هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بڕگه‌ى بودجه‌دا که دیارترینیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که کورتهێنانى بودجه له (49٪)ه‌وه بۆ (19٪) که‌مراوه‌ته‌وه. له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندووه، لیژنه‌یه‌کیان ده‌نگیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بڕگه‌ى نێو پڕۆژه یاساى بودجه داوه، له‌وانه‌ش که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق به‌رێژه‌ى (20٪) و که‌مکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه له (47٪)ه‌وه بۆ (19٪)، واته له (76) ترلیۆن دیناره‌وه بۆ (25) ترلیۆن دینار. هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دارایى بڕگه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و هه‌روه‌ها (199) ملیۆن دۆلاریشى ته‌رخانکردوه بۆ دروستکردنى هه‌زار قوتابخانه له‌ته‌واوى عێراق. هاوکات لیژنه‌که له پاره‌ى گه‌شه‌پێدانى پارێزگاکان له دوو ترلیۆن دیناره‌وه بۆ چوار ترلیۆن دینار زیاد کراوه و بڕى پاره‌ى پترۆ دۆلاریش زیاد کراوه. گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ى که لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا دوای گۆڕانکاریى په‌سه‌ندى کردووه: 1-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان 2ـ که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق به رێژه‌ى 20% 3ـ که‌مکردنه‌وه‌ى کورتهێنان به 47% بۆ 19% واته له 47 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 25 ترلیۆن دینار 4ـ که‌مکردنه‌وه‌ى قه‌رز 51 ترلیۆن دینار 5ـ مسۆگه‌رکردنى پاره‌ى وانه‌بێژان و گرێبه‌سته‌کان 6ـ چالاککردنى سیستمى کۆکردنه‌وه‌ى باج و کرێى خزمه‌تگوزارییه‌کان 7ـ زیاکردنى پاره‌ى پترۆدۆلار بۆ پارێزگاکان له 500 ملیاره‌وه بۆ ترلێونێک دینار 8ـ زیادکردنى بودجه‌ى سوپاى عێراق و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان 9ـ زیادکردنى بودجه‌ى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌بڕى 1.5 ترلیۆن دینار 10ـ زیادکردنى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ چاپکردنى کتێب 11ـ ته‌رخانکردنى بودجه‌یه‌ک بۆ قه‌ره‌بوونى زیانلێکه‌وتووانى گۆڕینى به‌هاى دۆلار له که‌رتى تایبه‌ت 12ـ ته‌رخانکردنى پاره‌ى ته‌واوى جوتیاران و ته‌رخانکردنى 200 ملیار بۆ هاورده‌ى په‌ین و ده‌رمان و تۆ‌و بۆیان 13ـ پاڵپشتیکردنى سیستمى ناناوهندێتنى (لامه‌رکه‌زی) له پارێزگاکان 14ـ ناچارکردنى وه‌زاره‌ته‌کان به‌کڕینى به‌رهه‌مى ناوخۆیی 15ـ پاڵپشتیکردنى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی 16ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕگه‌کانى فرۆشتنى موڵکى ده‌وڵه‌ت 17ـ ته‌رخانکردنى پاره بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نه‌ینه‌وا و به‌نده‌رى فاو و فڕۆکه‌خانه‌ى زیقار 18ـ زیادکردنى 339 ملیار بۆ کڕینى ده‌رمان 19ـ مسۆگه‌رکردنى راده‌ستکردنى نه‌وتى خاوى کوردستان به حکومه‌تى ناوه‌ندی 20– زیادکردنى پاره‌ى زیانلێکه‌وتوانى تیرۆر و زیندانیانى سیاسى و شه‌هیدان 21ـ ته‌رخانکردنى 199 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنى هه‌زار قوتابخانه 22ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆلهتهکانى کۆمپانیاکانى مۆبایل پاش بژاردنى قه‌رزه‌کان 23ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاره‌ى کۆنگره و نه‌سریه‌ى میواندارى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان 24ـ ناچارکردنى حکومه‌ت به ئۆتۆماتیکى کردنى گومرگ و باج و پهیوهستکردنى به‌بانکى ناوه‌ندی ـ25 ناچارکردنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به جێبه‌جێکردنى سیستمى بایۆمه‌ترى فه‌رمانبه‌ران بۆ ده‌رخستنى بندیوار 26ـ پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان و گرێبه‌سته‌کانى کاره‌با 27ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌خشینه گومرگییه‌کان بۆ سه‌رجه‌م وڵاتان
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، وهفدى هه‌رێم بۆ جارى دووه‌م و بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ و له ئه‌نجامى چوار دانیشتنى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له به‌غدا کۆبوه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى 13 پرسیارى لیژنه‌که بووه. هیڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له وتارێکدا رایگه‌یاند:"شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، بۆ جارى دوه‌م و بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ و له ئه‌نجامى چوار دانیشتنى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له به‌غدا کۆبوه‌وه، مه‌به‌ستى شانده‌که ئه‌مجاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ى 13 پرسیارى لیژنه‌که بوو". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، شاندى هه‌رێمى کوردستان سێیه‌م سه‌ردانى خۆى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى جێگیرکردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بووه، دو سه‌ردانى کۆتایی، شاندى هه‌رێمى کوردستان سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراقى نه‌بینیوه، سه‌ردانى یه‌که‌م: له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق گه‌یشتنه رێککه‌وتن، که به‌رامبه‌ر راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌غدا 12.67%ى بودجه دواى ده‌رهێنانى خه‌رجییه سه‌روه‌رییه‌کان و حاکیمه، پشکى هه‌رێمى کوردستان بدات و ئه‌مه له‌نێو پرۆژه یاساى بودجه په‌سندکرا. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو سه‌ردانى دوه‌م: له مانگى یه‌که‌مى 2021 بووه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، لیژنه‌که 13 پرسیارى دایه شاندى حکومه‌ت و پێیان وتوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى کوردستان و وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى ئێمه له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن و وه‌رنه‌وه. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، باسى له‌وه‌شکردووه که سه‌ردانى سێیه‌م: شاندى حکومه‌ت له سه‌ره‌تاى مانگى دوو له به‌غدا بووه، وه‌ڵامى هه‌ر 13 پرسیاره‌که‌ى بردبوو، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر هیچى نه‌خسته به‌رده‌م شاندى هه‌رێمى کوردستان که پشکى هه‌رێمى کوردستان چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زانراوه، "به‌غدا ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ى نه‌وت که ده‌ستوورى عێراق له مادده‌ى 111 و 112 به هه‌ردوو به‌شى یه‌که‌م و دوه‌مى ئه‌م مادده‌یه به وردى و به ئاشکرا باسیکردوه که سیاسه‌تى نه‌وت له عێراق چۆن ده‌بێت و ده‌بێت یاساى نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربچێت، به‌غدا ئێستا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى بودجه‌ى 2021، ئه‌م دۆسیه‌یه یه‌کلایى بکاته‌وه و هه‌رێمى کوردستان نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات". ده‌قى وتارى هیڤیدار ئه‌حمه‌د: شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، بۆ جارى دوه‌م و بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ و له ئه‌نجامى چوار دانیشتنى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له به‌غدا کۆبوه‌وه، مه‌به‌ستى شانده‌که ئه‌مجاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ى 13 پرسیارى لیژنه‌که بو. وه‌زیرى نه‌وتى عێراقیش سێ قۆناخى خستوه‌ته‌ڕو بۆ وه‌رگرتن و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان. دیپلۆماتکارێکى گه‌وره‌ى به‌ریتانیا له هه‌ولێر وتى "به‌غدا خه‌ڵکى دیکه‌ى هه‌رێمى ده‌وێت له به‌غدا بن". هه‌وڵده‌ده‌م له‌ڕێگه‌ى ئه‌م گوتاره زانیارى و دیدگاى نوێ له‌سه‌ر ره‌وتى دانوستاندنه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان له بودجه‌ى 2021ى عێراق بخه‌مه‌ڕوو که ده‌بێت ئیدى هه‌رێمى کوردستان چى بکات. سێ سه‌ردانه‌که‌ى به‌غدا شاندى هه‌رێمى کوردستان سێیه‌م سه‌ردانى خۆى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى جێگیرکردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بوه، دو سه‌ردانى کۆتایی، شاندى هه‌رێمى کوردستان سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراقى نه‌بینیوه. سه‌ردانى یه‌که‌م: له کۆتایى ساڵى 2020 بوه و له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق گه‌یشتنه رێککه‌وتن، که به‌رامبه‌ر راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌غدا 12.67%ى بودجه دواى ده‌رهێنانى خه‌رجییه سه‌روه‌رییه‌کان و حاکیمه، پشکى هه‌رێمى کوردستان بدات و ئه‌مه له‌نێو پرۆژه یاساى بودجه په‌سندکرا. سه‌ردانى دوه‌م: له مانگى یه‌که‌مى 2021 بوه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، لیژنه‌که 13 پرسیارى دایه شاندى حکومه‌ت و پێیان وتوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى کوردستان و وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى ئێمه له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن و وه‌رنه‌وه. سه‌ردانى سێیه‌م: شاندى حکومه‌ت له سه‌ره‌تاى مانگى دو له به‌غدا بو، وه‌ڵامى هه‌ر 13 پرسیاره‌که‌ى بردبو، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر هیچى نه‌خسته به‌رده‌م شاندى هه‌رێمى کوردستان که پشکى هه‌رێمى کوردستان چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زانراوه، به‌غدا ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ى نه‌وت که ده‌ستورى عێراق له مادده‌ى 111 و 112 به هه‌ردو به‌شى یه‌که‌م و دوه‌مى ئه‌م مادده‌یه به وردى و به ئاشکرا باسیکردوه که سیاسه‌تى نه‌وت له عێراق چۆن ده‌بێت و ده‌بێت یاساى نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربچێت، به‌غدا ئێستا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى بودجه‌ى 2021، ئه‌م دۆسیه‌یه یه‌کلایى بکاته‌وه و هه‌رێمى کوردستان نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات! 13 پرسیاره‌که‌ى به‌غدا چین؟ له دوه‌م سه‌ردانى شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا کاتێک له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه، لیژنه‌که 13 پرسیارى خستوه‌ته به‌رده‌م شاندى هه‌رێمى کوردستان و داواى وه‌ڵامى ئه‌و 13 پرسیاره‌یان کردوه، من لێره 9 پرسیارى سه‌ره‌کى ده‌خه‌مه‌ڕو ئه‌ویش: 1- ئایا ئه‌م شانده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانیان هه‌یه؟ 2- داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان چه‌نده؟ 3- هه‌رێمى کوردستان نه‌وتى خۆى به چه‌ند ده‌فرۆشێت؟ 4- گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چۆنن؟ 5- قه‌رزه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندن؟ قه‌رزى کێن؟ 6- ئایا دیوانى چاودێریى دارایى چ رۆڵێکى هه‌یه له چاودێریکردنى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان؟ 7- هه‌رێمى کوردستان بودجه‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه؟ 8- ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت، به چ میکانیزمێک داهات خه‌رج ده‌که‌ن؟ 9- ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و مووچه‌خۆران به‌گشتى چه‌ندن له هه‌رێمى کوردستان؟ هه‌رچه‌نده لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق مافى ئه‌وه‌ى نییه له‌گه‌ڵ شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆ بکات و شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش هیچ پێبهندییهکى نییه به‌رامبه‌ر لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و ورده‌کارییانه بخاته‌ڕوو، چونکه رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى عێراق کردوه و حکومه‌تى فیدراڵ پابه‌نده له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایى عێراق، به‌ڵام دیاره شاندى هه‌رێمى کوردستان وه‌کو نیازپاکییه‌ک ئاماده‌بووه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق زیاتر له جارێک کۆبونه‌وه بکات، که ته‌نیا له دوا سه‌ردانیدا چوار کۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمیى ئه‌نجامداوه و کۆبونه‌وه‌ى لاوه‌کیش هه‌بوه. هه‌ڵوێستێکى مه‌ترسیدارى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق سه‌ربارى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌مو ئه‌و پرسیارانه و هه‌مو ئه‌و گفتۆگۆ و کۆبونه‌وانه، له به‌غدا به ئاشکرا به هه‌رێمى کوردستانى وتراوه بابه‌تى راده‌ستکردنى (250 هه‌زار به‌رمیل به سۆمۆ) کۆتایى هاتوه، ته‌نیا دو رێگه له‌به‌رده‌م هه‌رێمى کوردستان هه‌ن له بابه‌تى نه‌وت ئه‌ویش: یه‌که‌م: هه‌مو نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان راده‌ستى به‌غدا بکرێت دووه‌م: هه‌مو داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان راده‌ستى به‌غدا بکرێت به‌غدا وه‌کو نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ک باسى ئه‌وه ده‌کات که کام له‌م دو رێگه‌یه، هه‌رێمى کوردستان هه‌ڵبژێرێت. داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌ر سێ که‌رتدا دابه‌شده‌کرێت ئه‌ویش: ا- نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان به‌شێکى بۆ ناوخۆ به‌کاردێت ب- ده‌ستحه‌قى کۆمپانیاکانى نه‌وت بدرێت که له هه‌رێمى کوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن ج- ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌خرێته نێو گه‌نجینه‌ى گشتی ئه‌ى چۆن پشکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ده‌ن له بودجه‌ى 2021؟ لیژنه‌ى دارایى عێراق ده‌ستکاریى ژماره‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى کردوه که حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراقى کردوه ئه‌ویش له 163 ترلیۆن دیناره‌وه که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ 127 ترلیۆن. پشکى هه‌رێمى کوردستانیش 12.67% دانراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه ده‌ستکارى نه‌کرێت، هه‌روه‌کو خۆى که حکومه‌ت ناردویه‌تى 163 ترلیۆن دینار بمێنێت، ئه‌وا پشکى هه‌رێمى کوردستان زیاتر له 13 ترلیۆن دینار ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مکرایه‌وه بۆ 127 ترلیۆن دینار، ئه‌وا ئه‌و ژماره‌یه که‌مده‌بێت بۆ نزیکه‌ى 11 ترلیۆن دینار. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌نێو لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان وتى "ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه که‌وته ده‌ست حکومه‌تى عێراق ئه‌وا به سێ قوناخ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین که ئه‌ویش: قۆناخى یه‌که‌م: دۆسیه‌ى نه‌وت وه‌رده‌گرین. قۆناخى دوه‌م: چۆن ئه‌و دۆسیه‌یه رێکده‌خه‌ین، ره‌نگه هه‌ندێک بیر هه‌بێت هه‌ر دایبخه‌ین؟ قۆناخى سێیه‌م: له‌ڕوى ئیدارى و چاودێرییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین". ئه‌م دۆسیه‌یه هێڵى سوره له‌و رۆژانه له شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دیپلۆماتکارێکى گه‌وره‌ى به‌ریتانیا له عێراق، وه‌کو لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبوینه‌وه و ئه‌و به ئاشکرا وتى "په‌رله‌مانتارانى به‌غدا و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستکارى بکرێت و ده‌زانین ئه‌مه بۆ هه‌رێمى کوردستان قورسه و هه‌رس ناکرێت". هه‌رێمى کوردستان له مانگى یه‌کى 2021 به‌کۆى گشتى رۆژانه 433 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه و ئه‌م ژماره‌یه لاى به‌غدا له کۆمپانیاى سۆمۆش تۆمارکراوه. به‌غدا نایشارێته‌وه که چیدیکه ئه‌وان قبوڵ ناکه‌ن هه‌رێمى کوردستان دۆسیه‌ى نه‌وتى خۆى به‌ڕێوه‌ببات و، گوێناداته ده‌ستوور و یاسا و، ده‌ڵێن "هیچ رێگه‌یه‌کى دیکه نییه، ده‌بێت ئه‌و دۆسیه‌یه راده‌ستى به‌غدا بکرێت". هه‌رێمى کوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا نه ئابورییه‌کى به‌هێزى هه‌یه، نه له‌ڕوى سیاسییه‌وه یه‌کده‌نگین، ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست هه‌رێمى کوردستاندا ماوه و (عێراق، تورکیا، ئێران و ئه‌مریکا و ....) به چاوێک سه‌یرى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، هه‌بونى دۆسیه‌ى نه‌وته، به‌غدا ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش له‌ده‌ست کورد ده‌ربهێنێت. بۆئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌وپه‌ڕى لاوازی‌دا بمێنێت. ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش هێڵى سوره و هیچ لایه‌نێک ره‌نگه جورئه‌تى ئه‌وه نه‌کات دۆسیه‌ى نه‌وتى کوردستان راده‌ستى به‌غدا بکات. به هه‌مو شێوه‌یه‌ک پاڵپشتیى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین که رۆڵێکى باشى هه‌بووه له دانوستاندنه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌غدا گێڕاوه. دیپلۆماتکاره گه‌وره‌که‌ى به‌ریتانیا به لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستانى وت "ده‌بێت هه‌رێمى کوردستان خه‌ڵکى گونجاو ره‌وانه‌ى به‌غدا بکات که له به‌غدا گوێیان بۆ ده‌گرن و به‌غداش ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌وێت".
سه‌رکۆ جه‌مال وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غداوه بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه کهگفتوگۆکان به‌رده‌وامن و هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌م داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود خودى نه‌وته‌که راده‌ست بکات. دوێنێ شه‌و هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق په‌رده‌ى له‌سه‌ر گفتوگۆکانى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم و لیژنه‌که‌یان لاداو زۆرترین زانیارى بۆ ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى عێراقى خسته‌ڕوو، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که به‌بێ راده‌ستکردنى نه‌وت قبوڵ ناکه‌ن پشکى هه‌رێم له‌پڕۆژه بودجه‌ى 2021دا تێبپه‌ڕێندرێت. دوێنێ یه‌کشه‌ممه بۆ جارێکى دیکه وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا بوون و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجامدا. سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» ئاماده‌یمان ده‌ربڕیوه که (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ى له رێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه‌و له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021یشدا یه‌کێکه له‌بڕگه‌کان». ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به‌نرخى نه‌وته‌که بێت یاخود نه‌وته‌که راده‌ست بکه‌ن ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌یان به‌لیژنه‌ى دارایى و لایه‌نه عێراقییه‌کانیش راگه‌یاندووه. سه‌میر هه‌ورامى وتیشى «گفتوگۆکان به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕێین ئه‌نجامیان هه‌بێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کهفراکسیۆنهکهیان پشتگیریى له‌و بڕگه‌و ماددانه ده‌کات که‌په‌یوه‌ستن به‌شایسته‌کانى کورد لهپڕۆژهى بودجه‌دا که‌وه‌ک خۆى جێگیر بکرێت. ڤیان سه‌برى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت «ئێمه پشتگیرى له‌مادده‌ى (10 و 11)ى پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌که‌ین که تایبه‌ته به رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا». وتیشی»تائێستا وه‌ک فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق پشتگیریى ئه‌وه ده‌که‌ین رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم به‌غدا بێته‌کایه‌وه«. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌وردى ئه‌و بڕگه‌یه روون ده‌کاته‌وه، که له‌مادده‌ى (11)دا ھه‌یه‌و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاساکه به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند کرا، لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکى پێکده‌ھێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ھه‌موو شایسته داراییه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و عێراق بخه‌مڵێنێت». له‌مادده‌ى (10 و 11)ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى عێراقدا، سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى وه‌به‌رھێنان و جووتیاران و پێشمه‌رگه جێگیرکراوه، ئێستا په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌کى سیاسین، بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساکه، به‌ر له‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامبدرێت. به‌ڵام هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمى عێراق، رایگه‌یاند:»لیژنه‌که‌مان بڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى 11ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که‌باس له‌وه‌ده‌کات حکومه‌تى عێراق قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان بداته‌وه، چونکه ئه‌وه داننانه به‌وه‌دا که‌ئه‌و قه‌رزانه‌ى پابه‌ندیى حکومه‌تى فیدراڵین». سه‌باره‌ت به‌کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ وهفدى هه‌رێم، هه‌یسه‌م جبورى وتى «سێ جار دیدارمان له‌گه‌ڵ وهفدى هه‌رێم هه‌بووه، پێمانوتوون که‌جگه له‌ڕاده‌ستکردنى نه‌وت و سه‌رپه‌رشتیکردن و فرۆشتنى له‌لایه‌ن سۆمۆوه، شتێکى تر قبوڵ ناکه‌ین». سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌شکرد وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم پێیانوتوون ده‌رفه‌تێکیان بده‌نێ بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم و تاگفتوگۆى بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غداو وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه. هه‌یسه‌م جبورى، وتیشی:»دۆستایه‌تى و موجامه‌له به‌س نییه بۆ کارکردنى راسته‌قینه، ئه‌وان برامانن و ده‌بێت رێز‌و دۆستایه‌تى له‌نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌قێکى یاسایى نه‌بێت بۆ پاراستنى مافى هه‌موولایه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک کهیاساکهش ببێته کرده‌یه‌کى راسته‌قینه به‌پابه‌ندبونى هه‌ردوو حکومه‌ت به‌یاساکه‌وه، ئه‌م دۆسایه‌تییه به‌هاى چى ده‌بێت؟». سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته له‌بودجه‌دا یه‌کلایى نهکراوهتەوە، «ئامانجى ئێمه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌م هاووڵاتیانه باجى هه‌ڵه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و لاوازیى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ده‌ن له‌وه‌ى که لێپێچینه‌وه‌ى له‌وانه نه‌کردووه که له‌حکومه‌تى هه‌رێمدا که‌مته‌رخه‌من، ره‌نگه گه‌وره‌ترین فشارى سه‌ر ئێمه هاووڵاتیانى هه‌رێم بن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێککه‌وتن». تائێستا ژماره‌یه‌ک سه‌ردان کراوه له‌لایه‌ن وهفدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ به‌غدا، یه‌که‌م سه‌ردان پاش پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له 15/7/2019 له رۆژى 16/7/2019 وه‌فدێکى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت سه‌ردانى به‌غدایان کرد. پاش ئه‌وه چه‌ندین جار وهفدى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و پلاندانان و لایه‌نى ته‌کنیکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدایان کردووه. بۆ پرسى بودجه و مووچه ده‌یان جار وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان کردووه، به‌ڵام تائێستا ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌کان به‌ته‌واوى یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و پرسى بودجه وه‌ک خۆى به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ئه‌مساڵ به (165) ترلیۆن دینار خه‌مڵێندرابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراقه‌وه که‌مکرایه‌وه بۆ (129) تریلۆن دینار‌و نزیکه‌ى (30) ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه. پشکى هه‌رێم له‌پڕۆژه بودجه‌که‌دا به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (12.67) دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نەوت و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان. پێشتر جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى راگه‌یاندبوو «شیعه‌کان بوونه‌ته دوو به‌ش، به‌شێکیان وتیان ئێمه رازیین به‌وه‌ى لهڕهشنووسهکه هه‌یه‌و هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌یانوت نه‌خێر ده‌بێت نه‌وت هه‌مووى راده‌ست بکات». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا ئاماده‌یه نه‌وت و نیوه‌ى داهاته‌کانى دیکه ته‌سلیم بکات و هه‌وڵێک هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان و وه‌فدیکى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا بکات بۆ گفتوگۆکردن بەتایبهتى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى که نه‌یارى پشکى هه‌رێمن لهڕهشنووسى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراقدا
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا دۆسییه‌کى گرنگ بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات که وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیارێکى ئه‌وان و فراکسیۆنى یه‌کێتى ره‌تکردووه‌ته‌وه تایبه‌ت به ته‌سلیمکردنى نه‌وت. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تا دوو شه‌ممه سه‌رجه‌م بڕگه‌و مادده‌کانى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ته‌واو ده‌کرێت و ئاماده ده‌کرێت بۆ ده‌نگدان ته‌نها پرسى پشکى کورد نه‌بێت به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. ناوبراو وتیشى:" وه‌ک هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیواو فراکسیۆنى یه‌کێتى داوامان له وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم کرد رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له 1ى 1ى 2021 ته‌سلیمى سۆمۆ بکه‌ن تا ببێته بناغه‌یه‌ک بۆ نیازپاکى و لایه‌نه‌کان متمانه به هه‌رێم بکه‌ن، به‌ڵام پێشنیاره‌که‌مان ره‌تکرایه‌وه". رێبوار که‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ده‌کرێت له‌مانگى شوباتیشه‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم بکه‌ن، به‌ڵام وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم له گفتوگۆکانیاندا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که"ته‌نها داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى سۆمۆ ده‌که‌ین"، وتیشى:" ئه‌م بۆچونه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و پیشان نه‌دانى نیازپاکى واى له‌لایه‌نه شیعه‌کان کردووه که هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تى هه‌رێم نییه‌و ده‌ڵێن وه‌ک 2019 ده‌یه‌وێت به‌غدا "مه‌قاسه" بکات. مه‌به‌ست له "مه‌قاسه" ئه‌وه‌یه که به‌غدا وه‌ک ساڵى 2019 برى نه‌وتى هه‌رێم که ته‌سلیمى ناکات به پاره‌یه‌ک بخه‌مڵێندرێت و ببردرێت و ئه‌وى دیکه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت، به‌ڵام وه‌ک ئه‌ندامه‌که‌ى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا ده‌ڵێت:" به‌غدا ئه‌مجاره ئه‌وه ناکات و ئاماده نین به‌بێ ناردنى نه‌وت پاره ره‌وانه بکه‌ن". رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه پابه‌ند بێت به ناوه‌رۆکى ره‌شنوسى پرۆژه بودجه‌ى 2021 وه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه زائیده‌ن نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان بداته عێراق و له‌به‌رانبه‌ردا له‌سه‌دا 12.67ى پشکى بودجه‌ى بۆ ره‌وانه بکرێت. ده‌رباره‌ى رۆڵى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، رێبوار که‌ریم مه‌حمود وتى:" سه‌رۆک کۆمار ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت و ئه‌وه‌ى له پرۆژه بودجه‌ى 2021 دا هاتووه وه‌ک خۆى تێبپه‌رێندرێت و هه‌ردوولا جێبه‌جێى بکه‌ن". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پێشنیاره‌کانى لایه‌نه شیعه‌کان بۆ ته‌سلیمکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت یا ته‌سلیمکردنى 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه"ناگه‌نه رێککه‌وتن، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت ته‌سلیم بکات، لایه‌نه شیعه‌کانیش هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ماوه".
