که له‌توانایدایه رۆژانه (1100) ته‌ن له‌خۆڵ و خاشاکی ره‌قی شاری سلێمانی چاره‌سه‌ر بکات، که له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی کۆکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک و شاره‌وانی سلێمانییه‌وه کۆده‌کرێته‌وه‌و پاشان ده‌هێنرێته کارگه‌که، که‌ئه‌مه‌ش یه‌کسانه به‌تێکڕای خۆڵ و خاشاکی رۆژانه‌ی شاری سلێمانی، له‌تواناماندا هه‌یه ئه‌و بڕه زیادبکرێت به‌گوێره‌ی پێداویستی شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئایا له‌توانادا هه‌یه هه‌موو بڕی پاشه‌رۆ چاره‌سه‌ربکرێت به‌بێ دروستبوونی هیچ جۆره پاشماوه‌یه‌ک؟ زرنگ فاروق: به‌پێی زانیارییه‌کان تاوه‌کو ئێستا له‌جیهاندا هیچ جۆره ته‌کنیکێک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه که‌بتوانێت چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاک بکات و هیچ جۆره پاشماوه‌یه‌کی نه‌بێت. هاوڵاتى: کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک هه‌موو به‌شه‌کانى ته‌واو بووه یان ئه‌مه ته‌نها قۆناغى یه‌که‌میه‌تى و به‌شى دیکه‌ى ماوه؟ زرنگ فاروق: له‌ئێستادا ته‌واوی به‌شه‌کانی کارگه‌که ته‌واو بووه، کارگه‌که له‌قۆناغی کارپێکردنی ئه‌زموونیدایه. هاوڵاتى: ئه‌م کارگه‌یه ده‌توانرێت تا 25 ساڵى دیکه سوودى لێ ببینرێت؟ به‌تایبه‌ت که‌ژماره‌ى دانیشتوان زیاد ده‌کات و خۆڵ و خاشاکه‌کانیش زیاتر ده‌بن؟ زرنگ فاروق:به‌پێی گرێبه‌سته‌که‌مان، ئه‌م کارگه‌یه له‌توانایدایه تاوه‌کو (20) ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی بکات به‌زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانیشه‌وه. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پێویست بوو چاره‌سه‌ری فراوانکردن و په‌ره‌پێدانی بۆ دابینده‌کرێت. هاوڵاتى: ئایا چیتر خۆڵ و خاشاک ئاوى ژێر زه‌وى و سه‌رزه‌وى پیس ناکات؟ به‌تایبه‌ت که‌پێشتر به‌شێک له‌پاشه‌ڕۆکان ده‌خرانه ئاوى تانجه‌رۆى شارى سلێمانییه‌وه؟ زرنگ فاروق: به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واوی ژینگه‌ی ناوچه‌که‌و شاری سلێمانی رزگاری ده‌بێت له‌پیسبوون، به‌ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی و خاک و هه‌وای ناوچه‌که‌ش. که‌جاران به‌هۆی دروستبوونی ئاگر له‌خاشاکه‌که‌دا چه‌ندین رۆژ ئاگرو دوکه‌ڵی پیس به‌رده‌وام له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌که‌وته‌وه، به‌مه‌ش هه‌واو ژینگه‌ی ناوچه‌که پیس ده‌بوو. هاوڵاتى: له‌هه‌موو وڵاتان پرسى پاراستنى ژینگه یه‌کێکه له‌ئه‌وله‌ویاتى کاره‌کانى حکومه‌ت، ئێوه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م کارگه‌یه‌وه چ رۆڵێکتان هه‌یه له‌پاراستنى ژینگه‌ى شارى سلێمانى؟ زرنگ فاروق: ئه‌م کارگه‌یه رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له‌پاراستنی ژینگه‌ی شاری سلێمانی به‌گشتی و ناوچه‌ی تانجه‌رۆ به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها رێگری کردن له‌تێکه‌ڵبوونی ئه‌و (گوشراوو لیتاوه) که له‌خاشاکه‌که‌دا هه‌یه، بۆ ناو ئاوی تانجه‌رۆو ئاوی ژێرزه‌وی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه‌یه به‌کارهێنانی بڕی 85% رووبه‌ری ئه‌و زه‌ویانه که‌مده‌کاته‌وه که‌پێشتر ته‌رخانکرابوون بۆ شاردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئه‌م پرۆژه‌یه 60 ملیۆن دۆلارى تێچووه‌و ده‌ڵێن پڕۆژه‌ى قازانج نییه، ئه‌مه ته‌نها له‌پێناو سوودى گشتى جێبه‌جێتان کردووه؟ بۆچى؟ زرنگ فاروق: وه‌کو روون و ئاشکرایه لای هه‌مووان سه‌ره‌تا ئێمه له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی جیهانیدا به‌شداربووین له‌م پرۆژه‌یه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و جه‌نگی داعش و باری سیاسی که به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا هاتووه، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی تر کشانه‌وه له‌پرۆژه‌که، بۆیه تاکلایه‌نه له‌ڕووی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی کاک فاروقی مه‌لا مسته‌فا بڕیاریدا به‌دابینکردنی بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ ته‌واوکردنی پرۆژه‌که له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا، پرۆژه‌که پرۆژه‌یه‌کی بازرگانی رووت و خێرا نیه، به‌ڵکو پرۆژیه‌کی خزمه‌تگوزاری گشتیی ستراتیژیه که‌ئه‌مه‌ش ده‌چێته پاڵ ئه‌و پرۆژانه‌ی ترمان که جێبه‌جێکراون له‌شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئاماده‌ن بێجگه سلێمانى به‌هه‌مان شێوه له‌قه‌زاکان هه‌مان کارگه دروستبکه‌ن یا بۆ ئه‌وه‌یان پێویسته سه‌رمایه‌دارانى دیکه بێنه پێشه‌وه‌و ئه‌و خزمه‌ته بکه‌ن؟ زرنگ فاروق: ئێمه هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین به‌پێی توانای خۆمان له‌خزمه‌تکردنی کوردستان و شاره‌که‌ی خۆمان و خۆشحاڵ ده‌بین که‌ئه‌م پرۆژانه‌ی ئێمه ببێته هانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌دارانی تر چاولێکه‌ری بکه‌ن له‌خزمه‌تکردنی وڵاته‌که‌یاندا. هاوڵاتى: سه‌وزکردنى شاخى گۆیژه ده‌ستى پێکردووه‌و کۆمپانیاى ئاسیاسێل یه‌کێکه له‌و کۆمپانیایانه‌ى به‌شدارى تێدا ده‌کات؟ سه‌وزکردنى شار هاوشانى کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک تاچه‌ند رۆڵى ده‌بێت له‌پاککردنه‌وه‌ى ژینگه؟ زرنگ فاروق: سه‌باره‌ت به‌به‌شی یه‌که‌مى پرسیاره‌که‌ت ده‌رباره‌ى سه‌وزکردنى شاخى گۆیژه، ئاسیا سێڵ به‌رده‌وامه له‌سه‌وزکردنی رووبه‌ری (200) دۆنم له‌شاخى گۆیژه به‌بڕی یه‌ک ملیۆن دۆلارى ئه‌مریکى که‌سه‌رجه‌م به‌شه سه‌ره‌کییه‌کانى پرۆژه‌که وه‌ک سیستمى ئاودێرى و کارى ئه‌ندازیارى و چه‌ندین عه‌مباری گه‌وره‌ى دفنکراو بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌خۆده‌گرێت، بێجگه له‌م مه‌به‌سته ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکارێک بۆ ره‌خساندنى هه‌لى کار له‌سلێمانیدا. ئه‌م پرۆژه‌یه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی ئامانجى سه‌ره‌کییان به‌شداریکردنه له‌پاکڕاگرتنى ژینگه‌و جوانکردنى شار که‌خه‌ونى هه‌موو دانیشتوانى سلێمانییه، خۆشمان به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین لایه‌نێکى سه‌ره‌کى و به‌شدارى ئه‌م جۆره پرۆژانه‌ین که له‌بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌ى قازانج نه‌ویستن و سوودى گشتى هه‌یه. هاوڵاتى: فاروق گروپ خاوه‌نى چه‌ند پڕۆژه‌یه له‌پارێزگاى سلێمانى و چه‌ند هه‌لى کارى دابینکردووه له‌سه‌ر ئاستى عێراق؟ زرنگ فاروق: بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌که‌مان روونتر بێت باشتروایه بڵێین فاروق گروپ دابه‌شبووه به‌سه‌ر نۆ سێکته‌رو بزنسى جیاوازدا، که‌بریتین له‌بواره‌کانى بیناسازی، چیمه‌نتۆ، تێلیکۆم، بوارى پزیشکى و ته‌ئمین، هۆتێل و گه‌شتیاری، خزمه‌تگوزارى دارایى و هه‌روه‌ها پیشه‌سازى ئه‌له‌منیۆم و ساندویچ په‌ناڵ که له‌لایه‌ن بیست و دوو کۆمپانیا که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کییان له‌سلێمانیدایه‌و سه‌رجه‌م کاره‌کانى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. هه‌ربۆیه فاروق گروپ و هاوکات ئاسیاسێڵ ده‌بنه گه‌وره‌ترین دابینکه‌رى هه‌لى کار له‌سه‌ر ئاستى کوردستان و عێراقدا. هه‌روه‌ها شانازیش به‌وه‌وه ده‌که‌ین که‌به‌رده‌وامین له‌ڕه‌خساندنى هه‌لى کارى نوێ و دروستکردن و به‌هه‌مان شێوه‌ش سودلێوه‌رگرتن له‌تواناى گه‌لێک ستافى لێهاتوو له‌عێراقدا. هاوڵاتى: بۆچى ته‌نها له‌پارێزگاى سلێمانى کارده‌که‌ن؟ ده‌وترێت سه‌رمایه‌دار پرۆژه‌کانى په‌رت و بڵاو ده‌کات و ده‌ترسێت؟ به‌ڵام فاروق گروپ ته‌نها له‌سلێمانى پرۆژه‌و کاره‌کانى ده‌کات؟ ئایا ئه‌مه ریسک و موجازه‌فه نییه؟ زرنگ فاروق: وه‌کو هه‌میشه باسکراوه ئێمه خاوه‌نی هیچ پرۆژه‌یه‌ک نین له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کاک فاروق وه‌کو سه‌رمایه‌دارێکی نیشتیمانی به‌به‌رپرسیاریه‌تی خۆی زانیوه که‌ته‌واوی کار‌و سه‌رمایه‌ی خۆی له‌خزمه‌تی شار‌و کوردستاندا بخاته‌گه‌ڕ، دوای ئه‌وه له‌عێراقدا. هاوڵاتى: بیرتان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه له‌پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک پڕۆژه‌تان هه‌بێت؟ زرنگ فاروق: پێخۆشحاڵ ده‌بین که‌هه‌ر کار‌و پرۆژه‌یه‌ک هه‌بێت له‌شاره‌کانی تری کوردستان به‌شدار ده‌بین، هه‌موو کات چاوه‌ڕێین له‌هه‌ولێر و دهۆک به‌ری کارکردنمان بۆ ئاسان بکرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌کو کۆمپانیاکانی تر به‌ئازادی و به‌گوێره‌ی یاسا کاربکه‌ین! هاوڵاتى: وه‌زیرى شاره‌وانى له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد کارى له‌سه‌رده‌کرێت؟ ئایا گه‌یشتووه به‌چى که‌پڕۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌ى گه‌شتیارییه‌و گرنگى بۆ بووژانه‌وه‌ى که‌رتێکى ئابوورى هه‌یه؟ زرنگ فاروق: له‌ڕاستیدا ئێمه وه‌کو فاروق گروپ ئاماده‌یى ته‌واومان هه‌یه بۆ ده‌سپێکردنى پرۆژه‌که‌و ماسته‌رپلانه‌که‌ى ته‌واوبووه‌و له‌کارى خۆمان نه‌وه‌ستاوین، ئه‌وه‌ى که‌ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ئێمه چاوه‌ڕوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانین بۆ دروستکردنى لیژنه‌یه‌ک و دانانى کۆمپانیایه‌کى هاوبه‌ش بۆ دروستکردنى پرۆژه‌که، له‌هه‌مان کاتدا ئێمه چاوه‌ڕێى ته‌واوکردنى کاروبارى زه‌وى و زارى پرۆژه‌که‌ین. که‌واته که‌ى حکومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه ره‌سمیانه‌ی ته‌واوکرد، ئێمه ده‌ستده‌که‌ین به‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که. ئێمه رۆژانه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م کاره مێژووییه (پرۆژەی دوکانی گەشتیاری) گرنگه ده‌که‌ین... چاوه‌ڕێی هه‌نگاوو په‌له‌کردنی لوتفی حکومه‌تین به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ستێت.
شاناز حه‌سه‌ن حکومه‌تى هه‌رێم کارى له‌سه‌ر یاساى چاکسازى کردووه بۆ جێبه‌جێکردنى و بڕیاره سه‌رجه‌م ده‌رماڵه «ناشایسته‌کان» و موچه‌ى «بندیوار» و «دوو مووچه‌یى» ببڕێت و خه‌رجیه‌کانى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (28) بۆ (30) که‌مبکاته‌وه که‌ته‌نها مانگانه (600) ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکات. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 1ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى باڵا له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لیژنه له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستى کردووه به‌جێبه‌جێکردنى بڕگه‌و مادده‌کانى یاساى چاکسازى له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانى و بۆ ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستى حکومه‌تى واڵا کردووه. حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه بڕى (895) ملیار دینارى مانگانه بۆ موچه‌و مینحه‌ى یه‌ک ملیۆن و (252) هه‌زار فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشین خه‌رج ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى چاکسازییه‌وه که‌مى بکاته‌وه بۆ (600) ملیار دینارى مانگانه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى راپۆرته‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه سروشتییه‌کانه‌وه بۆى ده‌رکه‌وتووه که به‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ناتوانن خه‌رجیه‌کانى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له (600) ملیار دینار زیاتر خه‌رج بکه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى «به‌هیواین خه‌رجییه‌کان بۆ 600 ملیار دینارى مانگانه که‌مببێته‌وه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى، که له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ستیکه‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که‌حکومه‌ت له‌توانایدا نییه مانگانه (900) ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداشدا رێککه‌وتن بکرێت. کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌یه‌وێت به"رێکخستنه‌وه‌ى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له‌سه‌دا 28 بۆ 30کۆى گشتى خه‌رجییه‌کانى دابینکردنى مووچه که‌مبکاته‌وه وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و لابردنى بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى و لابردنى ده‌رماڵه ناشایسته‌کان خه‌رجى مانگانه ره‌نگه که‌متر بێت له (600) ملیار دینار. پێشه‌وا هه‌ورامى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پرۆژه‌ى چاکسازى که‌هاته په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى بڕینى ده‌رماڵه‌ى نایاسایى درا به‌حکومه‌ت، هه‌ر شتێک که‌هه‌بێت له‌ئه‌مه زیاتر تێپه‌ڕناکات، واته ته‌نیا ده‌رماڵه ناشایسته‌کان ده‌بڕدرێت، که‌جیاوازى زۆر له‌ده‌رماڵه‌ى وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه به‌هه‌مان پله‌ى وه‌زیفى». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌ت که‌پڕۆژه یاساى چاکسازى ناردووه‌ته په‌رله‌مان» ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌موو قسه‌ى خۆیان کردووه‌و ره‌نگیداوه‌ته‌وه له‌مادده‌و له‌ناو یاساکه‌دا جێگر کراوه، بابه‌تى ده‌رماڵه‌کان یه‌کێک بووه له‌و خاڵانه«. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که« ئه‌گه‌ر بندیوار‌و دوو موچه‌یى و خانه‌نشینى نایاسایى و دوو موچه‌و سێ موچه‌یى ببڕدرێت له‌وانه‌یه که‌متر له (600) ملیار دینارى مانگانه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکرێت». « داهاتى هه‌رێم هه‌ر له‌داهاتى ناوخۆ‌و نه‌وت جێگیر‌و دیاریکراو نیه ده‌گۆڕێت، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى ئه‌م حکومه‌ته داهات گه‌یشته (300) ملیار دینارى مانگانه، بۆیه که‌مێک جدى تر کۆنترۆڵى مه‌رزه‌کان بکرێت داهات به‌رزتر ده‌کرێته‌وه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى که له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکى لیژنه‌ى داراییه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌ڵێت:» ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه که‌یاساى چاکسازى له‌ماوه‌ى شه‌وو رۆژێکدا جێبه‌جێ بکرێت». زیاد جه‌بار، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى له‌سه‌ر بارودۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتى خۆمان ئاماده‌کردووه ده‌مانه‌وێت حکومه‌ت بێته په‌رله‌مان، ئه‌و تیڕوانینه هه‌ڵه‌یه له‌شه‌وو رۆژێکدا یاساى چاکسازى جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵام ده‌ستکراوه به رێکاره‌کانى جێبه‌جێکردنى «. زیاد جه‌بار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد یاساى چاکسازى له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه بۆیه حکومه‌ت خۆى په‌یڕه‌وێکى بۆ ده‌رکردووه‌و نێردراوه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که‌تایبه‌تمه‌ندن به‌یاساکه‌و ئه‌وانیش رێنمایى پێ ده‌رده‌که‌ن بۆ خوار خۆیان و بۆ جێبه‌جیکردنى» ئه‌رکى په‌رله‌مان له‌ئێستا ته‌نها چاودێریکردنى وردى جێبه‌جێکردنیه‌تى تا نایه‌کسانى تێدا نه‌بێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بڕینى له‌سه‌دا 21%ی موچه تا له‌سه‌دا 50% که له‌موچه‌ى مانگى شوبات جێبه‌جێ کراوه «نایاسایى بووه حکومه‌ت ئه‌نجامى داوه، به‌ڵام خه‌رجى مانگانه‌ى موچه‌و مینحه‌کانى له (900) ملیار دیناره‌وه که‌مکرده‌وه بۆ ته‌نها (700) ملیار دینار». زیاد جه‌بار، پێشیوابوو جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى، چاکسازى کردنه له‌خه‌رجییه‌کاندا نه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى و کاریگه‌ریشى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى دارایى هه‌رێم»ده‌ستبردن بۆ بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کێکه له‌خاڵه هه‌ره خراپه‌کان که‌حکومه‌ت کردوویه‌تى». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پاش جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى، له‌سه‌دا (26)ی خه‌رجییه‌کانى دابینکردنى موچه‌ى مانگانه له (895) ملیار دیناره‌وه بۆ (600) ملیار دینار که‌مده‌بێته‌وه‌و به‌کۆى گشتى له‌سه‌دا (28) بۆ (30) که‌مبکاته‌وه. «سه‌د له‌سه‌د موچه‌ى بندیوار‌و ناشایسته و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیه‌کان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌کى وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌دا (70)ى کورتهێنانى موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات» جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌وه یاساییه و ده‌رچووه‌و پێویسته کارى له‌سه‌ر بکرێت و له‌سه‌ر په‌رله‌مانیش پێویسته چاودێرى یاساى چاکسازى بکات، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم پێویستیان به‌ئه‌وه نیه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان». هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه« له‌یاساى چاکسازى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى تێدانیه، به‌ڵکو یاساى چاکسازى واته که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجى له‌ڕێگه‌ى برینى موچه‌ى بندیوار‌و ئه‌و که‌سانه‌ى پله‌یه‌کیان هه‌ڵگرتووه به ناشایسته‌و واته ئه‌وانه‌ى به‌گه‌نده‌ڵى به‌غه‌در موچه وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر حسابى موچه‌خۆر که‌ئه‌مه ئه‌سڵى یاساى چاکسازییه«. جه‌لال محه‌مه‌د، پێشیوابوو ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت، واته «سه‌د له‌سه‌د موچه‌ى بندیوار‌و ناشایسته و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیه‌کان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌کى وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌دا (70)ى کورتهێنانى موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات». عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» ئاگادارى ئه‌و ورده‌کاریانه‌ى حکومه‌ت نین، که تاووتوێى کردووه‌و کردوشیه‌تى به‌بڕیار، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێکه له‌کێشه گه‌وره‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، که‌زۆر بێمنه‌ت و بێباکه له‌په‌رله‌مان». عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»بابه‌تى موچه هه‌ستیارترین و په‌یوه‌ندیدارترین بابه‌ته به‌ژیانى خه‌ڵکه‌وه، به‌پێى یاسا ده‌بوایه حکومه‌ت ساڵانه له‌مانگى (10)دا پرۆژه بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌وکات په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه ده‌ستکارى ئه‌م پرۆژه یاسایه بکات، ئه‌وکات ده‌رفه‌ت نامێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت یارى به‌قوتى خه‌ڵک بکات، به‌ڵام ئه‌وه ئێستا ئه‌و ده‌ستکاریانه هه‌مووى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسایه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که« له‌هه‌ر وڵاتێک په‌رله‌مان رۆڵى لاواز بوو، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن رۆڵى به‌هێز ده‌بێت و به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام لێره ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن له‌هه‌موو کابینه‌کانى دیکه لاوازتره‌و کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانیش زۆر لاواز کراوه«. عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌ک لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان دوو یاداشتیان هه‌یه که‌داواى به‌رپرسانى حوکه‌مه‌تیان کردووه به‌سه‌رۆک و جێگر‌و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه که‌بێنه په‌رله‌مان و روونکردنه‌وه له‌سه‌ر (27) ملیار دۆلارى قه‌رزى سه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌چ یاسایه‌ک «حکومه‌ت له‌سه‌دا (21)ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بڕیوه«. هاوکات، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌یاساى چاکسازیدا هیچ کات که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى تێدانیه‌و ته‌نیا ده‌توانێت ده‌رماڵه‌کان رێکبخاته‌وه، که له‌سه‌دا (56)ى موچه‌ى خه‌ڵک ده‌رماڵه‌یه، بۆیه ئه‌وه زۆر خراپه‌و حکومه‌ت ده‌توانێت به‌ناوى ده‌رماڵه‌وه پاره‌یه‌کى زۆر له‌خه‌ڵک ببڕێت، کاردانه‌وه‌مان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت بڕیارمان داوه که نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام له‌گه‌ڵیاندا سکاڵا تۆمارده‌که‌ین له‌دادگاى کارگێڕى».
ئارا ئیبراهیم گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق سستى تێکه‌وتووه‌و خه‌ریکه ده‌گاته بنبه‌ست به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا ره‌تیکرده‌وه داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگرێت که‌حکومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى باسى کردووه. جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌گفتوگۆکانى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه‌و به‌منزیکانه وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌چنه‌وه به‌غدا. هه‌روه‌ها جووتیار عادل وتیشى:» حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه داهاتى نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات نه‌ک نه‌وت». به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى »تیمى پارتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، ئه‌مه‌ش به‌گرێکوێره‌ى چاراسه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا داده‌نرێت» به‌رپرسێکى تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه به‌م دۆخه‌ى ئێستاوه تیمى پارتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت ته‌نها داهاتى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ست بکات. بڕیاره به‌م نزیکانه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ به‌رده‌وامى دانوساندن و لێکتێگه‌یشتنه‌کان به‌ئامانجى رێککه‌وتن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا پێیانوایه رێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عێراق گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» به‌غدا داواى نه‌وتى له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه نه‌ک ته‌نها داهاتى نه‌وت». لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق له‌قۆناغێکدایه که‌زه‌حمه‌ته به‌م شێوازه‌ى ئێستا بگه‌نه رێککه‌وتن، چونکه ئه‌و داواکاریانه‌ى هه‌رێم هه‌یه‌تى به‌غدا ناتوانێت جێبه‌جێى بکات». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ست بکات و ته‌نها داهاته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا ده‌کات، وتیشى:»حکومه‌تى عێراق ئه‌مه‌ى به‌فه‌رمى ره‌تکردووه‌ته‌وه که‌ته‌نها داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت، چونکه وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌فه‌رمى باسى ئه‌وه‌ى کردووه که‌قانون و سیاسه‌تى وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ ده‌کات که‌هه‌موو نه‌وت یان (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگرێت و بچێته‌وه خه‌زێنه‌ى عێراق دواتر پشکیان دیارى بکرێت به‌پێى رێککه‌وتن». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه دوو سیناریۆ هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه هه‌موو نه‌وت ته‌سلیم بکرێت، دووه‌میان راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه نه‌ک ته‌نها داهاته‌که‌ى. ناوبراو پێشیوابوو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم شکستى هێناوه له‌ئیداره‌دانى حکومڕانى و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ عێراق، وتیشى:» کابینه‌ى نۆیه‌م پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بکرێت، چونکه ئه‌م کابینه‌یه له‌وه زیاترى پێناکرێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى فراکسیۆنه کوردییه‌کان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌نائومێدیدا نه‌مێننه‌وه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:» به‌پێى پرۆتۆکۆڵ نه‌وت لاى حکومه‌ته‌و داهات و دارایى لاى ئه‌وانه، پێویسته ئه‌وان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کان بکه‌ن، چونکه پێمانوتوون هه‌ر رێککه‌وتنێک بکه‌ن ئێمه پاڵپشتى ده‌که‌ین له‌په‌رله‌ماندا». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وتى هه‌رێم و بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌رێم داواى ده‌کات له‌به‌غدا تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و سستى تێکه‌وتووه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌گه‌رى رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و عێراق ماوه، به‌ڵام گفتوگۆکان سستى تێکه‌وتووه‌و ناتوانین بڵێین بێ‌ئومێد بووین، چونکه وه‌فدى هه‌رێم به‌م نزیکانه ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا ئومێد ده‌که‌ین بگه‌نه رێککه‌وتن». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌سیناریۆکانى رێککه‌وتن و کێشه‌کان کرد له‌نێوان هه‌رێم و عێراق و وتى:» قه‌رزى موسته‌حه‌قاتى کۆمپانیاکانى نه‌وتى هه‌رێم زائیده‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر نه‌وتدا داواى ده‌کات تائێستا له‌سه‌رى نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و ناکۆکى له‌سه‌رى هه‌یه«. هاوکات باسى له‌سیناریۆیه‌کى دیکه کرد بۆ ئه‌مساڵى 2020 واز له‌نه‌وت بهێندرێت و ته‌نها خاڵه گومرگییه‌کان گفتوگۆ‌و رێککه‌وتنى له‌سه‌ربکرێت و بڕێک پاره بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دیارى بکرێت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق نیوه‌ى داهاته گومرگییه‌کانى هه‌رێمى ده‌وێت له‌به‌رانبه‌ردا (150) بۆ (200) ملیار دینارى مانگانه ده‌داته هه‌رێم، شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌هیچ بڕه پاره‌یه‌ک باس نه‌کراوه که‌به‌غدا له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدڕاڵییه‌کان ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بکات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:» گرنگ به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کانه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق: لێکتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک ورده‌کارى ماوه له‌نێوانیاندا ڤیان صه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» لێکتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک ورده‌کارى ماوه له‌نێوانیاندا، گرنگ به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کانه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن». ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌هیوا بۆ رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، وتیشى:» به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کان له‌نێوان هه‌ردوولادا هیوایه‌که بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن، چونکه ئه‌مه بۆ رۆژێک و دوو رۆژ نییه بۆ فه‌تره‌یه‌کى زه‌مه‌نى زۆره«. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌دوو که‌س له‌ناو سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ده‌ستى که‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ چه‌ندینجاره داواى له‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامبدات و دوانه‌خرێت له‌پێناو دابینکردنى موچه‌و پێداویستییه‌کانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و هاوکار بێت بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن. قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدى هه‌رێمى کردووه بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ به‌غداو وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که‌دانوساندنه‌کان به‌رده‌وامى هه‌یه. هه‌فته‌ى رابردوو قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ گروپى (دۆستایه‌تى گه‌لى کوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا) رایگه‌یاند:»چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدامان به‌لاوه گرنگه، له‌م میانه‌یه‌شدا، حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات». له‌ماوه‌ى رابردودا وه‌فدى دانوستانى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غدایان کردووه، به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت‌و بودجه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یه‌شتوون به‌ڕێککه‌وتن و گفتوگۆکان له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. دوای ئەوەی گفتوگۆکان وەک پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا باسیان کردووە کەگەیشتووەتە بنبەست، بەڵام دوێنێ شەو سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو نەوت کردووەو داوایان کردووە بەکردەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
شاناز حه‌سه‌ن جوتیاران نیگه‌رانن له ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان و رایده‌گه‌یه‌نن به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌روبوومه‌که‌یان ساغ نابێته‌وه‌و ده‌بێته زه‌ره‌ر لێى ناکه‌نه‌وه‌و نایخه‌نه بازاڕه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌رتى کشتوکاڵ ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌که ناکه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، به‌ڵکو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و دارایى و ئه‌مانه هه‌مووى به‌رپرسن. له‌شه‌شى ئه‌م مانگه‌دا ژماره‌یه‌ک له جوتیارانى پارێزگاى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌و وه‌ک ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له‌به‌رانبه‌ر ساغنه‌بوونه‌وه‌یدا به‌رهه‌مى ته‌ماته‌که‌یان فڕێدایه سه‌ر زه‌وى و داواى راگرتنى هاورده‌کردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان و به‌تایبه‌ت ته‌ماته‌یان کرد بۆ ناو هه‌رێمى کوردستان. ئه‌و جوتیارانه رایانگه‌یاند به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانیان پاره‌ناکات و زیانێکى زۆریان به‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت رێگه چاره‌یه‌کیان بۆ نه‌دۆزێته‌وه، له‌کاتێکدا نرخى کیلۆیه‌ک ته‌ماته (70) دیناریان بۆ ده‌کات. شێخ جه‌مال کربچنه‌یى، ساڵانێکى زۆره پیشه‌ى کارى کشتوکاڵییه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌و کێشەیە تازه نیه‌و زۆر ده‌مێکه به‌رده‌وامه‌و هیچ گرنگى نه‌دراوه به به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، بۆیه ئه‌م کێشانه که‌ڵه‌که بوون و له‌م قه‌یرانه‌دا کێشه‌کان بوونه زیانێکى زۆر له‌سه‌ر جوتیاران. ئه‌و جوتیاره باس له‌وه ده‌کات له‌کاتى سه‌رده‌مى به‌عسدا به‌رهه‌مى زۆر هه‌مه‌جۆریان چاندووه وه‌ک توتن و په‌موو و زۆر شتى تر که‌کارگه هه‌بووه‌و سودى لێوه‌رگیراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا حکومه‌ت هیچ هاوکاریى جوتیاران ناکات. شێخ جه‌مال نۆ به‌یتى هه‌یه‌و چوار به‌یتى کردۆته به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى جۆراوجۆر، زیاتر له 30 جۆر ته‌ماته‌ی تێدا چاندووه، باس له‌وه‌ده‌کات ساڵانه دوو جۆر به‌رهه‌میان هه‌یه، جۆرێکیان کشتکوکاڵیه‌و جۆره‌که‌ى دیکه ئاژه‌ڵداریه. وتیشى « رۆژانه (200) بۆ (250) ته‌ن به‌رهه‌مى ته‌ماته پێداویستى بازاڕه‌کانى سلێمانیه، به‌ڵام هه‌ر رۆژه‌ى (500) ته‌ن ته‌ماته ده‌چێته عه‌لوه‌کان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته زه‌ره‌ر به‌سه‌ر جوتیاره‌که‌وه‌و له‌بازاڕدا ساغ نابێته‌وه، بۆیه ئێستا ئێمه هه‌ر لێى ناکه‌ینه‌وه«. شێخ جه‌مال هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ناوچه‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کشتوکاڵ و به‌گشتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌رپرسه له‌ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، که پلانیان نیه. شێخ جه‌مال وتیشى «کێشه‌ى ئێمه ته‌نیا به‌رهه‌مى ته‌ماته نیه، به‌ڵکو له‌زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى دیکه‌شدا کێشه‌مان هه‌یه، به نموونه به‌رهه‌مى گه‌نم که بڕێکى زۆر که‌ممان لێوه‌رده‌گیرێت وایانکردووه خه‌ڵک توانا‌و تاقه‌تى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى نه‌مێنێت». له‌باره‌ى جۆرى ته‌ماته‌وه ئه‌و جوتیاره ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌و ته‌ماته‌یەى ئه‌وان بۆ دوو شت به‌کارده‌هێنرێت، بۆ خواردن یان بۆ دۆشاو، ئه‌گه‌ر بۆ دۆشاو بێت کارگه‌که یان حکومه‌ت تۆوه‌که‌یان بداتێ ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و جۆره به‌رهه‌مبهێنن که بۆ دۆشاو گونجاو بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و کارگه‌ى دۆشاوانه گره‌نتى ئه‌وه‌یان پێبده‌ن که به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ ساغبکه‌نه‌وه. ئه‌م جوتیاره وتیشى «به‌رهه‌مى ته‌ماته‌و به‌رهه‌مى دیکه‌شمان هه‌یه که لێى ناکه‌ینه‌وه، چونکه من پاره‌ى کرێکارى لێبده‌م و بیگوازمه‌وه‌و له‌بازاڕدا ساغ نه‌بێته‌وه، ده‌بێته دوو زه‌ره‌ر به سه‌ر ئێمه‌ى جوتیاره‌وه«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «له‌ئێستادا کێشه‌ى ته‌ماته‌یان به‌کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌که چاره‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام کێشه گه‌وره‌که لێره به‌دواوه دێته کایه‌وه که به‌رهه‌مى زۆرى ته‌ماته‌و شوتى پێنجوێن پێده‌گات ئه‌و کات بازاڕ به ته‌ماته ده‌شاردرێته‌وه«. ناوبراو باسى له ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان کرد له‌ساڵانى پێشوودا، وتى «له خوارووى به‌غداو ناوچه‌کانى جنوبه‌وه ساڵان خۆیان ده‌هاتن به‌رهه‌مه‌که‌یان له باخه‌که‌دا ده‌کڕى و ده‌یانبرد به‌و شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌کانمان ساغده‌بۆوه به‌ڵام حکومه‌تى خۆمان کێشه گه‌وره‌که‌ى دروستکردووه هیچ گرنگى به‌به‌رهه‌مى خۆمان نه‌داوەو بودجه‌یه‌کى بۆ دیارینه‌کراوه«. سه‌عید عه‌زیز، پسپۆرى بوارى باخدارى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «کێشه‌ى که‌رتى کشتوکاڵ کێشه‌یه‌که له‌دروستبوونى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌ر هه‌یه‌و نازانرێت که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆیه ته‌نیا به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت حکومه‌ت له‌پاڵ پلانى نه‌وتدا په‌ره به‌که‌رتى کشتوکاڵیش بدات چونکه ناتوانرێت به‌ته‌نیا پشت به‌که‌رتى نه‌وت ببه‌سترێت، چونکه نه‌وت کۆتایى دێت، به‌ڵام کشتوکاڵ که‌رتێکى به‌رده‌وام زیندووه«. ناوبراو باسى له‌وه‌کرد به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه کاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیاران هه‌بووه، ئه‌مساڵ نه‌توانراوه وه‌ک پێویست به‌رهه‌مه‌کان بنێردرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام کێشه‌ى سه‌ره‌کیش حکومه‌تى عێراقییه که ده‌بێت ئێمه بۆ هه‌موو به‌رهه‌مێک پشت به ره‌زامه‌ندى ئه‌وان ببه‌ستین ئینجا بنێردرێته ده‌ره‌وه که‌ئه‌مه‌ش دیسان بۆته کێشه‌ى به‌رده‌م به‌رهه‌مى ئێمه‌و وایکردووه زیان به‌جوتیاران بگه‌یه‌نرێت». ئه‌م پسپۆره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که پێویسته«بۆردێکى ناوه‌ندى و زانستى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى کێشه کشتوکاڵیه‌کان». له‌باره‌ى قسه‌ى وه‌زیرى کشتوکاڵه‌وه که به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى ناوخۆ بۆ دۆشاو نابێت وتى «راسته ته‌ماته‌ى کوردى ئاوى زۆره، بۆیه له‌ڕووى ئابورییه‌وه تێچوى زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت جۆرى به‌رهه‌مه‌که به‌پێى شێوازى به‌کارهێنانى رێکبخرێت، بۆ نموونه ته‌ماته بۆ دۆشاو جیاوازه وه‌ک له‌ساص یان ته‌ماته بۆ خواردن به‌فرێشى یان زۆر شتى دیکه«. له‌باره‌ى که‌رتى تایبه‌تیشه‌وه وتى» به‌داخه‌وه بازرگانه‌کانیش که‌متر لا له‌که‌رتى کشتوکاڵى ده‌که‌نه‌وه، چونکه داهاته‌که‌ى خێرا نیه‌و کاتى ده‌وێت، به‌ڵام که به‌رهه‌م هات درێژخایه‌نه، بۆیه ده‌کرێت بازرگانه‌کانیش هاوکاربن بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى و پشگیرى جوتیاران بکه‌ن». سه‌عید عه‌زیز پێشنیار ده‌کات بۆ حکومه‌ت که ده‌بێت پشتگیرى جوتیاران بکات و سه‌رپه‌رشتى جوتیاران بکرێت له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای جوتیاران و یه‌کێتى جوتیاران که‌ناوچه کشتوکاڵییه‌کان به‌ش بکرێت به‌پێى پێداویستى و به‌کارهێنانى له‌ناوخۆدا. ئاواره حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌زیرى کشتوکاڵ له‌گه‌ڵ کارگه‌کانى دۆشاوى ئاوه ته‌ماته‌ى کۆکردووه‌ته‌وه‌و داوایلێکردوون، که ده‌ستبه‌کاربن. وتیشى» له‌یه‌کەم ساڵدا حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ تۆوه ته‌ماته‌ى هێنا له‌کارگه‌کانى وه‌رگرتووه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمدا چاندوویه‌تى له‌ده‌شتى هه‌ولێرو گه‌رمیان و شاره‌زورو گرجان تاقیکراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مساڵ چێندراو سه‌رکه‌وتوو بوو، دەبێ ساڵى داهاتوو دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر به‌شێکى جوتیاراندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى بهێنن و له‌به‌رامبه‌ردا گرێبه‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ کارگه‌کانداو لێیان بکڕدرێته‌وه«. حسێن حه‌مه که‌ریم، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» وه‌ک چاره‌سه‌رێکى لاوه‌کى و کاتیی بۆ کێشه‌ى ته‌ماته خاوه‌نى کارگه‌ى هه‌ریر به‌رهه‌مى ته‌ماته وه‌رده‌گرێت و له عه‌ماره‌کانى خۆیاندا هه‌ڵیده‌گرن و ئێستا رۆژانه (20)ته‌ن ته‌ماته وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هاوسه‌نگیه‌ک دروست بکرێت له‌بازاڕداو جوتیاران زیان نه‌که‌ن». وتیشى» لەم وه‌رزە کە وەرزى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌کانه، به‌رهه‌مى خوارووى عێراقیش به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌ڕوات، بۆیه له‌ڕێگه‌ى بازرگانه‌کانه‌وه وه‌ک چاره‌سه‌رێکى کاتیى کار بۆ ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک به‌رهه‌مى ته‌ماته ئه‌وه روونه‌داته‌وه و بازاڕى بۆ بدۆزینه‌وه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ باسى له‌پلانى کارکردنى خۆیان کرد‌و وتى»له‌پلانى وزارى خۆماندایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین به‌رهه‌مه‌کان چۆن به‌بازاڕ بکه‌ین و چۆن به‌پیشه‌سازى بکرێت، بۆیه له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه به‌هاوکارى کۆمپانیاکان که‌شوێنى هه‌ڵگرتنى به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌یه به‌رهه‌م له‌جوتیاره‌کان وه‌رده‌گرنه‌وه‌و هه‌ڵیده‌گرن و به‌پێى کوالێتى جیاده‌که‌نه‌وه‌و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌شى ده‌که‌ن و له‌ناوخۆشدا به‌پێى پێویستى رێکى ده‌خه‌نه‌وه«. وتیشى «کارێکى دیکه‌مان له‌گه‌ڵ که‌رتى تایبه‌ت به‌پیشه‌سازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانه که ئه‌و پرۆژانه بچنه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌رکه له‌سه‌ر ئێمه به‌رهه‌مه‌کان بپارێزین، بۆ نموونه که دۆشاوى ته‌ماته له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مهات و له‌پێداویستى خۆمان زیادبوو، ده‌بێت کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین باج بکه‌ینه سه‌ر هاورده‌کردنى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه دێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رهه‌مى ناوخۆ زیادبکه‌ین و بیپارێزین». حسێن حه‌مه که‌ریم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه « خوازیارین له‌ساڵى داهاتوو ئه‌و کێشانه‌ى ئێستا هه‌مانه نه‌یه‌ته‌وه رێگه‌مان، به‌ڵام که‌رتى کشتوکاڵ ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی ناکه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌ڵکو وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان و دارایى و ئه‌مانه هه‌مووى به‌رپرسن و پێکه‌وه ده‌توانین کار بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى بکەین». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» له‌ئێستاشدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌کانى دیکه ئه‌م گرفته دووباره نه‌بێته‌وه«.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات چاوه‌ڕێى بڕیارى حکومه‌تن بۆ دابه‌شکردنى زه‌وى و ده‌شڵێت: »هه‌ر هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌رێک مافى وه‌رگرتنى زه‌وى هه‌بێت پێى ده‌درێت». ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانىو گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌پڕۆژه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى له‌به‌ر زۆریى تێچووى پڕۆژه‌که کراوه به‌سێ قۆناغ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک پڕۆژه‌یه‌و ده‌شڵێت:» هه‌مووى ته‌واو ده‌کرێ و حکومه‌ت هه‌وڵده‌دات راسته‌وخۆ دواى قۆناغى یه‌که‌م، قۆناغه‌کانى تریش ده‌ستپێبکات و ئه‌و کاته‌ش ده‌لیڤه‌یه‌کى دارایى بۆ دابین ده‌کات». هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا وه‌ک وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار چیتان کردووه به‌تایبه‌ت خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کان ئه‌گه‌ر باسى بکه‌ن سوپاس؟ ساسان عه‌ونى: وێڕاى دۆخه جیاوازه دژواره‌کانى له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاتنه پێشه‌وه‌و دابه‌زینى بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و پاشتریش دۆخى نه‌خوازراوى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا که به‌شێکى زۆرى پڕۆژه‌کان و ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانیشى راگرت، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵکى، وه‌ک دابینکردنى ئاوى خاوێن، کۆکردنه‌وه‌ى خاشاک که پرۆسه‌یه‌کى رۆژانه‌ى به‌رده‌وامه و کاریگه‌ریى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ته‌ندروستیى هاووڵاتییان و ژینگه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها خاوێنکردنه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆو به‌رده‌وامبوون له‌گه‌شه‌پێدانى پارکه‌کان و سه‌وزکردنى شار‌و شارۆچکه‌کان، هه‌روه‌ها به‌پێى توانا‌و داهاتى شاره‌وانییه‌کانیش، شه‌قامه‌کان نۆژه‌ن کراونه‌ته‌وه. وه‌ک ده‌زانن، خزمه‌تگوزارییه‌کانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌ر چوار سێکته‌رى سه‌ره‌کى دابه‌ش ده‌بن که بریتین له‌سێکته‌رى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، سێکته‌رى شاره‌وانى که ئه‌ویش بواره‌کانى خۆڵ و خاشاک و ژینگه‌پارێزى، پارک و باخچه‌کان، ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌دانان، مۆڵه‌تى بیناو دابینکردنى زه‌وى و چه‌ندان خزمه‌تگوزاریى دیکه، هه‌روه‌ها سێکته‌رى گه‌شتوگوزارو سێکته‌رى شوێنه‌وار. وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، له‌سه‌ر ته‌واوى سێکته‌ره‌کان خزمه‌تگوزارییه‌کانى پێشکه‌ش کردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش به‌ڕه‌چاوکردنى ئه‌و دۆخانه‌ى باسمان کرد، واى کردووه ئه‌وله‌وییه‌ت بدرێ به‌هه‌ندێک زیاتر له‌هه‌ندێکى دیکه، وه‌ک ئه‌و بوارانه‌ى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ژیانى رۆژانه‌ى هاووڵاتیانه‌وه که بابه‌تى ئاو‌و خاوێنکردنه‌وه‌یه. به‌گشتى له‌ماوه‌ى یه‌که‌م ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا، توانیومانه هه‌شت پڕۆژه له‌سێکته‌ره‌کانى شاره‌وانى و ئاو به‌گوژمه‌ى زیاتر له (١٩) ملیار دینار ته‌واو بکه‌ین. هه‌روه‌ها ته‌واوکردن و جێبه‌جێکردنى به‌شى دووهه‌مى پرۆژه‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به‌دانان و گۆڕینى تۆڕى ئاو، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌گوژمه‌ى زیاتر له (١٧٦) ملیۆن دۆلار. وێڕاى ئه‌م پڕۆژه سه‌ره‌کییانه، له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆى فه‌رمانگه‌کانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت، (252) پرۆژه‌ى دیکه به‌گوژمه‌ى زیاتر له (٢٠) ملیار دینار له‌سێکته‌رى شاره‌وانییه‌کان جێبه‌جێ کراون. هاوڵاتى: پلانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى گه‌شتوگوزار له‌ماوه‌ى چوار ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا چییه؟ ساسان عه‌ونى: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى کابینه‌ى نۆیه‌م، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، داوا له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان کرا پلانى خۆیان ئاماده‌بکه‌ن، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاریش که‌یه‌کێکه له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کان و سێکته‌ره‌کانى زۆرن، پێویستى به‌وه بوو پلانێکى چڕ‌وپڕ دابنێت که‌ڕه‌چاوى گرنگیى جۆرى بابه‌ته‌کان به‌پێى دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیان له‌و شوێنه‌ى تێیدان دیارى بکات. هه‌روه‌ها ره‌چاوى یه‌کسانى بکرێت که‌هه‌موو ناوچه‌و شوێنه جوگرافییه‌کان هه‌مان بایه‌خیان پێبدرێت به‌بێ جیاوازى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌زاره‌ت داواى له هه‌موو فه‌رمانگه‌کانى له‌هه‌ر چوار سێکته‌ره سه‌ره‌کییه‌که کرد، پلانى خۆیان ئاماده بکه‌ن، هه‌مووى کۆکرایه‌وه‌و وردبینییان بۆ کرا، دواتر ره‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى پلاندانان کران و خرانه چوارچێوه‌ى پلانى چوارساڵه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که به‌پێى ڕێژه‌ى پڕۆژه‌کانى هه‌موو حکومه‌ت 46%ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێى ده‌کات. هاوڵاتى: تاچه‌ند هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌پرسى یه‌کلابوونه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى بڕیاره بدرێته فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان؟ ساسان عه‌ونى: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، یه‌ک بازنه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، هیچ وه‌زاره‌تێک کارێک یان پڕۆژه‌یه‌ک ناخاته ناو چوارچێوه‌ى پلانه‌کانییه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پلانه‌کانى وه‌زاره‌تێکى تر پێچه‌وانه بێت یان یه‌ک نه‌گرێته‌وه. وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو له‌چه‌ند ته‌وه‌رێک هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه پرسى زه‌وییه‌کانه و یه‌کێکى دیکه‌ش که‌زۆر گرنگه، پرسیى ئاوه. هاوڵاتى: زیاتر له 300 هه‌زار یه‌که‌ى کارت و زیاده‌ڕۆیى بوونى هه‌یه، ئایا بڕیارى تاپۆکردنى ئه‌و یه‌کانه که‌ى ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه؟ ساسان عه‌ونى: بڕیاره‌که که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و شاره‌وانییه‌کان پێى هه‌ڵده‌ستن. هاوڵاتى: ئایا بۆ هه‌ر خانوویه‌کى کارتى شاره‌وانى که تاپۆ ده‌کرێت بۆ هه‌ر مه‌ترێک چه‌ند بڕه پاره له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ى بۆ ئه‌و خانووانه‌ى که به‌زیاده‌ڕۆیى دروستکراون؟ ساسان عه‌ونى: مه‌به‌ستت له زه‌ویى زێده‌ڕۆکاره، ئه‌مه‌ش به‌پێى یاساى ژماره ٣ى ساڵى ٢٠١٩ که تایبه‌ته به به‌خاوه‌نکردنى ئه‌و زەویانه‌ى له‌سنوورى شاره‌وانییه‌کان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر کراوه له‌هه‌رێمى کوردستان- عێراق، ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى شاره‌وانى که ئه‌رکى جێبه‌جێکردنى یاساکه‌مان له‌سه‌ره، وه‌ک خۆى جێبه‌جێى ده‌که‌ین. هاوڵاتى: هه‌ر یه‌که‌یه‌کى نیشته‌جێبوون له ماسته‌رپلانى شار‌و پارێزگاکاندا نه‌بێت تاپۆ ده‌کرێت؟ ساسان عه‌ونى: تاپۆکردنى یه‌که نیشته‌جێیه‌کانى ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌و گونده هاوچه‌رخانه، یه‌کێکه له‌بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌وه‌زاره‌تى داد‌و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى پێکهاتووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌له له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌و پرۆسه‌یه بکه‌ن. هه‌ر یه‌که‌یه‌کى نیشته‌جێبوون وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر زه‌ویى نیشته‌جێبوون بێت و مه‌رجه‌کانى تێدا بێت که به‌یاسا رێکخراوه، تاپۆ ده‌کرێت. ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌کانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه، کردارى ئیفرازکردنه. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم تا چ ئاستێک هاوکارتانه له‌وه‌ى که داهاتى به‌شێک له‌وه‌زاره‌ت بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کان خه‌رج بکرێت؟ ساسان عه‌ونى: به‌پێى رێنمایى ڕێکخراوه، ١٥%ى داهاتى شاره‌وانییه‌کان بۆ خزمه‌تگوزارى داده‌نرێ و ٢٠%ى داهاتى ئاویش بۆ پڕۆژه‌کانى ئه‌و سێکته‌ره دابین ده‌کرێ، به‌ڵام به‌پێى پێویستییه‌کانى حکومه‌تیش رێژه‌که که‌م و زیاد ده‌کات. هاوڵاتى: به‌شێک له‌هاووڵاتیان گله‌یى له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌که‌ن که شه‌قامه‌کانى ناو شاره‌کان کێشه‌ى زۆرى تێدایه‌و چاره‌سه‌ر نه‌کراون؟ چى ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین گله‌یى و ره‌خنه رووبه‌ڕووى وه‌زاره‌تتان ببێته‌وه؟ ساسان عه‌ونى: له‌هه‌موو شاره‌وانییه‌کان به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام به‌شێکى کاره سه‌ره‌کییه‌کانیان بۆ چاککردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌کان ته‌رخان کردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دیسان په‌یوه‌سته به‌و ته‌نگژه ئابوورییانه‌ى روویان له‌هه‌رێمى کوردستان کرد، وێڕاى ئه‌وه، شاره‌وانییه‌کان له‌ماوه‌ى کاتى که‌ره‌نتین له‌سه‌ر داهاتى خۆیان، به‌شێکى به‌رچاوى شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانیان نۆژه‌ن کرده‌وه. دواى ته‌واوکردنى قۆناغى یه‌که‌مى پرۆژه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى قۆناغى دووه‌م و سێیه‌میش جێبه‌جێ ده‌کرێت هاوڵاتى: شه‌قامى 100 مه‌ترى به‌ردى بناغه‌ى دانرا بۆ جێبه‌جێکردنى؟ ئایا دواى قۆناغى یه‌که‌م قۆناغه‌کانى دیکه‌ش ده‌ستپێده‌کات یان دۆخى دارایى ئه‌وه یه‌کلاییده‌کاته‌وه؟ ساسان عه‌ونى: شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى که‌پڕۆژه‌یه‌کى ستراتیجیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، وێڕاى قه‌یرانه داراییه‌کان، له‌به‌ر گرنگیى ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ شارى سلێمانیى خۆشه‌ویست، رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، واژووى له‌سه‌ر خه‌رجکردنى گوژمه‌ى قۆناغى یه‌که‌مى دا که (٤٠٠) ملیار دیناره بۆ فه‌یسى یه‌که‌م که‌درێژییه‌که‌ى ده‌کاته (٣٣) کم. شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى له‌به‌ر زۆریى تێچووى پڕۆژه‌که کراوه به‌سێ قۆناغ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک پڕۆژه‌یه‌و هه‌مووى ته‌واو ده‌کرێ و حکومه‌ت هه‌وڵده‌دات راسته‌وخۆ دواى قۆناغى یه‌که‌م، قۆناغه‌کانى تریش ده‌ستپێبکات و ئه‌و کاته‌ش ده‌لیڤه‌یه‌کى دارایى بۆ دابین ده‌کات. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى ساڵێکى ده‌ستبه‌کاروبوونى به‌ڕێزتاندا داهاتى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار چه‌ند بووه؟ ساسان عه‌ونى: به‌هۆى ئه‌و رێکخستنه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیاوازى وه‌زاره‌ت کردوومانه که به‌شێک بوون له‌چاکسازییه‌کانى ناو وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، جیا له‌یاساى چاکسازى، هۆکاربوون بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى خه‌رجى که‌م بکه‌ینه‌وه‌و رێژه‌ى داهاتیش به‌رز ببێته‌وه. وێڕاى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت له‌ماوه‌ى ساڵێکدا ته‌نیا حه‌وت مانگ به‌ته‌واوى پلانه سه‌ره‌کییه‌که‌ى کارى کردووه‌و دواتر به‌هۆى کۆرۆناوه زۆربه‌ى پلانه‌کان گۆڕان، هێشتا داهاتى یه‌که‌م ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م به‌به‌راورد به‌ساڵێکى پێش خۆى، زیادى کردووه و خه‌ونى ئێمه ئه‌وه‌یه، داهاتى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کیى داهاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتى: سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان داواى دابه‌شکردنى زه‌وییان کردووه بۆ چه‌ند سه‌د که‌سێک، ئه‌م پرسه گه‌یشتووه به‌چى؟ ساسان عه‌ونى: هه‌ر هاووڵاتییه‌کى هه‌رێمى کوردستان یان فه‌رمانبه‌رێک، پێشتر فه‌رمانى وه‌رگرتنى زه‌ویى هه‌بێ، بێگومان مافى نافه‌وتێت و زه‌ویى پێده‌رێت. هاوڵاتى: لێره‌و له‌وێ باسى دابه‌شکردنى زه‌وى ده‌کرێت، ئایا به‌فه‌رمى له‌مساڵدا ده‌ستپێده‌کات بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رو که‌سانه‌ى که شایسته‌ن و پێشتر ناوه‌کانیان نێردراوه بۆ وه‌زاره‌ت؟ ساسان عه‌ونى: دابه‌شکردنى زه‌وى له‌ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تێکدا نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به سیاسه‌تى گشتیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ر کاتێک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بڕیارى له‌سه‌ر درا، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێکردنى. هاوڵاتى: که‌رتى گه‌شتوگوزار له‌زۆربه‌ى وڵاتاندا گرنگى و بایه‌خى تایبه‌تى پێده‌درێت، تاچه‌ند ئه‌م که‌رته ئابوورییه له‌مه‌هام و ئه‌وله‌ویاتى وه‌زاره‌تدایه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى پێبدرێت تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کى داهاتى باش بۆ حکومه‌ت و که‌رتى تایبه‌ت؟ ساسان عه‌ونى: خۆشبه‌ختانه که‌رتى گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌وپێشچووه، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بایه‌خێکى تایبه‌تی پێداوه‌و به‌پێى ماسته‌رپلانى وه‌زاره‌ت که ماسته‌رپلانى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش تێیدا په‌سه‌ند کراوه، ئه‌گه‌ر دۆخه دارایییه‌کان رێگه‌بده‌ن، بڕیاره (67) پڕۆژه‌ى گه‌شیاریى گه‌وره‌و مامناوه‌ندى نوێ دروستبکرێن ، ئه‌م (67) پڕۆژه‌یه، (19)یان له‌هه‌ولێرن، (20)یان له‌سلێمانین، (19)یان له‌دهۆک و (9) پڕۆژه‌شیان له‌ئیداره‌ى گه‌رمیانه. به‌مه‌ش گه‌شتوگوزار له‌کوردستان ده‌خاته قۆناغێکى باشتر. هاوڵاتى: پرۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان گه‌یشتووه به‌چى، که‌به‌ڕێز فاروق مه‌لا مسته‌فا له‌کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رمایه‌داران و حکومه‌ت ئه‌و داوایه‌ى له‌حکومه‌ت کردووه که‌کاره‌کان ته‌واو بکرێت تا ده‌ستپێبکات؟ ساسان عه‌ونى: بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک، پرۆسه‌ى کارگێڕى و یاسایى به‌ئه‌ندازه‌ى گه‌وره‌یى پڕۆژه‌که کار له‌سه‌رکردنى ده‌وێت.
شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رگاى کرده‌وه بۆ ئه‌ندامه‌کانى ئێستا‌و چوار خولى رابردوو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت موچه‌ى خانه‌نشینى ره‌تبکه‌نه‌وه فۆرم پڕبکه‌نه‌وه‌و تائێستا له‌کۆى (750) یان ته‌نها هه‌شت په‌رله‌مانتار ره‌تیانکردووه‌ته‌وه. به‌پێى یاسا به‌رکاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان، موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران که‌مکراوه‌ته‌وه‌و به‌پێى مه‌رجى ته‌مه‌ن و ساڵى خزمه‌ت خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن که بڕى پاره‌که‌ى له‌نێوان دوو ملیۆن و (50) هه‌زار دینار ده‌ستپێده‌کات بۆ چوار ملیۆن دینار بۆ هه‌ر مانگێک. سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان له 1ى ته‌مموز تاکۆتایى ئه‌م مانگه ده‌رگاى بۆ ئه‌ندامه‌کانى کردووه‌ته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ئێستا‌و خوله‌کانى رابردوو تا ئه‌وانه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى ره‌تده‌که‌نه‌وه فۆرمه‌که‌ى پێشکه‌شى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بکات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى رێکارى یاسایى پێویست. په‌رله‌مانتاران ده‌ستبه‌ردارى مووچه‌ى خانه‌نشینییان نابن له‌کۆى پێنج خولى په‌رله‌مانى کوردستان که‌زیاتر له (750) ئه‌ندام پێکدێن به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، ته‌نها هه‌شت ئه‌ندامى خولى ئێستاى په‌رله‌مان (خولى پێنجه‌م) فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینیان پڕکردووه‌ته‌وه که سێ ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان و چوار په‌رله‌مانتارى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و یه‌ک په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆیه. له‌چوار خولى رابردووى په‌رله‌مان زیاتر له (650) په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بوون و به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هیچ ئه‌ندامێکى چوار خولى رابردوو فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیان پڕنه‌کردووه‌ته‌وه که‌مانگانه بڕى شەش ملیۆن و (200) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن و بۆ مانگێک بڕه‌که‌ى ده‌گاته چوار ملیار و (30) ملیۆن و بۆ ساڵێک بڕى موچه‌که‌یان ده‌گاته (48) ملیار و (360) ملیۆن دینار. سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان :نه‌مبیستووه‌و باسیان نه‌کردووه تا ئێستا هیچ ئه‌ندامێکى خوله‌کانى پێشوو واز له‌و مافى خانه‌نشینییه‌ى خۆى بهێنێت به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان ئاشکراى ده‌کات هیچ په‌رله‌مانتارێکى چوار خولى رابردووى په‌رله‌مان فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیان پڕنه‌کردووه‌ته‌وه. سامان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» تائێستا به‌فه‌رمى ته‌نها هه‌شت په‌رله‌مانتارى ئه‌م خوله فۆرمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینیان پڕکردۆته‌وه‌و په‌سه‌ندکراون». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هه‌ر په‌رله‌مانتارێک له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا به‌ئاره‌زوومه‌ندانه ویستى فۆرمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینى پڕبکاته‌وه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌شى یاسایى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، ئه‌وکات که‌دیوان سه‌یرى ده‌کاته‌وه‌و په‌سه‌ندده‌کرێت»ده‌بێته بڕیارێکى یاسایى و ناکرێت په‌شیمان ببنه‌وه«. به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد په‌رله‌مانتارى چوار خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌یه‌و موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن، وتیشى:» تائێستا هیچ که‌سێک له‌ئه‌ندامانى خوله‌کانى رابردوو نه‌هاتووه فۆرمه‌که پربکاته‌وه‌و خانه‌نشینیه‌که‌ى ره‌تبکاته‌وه«. سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان ده‌ڵێت: »نه‌مبیستووه‌و باسیان نه‌کردووه تا ئێستا هیچ ئه‌ندامێکى خوله‌کانى پێشوو واز له‌و مافى خانه‌نشینییه‌ى خۆى بهێنێت». جه‌مال قاسم، سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» تائێستا نه‌مبیستووه‌و باس نه‌کراوه هیچ ئه‌ندامێکى خوله‌کانى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان که‌ژماره‌یان (650) بۆ (700) ئه‌ندام ده‌بێت واز له‌و حه‌ق و مافه یاساییه‌ى خۆى بهێنێت و خانه‌نشینى ره‌تبکاته‌وه«. سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه نییه که‌سێک ببێته په‌رله‌مانتارو بڵێت ته‌نها رۆڵه‌که ده‌بینم و موچه‌و ئیمتیازاته‌کان ره‌تبکاته‌وه، به‌ڵام له‌وڵاتانى دیکه ئه‌وه هه‌یه«. له‌خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستاندا له‌کۆى (111) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان ته‌نها هه‌شت په‌رله‌مانتار فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینیان پڕکردووه‌ته‌وه. سیروان بابان، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانى کوردستان یه‌کێکه له‌و هه‌شت که‌سه‌و له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌داواکه‌مدا به روونى و ره‌وان نووسیومه، من ته‌نه‌زول له‌و مافه‌ى خۆم ده‌که‌م به‌مه‌رجێک ئه‌و پاره‌یه گوزه‌رانى که‌مئه‌ندامانى پێ چاکبکرێت». ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه« ئه‌م حکومه‌ته جێى متمانه نییه هه‌رچى هه‌یه هه‌ڵیده‌گرێت و که‌س نازانێت چی لێده‌کات و چۆن خه‌رجیده‌کات، بۆیه به روونى ئه‌وه‌م نووسیوه به‌و مه‌رجه ده‌ستبه‌ردارى موچه‌ى خانه‌نشینى خۆم ده‌بم که به‌شى که‌مئه‌ندامانى پێ زیادبکرێت». فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان تائێستا سێ په‌رله‌مانتاریان موچه‌ى خانه‌نشینیان ره‌تکردۆته‌وه که‌پێکهاتوون له( عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، شایان عه‌سکه‌رى، شیرین ئه‌مین). شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌رپشککراوه له‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشنى قبوڵ ده‌کات یا ره‌تیده‌کاته‌وه، فراکسیۆنی گۆڕانیش ئازادى کردووین». ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه« ئه‌مه له‌یاساکه‌شدا هه‌یه‌و له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانیشدا ئاماژه‌ى پێکراوه که‌په‌رله‌مانتار خۆى ئازاده‌و سه‌رپشکه، دواى ته‌واوبوونى خولى په‌رله‌مانى بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى پێشومان». هاوکات، رۆژان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى و ئه‌ندام له‌لیژنه‌ى یاسایى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» هه‌ر په‌رله‌مانتارێک که فۆرمه‌که‌ى پڕکرده‌وه به‌پێى یاسا ناتوانێت موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌ربگرێت، به‌ڵام دواى ته‌واوبوونى کارى په‌رله‌مانتارى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى پێشووترى». رۆژان محه‌مه‌د جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ره‌تکردنه‌وه یان وه‌رگرتنى موچه‌ى خانه‌نشینى مافى تاکه که‌سییه و فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندامه‌کانى ئازاد کردووه. هه‌ریه‌که له‌فراکسیۆنه‌کانى کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى تائێستا به ره‌سمى راى خۆیان له‌سه‌ر قبوڵکردنى موچه‌ى خانه‌نشینى یان ره‌تکردنه‌وه‌ى رانه‌گه‌یاندووه. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»تائێستا بڕیارمان نه‌داوه موچه‌ى خانه‌نشینى قبوڵ بکه‌ین یان ره‌تبکه‌ینه‌وه، له‌کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزب یه‌کلاییده‌که‌ینه‌وه«. هه‌روه‌ها روپاک ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه وه‌ک فراکسیۆنه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ قسه‌یه‌ک ناکه‌ن. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌دوو په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتى وه‌ریگرتووه‌و نه‌یانویست ناویان بهێندرێت، ئه‌ندامه‌کانى ئازاد کردووه له‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى ره‌تبکه‌نه‌وه یان وه‌ریبگرن.