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى کورد له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن سه‌ردانى به‌غدایان نه‌کردووه، به‌ڵکو بۆ خۆپاراستن له کاریگه‌رییه‌کانى رێکه‌وتن هاتوون" و ده‌شڵێت:"هه‌رێم یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به که‌متر له 10 دۆلار ده‌فرۆشێت به‌راورد بهسۆمۆو مانگانه 90 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌کات". موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى هه‌رێم ههراجى نه‌وته‌که‌ى ده‌کات بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 10 دۆلار که‌متر دهیفرۆشێت که کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و به‌مه‌ش زه‌ره‌رى مانگانه‌ى 90 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریکییه". ناوبراو وتیشى:" داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌دا 29% چووه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ى دارایى هه‌رێم و له‌سه‌دا 71% چووه بۆ کۆمپانیا بیانى و ناوخۆییه‌کانى نه‌وت". موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن سه‌ردانى به‌غدایان نه‌کردووه به‌ڵکو بۆ"خۆپاراستن بووه له کاریگه‌رییه‌کانى رێککه‌وتن، چونکه ئه‌گه‌ر بته‌وێت کێشه‌ى خه‌ڵک و موچه چاره‌سه‌ر بکه‌یت ده‌بێت رێگایه‌ک دیارى بکه‌یت که بگه‌یته رێککه‌وتن، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم کێشه‌ى خه‌ڵک به کێشه‌ى خۆیان نازانن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و داهاته‌ى که هه‌یه چه‌ندبوو به حسایبى خۆیان به‌و شێوه‌یه موچه دابه‌شى بکه‌ن". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هیچ ئاسۆیه‌ک نییه بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، وتیشى:" هیوادارم هه‌ڵه‌بم له‌مه‌دا، به‌ڵام نه‌هاتوون مسۆگه‌رى موچه‌ى موچه‌خۆران بکه‌ن". موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که حکومه‌تى عێراقیش ساڵى رابردوو یاساى قه‌رزیان هێنایه په‌رله‌مان و کارێکیان کرد ئه‌گه‌ر داهات نه‌درێته به‌غدا ئاماده نین پاره‌ى به‌لاش بنێرن بۆ هه‌رێم"حکومه‌تى عێراقیش خۆى دزیووه‌ته‌وه له به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند پێنج بەرپرسی لقی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە کەرکووک زیاتر لە 2 ملیار و 400 ملیۆن دیناری سامانی گشتییان بەفیڕۆداوە. فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی، توانی بەرپرسی چاودێری ئەلیکترۆنی لە لقی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە کەرکووک ئاشکرا بکات، هاوکات بەڕێوەبەرانی دوو بەنزینخانەی حکومەت و بەرپرسانی چاودێری لەو دوو بەنزینخانە، ئاشکرا بکات، کە کاری نایاساییان کردووە، بەوەی کاری پرۆگرامی چاودێریی ئەلیکترۆنییان تێکداوە، لە کاتێکدا ئەو پرۆگرامە چاودێری پرۆسەی پێدانی گازوایل بە ئۆتۆمبیلەکان دەکات". فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی راشیگەیاند: "ئەو پێشێلکارییانە بریتین لە پێنەدانی زانیاری تەواو و دروست لەبارەی بڕی گازوایلی پێدراو بە ئۆتۆمبیلەکان، ئەوە جیا لە هاککردنی پرۆگرامە ئەلیکترۆنییەکە و گۆڕینی بڕە پێدراوەکان". بەپێی بەدواداچوونی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی چەند بەنزینخانەیەکی حکومەت و کەرتی تایبەت لە کەرکووک بڕێکی زۆر گازوایلیان بەشێوەی نایاسایی فرۆشتووە، بڕەکانیش دەگەنە زیاتر لە 60 ملیۆن لیتر، بۆیە ئەوان زیاتر لە 2 ملیار و 400 ملیۆن دینار زیانیان بە سامانی گشتی گەیاندووە" فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوەکەدا ئاشکرای کردووە: "پێنج بەرپرسە تۆمەتبارەکەی لقی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە کەرکووک، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، رەوانەی دادگا کران و دادگا بڕیاری دا بەپێی ماددەی 340ـی یاسای سزاکانی عێراق رایانبگرێت". پێشتر، دەستەی دەستپاکیی عێراق، لە سێپتەمبەری 2020دا، رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێک لە لقی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور لە کەرکووک دەرچووە، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر نەوتی سپییان بەفیڕۆداوە.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، به‌رپرسانى کۆمپانیاى سۆمۆ و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان کۆبونه‌وه و په‌یوه‌ست به‌فرۆش و داهاتى نه‌وت و پرسى نه‌وتى کوردستان گفتوگۆیانکردوه، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێم یان وه‌رگرتنى داهاتى 250 هه‌زار به‌میل نه‌وت به‌و نرخه‌ى سۆمۆ دهیفرۆشێت پێشنیاز کراون. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکراى کرد ڕۆژانه لیژنه لاوه‌کییه‌کانى لیژنه‌ى دارایى به به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت، ده‌سته، دامه‌زراوه‌کان کۆده‌بنه‌وه و ئه‌مڕۆش له‌به‌ر گرنگى بابه‌ته‌که هه‌مو لیژنه‌که له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت، به‌رپرسى کۆمپانیاى سۆمۆ و کادره پێشکه‌وتوه‌کانى وه‌زاره‌ت کۆبونه‌وه، بابه‌تى نه‌وتى هه‌رێمیش یه‌کێک بو له ته‌وه‌ره گرنگه‌کانى کۆبونه‌وه‌که. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید راشیگه‌یاند:" به‌غدا ئاماده‌یه هه‌موو دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم وه‌ربگرێت به‌هه‌موو تێچونهکانیهوه، پێشنیازى دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئاماده نه‌بێت، ئه‌وا به‌غدا ڕازییه داهاتى 250 هه‌زار به‌میل نه‌وت وه‌ربگرێت به‌و نرخه‌ى سۆمۆ دهیفرۆشێت. هاوکات، په‌یوه‌ست به پێشنیازى دووه‌م ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید نوسیویه‌تی، "ڕه‌نگه بوترێت خاڵى دوه‌م زۆر ئاسانه بۆ هه‌رێم به‌ڵام ئه‌م گرفتانه‌ى تێدایه: یه‌که‌م: هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت بدات به (50)$ دۆلار ئه‌وا 55% ده‌ڕوات بۆ تێچوو و قازانجى کۆمپانیاکان ، واته هه‌رێم له‌وبڕه ته‌نها 22.5 (بیست و دو دۆلار و په‌نجا سه‌نت) بۆ ده‌مێنێته‌وه و 27.5 (بیست حه‌وت دۆلار و په‌نجا سه‌نت) بۆ کۆمپانیاکان ده‌ڕوات، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌وتى هه‌رێم که‌متر له‌نه‌وتى عێراق ده‌فرۆشرێت به (11) یازده دۆلار واته هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و (11) یازده دۆلاره‌ش قه‌ره‌بوو بکاته‌وه جگه له‌پشکى کۆمپانیاکان بۆیه ئه‌م خاڵه جێبه‌جێکردنى زۆر قورسه. بۆ جێبه‌جێکردنى پێشنیازى دوه‌م، هه‌رێم ده‌بێت 38.5 دۆلارى دیکه‌شى بخاته‌سه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک. له‌باره‌ى داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم لهپێشنیازى دووه‌مدا ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو "هه‌رێم له‌به‌رمیلێک ئه‌گه‌ر 22.5 (بیست و دو دۆلار و په‌نجا سه‌نت) ده‌ست بکه‌وێت ئه‌وا ده‌بێت خۆى 27.5 (بیست و حه‌وت دۆلار و په‌نجا سهنتیی) بخاته سه‌ر بهئیزافهى ئه‌و 11 (یازده) دۆلاره‌ى که به‌که‌متر فرۆشتویه‌تی، وادیاره قازانج سه‌رى مایه ده‌خوات".
ئارا ئیبراهیم راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت کاردانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایانى ئابوورى لێکه‌وتۆته‌وه‌و پێیانوایه ورده‌کارى فرۆشتن و ده‌رهێنانى نه‌وت و قازانجى کۆمپانیاکانى به‌ورده‌کارییه‌وه نه‌خستۆته‌ڕوو. به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى کۆمپانیاى دیلۆیت له‌باره‌ى هه‌نارده‌و داهاتى نه‌وت بڵاویکردووەته‌وه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌نۆ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوودا فرۆشتن و قازانج و داهاته‌که‌ى به‌م شێوه‌یه بووه: (١١٨،٩٩٧،٥٥٣) به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه (٣،١٧٦،١٣٦،٧٢١) دۆلار داهاتى نه‌وت بووه (٢،٢٥٨٠٢١،٣٦٢) دۆلار خه‌رجى پرۆسه‌کانى نه‌وت بووه!!! ته‌نها (٩١٨،١١٥،٣٥٩) دۆلار پوخته‌ى داهات بووه، واته حکومه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وت مانگانه ته‌نها (١٠٢) ملیۆن دۆلارى بۆ ماوه‌ته‌وه!!!. هه‌روه‌ها بڕى (٩١٣،٦٦٦،٦٠٥) دۆلاریش پاره‌ى پێشه‌کى فرۆشتنى نه‌وت و گۆڕانکارى لهڕهسیدى کڕیاره‌کاندا چووەتهسهر حسابى حکومه‌ت، واته چووەتهسهر هه‌ژمارى داهات، به‌ڵام داهاتى فرۆشى نه‌وت نه‌بووه له‌و نۆ مانگه‌دا. که‌واته له‌کۆى یه‌ک ملیار‌و (٨٣١) ملیۆن و (٧٨١) دۆلارى کۆى داهات و وه‌رگرتنى پاره‌ى پێشه‌کى بووه. (٢٦) دۆلار و (٣٤٨) سه‌نت تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بووه له‌و نۆ مانگه‌دا، واته به (١٣) دۆلار و نیو له‌خوار نه‌وتى برێنته‌وه فرۆشراوه!!! هاوکات پێنج دۆلار‌و (٩٦٣) سه‌نت تێچووى گواستنه‌وه‌ى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بووه له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه، له‌و بڕه‌ش (٣،٨٢٥) دۆلارى دراوه به‌کۆمپانیاى بۆرى کوردستان واته کار گرووپ، (٢،١٣٨) دولاریش دراوه به‌تورکیا، که به‌هه‌ردوولا نزیکه‌ى (٧١٠) ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه. به‌کۆى گشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌به‌هاى سێ ملیار‌و (١٧٦) ملیۆن دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه‌و ته‌نها (٩١٨) ملیۆن دۆلارى بۆ ماوه‌ته‌وه، واتا مانگانه (١٠٢) ملیۆن دۆلار ده‌کات. سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت ورده‌کارى چۆنیەتى فرۆشتن و ده‌رهێنان و قازانجى کۆمپانیاکانى تێدا نییه«. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت کۆمه‌ڵێک پرسیار هه‌ڵده‌گرێت، ئێمه ده‌ستمان کردووه به‌پرسیار کردن که بۆ نه‌وتى هه‌رێم به (١٣) دۆلار که‌متر لهبرێنت ده‌فرۆشرێت، ئایا به‌کێ ده‌فرۆشرێ، پێویسته روونبکرێتهوهو به‌کێ و چ کۆمپانیایه‌ک ده‌فرۆشرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کهخهرجییهکانى ده‌رهێنانى نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستاندا زۆر زۆره‌و بۆ ئه‌وه‌ى به‌راوردى بکه‌ین له‌گه‌ڵ قازانجى کۆمپانیاکانى نه‌وتدا. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح وتیشى:» به‌تێکڕا (٩١٨) ملیۆن دۆلار بۆ نۆ مانگى ساڵى ٢٠٢٠ بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام (٩١٣) ملیۆن دۆلارى فرۆشتنى نه‌وتیان هه‌بووه‌و پێشه‌کى وه‌ریانگرتووه، ئه‌مه تێکه‌ڵ ناکرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستکه‌وت و داهاتدا». سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئاماده‌ن وه‌زیرى نوێى سامانه سروشتییه‌کان بانگهێشتى په‌رله‌مان و لیژنه‌که‌یان بکه‌ن تا روونکردنه‌وه‌یان پێبدرێت، وتیشى:» ئێمه به‌نووسراوى فه‌رمى بانگهێشتى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان ده‌که‌ین له‌سه‌ر راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت و چه‌ندین شتى دیکه، کهههرێمى کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیش له‌سه‌ر دروستکردنى پاڵاوتنى نه‌وت ناکات، هه‌ندێ وڵات نه‌وت ده‌کڕن و پیشه‌سازیى نه‌وتیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێم ته‌نها نه‌وت ده‌فرۆشێت». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که‌ڕۆژانه (٦٤٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنێت و (٣٠) هه‌زار به‌رمیلى بۆ ناوخۆ به‌کارده‌هێنێت و (٤٣٠) هه‌زار به‌رمیلى له‌ڕێگه‌ى بۆرى بۆ به‌نده‌رى جیهان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» هه‌موو وه‌زیره‌کان به‌وه‌زیرى سامانه سروشتییهکانیشهوه بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێن». زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»هه‌موو کات وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى داواى شه‌فافیه‌تى نه‌وتمان کردووه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانى دیکه‌ش بهڕێکارى یاسایى خۆى خازعن بۆ لێپرسینه‌وه‌و بانگهێشتکردن و میواندارى لیژنه‌کان بێت یا له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
هاوڵاتى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ کاروبارى نه‌وت و گاز له هه‌رێمـى کوردستان ده‌قى راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیتى بڵاوکرده‌وه و نه‌وتى فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هه‌زار و 721 دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى 2021 کۆمپانیاى دیلۆیت راپۆرتى پشتڕاستکراوى تایبه‌ت به داتا و زانیاریى نوێ ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌کردن، به‌کاربردن، خه‌رجى و داهاته‌کانى نه‌وت له (1ى کانونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020)ى ئاماده کردووه. راپۆرته‌که به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیـزى به‌رده‌سته، شیکردنه‌وه‌یه‌کى چاره‌که ساڵانه پێشکه‌ش ده‌کات ده‌رباره‌ى زانیارییه‌کانى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و رێژه‌ى نرخه‌کان، پشتڕاستکردنه‌وه‌ى زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى (دیلۆیت)ه‌وه ئه‌نجام دراوه. له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى وردبینیى سه‌ربه‌خۆى که‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیاى دیلۆیت زانیارییه‌کانى به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌کردن و به‌کاربردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانى بۆ 9 مانگى یه‌که‌مى ساڵى 2020 بڵاوکرده‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 تا مانگى 9- 2020 هه‌رێمى کوردستان 124 ملیۆن و 798 هه‌زار و 921 به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مهێناوه. هه‌روه‌ها له کۆى گشتیى نه‌وتى فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هه‌زار و 721 دۆلار بووه و دواى ده‌رکردنى پاره‌ى حه‌قده‌ستى کۆمپانیاکانى نه‌وت و تێچووه‌کانى دیکه، ئه‌وه‌ى که سافى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ته‌وه 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هه‌زار و 964 دۆلار بووه. - به‌رهه‌مهێنان 124,798,921 به‌رمیل - هه‌نارده‌کردن به بۆرى 118,720,827 به‌رمیل - کۆى گشتیى نه‌وتى فرۆشراو 3,176,136,721 دۆلار - سافى داهاتى وه‌رگیراو 1,831,781,964 دۆلار نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى فرۆشراو - چاره‌کى یه‌که‌م 51.151 دۆلار - چاره‌کى دووه‌م 15.781 دۆلار - چاره‌کى سێیه‌م 31.669 دۆلار ده‌قى راپۆرتى دیلۆیت پشتڕاستکراوى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى کوردستان بۆ (1ى کانونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020) ده‌ستبخه‌ن.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت سێ رێگا چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ باشبوونى دۆخى موچه‌ى موچه‌خۆران که به‌پێویستى داده‌نێت کابینه‌ى نۆیه‌م کارى جدى له‌سه‌ر بکات. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له جیهاندا کاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى موچه‌ى موچه‌خۆران ناکات ئه‌گه‌ر شه‌فافیه‌تى راسته‌قینه نه‌بێت و چاکسازى نه‌کرێت، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى پێشووى سامانه سروشتییه‌کان له‌رابردوودا ئه‌وه‌ى وت که یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بگاته 100 دۆلاریش ئه‌گه‌ر سیستمه‌که ده‌ستکارى نه‌کرێت دۆخى دارایى هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت". ناوبراو وتیشى:" ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتى خاو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک بگاته 80 دلۆلارییش ئه‌مان ناتوانن کێشه‌ى موچه‌ى موچه‌خۆران چاره‌سه‌ر بکه‌ن، چونکه شه‌فافیه‌ت نییه‌و داهاته‌کان ناگه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى". ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئاماژه‌ى به سێ رێگا کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخى ئابوورى و موچه‌ى موچهخۆرانى هه‌رێمى کوردستان که بریتین له: یه‌که‌م: رێککه‌وتنێکى گشتگیر له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه‌و ده‌روازه سنورییه‌کان. دووه‌م: چاکسازى راسته‌قینه له‌وانه‌ى که موچه‌ى بندیوارى وه‌رده‌گرن لاببرێن، به‌ڵام یه‌کێتى و پارتى به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌رۆن له ئێستادا ئاماده نین بندیوارهکانى خۆیان لاببه‌ن و موچه‌کانیان ببرن . سێیه‌م:گه‌رانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان به‌تایبه‌ت داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان بۆ ناو خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و رێگرتن له‌قاچاغچێتى له خاڵه سنورییه‌کان. "به‌هه‌ده‌ردان و قاچاغچێتى به‌رده‌وامه له‌هه‌رێمى کوردستاندا، ناکرێت موچه‌ى 13 هه‌زار به‌خێوکه‌ر لههزارهتى شه‌هیدان ببریت که به‌هه‌مووى ملیارێک دینارى مانگانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حکومه‌ت له‌کۆى 980 ملیار دینارى موچه‌خۆران، به‌ڵام بندیوارى حزبه‌کان بمێنێته‌وه‌و لانه‌برێت"، هه‌ڵه‌دنى وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم (35) موچه‌ى پاشه‌که‌وت و هه‌شت موچه‌ى ته‌واوى موچه‌خۆران قه‌رزاره‌و کۆى پاره‌که ده‌گاته زیاتر له (10) ترللۆن دینار‌و هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و مووچانه بۆ فه‌رمانبه‌ران رووننهبۆتهوه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ساڵى 2020دا هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردووه، که به‌شێکى پاره‌که له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌شێکى دیکه‌شى له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه دابینکراوه، کۆى گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ش زیاتر له‌شه‌ش تریلۆن و (500) ملیار دیناره. فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ساڵى رابردووى بڵاوکردووه‌ته‌وه، به‌پێى خشته‌که ئه‌و پاره‌یه‌ى حکومه‌ت بۆ پێدانى مووچه دابینى کردووه له ٦٣% پۆینت هه‌شته و حکومه‌تى عێراقیش 36% پۆینت یه‌کى مووچه‌ى ساڵى رابردووى دابین کردووه. دواى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌سۆشیال میدیا‌و راگه‌یاندنه‌کان زۆر باسى موچه‌ى پاشه‌که‌وتى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت که به‌شێک لهموچهخۆران بێ هیوابوون له‌وه‌ى موچه پاشکهوتکراوهکانیان وه‌ربگرنه‌وه. هاوار مه‌حمود، ته‌مه‌ن (45) ساڵ فه‌رمانبه‌ر له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ساڵى رابردوو نیوه‌ى موچه‌کانمان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌ى وه‌رگیراوه بهلێبڕینهوه بووه، به‌ڕاستى بێ ئه‌مه‌ل بووین له‌وه‌ى حکومه‌ت جارێکى دیکه موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کانمان بداته‌وه«. هه‌روه‌ها پێشیوابوو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان قه‌رزه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم، وتیى»ئێستا ئه‌گه‌ر حسابى بکه‌م ره‌نگه نزیکه‌ى (18) ملیۆن دینارم لاى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت، به‌ڵام ئایا ئهماندهنهوه، هیچ نه‌بێت با بۆمان بخه‌نه سه‌ر حسابى بانک تا پاره‌ى کاره‌باو ئاوى لێبده‌ین». له‌ساڵى 2015ه‌وه جگه له‌وه‌ى که‌هه‌شت موچه‌ى ته‌واوى موچه‌خۆران قه‌رزاره، له‌هه‌مانکاتدا (35) مانگ چاره‌که موچه‌و نیوه موچه دراوه بهموچهخۆران. له‌ساڵى 2015دا حکومه‌تى هه‌رێم چوار مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ته‌واوى دابه‌شنه‌کردووه، له‌ساڵه‌کانى 2016 و 2017، (23 مانگ) چاره‌که موچه‌یان داوه به‌فه‌رمانبه‌ران، له‌ساڵى 2018شدا، که بۆ دووه‌مجار ده‌ستکارى پاشه‌که‌وتى موچه کرا، (12) مانگى دیکه موچه‌خۆران له‌نیوه زیاتر موچه‌کانیان وه‌رگرت، واتا موچه‌ى ته‌واویان وه‌رنه‌گرتووه. وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم باسى ئه‌و (35) مانگه ناکه‌ن کهچارهکه موچه‌یان داوه‌و ته‌نها باسى ئه‌و هه‌شت مانگه ده‌که‌ن کهموچه ته‌واوه‌کانیان نه‌داوه، له‌کاتێکدا پێش ئه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى موچه رابگه‌یه‌نن حکومه‌ت بهڵێنیدا کهموچهکانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ موچه‌خۆران. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت:» ئه‌وه‌ى به‌ناوى پاشه‌که‌وته‌وه لهموچهخۆران بڕاوه هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه ده‌ستى موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران». ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»چه‌ندین جار رامگه‌یاندووه ئه‌وه‌ى به‌ناوى پاشه‌که‌وته‌وه لهموچهخۆران بڕاوه هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه ده‌ستى موچه‌خۆران، چونکه هیچ پاڵپشتێکى یاسایى نیه، تائێستا حکومه‌ت نه‌چووه هه‌ژمارى بانکى بکاته‌وه‌و ئه‌و ره‌سیده بخرێته سه‌ر هه‌ژماره‌کانیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌ت هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکردایه‌ته‌وه، ده‌یانتوانى فه‌رمانبه‌ران بۆ دانه‌وه‌ى پاره‌ى باجه‌کانى ئوتۆمبێل و خانووبه‌ره‌و زۆر بابه‌تى دیکه به‌کاریبهێنن، به‌ڵام «حکومه‌ت خۆى متمانه‌ى به‌خۆى نیه، بۆیه به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تێکه‌وه ئه‌و موچه‌یه فه‌وتاوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و دزین و بهههدهردانهى سامانى گشتییه‌و هه‌رگیز گیرفانى موچه‌خۆران به‌و موچه بڕدراوانه گه‌رم نابێته‌وه«. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى پێشیوابوو له‌یاساى چاکسازیدا زۆر جه‌خت له‌وە کراوه‌ته‌وه که حکومه‌ت هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکاته‌وه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ى خه‌ڵک هه‌یه‌تى هاوڵاتیان بتوانێت مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتنى پێوه بکات، لانى که‌م بۆ قه‌رزى خانووبه‌ره و ئاو‌و کاره‌با به‌کاربهێنرێت». هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند جارێک له‌باره‌ى هه‌ژمارى بانکییه‌وه دڵنیایى داوه‌ته په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام بهکردارى جێبه‌جێ نه‌کراوه. هاوکات، ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» لهباشبوونى دۆخى دارایى حکومه‌ت ده‌بێت هه‌موو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بداته‌وه‌و پابه‌نده پێوه‌ى و ده‌یداته‌وه«. محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»قه‌رزى موچه‌خۆران له‌سه‌ر حکومه‌ت به‌رپرسیاریه‌تیه‌که پێویسته بیداته‌وه بهموچهخۆران و ئه‌و موچانه هه‌مووى وه‌ک قهرزهو ده‌بێت بیانداته‌وه، به‌ڵام ئێستا حکومه‌ت بودجه‌ى ساڵانه‌ى نیه‌و ناتوانێت له‌ئێستادا بیداته‌وه، به‌ڵام قهرزهو پێویسته به‌ش به‌ش یان به‌هه‌ر شێوازێک بێت بیداته‌وه موچه‌خۆران». هه‌روه‌ها وتیشى »لهباشبوونى دۆخى دارایى حکومه‌تی هەرێم ده‌بێت هه‌موو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بداته‌وه‌و پابه‌نده پێوه‌ى«. بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد پێشنیازیان کردووه له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانکی و سیستمى ئه‌لیکترۆنیه‌وه ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه بهموچهخۆران و به‌کاریبهێنێت له‌هه‌ر ئیتیزامێکى دارایى که له‌نێوان موچه‌خۆران و حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه جێگیر بکرێت و بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هاوکات، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌یه‌کێک لهههنگاوو پێشنیاره‌کانى په‌رله‌مانتاران بهئهلیکترۆنکردنى سیستمى حوکمڕانییه تاهاووڵاتیان بتوانن سود له‌و موچه پاشهکهوتکراوانهیان وه‌ربگرن.
هاوڵاتى ئیلۆن مه‌سکى ئه‌مریکى دامه‌زرێنه‌رى کۆمپانیاى (تێسلا) بووه ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان و سه‌رمایه‌که‌ى له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا 34 ملیار دۆلارى چووه‌سه‌ر. ئیلۆن له‌ئێستادا خاوه‌نى 209 ملیار دۆلاره‌و پێش جێف بێزۆسى خاوه‌نى کۆمپانیاى ئه‌مازۆن که‌وتووه که پێشتر به ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان هه‌ژمار ده‌کرا. ئه‌و قازانجه‌ى زۆره‌ى کۆمپانیاى تێسلا به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پشکه‌کانى کۆمپانیاکه بووه که ئوتومبێلى کاره‌بایى دروست کردووه له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 20% به‌هاى کۆمپانیاکه‌ى گه‌یانده 800 ملیار دۆلار.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوێکى باش ده‌نێت نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات"، ده‌شڵێت:" له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا مانگانه 950 ملیار دینار که‌متر ره‌وانه‌ى هه‌رێم ناکرێت". ئه‌مڕۆ وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که ئاماده‌ن سه‌رجه‌م مه‌رجه‌کانى به‌غدا جێبه‌جێ بکه‌ن به راده‌ستکردنى نه‌وتیشه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى کوردى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه پێشوازى له‌م هه‌ڵوێسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم کرا. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوێکى باش ده‌نێت نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات که له پرۆژه‌ى بودجه‌دا باسى ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به کۆمپانیاى سۆمۆ ده‌کرێت، ئه‌مه ئاسانکارییهو هه‌رێمى کوردستان به‌هێز ده‌کات و کێشه داراییه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌کات". ناوبراو وتیشى:" ده‌بوو حکومه‌تى هه‌رێم له 1ى 1ى 2021 ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه‌ى راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بکردایه، چونکه که یه‌ک له‌سه‌ر دوانزه‌ى بودجه خه‌رج ده‌کرێت پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرا". شیروان میرزا باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى هه‌رێم پێویسته رێککه‌وتنى فه‌رمى له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى سۆمۆ بکات پێش ده‌نگدان و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌ى بودجه که رۆژانه نه‌وته‌که‌ى راده‌ست بکات. سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بریاریدا رۆژى شه‌ممه 9ى کانونى دووه‌مى 2021 گقتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه بکات و بانگێشتنامه‌ى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاران کردووه. پرۆژه بودجه‌ى عێراق بڕه‌که‌ى 150 تریلۆن و 50 ملیار دیناره‌و 58 تریلۆن دینار کورتهێنانى تێدایه و یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به 42 دۆلار خه‌مڵێندراوه. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى جیاواز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه باس ده‌کرێت له‌حاڵه‌تى پابه‌ندییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم به بودجه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق وتى:" بۆخۆى پرۆژه‌ى بودجه موخهتهتێکهو مه‌رج ئینفاقى فعلیه، حکومه‌تى عێراق مانگانه نزیکه‌ى هه‌شت تریلۆن دینار خه‌رج ده‌کات له‌و بره پشکى له‌سه‌دا 12.67ى هه‌رێم ده‌گاته 950 ملیار دینارى مانگانه ئه‌مه‌ش کێشه داراییه‌کان به‌تایبه‌ت موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات".
شاناز حه‌سه‌ن پاش دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى، به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کانى (برنج، رۆن، چاو ئارد)ى به‌رزکردووه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌رهه‌مێک دوو تا پێنج هه‌زار دینارى چووه‌ته سه‌رو ئه‌وه‌ش بارگرانى دارایى بۆ هاووڵاتیان و کاسبکاران دروستکردووه. نرخی به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان له‌بازاڕدا بهرزبووەتهوهو کاسبکاران و بریکاره‌کانى خۆراک هۆشدارى ده‌ده‌نه حکومه‌ت لهخراپبوونى زیاترى بارى دارایى هاووڵاتیان. رۆژ 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌فه‌رمى دابه‌زینى به‌هاى دینارى به‌رانبه‌ر به‌دۆلار راگه‌یاند، که‌هه‌ر (100) دۆلارێک به‌رانبه‌ر به (145) هه‌زار دینارى عێراقى ده‌بێت، هه‌رچه‌نده دوێنێ له‌بازاڕدا (100) دۆلار به‌رانبه‌ر به (143) هه‌زار دینار بووه، له‌دواى ئه‌و بڕیاره‌ى بانکى ناوه‌ندى، بازاڕ به‌ته‌واوى شڵه‌ژاوه‌و کاڵاو پێداویستییه‌کانى رۆژانه‌ى هاووڵاتیان به‌رزبووه‌ته‌وه. کاسبکاران و هاووڵاتیان ده‌ڵێن دابه‌زینى به‌هاى دینار گرفتى داراییان بۆ دروستده‌کات و دۆخه‌که خراپتر ده‌کات. جه‌لال مسته‌فا، ماوه‌ى زیاتر له (12) ساڵه دوکانى وشکهى هه‌یه له‌ناو بازاڕى سلێمانى، باس لهوەدهکات نرخى خواردهمهنى به‌تایبه‌تى (برنج و رۆن) به‌رزبووەته‌وه، چونکه دۆلار هه‌ژمار ده‌کرێت. ئه‌م دوکانداره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد»ئه‌م حکومه‌ته هیچ رێگه‌یه‌ک نازانێت بۆ کارئاسانى کردنى هاووڵاتیان، چونکه هه‌موو بڕیاره‌کانى هه‌ر سهختکردنى بارودۆخى ئێمه‌ى کاسبکار و هاووڵاتیانى موچه‌خۆره«. «خه‌ڵک واده‌زانێت کهنرخمان بهرزکردووەتهوه قازانج ده‌که‌ین، نه‌خێر ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه، زه‌ره‌ره گه‌وره‌که به‌ر ئێمه ده‌که‌وێت، چونکه له‌و رۆژه‌وه‌ى به‌هاى دینار دابه‌زیوه به‌رانبه‌ر دۆلار، ئێمه پاره‌ى رۆژێکى کرێ دوکانه‌که‌مان دهرنهکردووەتهوه«، جه‌لال مسته‌فاى دوکاندار واده‌ڵێت. نه‌سرین جه‌لال، ته‌مه‌ن (41) ساڵ، لهدوکانى وشکه‌دا لهنرخى برنج و رۆنى ده‌پرسى، وتى»ئه‌مه زوڵمه له‌خه‌ڵکى ده‌کرێت له‌م بێ‌کاری و بێ موچهییهدا نرخه‌کان زیادیان کردووه«. نه‌سرین فه‌رمانبه‌ره‌و وتى: «به‌داهاتى موچه‌که‌م ته‌نها ده‌توانم شته زۆر پێویستییه‌کان بکڕم و له‌دواى دابه‌زینى دینار له‌سه‌دا 50%ى شت کڕینم کهمکردووەتهوه«. نه‌سرین داواى له‌حکومه‌تى هه‌رێم کرد، له‌کاتى خۆیدا موچه دابه‌شبکه‌ن و چاودێریى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خوارده‌مه‌نییه‌کان بکه‌ن. له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021ی عێراق که‌بڕه‌که‌ى (150) ترلیۆن و (50) ملیار دیناره، بڕى (58) ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه، بۆ پڕکردنه‌وه‌ى به‌شێک له‌و کورتهێنانهى په‌ناى بۆ دابه‌زینى به‌هاى دینار برد به‌رانبه‌ر بهدۆلارى ئه‌مریکى. مو‌سا محێدین، ته‌مه‌ن (38) ساڵ و دانیشتووى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هاوڵاتى وت: «نرخه‌کان به‌رزبوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى خه‌ڵک رۆژانه ناچاره بیانکڕێت وه‌ک برنج و ئارد، بۆیه ئه‌مه بارگرانییهکى زۆره بۆ موچه‌خۆران». پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانى هاووڵاتیان له‌هه‌رێمى کوردستان برنج و ئاردو رۆن و چایه، که رۆژانه به‌کارده‌هێندرێت، خاونى مارکێتێک ده‌ڵێت به‌پێى کاڵاکان که‌مێک نرخیان به‌رزکردووه‌ته‌وه که به‌دۆلار ده‌یکڕن. بارودۆخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت و به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه وه‌زعه‌که وه‌ک ئێرانى لێدێت، خه‌ڵک ناتوانێت هیچ شتێک بکڕێت کاروان جه‌زا، خاوه‌نى سۆپه‌رمارکێتى نما له‌سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:» هه‌زار دینارێکمان زیادکردووه له‌سه‌ر کاڵاکانى خواردهمهنى، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و کورتهێنانهى که لهکرێى دوکانه‌که‌دا هه‌مانه پڕی بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیان و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تى». ئه‌و خاوه‌نى سۆپهرمارکێته پێیوابوو هه‌موو بارگرانییه‌کان یه‌که‌م جار بۆ موچهخۆرهو دواتر بۆ کەسانى کاسبکارو خاوه‌ن کاره‌کانه، وتیشى:» تاچه‌ند مانگێک ده‌توانم له‌به‌ر هاووڵاتیان نرخه‌کان گران نه‌که‌م، به‌ڵام ئه‌مه نه بۆ من و نه بۆ هیچ کاسبکارێکى دیکه قازانجى نابێت و ناتوانین تاکۆتایی ئاوا کاربکه‌ین، بۆیه ئه‌رکى حکومه‌ته بارودۆخه‌که چاره‌سه‌ر بکات». بریکارى زۆربه‌ى به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کانى ناو شارى سلێمانى ده‌ڵێت نرخه‌کان هه‌ر له‌یه‌که‌م چرکه‌وه له‌سه‌ریان زۆر زیادى کرد، بۆیه ناچاربوون لهفرۆشتنهوهیدا نرخه‌کان به‌رزبکه‌نه‌وه. شێرکۆ خالید، یه‌کێک لهبریکارى خۆراک وتى: »بارودۆخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت و به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه وه‌زعه‌که وه‌ک ئێرانى لێدێت، خه‌ڵک ناتوانێت هیچ شتێک بکڕێت». ناوبراو پێشیوابوو رۆژ به‌ڕۆژ فرۆشیاره‌کانى ناوبازاڕ ناچار ده‌بن نرخه‌کان له‌وه‌ى ئێستا گرانتر بکه‌ن، چونکه «ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌ڵێت نرخه‌کان زیاد ناکه‌م مانگێکى دیکه ناتوانێت خۆراک و به‌رهه‌مه‌کان به‌و پارهیەى ده‌ستیده‌که‌وێت بیکڕێته‌وه«. سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، ئه‌و بڕیاره‌ى حکومه‌تى عێراق بۆ دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به‌دۆلار ده‌بوو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بووایه نه‌ک له‌شه‌وو رۆژێکدا بڕیارى له‌سه‌ربده‌ن. سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «گرفتى گه‌وره بۆ بازرگانان و خه‌ڵک دروستده‌کات دابه‌زینى به‌هاى دینار، گه‌وره‌ترین زیانمه‌ندیش له‌و بڕیاره بهڵێندهرهکانن». سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى سلێمانى، باسى له‌وه‌شکرد قه‌باره‌ى بازرگانى له‌هه‌رێم ساڵانه (10) ملیار دۆلاره، واتا کاڵا هاورده‌کراوه‌کان به‌دۆلار دێنه ناو هه‌رێمه‌وه، بۆیه کاتێک ئه‌و کاڵایانه به‌دینار ده‌فرۆشرێن نرخه‌کانیان به‌رزده‌بێته‌وه. «هاوڕانیم له‌گه‌ڵ وته‌کانى وه‌زیرى دارایى عێراق که‌ئه‌و هه‌نگاوانه بۆ زیادکردنى هه‌نارده‌کردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ بێت، به‌ڵکو رێگاى دیکه هه‌یه بۆ نموونه؛ ده‌توانێت رێژه‌ى گومرگ له‌و کاڵایانه به‌رز بکاته‌وه که‌دێنه وڵاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هانى پیشه‌سازى و به‌روبوومى ناوخۆیى بدات»، سیروان محه‌مه‌د واده‌ڵێت. سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌چاره‌سه‌رى دۆخى دارایى عێراق به‌وه ناکرێت به‌هاى دینارى خۆت داببه‌زێنیت له‌به‌رانبه‌ر دۆلاردا، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک چاکسازیى ریشه‌یى هه‌یه ده‌بێت ئه‌نجامبدرێت، به‌تایبه‌ت له‌به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجى و موچه‌ى ناپێویست و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانى ده‌وڵه‌تدا
ئارا ئیبراهیم حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ى شه‌ش ساڵه پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان نه‌کردووه‌و تاکه «بیانوویه‌ک»یان بۆ په‌رله‌مانتاران هێناوه‌ته‌وه که به‌رچاوڕوونى داراییان نییه بۆ ناردنى. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2014ەوه پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان نه‌کردووه، ئه‌وه‌ش به‌بیانووى قه‌یرانى دارایى و نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کان له‌به‌غداوه. گفتوگۆکانى ئه‌مجاره‌ى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق و جێگیرکردنى شایسته داراییه‌کان له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021، ئه‌م پرسه یه‌کلاده‌کاته‌وه کهگهیشتووەته په‌رله‌مانى عێراق. په‌رله‌مانى کوردستان سێ ئه‌رکى سه‌ره‌کى له‌سه‌ره، که ده‌رکردنى یاسا‌و چاودێریکردنى حکومه‌ت و په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى ساڵانه‌یه، تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رنامه‌ى دارایى بۆ حکومه‌ت دیارى بکرێت. به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان پێویسته حکومه‌ت ساڵانه له‌مانگى تشرینى یه‌که‌م (مانگى 10) پڕۆژه‌ى بودجه به‌شێوه‌ى خه‌مڵاندن ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام حکومه‌ت شه‌ش ساڵه پێشێلى ده‌کات سه‌ره‌ڕاى فشارى په‌رله‌مانتارانیش تائێستا خۆى دزیوه‌ته‌وه له‌ناردنى. کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لایه‌ن سێ لایه‌نى سه‌ره‌کییه‌وه پێکهاتووه که(پارتى و گۆران و یه‌کێتیه)، په‌رله‌مانتاره‌کانیان ده‌ڵێن حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک «بیانوو»ى هه‌یه که به‌رچاوڕوونیان له‌ڕووى داراییه‌وه نییه، بۆیه تائێستا پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کراوه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت: «فشارمان له‌سه‌ر حکومه‌ت کردووه که بۆ ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات». زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «لهدهستپێکردنهوهى وه‌رزى کاره‌کانماندا سێ کۆنووس و پێشنیار دراوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم که‌یه‌کێکیان ناردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021-ە، به‌ڵام تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى بیانوو ده‌هێننه‌وه بۆ نه‌ناردنى». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه شه‌فافییه‌ت دروستده‌کات و گه‌نده‌ڵى که‌مده‌کاته‌وه‌و به‌رنامه‌و کار‌و پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى تێدایه‌و یه‌کێکه له‌ئه‌رک و کاره‌کانى په‌رله‌مان کهپهسهندکردنى بودجه‌یه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌حکومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵى 2014وه پرۆژه‌ى بودجه‌ى نه‌ناردووه‌ته په‌رله‌مان و ماوه‌ى سێ ساڵیشه (به‌یانى مالى) راپۆرتى دارایى نه‌ناردووه‌ته په‌رله‌مان، وتیشى: «چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى له‌ناو په‌رله‌مان و لهکۆبوونهوهکانمان له‌لیژنه‌ى دارایى پێمان راگه‌یاندووه، به‌ڵام بیانووه‌که‌یان ئه‌وه بووه که‌شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌به‌غداوه روون نییه‌و نایانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماى داهات و خه‌رجییه‌کانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى بکه‌ن». زیاد جه‌بار، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که لهئهولهویهتى کاره‌کانى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ناردنى پرۆژه‌ى بودجه ده‌بێت» ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتن بکات یان نا، گرنگترین کار ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌یه‌و ده‌کرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى داهاته‌کان و خه‌رجییه‌کانى پرۆژه‌ى بودجه بهخهمڵاندن ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات». یه‌کێک له‌به‌ڵێنه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان «شه‌فافیه‌ت» بووه بۆ به‌رنامه‌ى حکومه‌ت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر پشکى گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام تائێستا ئاماده نییه پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات. دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» سه‌د جار داوامان له‌حکومه‌ت و وه‌زیرى دارایى کردووه کهپرۆژهى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکه‌ن، به‌ڵام (وتوویانه به‌رچاومان روون نییه) ئه‌مه تاکه بیانوویه‌ک بووه بۆ نه‌ناردنى». ناوبراو هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بکات هیچ «بیانوویه‌ک» نامێنێت بۆ نه‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه، چونکه بهبڕواى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت به‌هۆى نه‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌وه بووه. «یه‌کێک لهئهولهویهته گرنگه‌کانى فراکسیۆنى گۆڕان ناردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ده‌بێت و کاریشى له‌سه‌ر ده‌که‌ین»، دابان محه‌مه‌د وا ده‌ڵێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه له‌وه‌زاره‌تى دارایى داواى کارنامه‌و پرۆژه‌کانى له‌وه‌زاره‌ته‌کان کردووه بۆ ساڵى 2021، به‌ڵام هێشتا کاره‌کانیان ته‌واو یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه بۆ 2021 پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات پاش په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق. ئه‌رشه‌د حوسێن لۆلانى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «ساڵى رابردوو، ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵیش داوامان کردووه پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم به‌رچاوڕوونى نه‌بووه‌و مانگ بۆ مانگ داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم جیاواز بووه«. ناوبراو وتیشى: «بۆ پرۆژه‌ى 2021، حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى بکات، به‌ڵام پاش په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق، چونکه ئه‌وکات شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دیار ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێت: «حکومه‌تى هه‌رێم پێشێلى سه‌ره‌کیترین کارى حکومهتدارى کردووه بهنهناردنى ره‌شنووسى پرۆژه‌ى بودجه«. عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «حکومه‌تى هه‌رێم پێشێلى سه‌ره‌کیترین کارى حکومهتدارى کردووه بهنهناردنى پرۆژه‌ى بودجه، چونکه پێویسته حکومه‌ت راپۆرتى ساڵانه‌ى دارایى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى یاسای داراییدا ده‌بێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کهوتهبێژى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کردووه که بۆ 2021 پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ن، وتیشى: «ناکرێت حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق بکات، ئه‌وه خهلقى یاساییه به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانى کوردستان». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ئێستادا چه‌ند جۆرێک داهاتى هه‌یه، که‌بریتین له داهاته‌کانى (فرۆشتنى نه‌وت، داهاتى ناوخۆ له‌باج و گومرگ، هاوکارى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان)، به‌ڵام به‌فه‌رمى هیچ ژماره‌یه‌کى روون نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مان که‌مانگانه ئه‌و داهاتانه ده‌گاته چه‌ند. حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه (460) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات و له‌داهاتى نه‌وت مانگانه ته‌نها (380) ملیار دینار ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ داهاته‌کانى ناوخۆ‌و مانگانه‌ى (20) ملیار دینارى هاوکارى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه. شه‌فاف نه‌بوونى سه‌رجه‌م داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و نه‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵانه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان وایکردووه په‌رله‌مانتارانیش وه‌ک پێویست نه‌یانتوانیوه به‌دواداچوون و چاودێریى بۆ سه‌رجه‌م کاره‌کانى حکومه‌ت بکه‌ن، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که تائێستا به‌فه‌رمى نازانن داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گاته چه‌ند، زیاد جه‌بار وتى: «ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانین که‌به‌شێک له‌داهاتى نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى، داهاتى ناوخۆى حکومه‌ت له‌باج و زهرائیب ژماره‌که‌ى لاى ئێمه نییه«.
